گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بۆ رووداو: ئامادەین بۆ نێوەندگیریی ئێران و ئیسرائیل
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، ئامانجیانە ناکۆکی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نەهێڵن و، "ئامادەییمان نیشانداوە نێوەندگیریی ئێران و ئیسرائیل بکەین."
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی رووسیا لە وەڵامی پرسیاری رووداو لەسەر ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل و بەردەوامییەکەی گوتی، "ئامانجی پێشنیازەکانی رووسیا چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانە... ئەگەر پێشنیازەکەمان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە سەرنجڕاکێش بێت، ئێمە ئامادە دەبین بۆ ئەوەی وەک نێوبژیوان رۆڵی خۆمان بگێڕین."
دوای جەنگێکی 12 رۆژە، لەسەر قسەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئێران و ئیسرائیل ئاگربەستیان راگەیاند. سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دەچنەوە سەر مێزی گفتوگۆ. هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ یان شتێکی زۆر کەم لەسەر ئاگربەستەکە دەزانین.
دوای راگەیاندنی ئاگربەستەکە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بەشداریی پرۆسەی چارەسەرکردنی ناکۆکیی نێوان ئەو دوو وڵاتە بکات. هەروەها ئەمڕۆ ئاندرێ بێلووسۆڤ، وەزیری بەرگریی وڵاتەکە گوتی، "ئێمە ئامادەین ببینە نێوبژیوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."
ماریا زاخارۆڤا رایگەیاند، بۆچوونی رووسیا لەبارەی چۆنیەتیی چارەسەرکردنی کێشەکان بە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان راگەیێندراوە و "ئامانجی پێشنیازەکانی رووسیا چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانە."
زاخارۆڤا دەڵێت، "لەبەر ئەوەی ئەم بابەتە زۆر هەستیارە، ئێمە وردەکارییەکانی پێشنیازەکەمان بۆ رای گشتی ئاشکرا ناکەین. ئەگەر پێشنیازەکەمان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە سەرنجڕاکێش بێت، ئامادە دەبین بۆ ئەوەی وەک نێوبژیوان رۆڵی خۆمان بگێڕین."