ئۆباما و هاوژینەکەی بەردی بناخەی سەنتەری سەرۆکایەتییان دانا

رووداو دیجیتاڵ
 
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لەگەڵ میشیل ئۆبامای هاوژینی لە شیکاگۆ بەردی بناغەی پڕۆژەکەیان دانا، کە کردنەوەی کتێبخانەی سەرۆکایەتی و سەنتەری سەرۆکایەتیی ئۆبامایە، کە بە بڕوای ئۆباما دەبنە شوێنی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ زۆربەی کێشەکانی سەردەم.
 
هەریەک لە ئۆباما و میشیل خاکەناسیان لەدەستگرت و دەستیانکرد بە هەڵکۆڵینی زەوی پڕۆژەکەیان، وەکو ئاماژەیەک بۆ دەستپێکی ئەو کارەی دەمێکە بەهۆکاری سەردەمی دوادەخرێت.
 
باراک ئۆباما لەکاتی پێشێشکردنی گوتارێکدا باسی لەوەکرد کە بۆچی شیکاگۆی بۆ کردنەوەی کتێبخانەی سەرۆکایەتی هەڵبژاردووە، شیکاگۆ شوێنی دەستپێکی خەباتی سیاسی باراک ئۆبامایە، کە ئۆباما بە شوێنی دەستپێکی "هەموو شتە بە نرخەکان" ناوی برد.
 
سەبارەت بە کتێبخانە و سەنتەرەکەی، ئۆباما گوتی: "باوەڕومان وایە ئەمە دەتوانێت چارەسەر بۆ هەندێک لە پرسە ناوەندییەکانی سەردەممان بدۆزێتەوە."
 
ئۆباما ئەو چاخەی بەوە ناوبرد کە پڕییەتی لە یەکترازان، ئینجا لەڕووی تەکنەلۆژیا، ئابووری جیهانی، کۆمەڵایەتی و ژینگەیی، ئۆباما ئەو بەشبەشبوون و لەیەکترازانەی بە "مەترسیدار"ناوبرد.
 
باراک ئۆباما ئامانجی ئەوەیە سەنتەری سەرۆکایەتی پاڵپشتی "سەرکردەکانی نەوەی داهاتوو" بکات، دەڵێت تەنیا لە کەرتی حکومی نا، بەڵکو پاڵپشتی هەموو ئەو گەنجانە بکات کە دەیانەوێ لە رێگەی هونەر، رۆژنامەنووسی، بازرگانی و کۆمەڵایەتی  گۆڕانکاری دروستبکەن.