سەربازێکی رووسی 8 سەربازی دیکە دەکوژێت
رووداو-هەولێر
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند لە ماوەی ئەرکەکانیاندا سەربازێکی رووس لە سیبیریا 8 سەربازی دیکە دەکوژێت و دووانیش بریندار دەکات.
بە پێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی بەرگری رووسیا رووداوەکە لە بنکەیەکی سەربازی لە شارۆچکەی گۆرنی لە ناوچەی دەریای بایکال روویداوە. رووداوەکەش پەیوەندی بە ئەرکە سەربازییەکانیانەوە نەبووە و کێشەی تایبەتییان هەبووە.
راستەوخۆ دوای رووداوەکە جێگری وەزیری بەرگری چووە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە دەستیپێکردووە.
توندوتیژی و رووداوی تەقەکردن لەنێوان سەربازانی رووسیادا لە ساڵانی نەوەدەکان و سەرەتای 2000ـەکان زۆر بووە، بەڵام لە چەندساڵی رابردوودا رووداوی هاوشێوەی ئەمە رووی نەداوە.