4 qoli - Budja
بودجە ملیاردییەکەی عێراق بە چوار دانیشتنی ئاڵۆزو مشتومڕێکی زۆر لە پەرلەمان پەسندکرا، هەندێک لە ماددەکانی ئەو رەشنووسە گۆڕان کە حکومەت ناردبووی، وەک ماددەی 14 کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو، سوودانی گوتوویەتی پێداچوونەوە بەو ماددانە دەکەین کە گۆڕاون، بەڵام پێدەچێ خۆیشی بزانێ کە تازە کارلەکارترازاوە و هەرجۆرە گۆڕانکارییەکی دیکە کاتی دەوێ بۆیە پیرۆزباییشی کردووە. چوارچێوەی هاوئاهانگی بەو دەسکارییانە ویستی ئەوە پیشانی سوودانی بدات کە راستە ئەو سەرۆکی حکومەتە، بەڵام ئەوانیش حوکمەتن! لەو نێوانەدا ئەوەی زیاتر لەهەمووان زەرەری کردووە هەرێمی کوردستان کە نەک بە پەرتەوازەییەکی زۆر، بەڵکو بە رکابەرییەکی زۆری ناوخۆییەوە چوونە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق.
ئەمە دەستپێکی قسەکانی زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بوو، گوتیشی"هەرچۆنێک بێ، بودجە چوار دەئەرنجامی گرنگی بۆ هەرێمی كوردستان هەبوو:
یەكەمیان ئەوەبوو كە ناكۆكییە نێوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانی زیاتركرد، ئەمەش بە واتای بێ منەتبوونی زیاتری لایەنە سەرەكییەكان لە یەكتری دێت، هەڵبەت ئەگەر گۆڕانكارییەك روونەدات. دووەمیان ئەوەیە كە بەکردەوە دەسەڵاتێكی داوەتە سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ پرسەكانی بەڕێوەبردن لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش( دەكرێ وا تەرجەمەی بكەینەوە کە هەرکاتێ بە گونجاوی بزانێت، دەتوانێ بە رەسمی وەك دوو ئیدارە مامەڵەی لەگەڵ بكات). لەکێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداش دا دەسەڵاتێكیشی داوەتە پەرلەمانی عێراق سەبارەت كە زۆرینەی ئیتاری و پرۆ-ئێرانییە، بۆیە مەیدانی مانۆڕی سیاسی هەرێمی كوردستانی بەرتەسكتر كردووە، لەهەمووشی گرنگتر هێزی پێشمەرگەی کوردستانی وەک هێزێکی وشکانی جێگیر کرد کە ئەمەش وادەکات ناڕاستەوخۆ رێگەی دەستکەوتنی درۆن و بەرگری ئاسمانیی لێ بگیردرێت، ئەویش لەکاتێکدا کە ئێستا ئاسایش لە ئاسمانەوە دابین ئەکرێت. هیوایەکی زۆریش بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران دروستکرا، بەڵام پێشنیارەکە هاوکات لەگەڵ خوێندنەوەیدا رەتکرایەوە".
رۆژهەڵاتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە، بەشێک لە سەرەكردەكانی كورد لایەنە شیعییەكانیان بە پابەند نەبوون بە رێككەوتنەكان تۆمەتبار دەكەن. بەڵام بۆچی گرووپەكانی ئیتار هەتا حکومەتیان پێکهێنا بە لەفزێکیتر قسەیان دەکرد و ئێستاش لە گفتوگۆكانی بودجەدا سەبارەت بەهەرێمی كوردستان خۆیان بێ منەت پیشاندا؟بێشک لەوانەیە ئەمەتاڕادەیەک پەیوەندی بەو كەشوهەوا سیاسییە گشتییەوە هەبێت كە ئێستا لە ناوچەكە بە قازانجی ئێران، بەشارئەسەد و گرووپە شیعییەكانی عێراق هەڵیكردووە کە مەرج نییە تا سەر بێت.بەڵام لەویش گرنکتر، پەرتەوازەییە ناوخۆییەکەی کورد بۆ خۆی بوو.
تازە ئەوەی نەدەبوو رووبدا روویدا... زیاتر لە رابردوو دەبێ بیر لە ئێستا و داهاتوو بکرێتەوە. بۆ لەمەودوا چی دەبێ و پێویستە چی بکرێت ئەمە ئەو پرسیارەیە کە لەهەمووی گرنگترە....
مەجید ساڵح، کە چەندین ساڵە راوێژکاری پەرلەمانی کوردستانە، میوانی قۆڵی چوارەمی بەرنامەکەبوو، رایگەیاند، پەسەندکردنی بودجە لەکاتێکدا بوو کە ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی لە لووتکەدا بوو، ئەمەش هۆکاربوو بۆئەوەی کەمترین دەستکەوت بەدەستبێنن و زۆرترین دەسەڵاتەکانی ئابووری بدرێنەوە دەست بەغدا.
مەجید ساڵح گوتیشی" ئێستا لایەنە عەرەبییەکان هەرێمی کوردستان بە لاواز و پەرتەوازە دەبینن بەتایبەت لە بەغدا، نەدەبوو پارتی و یەکێتی لە بەغدا دیدگەی جیاوازیان هەبووایە، ئەمەش بە زەقی دەرکەوت کاتێک کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بردرانە دەرەوە و بەتایبەت لای دادگەی فیدراڵی و لایەنە شیعەکان، بۆیە لەکاتی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی بودجەدا لایەنە عەرەبییەکان، بەتایبەت شیعەکان بەپێی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی مامەڵەیان لە بودجەدا کرد بەرامبەر هەرێمی کوردستان".
راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان باشترین بژاردە و دەرچەی رزگارکردنی هەرێمی کوردستان لەو دۆخەی ئێستا تێیکەوتووە گەڕاندەوە بۆ یەکگرتوویی و یەلهەڵویستی، بەتایبەت نێوان پارتی و یەکێتی و گوتی" دەرباز بوون لەو دۆخە خراپەی ئێستا تەنیا یەکهەڵوێستی پارتی و یەکێتییە، چونکە ماوەیەکی درێژە هێزە شیعەکانی عێراق شەقامی عێراقی دژی هەرێمی کوردستان پڕدەکەن، وای لێهاتووە ئەگەر لایەنێک بیەوێت لەکاتی هەڵبژاردن زۆرترین دەنگ بهێنێت، دەبێت بە تووندی دژایەتی هەرێمی کوردستان بکات".
هەر لەبارەی پڕوپاگندەی هەندێک لایەنی سیاسی عەرەبی لە هاندانی سەقامی عەرەبی دژی کورد، کەمال رەئووف، رۆژنامەڤان رایگەیاند، دەمێکە لە شەقامی عێراقی کارلەسەر ئەوە دەکرێت کە هەرێمی کوردستان بەشی شارەکانی دیکەی عێراق دەخوات.
کەمال رەئووف هۆکاری ئەو دەستەمۆکردنەی هەرێمی کوردستان بە بەغدا بە یاسای بودجەوە گەراندەوە بۆ نەمانی متمانە لە نێوان پارتی و یەکێتی و گوتی" لە 32 ساڵی رابردوودا پارتی و یەکێتی دەیان رێککەوتنێکیان کردووە، بەڵام لە هیچ یەکێک لەم رێککەتنانە نەتوانراوە لایەک متمانە بە لایەکەی دیکە بکات، بۆیە ئێستا کورد لە شکستێکی گەورەدایە و باشترین بژاردە بۆ ئێستا یەکگرتنی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە".
سەبارەت بە دەستوەردانەکانی بەغدا لە کاروبارەکانی هەرێمی کوردستان، کەمال رەئووف گوتی" بەغدا دەستوەردان لەکاروبارەکانی هەرێمی کوردستان ناکات، بەڵکو ئەوە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانن کێشە نێوخۆییەکان و سکاڵا دەبەنە بەغدا و ئەوانیش بە ناچاری بڕیاردەدەن و دەستوەردان دەکەن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دەسەڵات دادوەرانە کارناکات و پرەنسیپەکانی دیموکراسی وەک خۆی جێبەجێ ناکات".
کەمال رەئووف گوتیشی" لەکاتێکدا هێشتا عێراق وڵاتێکی دیموکراتی نییە، بەڵام کورد ئەوەندەی خەریکی عێراقە ئەوەندە ئاگای لە هەرێمی کوردستان نییە".
عەدنان عوسمان، شرۆڤەکاری سیاسی، بۆچوونی جیاوازتری هەبوو، ئەو پێیوایە، ئەو بڕگانەی لە یاسای بودجەدا پەسەندکراون زۆربەیان دەستووری و قانوونین و لە زۆربەی وڵاتانی فیدراڵی هەمان شتە، جگە لەوەی بوجەکە بۆ سێ ساڵە کە دەبووایە بۆ ساڵێک بێت، بۆ نموونە بەگوێرەی یاسای بودجە دەسەڵاتی خەرجکردنی پارە تەنیا لە دەستی وەزیری داراییە، ئەمەش لە هەموو دونیا هەروایە".
لەکاتی پەسەندکردنی بودجەدا لایەنە کوردستانییەکان بەشێکیان بەرامبەرەکەیان بە خیانەتکار ناودەبرد بەهۆی هەندێک پێشنیاز و داواکارییەوە، لەم بارەیەوە عەدنان عوسمان گوتی" ناکرێت بە دیدگەی خراپ سەیری پێشنیاز و داواکاری هەندێک لایەن بکرێت و بە خیانەت ناوبهێنرێت، ئەمە دیموکراسییەوە و دەتوانرێت تانەی لێبدەی نەک بە خیانەت ناو ببەی"
سەبارەت بە پەسەندکردنی بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو، عەدنان عوسمان گوتی" یاسای بودجە مەترسی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان دروست ناکات و لاوازیشی ناکات، بەڵکو لە سوودی خەڵکی کوردستانە، بەڵام ئەگەر هەرێمی کوردستانیش پڕۆژە یاسای بودجەی هەبووایە، ئەوا لەکاتی پەسەندکردنی بودجەی عێراق دەستکەوتی زۆرتری بەدەست دەهێنا".
عەدنان عوسمان روونیکردەوە، کە نابێت بە چاوی نەیار و دوژمن سەیری بەغدا بکەین، دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانیش خراپە و تاکە دەرچە و چارەسەریش ئەوەیە کە جێگرەوەی پارتی و یەکێتی دروست بێت و کە خەریکە دروستیش دەبێت.

Share on