مه‌زادكردنى كه‌لوپه‌لى سیخوڕ‌ى یه‌كێتیى سۆڤیه‌ت له ئه‌مریكا
رووداو دیجیتاڵ
سه‌تان كه‌لوپه‌لى به نرخ، كه له ساڵانى شه‌ڕى سارد بۆ سیخوڕ‌ى له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى هه‌واڵگریى یه‌كێتیى سۆڤیه‌ت به‌كارده‌هێنران، لە مەزادێکدا بۆ فرۆشتن خرانەڕوو.
ئەو کەلوپەلانەی لە مەزادەکەدا نمایشکراون بابەتی زۆر سەرنجڕاکێشن؛ ده‌مانچه‌یه‌ك كه له شێوه‌ى سووراوى كچانه، جانتایه‌كى ده‌ستى كه كامێرایه‌كى ڤیدیۆ له‌نێویدا شاردراوه‌ته‌وه و قه‌ڵه‌مێكیش كه ده‌نگ تۆماردەکات لە بابەتەکانی کاری سیخوڕیکردنی ئەوکاتەن.
کەلوپەلەکان له مه‌زادخانه‌ى (جولین) له بورلى هێلزى كالیفۆرنیا له مانگى شووباتى 2021 مه‌زادده‌كرێن، کە به‌شێكن له كه‌لوپه‌لى مۆزه‌خانه‌ى سیخوڕیى نیویۆرك، کە مۆزه‌خانه‌یه‌كى تایبه‌تە و بڕیاردراوە دابخرێت، بۆیە کەلوپەلەکانی دەفرۆشرێن.
یولیوس ئۆربایتیس، خاوه‌نى ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه كه زیاتر له 30 ساڵه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه سه‌ردانى چه‌ندین وڵاتی كردووه و له هه‌موو شوێنێكى جیهان كۆیكردوونه‌ته‌وه، له كۆتایى ساڵى 2018 له مۆزه‌خانه‌ى تایبه‌تى خۆى نمایشى كردوون.
له كاتى كردنه‌وه‌ى ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه نزیكه‌ى 3 هه‌زار و 500 كه‌لوپه‌لى ده‌زگاى سیخوڕیى یه‌كێتیى سۆڤیه‌تی تێدا بوون.
مارتین نولان، به‌رێوه‌به‌ڕى مه‌زادخانه‌ى (جولین ) دەڵێت: هیچ نرخێك دیارىنه‌كراوه بۆ كه‌لوپه‌لەکان، بەڵام له مه‌زادى سه‌ره‌تایى هه‌ندێكیان تاوه‌كو 12 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.