رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وەڵامی پزیشکێکی کورد دەداتەوە کە گوتبووی، خەڵکی غەززە و سەرکردەکانی حەماس "رقیان لە کوردە" و دەڵێت، "گەلی کورد چاکەیەکی زۆریان بەسەر گەلی فەلەستینەوە هەیە، رێزێکی زۆرمان بۆ قوربانییەکانیان هەیە و قەرزداریانین."
باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوە کرد، زانیاریی هەڵە لەبارەی رەوشی مەیدانیی غەززەوە بڵاودەکرێتەوە و "ئەو پزیشکە کوردە زانیاریی مەیدانیی دروستی لەسەر غەززە نەبووە. هیچ بەڵگەیەکیش نییە چەکدارانی حەماس نەخۆشخانەکان بەکاردەهێنن."
بە درێژایی چەند سەدەى رابردوو کورد بەوە ناسراوە کە پاڵپشتیکاری گەلى فەلەستین بووە و سەدان خێزانى کورد لە ناوچە جیاجیاکانی فەڵەستین دەژین، ئەمەش وەکو ئەو بەرپرسەی حەماس ئاماژەی پێدا، گوتیشی، "کورد بە درێژایی چەند سەدەى رابردوو بە هەڵوێستە پاڵپشتیکار و سەرخەرەکانى بەرامبەر گەلى فەلەستین ناسراوە، لە هەڵمەتەکانى سەڵاحەدینى ئەیوبی بۆ رزگاکردنى فەلەستینەوە تاوەکو ئێستا."
باسم نەعیم رۆڵی کورد لە بەرگریکردن لە فەڵەستین بە "رەسەن" ناودەبات و دەڵێت، "دان بەوەدا دەنێین کورد چاکەى بەسەر فەلەستین و گەلەکەیەوە هەیە و رۆڵى کورد لە بەرگریکردن لە فەلەستین لاوەکى نییە و رەسنە."
بزووتنەوەى حەماسی فەلەستینى لە شارى غەززە باڵادەستە، کە ئێستا جێگەى ململانێى سەربازیى نێوان ئەو بزووتنەوەیە و سوپاى ئیسرائیلە؛ باسم نەعیم باسی لەوە کرد، "سەدان خێزانى فەلەستینى لە غەززە و نابلس و خەلیل و قودس هەن کە بە رەچەڵەک کوردن. بەگوێرەى چەند بەڵگەنامەیەکى مێژوویی، چوار یەکى دانیشتووانى شارى خەلیل کورد بوون و گۆڕستانى زانایانى کورد لە فەلەستین هەیە."
بزووتنەوەى بەرگریى ئیسلامى، ناسراو بە حەماس، لە ساڵى 1978 دروستکراوە، کەتائیبی عیزەدین قەسام باڵى سەربازیى بزووتنەوەکەیە لە جەنگى دژ بە ئیسرائیل.
لەبارەی پاڵپشتیی گەلی کورد، ئەندامەکەى مەکتەبی سیاسیى بزووتنەوەى حەماس ئەوەی خستەڕوو، "وەکو گەلى فەلەستین، بە درێژایی 100 ساڵ رووبەڕووى ستەم و سەرکوتکردن بوینەتەوە، دژى ئەوەین ستەم لە هیچ کەسێکى دیکە بکرێت، کورد گەلێکى ناوچەکەیە و مافى خۆیەتى وەکو گەلانى دیکەى ناوچەکە بە ئارامى بژین."
رۆژی سێشەممە 28ی ئایار دکتۆر بەختیار بارام، پزیشی کورد کە چوار هەفتە لە غەززە چارەسەری بریندار و بریندارانی غەززەی کردووە لە دوو نەخۆشخانە، سەرکردەکانی حەماسی بەوە تۆمەتبار کرد کە "لەنێو نەخۆشخانەکاندان" و گوتی، "لەنێو نەخۆشخانەکاندا قسەم لەگەڵ کردوون." ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس گوتی، "حەماس رێگەنادات چەکدارەکانی دامەزراوە مەدەنییەکان بەکاربهێنن."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ رووداو، باسم نەعیم باسی بارودۆخی رەفەحی غەززەی کرد و بە "زۆر دژوار" وەسفی کرد، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە چەند رۆژی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل "دوو کۆمەڵکوژیی لە رەفەح ئەنجامداوە و دەیان کەس بەهۆیەوە شەهید و بریندار بوون."
هەروەها ئەو بەرپرسە باڵای حەماس ئەوەی خستەڕوو، رێگەنادرێت کۆمەک و هاریکاری بگاتە غەززە و "لەبەر رەوشی مرۆیی بە پێشنیازی ئاگربەست رازی بووین." هاوکات گوتیشی، حەماس "زیانێکی گەورەی بە دووژمن گەیاندووە" و "هیچ داگیرکەرێک ناتوانێت لە غەززە بمێنێتەوە."
پرسی بارمتەکانی ئیسرائیل لەلای حەماس ناڕەزایی کەسوکاریانی لە نێوخۆی ناوچەکانی ژێر دەستی ئیسرائیل لێکەوتووەتەوە. سەبارەت بەو بابەتە باسم نەعیم گوتی، "بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 70 بارمتە کوژراون."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ