ئەمریکا.. لە فێستیڤاڵێکدا خەونی منداڵان بەدیدەهێنرێ
رووداو - ئەمریکا
ئەمە فێستیڤاڵی بەهارانەیە، گەڕانەوەیە بۆ باوەشی سرووشت، دروستکردنی کەشێکی گونجاوە بۆ منداڵەکان. گەڕانەوە بۆ لای ئەو گیاندارو باڵندانەی کە منداڵ دەیانەوێ دەستیان باتێ.
منداڵەکان لە سەرتاسەی ئەمریکا کاتیان بۆ دەرەخسێت خەیاڵی منداڵییان لە فێستیڤاڵێکی وادا بێتەدی، سواربوونی ئەسپ و هەڵزنین بە شاخدا و دۆشینی بزنە دارینەو کردنی خەیاڵی منداڵییان بە واقیعێکی بەرجەستەکراو.
لێتی منداڵێکی ئەمریکییە، خۆی کردووەتە پەپوولە، بۆ پشتگیریی لە زیادبوونی پەپوولەکان و ئازارنەدانیان لە فێستیڤاڵەکە بە خۆبەخش کاری وەرگرتووە.
فێستیڤاڵە چەندە لە پێناو حەزی منداڵدا دەکرێت، پشتگیرییەکی گوندییەکانیشە کە ئەسپ و ئاژەڵەکانیان بۆ شارییەکان دەبێتە مایەی بایەخدان و سەرچاوەیەکی داراییش.
لە کوردستانیش ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ماڵی زۆر هەن، کە تەنها شوێن بۆ پیشاندانیان باخچەی ئاژەڵان نییە.