هۆنگ كۆنگ.. 150 خۆپیشاندەر و پۆلیسێک برینداربوون

رووداو- فۆكس نیوز

ئەو خۆپێشاندانانەی لە هەفتەی رابردووەوە لەلایەن كۆمەڵێك قوتابی لە هۆنگ كۆنگ دەستی پێكردووە، كە داوایان دەكرد هەڵبژاردنێكی دیموكراسی لە ساڵی 2017 ئەنجامبدرێت، ئەمڕۆ تووندوتیژی لە نێوان خۆپێشاندەران و  پۆلیسی هۆنگ كۆنگی تێ كەوت و 150 خۆپیشاندەر برینداربوون و 12ـەشیان دەستگیركران.

ئەم تووندوتیژییەی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27/9/2014، دوای ئەوە هات، كە ماوەی هەفتەیەكە هاووڵاتییان بەتایبەت گەنجانی وڵاتی چین، دەستیانكردووە بە بەرزكردنەوەی داواكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دیموكراتی بۆ ساڵی 2017، ئەمە لە كاتێكدایە كە حكومەتی ئەو وڵاتە بەڵێنی دابوو هەڵبژاردنەكان بە رەزامەندی رای گشتی ئەنجامبدرێت، بەڵام مانگی رابردوو پاڵێوراو و كاندیدەكان دوور لە  دەزگاكانی راگەیاندن داندران، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆر لە زانكۆ و كۆلیژەكان بایكۆتی خوێندن بكەن و قوتابیان، مامۆستایان و سەرۆكی زانكۆكان برژێنە سەر شەقامەكان.

سەرۆك و ستافی زانكۆكان رایگەیاندووە، كە ئەوان ویستویانە بە هێمنی خۆپێشاندان ئەنجامبدەن، بەڵام ئەمڕۆ لە كاتی خۆپێشاندانەکە، شەڕ و پێكدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپێشاندەران روویداو بووە هۆی برینداربوونی 150 خوێندكار و پۆلیسێك، كە بە پەلە گەیەندرانە نەخۆشخانە، هەروەها 12 خۆپێشاندەریش دەستگیركران، كە تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 35 ساڵیدایە.