بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بە نزیکەی 149 هەزار دینارە
رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە نزیکەی 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هەروەها دراوی ئێران بەردەوامە لە دابەزین.
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "100 دۆلار بە 149 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت."
دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، 100 دۆلار بە زیاتر لە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، لە کاتێکدا مانگی رابردوو 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار دینار.
حاجی سابیر دەڵێت، "خاوبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و دۆخی سیاسیی وایکردووە بەهای دیناری عێراقیی کەمێک بەرز ببێتەوە."
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ بەم شێوەیە:
100 یۆرۆ: 175 هەزار دینار
100 پاوەند: 200 هەزار دینار
1000 کرۆنی سوێدی: 145 هەزار دینار
100 دۆلار: 11 ملیۆن و 750 هەزار تمەن بە نەختی
100 دۆلار: 4 هەزار و 300 لیرەی تورکیا
ملیۆنێک لیرەی سووریا: 114 هەزار و 750 دینار