هەژماری من بۆ خانەنشینان: زیاتر لە سێ هەزار کارتی بانکی تەواو کراوە و بڕۆن وەریانبگرنەوە
تیمی پڕۆژەی (هەژماری من) رایگەیاند، سێ هەزار و 300 کارتی دیکەی ئەلیکترۆنی خانەنشینان تەواو بووە و دەتوانن بچنە بانکی عەینکاوە بۆ وەرگرتنەوەی.
تیمی پڕۆژەی (هەژماری من) رایگەیاند، سێ هەزار و 300 کارتی دیکەی ئەلیکترۆنی خانەنشینان تەواو بووە و دەتوانن بچنە بانکی عەینکاوە بۆ وەرگرتنەوەی.
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هیچ کێشەیەک نەماوە و تەنیا ناردنی پارەکە ماوە.
دەرزی (ئەنتی دی) لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر نەماوە. هاونیشتمانییەک دەڵێت، لە دەرمانخانە بە 110 هەزار دینار کڕیویەتی. تەندروستیش دەڵێت، دەرزییەکە دابین دەکەن.
جارێکی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردیی داوا دەکەن راژەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەغدا. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت، بەغدا ئامادە نییە وەریانبگرێت.
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنێکەوە لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، دوو پێشمەرگە بریندار بوون.
لە گەرمیان نەخۆشیی سکچوون و رشانەوە بڵاوبووەتەوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دەڵێت، رۆژانە نزیکەی 40 منداڵ بەهۆی نەخۆشییەکەوە پێویستیان بە مانەوە دەبێت لە نەخۆشخانە.
بەراورد بە دوێنێ، نرخی مسقاڵێک زێڕ 10 هەزار دینار دابەزی، هاوکات بەهای دیناریش بەرامبەر دۆلار کەمێک دابەزی
لە سلێمانی چەند کەسێک بەتۆمەتی بەناوکردنی ئۆتۆمبێل بەبێ ئاگاداری خاوەنەکانیان دەستگیر دەکرێن
ئەم ساڵ لەدایکبووانی سێ ساڵ پێکەوە خانەنشین بوون کە ژمارەیان دەگاتە 30 هەزار کەس. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان دەڵێت: "بەهۆی کەمیی کارمەندەوە مامەڵەکانیان زۆر بەخاوی بەڕێوەدەچێت".
25 رۆژە دوو هاونیشتمانیی گەنج بەهۆی فێڵی قاچاخچییەوە لە مالیزیا گیریانخواردووە. یەکێکیان داوای هاوکاری لە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات؛ دەشڵێت: "ناکرێت وڵاتێکی وەک عێراق ئەو ماوە درێژە نەیتوانیوە بمانگەڕێنێتەوە".
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە و داوا دەکات هاونیشتمانییان بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، ئاسانکاری بکەن
دروێنەکردنی گەنم لە گەرمیان دەستیپێکرد. بەرپرسانی کشتوکاڵ لە سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێن، مەترسی لەسەر گەنمی ناوچەکانیان نییە. پسپۆڕێکیش لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت: "نیوەی زەوی کشتوکاڵیی هەولێر، دهۆک و کەرکووک وشکەساڵی دەیگرێتەوە".
سەرۆکی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی دهۆک دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ حکومەتی عێراق رێگە نادات باری هاوردەکراو بۆ هەرێمی کوردستان ببرێتە پارێزگاکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق. سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانیش دەڵێت، بڕیارەکە "زیانی زۆر"ی بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە و بووە بە هۆکاری چۆڵبوونی کۆگەکان
بەهای دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار بەرزترین ئاستیان لە ئەم ساڵدا تۆمار کرد؛ زێڕیش ناجێگیرە و بەراورد بە دوێنێ، هەر مسقاڵێک 5000 دینار دابەزیوە
بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆنفرانسی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە ناونیشانی "کۆنفرانسی دامەزراندن" لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی زیاتر لە نیوەی ئەوانەی مافی ئەندامبوونیان هەیە، کۆنفرانسەکە تەوا نەکرا و دواخرا
دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان کرایەوە. ئاراستەیەکی گۆڕان هەوڵی چوونی تەواوی ئەندامان دەدات و ئاراستەکەی دیکەی نایەوێت ئەمڕۆ کۆنفرانس بەڕێوەبچێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوشان لەگەڵ سەرکردەی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتی جیهان، لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە پاپای ڤاتیکان بەشدار دەبێت.
ئاڵوگۆڕکارێکی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێت: "بازاڕی دۆلارەکە بووەتە ناوەندی سپیکردنەوەی پارەی وڵاتە مایەپووچبووەکان". گوتەبێژی ئاسایش رەتی دەکاتەوە
بەگوێرەی ناسنامە و وێنەکان بۆ رووداو نێردراون، ئەو خێزانەی تووشی رووداوەکە بوون ژنێک و پیاوێک و دوو منداڵیانن.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ. پێشبینی نمەبارانێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان".
دوێنێ بۆ یەکەم جار لەم ساڵدا، بەهای 100 دۆلار دابەزی بۆ خوار 145 هەزار دینار. شرۆڤەکارێکی دارایی دەڵێت، دۆلار لە بازاڕی جیهانیشدا 10٪ بەهای لەدەستداوە.
لە فەتوایەکی نوێدا ئهنجوومهنی باڵای فهتوا له هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکاتی سەیراندا نوێژکردن لە دەشت و سەیرانگەکان نابێتە جێگرەوەی نوێژی هەینی.
شارەزایەکی کەشوهەوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت. هەروەها ئاماژە بە شەپۆلێکی بارانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی دهۆک رایگەیاند، لەمەودوا پرسە یەک رۆژ دەبێت و وێنەگرتنی پرسە و بڵاوکردنەوەی لە پەیجەی عەشیرەتەکان قەدەخەیە. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، بڕیارەکانیان لەسەر داوای خەڵک داوە
حوکمدراوێک دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، نەگەڕاوەتەوە و هەڵاتووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بازرگانیی هۆشبەر بووە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە راگەیێندراوێکدا گوتی، رۆژی 26ـی ئەم مانگە لە رۆژئاوای کوردستان کۆنفرانسی "یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد" بەڕێوەدەبەن. ئەنەکەسەش دەڵێت، کۆنفرانسەکە بە پشتگیریی سەرۆک مەسعود بارزانی و جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی بەڕێوەدەچێت.
هونەرمەندێکی گەنج بە ناوی هێمن، کە کوڕی هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمڕۆ یادی 127 ساڵەی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردییە بەناوی کوردستان، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە هەزار و 600 دەزگا یان ئامرازی راگەیاندن بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
چەند مانگێکە دەرماڵەی خێزانیی خانەنشینانی پێشمەرگە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبڕدرێت. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە دەڵێت، "داوامان کردووە یان لە هەولێریش ببڕدرێت یان لە سلێمانییش بۆیان ببەسترێتەوە."
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزیى راگەیاند.
پارێزگای هەولێر دەڵێت، نزیکەی 73%ـی کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە. بەرپرسی یەکێک لە پڕۆژەکانی ئاو دەڵێت، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە، بەشێکی بیرەکانی هەولێر لەکار دەخرێن.
شاندێکی دەم پارتی لە شاری هەولێرە و بڕیارە لەگەڵ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان و رۆشنبیران کۆببێتەوە. نوێنەری پارتەکە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی ئامانجی سەرەکیی سەردانی شاندەکەیە
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی سی پی تیی ئەمریکی، لە سێ رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا 97 جار هێرش و بۆردوومانی سنووری پارێزگای دهۆکی کردووە. بەرپرسێکی رێکخراوەکە دەڵێت، قوربانیی سڤیل نییە.
بەهای دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوە؛ نرخی زێڕیش لە بازاڕەکاندا دوو رۆژە جێگیرە
لە سنووری قەزای بەردەڕەش، گەشتیارێک لە ئاودا خنکا. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ دەڵێت، ئەو کەسەی خنکاوە هاونیشتمانییەکی شەبەکە و تەرمەکەی دەرهێندراوە.
دوای نزیکەی 10 مانگ لە دەستبەکاربوون لە پڕۆژەی ئاوی قەزای چەمچەماڵ، هیچ بڕە پارەیەک بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرج نەکراوە. بەڕێوەبەری ئاوی قەزاکە دەڵێت، "کێشەی کەمیی ئاو بەردەوامە و دابەشکردن دەگاتە 7 رۆژ جارێک."
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، بۆ وەرگرتنی ڤیزە لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕمی (DS-160) پڕبکەنەوە و دووربکەونەوە لەو بابەتانەی دەبنە هۆی هەڵوەشاندنەوەی داواکارییەکەیان
نرخی تەمامەتە لە هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی و لە عەلوەکان کیلۆی بە نزیکەی 250 دینارە.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی گۆشتی سوور دابەزیوە. بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵیش هۆکاری دابەزینی نرخەکە دەخاتەڕوو.
بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت هەموو خێزانێک ئەپڵیکەیشنێک دابەزێنێت و خۆی تۆمار بکات. هۆشداری دەدرێتە ئەوانەی فۆڕمی خۆراکیان کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی دیکەیە، کە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بچنەوە سنووری خۆیان.
هەواڵێک بەناوی سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە ئۆتۆمبێل بە قیست و قەرزی درێژخایەن دەدرێتە مامۆستایان، بەڵام ئەو بەرپرسە هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
لە یارییەکی تۆپی پێدا لە قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان، سێ یاریزان لەلایەن راهێنەری تیپی بەرامبەرەوە بە چەقۆ بریندارکران. پۆلیس دەڵێت، راهێنەرەکە دەستگیرکراوە.
دوای ئەوەی لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە سێ گەنج رایانگەیاند، لەلایەن قاچاخچییەوە پاسپۆرتی ساختەیان بۆ کراوە و لە مالیزیا گیریانخواردووە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەنجەکان دەگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەواڵی گۆڕینی گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرپرسێکی حیزبەکە هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، واژۆی لەسەر نووسراوێک کرد کە تایبەتە بە دووسایدکردنی رێگەی نێوان قەزای دەربەندیخان و ناحیەی وارماوا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، کۆماپانیای جێبەجێکار ئامادەیە بۆ دەستبەکاربوون.
دوای چوار رۆژ لە شەپۆلی ناوبەناوی باران و سەرما، بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە دووشەممە، پلەی گەرما 10 پلە بەرز دەبێتەوە. شارەزایەکی کەشوهەوا دەڵێ، سبەی و دوو سبەی کەش خۆشە و رۆژی سەیرانە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانی دیاری کرد، کە 26ـی ئەم مانگە دەبێت لە شاری سلێمانی.
بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە، لە کەرکووک کەسێک گیانی لەدەستدا و تووشبوونی کەسێکی دیکەش پشتڕاستکراوەتەوە، گومان لە دوو تووشبوونی دوو کەسی دیکەش دەکرێت.
بۆ تاوتوێکردنی چۆنێتیی پێکهێنانی کابینەی 10یەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کورستان کۆببنەوە.
نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان لە بەرزترین ئاستدایە. گوتەبێژی یەکێتیی زانایان داوا دەکات، بۆ کارئاسانیی هاوسەرگیری لەم دۆخەدا، لە جیاتی زێڕ کەرەستەیەکی دیکە بکرێتە مارەیی.
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەگەر لە دوو هەفتەی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، هەڵیدەوەشێننەوە. جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت: "بەگوێرەی یاسا، نەوەی نوێ ناتوانێت ئەو کارە بکات".
ئەڤین سەلاحەدین رواندزی، رۆژنامەڤان و پێشکێشکار لە رادیۆی نەورۆز لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد
دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی شەڕێکەوە لە قەزای بەردەڕەش سێ کەس بریندار بوون، سەرۆکی هۆزی گۆران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "ئەوەی روویداوە و پلان بۆ داڕێژراو نەبووە".
دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێ، بارانەکە سوودی دانەوێڵەی چێندراوی هەموو هەرێمی کوردستان هەیە و بڕی بەرهەمی گەنم زیاد دەکات
بژمێرەکانی سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و رایانگەیاند، حکومەتی عێراق پارەی یەک مانگی بۆ خەرج کردوون، ئەوە لە کاتێکدایە گرێبەستی دوو مانگ کارکردنیان هەبووە. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆسەکەش دەڵێت: "ناوەکانیان نێردراوە بۆ بەغدا و رەزامەندی دراوە بە بڕە پارەیەک پاداشت بکرێنەوە".
لە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کورستان کرد و کۆبوونەوە. شارەزایەکی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەڵێت: "چوونی ماکرۆن بۆ بەردەم ئۆتۆمبێلی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و لەباوەشکردنی، نیشانی ئاستبەرزی پەیوەندییەکەیانە".
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی کاتیی سووریا سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەپای هەوڵەکانی بۆ ئاشتی لە تورکیا و رێککەوتنی سیاسی لە سووریادا
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیکەی 7 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و چوارشەممەش زیاتر دادەبەزێت. شارەزایەکی کەشوهەوا و کشتوکاڵ دەڵێت، ئەم دوو رۆژە باران دەبارێت و سوودی بۆ ئەو ناوچانە دەبێت گەنمیان لە گەشەدایە
دوای 37 ساڵ، تەنیا 1%ی رووفاتەکانی ئەنفال گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان. بەرپرسی مۆنیومێنتی ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە هەڵدەدرێنەوە
پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، پەروەردەی راسپاردووە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بۆ مامۆستایانی سنوورەکە. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردییش لە پارێزگاکە دەڵێت، "بڕیارەکە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان هەموو مامۆستایان ناگرێتەوە و بە خاڵبەندییە."
لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە پاریس، ستاندی تایبەت بەناوی کوردستانەوە لە تەنیشت ناوی وڵاتانی جیهان دانراوە. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەڵێت، کتێبی گرنگیان لەبارەی شۆڕش، مێژووی کورد و جینۆسایدکردنی کورد بە فەرەنسی خستووەتەڕوو.
سێ هاونیشتمانی کە هەموویان خەڵکی پارێزگای سلێمانین، لەلایەن قاچاخچییەوە هەڵخەڵتێندراون و پاسپۆرتی ئیتاڵییان بۆ دروستکراوە، بەو هۆیەوە لە فڕۆکەخانەی کوالا لامپوور لە مالیزیا ئاشکرا بوون و راگیراون.
دوای دەنگۆی دیارنەمانی 750 ملیۆن دینار لە هاتووچۆی راپەڕین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە رەتیدەکاتەوە و دەشڵێت: "لێکۆڵینەوە دەکەین".
کەسێک لە عەفرین وەکو کەسی یەکەم دیاریکراوە. بەرپرسێکی ئەنەکەسە لە شارەکە دەڵێت: "لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دانراوە و کوردە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لەنێوان باکووری کوردستان و هەرێمی کوردستان روویدا، کە لە بەشێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک هەستیپێکرا.
بەرپرسێک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، 35 هەزار ناوی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراون؛ دەشڵێت: "تەنیا پێشمەرگە و بەشێکی خانەنشینان ماون کارەکانیان تەواو بێت".
ماوەیەکە گەنجانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی باندە قاچاخچییەکانەوە دەچنە لیبیا، بۆئەوەی لەوێوە خۆیان بگەیێننە ئەورووپا. بەرپرسی رێکخراوێکی کۆچبەران دەڵێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 300 هاونیشتمانی لەو وڵاتەوە چوونەتە ئەورووپا. ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراقیش مەترسییەکانی رێگەکە دەخاتەڕوو
ژمارەیەک چالاکڤان لە کەرکووک دەڵێن، چەند گۆڕێکیان لەنزیک سەربازگەی تۆپزاوە دۆزیوەتەوە، کە رووفاتی ئەنفالکراوانیان تێدایە
ئەمڕۆ هەینی، حوسێن یوسف، برای ئاڤێستا لە شوێنی رووداوەکەوە بۆ ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو قسەی کرد و گوتی: "ئاڤێستا ئەم ناوچەیەی پێ خۆشبوو، دەیگوت نەچووین بۆ سەیران و دەبێت پێش دەستپێکردنەوەی دەوام بچین، شوێنەکە و سەیرانەکەش لەسەر پێشنیازی ئەو بوو، ئەگەر نا پلانی جێگەی دیکەمان هەبوو".
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پەلەوەرخانەیەک لە سنووری ناحیەی بنگرد لە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی، نزیکەی 15 هەزار مریشک لەنێوچوون.
دووشەممە ساڵیادی ئەنفالە، بۆ یادکردنەوەی ئەو تاوانە، بڕیارە لە قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان چەند چالاکییەک بەڕێوەبچێت.
نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و بەراورد بە هەفتەیەک لەمەوبەر یەک مسقاڵ نزیکەی 40 هەزار دینار بەرزبووەتەوە. بازرگانێکی زێڕ لە هەولێر دەڵێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەوە، کڕین و فرۆشتنی زێڕ لەلایەن خەڵکەوە زۆر کەم بووەتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کوژاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەشتی بەڕانەتی لە پارێزگای هەولێر کە جووتیارانی نیگەران کردووە، لەلایەن ئەوانەوە نەبووە، بەڵکو لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە کراوە.
بەرەی کوردستانیی سووریا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نابێت هیچ کەسێک لە دەرەوەی خەڵکی عەفرین بۆ بەڕێوەبردنی سنوورەکە دیاری بکرێت.
هاونیشتمانییەکی رۆژئاوای کوردستان لە گوندی پیرڕەشی ناحیەی کەسنەزان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەڵێت، چەکدارێک چووەتە ماڵی خوشکێکی و سێ کەسی بریندار کردوون.
لە هەڵەبجە بەهۆی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک ئاژەڵی بەرەڵاکراو لەنێو شاردا، ئاڵۆزی لەنێوان چاودێرەکانی شارەوانی و خاوەن ئاژەڵەکان دروستبوو. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پێنج کەس دەرچووە.
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیێنن، شەممە لە شاری هەولێر بۆ پشتیوانی لە غەززە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی رێکدەخەن، بەڵام داواکارییەکەیان لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە رەتکراوەتەوە.
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، دوای 13 ساڵ، ئەمڕۆ ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵی لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە. کۆبوونەوەکە بە "گرنگ" پێناسە دەکات و دەڵێت: "پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد دەباتە قۆناخێکی نوێوە".
دوای ئەوەی چەند پێشمەرگەیەک رایانگەیاند، لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەرماڵەی خێزانییان بڕدراوە، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاگادار نەکراونەتەوە.
کۆنفرانسی باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، دواخر بۆ 26ـی ئەم مانگە.
بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو بەشەیان بارەگای سەرەکییان لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانییە، دەڵێن، رۆژی پێنجشەممە کۆنفرانسی گشتیی دەکەن و چاوەڕێن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن شوێنی بەستنی کۆنفرانسەکەیان بۆ دەستنیشان بکات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان/ هەولێر رایدەگەیێنێت، "مامەڵەکردن بە هەموو جۆرە دراوێکی ئەلیکترۆنی و کانزایی قەدەخەیە."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سعودیە بڕیاری داوە، ئەو کەسانەی بۆ عومرە چوونەتە وڵاتەکە، ئەگەر تاوەکو 29ـی ئەم مانگە نەگەڕێنەوە، سزای پێبژاردن دەدرێن.
بەگوێرەی پڕۆژەی 'هەژماری من'، ئەمڕۆ زیاتر لە 51 هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەک وەکو هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.
ئەم ساڵ بڕی باران بەراورد بە پار نەگەیشتووەتە نیوە. پسپۆڕانی کشتوکاڵیی و شارەزایانی کەشوهەوا دەڵێن، جگە لە سلێمانی و هەڵەبجە، لە زۆرینەی ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان وشکەساڵییە.
دوای ئەوەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق فەرمانی بە هەموو پارێزگاکان [جگە لە کەرکووک] کرد رێکارە یاساییەکانی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دەستپێبکەن، هاونیشتمانیانی شارەکە مەترسیی ئەوەیان هەیە خانووەکانیان تێکبدرێت. بەڵام سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک لە رێگەی رووداوەوە دڵنیایی دەدات.
بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆرسکیلێکی سێ تای لە گوندی بەردەکەڕی سنووری قەزای شارەزوور، 7 هاونیشتمانی بریندار بوون.
بەگوێرەی نوێترین داتای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ رووداو، ئەم وەرزەی بارین بەراورد بە وەرزی بارینی پێشتر، بارانبارین بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بە تایبەت لە دهۆک، هەولێر و کەرکووک رێژەی باران بۆ کەمتر لە نیوە دابەزیوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی، کەسێکیان دەستگیرکردووە.
ئەم ساڵ لەدایکبووانی سێ ساڵ پێکەوە خانەنشین بوون و بەهۆیەوە زیاتر لە 24 هەزار خانەنشین چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان دەڵێت: "دۆخی خانەنشینان زۆر خراپە و پێویستیی بە رێکاری خێرا هەیە".
بڕیارە پێشنیازی نرخی کارەبای 24 کاژێری لە چوارچێوەی (پرۆژەی رووناکی) دا، ئەم مانگە لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسند بکرێت.
جێگری سەرۆکی گشتیی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاری زیادکردنی سەپاندنی باج لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر وڵاتان، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە هیچ هەناردەیەکەیان بۆ ئەمریکا نییە.
بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، کە "لە حالەتی خنکان"ی هاونیشتمانییەک ئاگادار کراونەتەوە، کە ئەمڕۆ بەیانی کەوتووەتە ناو رووباری تەنکاتووری نزیک شانەدەر لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، تیمەکانیان سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.
شەوی رابردوو ئەفسەرێکی هێزەکانی کۆماندۆ لە شاری سلێمانی کوژرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بکوژەکە دوای رووداوەکە دەستگیرکراوە و خوشکەزای کوژراوەکەیە.
دوای ماوەیەک بەردەوامی لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆ بەهای هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 18 هەزار دینار دابەزی؛ بەهای دیناریش بەرامبەر دراوەکانی دیکە دابەزی.
هۆشیار عومەر عەلی، رێكخهری ژووری پهیوهندی دیپلۆماسی بزووتنەوەی گۆڕان (باڵی گردی زەرگەتە)، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ کۆنفرانس لەکاتی خۆیدا و لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بەشێکی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و ژمارەیەک دووکان سووتان. پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.
یەکەم کاروانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە شاری حەلەب کشایەوە. ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدەیە.
دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕانی باڵی گردی زەرگەتە رایگەیاند، سبەی 05ـی نیسان کۆنفرانس دەکەن، باڵەکەی دیکەی بزووتنەوەکە دەڵێت، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ئاگادارکراونەتەوە 10ـی نیسان و لە دەرەوەی گردی زەرگەتە کۆنفرانس بکەن.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بارانبارین لە چەند ناوچەیەکەوە دەستپێدەکات و دواتر هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، لە چەند ناوچەیەک بارانی بەلێزمە و تەرزە ببارێت.
بەهۆی ئامادەکارییەکانەوە بۆ رێوڕەسمەکانی حەجی ئەم ساڵ، سعودیە پێدانی ڤیزەی بۆ رێوڕەسمی عومرە راگرت. حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەوانەی ڤیزەی سعودیەیان هەیە دەبێت تاوەکو 13ـی ئەم مانگە گەشتەکانیان بکەن.
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لەنێو شاری هەولێر بۆ مانگی ئادار لەنێوان 3 هەزار دینار بۆ 12 هەزار و 500 دینارە، بەراورد بە مانگی شوبات نرخەکە بۆ نزیکەی نیوە کەمیکردووە.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی رابردوو، سوپای تورکیا 404 جار هێرش و بۆردوومانی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، کە زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە، پاشان دهۆک و سلێمانی.
بەراورد بە پێش پشووی جەژنی رەمەزان، بەهای دینار دابەزی و بەهای زێڕیش گەیشتە بەرزترین ئاست.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، کۆمپانیای دانەگاز بۆ سێ هەفتە چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات. بەرپرسێکی کارەبا دەڵێت، چاکسازییەکە لەو ماوەیەدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کارەبا.
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، بەهۆی پڕۆژەیەکی ئاوەوە 10 رۆژ بەشێکی شەقامی 120 مەتری لە شارەکە دادەخرێت.
لە بەریتانیا لووتکەی ئاسایشی سنوور بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی بەڕێوەدەچێت. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ بۆ بەشداربوون لە لووتکەکە لە بەریتانیایە.
چاکسازیی گەورانی هەولێر رایگەیاند، بەگوێرەی بەشەکان، ئەمڕۆ و پێنجشەممە دەرگای سەردانیی زیندانیان بۆ کەسوکاریان دەکەنەوە. بەڵام جێگری بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی دەڵێت، ئەوان لە جەژندا سەردانیان نابێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و لە هەرێمی کوردستانیش گەیشتە بەرزترین ئاست.
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی: پۆلێنکردنەکەمان لەسەر بنەمای گەڕانەکانمانە، لە سەرەتای رەمەزانەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە تەواوی سەردانەکانماندا یەک پسوولەی سەرپێچیمان تۆمار نەکردووە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما نزیکەی 8 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
لەئەنجامی شەڕی نێوان دوو گەنج لە کەلار، یەکێکیان کە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بوو، بە چەقۆ کوژرا.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە مۆڵەتیان داوەتە 52 سزادراو بۆ ماوەیەک بگەڕێنەوە نێو خێزانەکانیان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، نزیک کاژێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڵێن ساڵح، پێشکێشکار لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا کۆچی دواییکردووە.
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بۆ نیوەڕۆی سبەی، لە "زۆرینە"ـی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و هەورە برووسکە دەبێت. کەشناسێک دەڵێت، "دوای کاژێر 10:00ـی ئەمشەو بارانبارین دەستپێدەکات و لە بەشێکی باشووری کوردستان تاوەباران دەبارێت".
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کۆبوونەوە و پرسی کوردیان لە ناوچەکە تاوتوێ کرد.
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ماوەی شەش کاژێردا دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.
خانەنشینێک لە قەزای سۆران لە دوێنێوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە بۆ ئەوەی مووچەکەی وەربگرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە. ئامۆزایەکی دەڵێت، هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە.
بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە، دەروازەکانی هەرێمی کوردستان و ئێرانبۆ ماوەیەک بەڕووی بازرگانیدا دادەخرێن. گوتەبێژەکانیان دەڵێن، دەروازەکان بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاریدا 24 کاژێر کراوە دەبن.
لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نرخی هەر لیترێک بەنزین نزیکەی 50 دینار دابەزی.
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، "ئەوانەی سووکایەتییان بە ئاڵای کوردستان کردووە باپیرانیشیان دووژمنی کورد بوون". دەشڵێت، دەیانەوێت بە سووکایەتیکردن بە ئاڵا ئاستەنگی بۆ ئاشتەوایی دروست بکەن.
دوای نزیکەی مانگێک لە زیندانیکردنی، رۆژنامەڤان بەشدار بازیانی لە سلێمانی ئازادکرا. بەرپرسی لقی سەندیکای رۆژنامەنووسان لە شارەکە دەڵێت، ئازادکردنەکە بە دەستەبەری بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک لە زاری پێشبینیکارانەوە بڵاوبووەتەوە، گوایە رۆژی یەکشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، بەڵام گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، ئێوارەی شەممە چاودێریی بینینی مانگ دەکرێت.
دوای زیاتر لە شەش مانگ لە وەستانی پڕکردنەوەی فۆڕمی پڕۆژەی (هەژماری من) لە سلێمانی، بڕیارە دوای جەژن دەستپێبکاتەوە.
لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداردا، ئەمڕۆ ئەوانەی لە رێگەی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـەوە مووچە وەردەگرن، چوون بۆ راکێشانی پارەکانیان و قەرەباڵخییەکی زۆر لەبەردەم هەندێک لە ئامێرەکان دروست بووە، هەندێکیان دەڵێن، ناتوانن پارەکە رابکێشن.
بەرپرسانی چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەڵێن، ئامادەکارییان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی رۆژانی جەژنی رەمەزان کردووە و، تەواوی هۆتێل و رێستۆرانتەکان بۆ پێشوازییان کراوە دەبن.
دوای ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، دوای کەمبوونەوەی بەرهەمی نێوخۆ لە بازاڕەکان، داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنەوەی هاوردەکردنی تەماتە و چەند بەرهەمێکی دیکە بدەن، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، هاوردەکردنی تەماتە دەستپێدەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، کامێراکانی چاودێریی تیژڕۆیی لەنێوان شارەکانی دهۆک و زاخۆ دەکەونە کار
دوای دوو رۆژ لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک تەماتە لە هەولێر و سلێمانی نزیکەی 500 دینار دابەزی. سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر دەڵێت، هۆکاری دابەزینەکە، زۆربوونی تەماتەیە لە عەلوە.
بەهۆی تێكەڵبوونی مادەی زیانبەخش بە ئاوی زێی بچووك، دابەشکردنی ئاو لە کۆیە و تەقتەق راگیراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەرمانی عێراق کۆببێتەوە. نوێنەرێکی هەڵەبجە لە پەرلەمان دەڵێت، پێشوەختە کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەکان کردووە و بەڵێنیان لێوەرگرتوون، کە دەنگ بە پڕۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بدەن.
بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەڵێت، ئاوی زێی بچووک کەمیکردووە و کێشەی کەمئاوی لە سنوورەکەیان سەرهەڵدەدات، "هاوین کێشەکە سەخت دەبێت".
لەکاتێکدا بەهۆی ئەنفلەوەنزای باڵندەوە نرخی هێلکە لە چەند وڵاتێکی جیهان بەرزبووەتەوە، لە هەرێمی کوردستان نرخەکەی دابەزیوە. لەبارەی هۆکارەکەشی بەرپرسێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، بەرهەمی نێوخۆ زۆرە و خواست کەمە.
لە نێوان هەولێر و کۆیە، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا. گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، لەوکاتەدا سەربازانی ئەڵمانیا لە رێگەکەدا بوون و چارەسەری سەرەتاییان بۆ بریندارەکان کردووە.
بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو، ئەم ساڵ لەدایکبووانی سێ ساڵ پێکەوە لە هەرێمی کوردستان خانەنشین بوون. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان دەڵێت، ئەوانەی خانەنشینبوون مووچەی مانگەکانی یەک و دوویان وەرنەگرتووە و زۆرینەیان مانگی سێش مووچە وەرناگرن.
هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما، کاوە جووتیار لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد
لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز لە قەزای پێنجوێن، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، هاونیشتمانییەکە بۆ گیای بەهارە چووبووە ئەو ناوچەیە
بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای پێگەیشتندایە، نرخی یەک کیلۆ بامێ لە هەرێمی کوردستان لە عەلوەکان بە کۆ دەگاتە 25 هەزار دینار
بەهۆی خزمەتی بە کوردانی ئێزدی و زمانی کوردی، دووەمین خەڵاتی جەمال نەبەز لە بەرلین، بەخشرایە ژنە توێژەرێک. رێکخەری دابەشکردنی خەڵاتەکە دەڵێت، "ئەوەی خەڵاتەکەی پێدەدرێت لە هەموو بەرهەمەکانیدا بایەخی بە ئێزدییەکان داوە".
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دهۆک دەڵێت، کارەبای شارەکە بۆ 72 کاژێر دەبێتە 24 کاژێری. بەرپرسێکی کارەبای سنوورەکە دەڵێت، بۆ تاقیکردنەوەی گوشارەکانی سەر هێڵەکانی کارەبایە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەراورد بە هەمان رێکەوتی ساڵی رابردوو، ئەم ساڵ ئاوی کۆگاکراو لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە.
نرخی تەماتە لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە. بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، هۆکارەکەی قەدەخەی هاوردەکردنی تەماتەیە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابرداوودا زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای هەڵەبجە باریوە، دواتر سلێمانی، هەولێر و کەرکووک. کەشناسان و بەرپرسانی کشتوکاڵ دەڵێن، لە زۆرینەی ناوچەکان مەترسی وشکەساڵی نەماوە
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، مەترسیی وشکەساڵی لەسەر بەشی زۆری زەوییە بە گەنم چێندراوەکانی پارێزگای دهۆک نەماوە
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە بێسەروشوێنبوون، کچێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە کەنەدا دەژیا، تەرمەکەی دۆزرایەوە
هاونیشتمانییەکی خەڵکی هەولێر، لە کەمپێکی پەنابەران لە وڵاتی فەرەنسا گیانی لەدەستدا. چالاکڤانێکی ئاگادار دەڵێت، ئەو هاونیشتمانییە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووە و دەرمانی نەماوە
لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا سەنتەری تایبەت بە شیاندنەوەی بەکارهێنەرانی هۆشبەر کراوەتەوە. بە گوتەی بەرپرسانی پەیوەندیدار، زۆرترین بەکارهێنەر لە سلێمانی شیاندنەوەیان بۆ کراوە، دواتر دهۆک و پاشان هەولێر
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی یەک هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 13 ملیار دینارە، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو 17% کەمیکردووە. هەروەها داهاتی سنوورەکە ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 161 ملیار دینارە
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کوردی باکوری کوردستان لە رێگەی رووداوەوە پەیامی نەورۆزی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کورد سوودی زۆری لە راگەیاندن بینیووە بۆ گەیاندنی پەیامەکەی.
گوتەبێژی دەم پارتی: بۆ نەورۆزی ئامەد هیچ پەیامێک لە ئیمراڵییەوە نەهاتووە
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، ئۆجەلان داوای چەکدادانی پەکەکەی کردووە، بەڵام پەکەکەش داوای هەنگاو لە تورکیا دەکات. گوتیشی، پەکەکە دەڵێت ئۆپەراسیۆن بەردەوامە و درۆن دەسووڕێتەوە ناتوانن کۆنگرە ببەستن.
سێیەم عومرەکارە لەم رەمەزانەدا گیانی لەدەستدابێت
ئەمبوڵانسێک لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشێک بۆ نەخۆشخانەی بلێ لە سنووری پارێزگای هەولێر وەرگەڕا و بەهۆیەوە پزیشکێک گیانی لەدەستدا. لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رایگەیاند، "پزیشکی خوالێخۆشبوو، خاوەن بەهای بەرز؛ دڵسۆزی و ئەمەکداری بوو بەرانبەر نەخۆش".
تۆڕی میدیایی رووداو زانیاریی ورد لەبارەی دۆسیەی کوشتنی شەش ئەندامی خێزانێک لە سەیدسادق بڵاودەکاتەوە. بە گوێرەی هێزە ئەمنییەکان بۆ رووداو، "هۆکاری رووداوەکە هیچ پەیوەندی بە موڵک و پارەوە نییە و پەیوەندی بە دەمەقاڵێیەکەوە هەبوو لەسەر ریشی تۆمەتبار".
بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 51 هەزار و 18 هاوسەرگیری و 12 هەزار و 387 جیابوونەوە تۆمارکراون، بەراورد بە ساڵی 2023 هەردوو پڕۆسەکە کەمیان کردووە. ئاماژە بەوەش کراوە، پار زیاتر لە 7000 کچی خوار 18 ساڵ لە هەولێر و دهۆک مارەبڕاون
شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و نایەوێت نەوت و گازی ئێران جێگەی ئەو بەرهەمانەی هەرێمی کوردستان بگرنەوە.
پارێزەرەکەی دەڵێت، دوای زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگ لە دەستگیرکردنی، دادگەی پێداچوونەوە (تەمیز) بڕیاری بێتاوانی بۆ مامۆستا لوقمان برادۆستی دەرکرد.
ژمارەیەک پێشمەرگە دەڵێن، ئەمڕۆ لەکاتی مووچە وەرگرتندا لە بانک، بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن بەشێکی مووچەکەیان بڕدراوە.
بەگوێرەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە شەش هەزار مزگەوت هەن. گوتەبێژی یەکێتی زانایان دەڵێت، بۆ شەوانی قەدر دەرگایان تاوەکو نوێژی بەیانی کراوە دەبێت.
پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، لە کەمپی ماملیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە "خنکێندراوە".
لە هەولێر تاوەکو ئەمڕۆ 21 گەڕەک لەچوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی، کارەبایان کراوەتە 24 کاژێری
پارێزەرێکی دۆسیەکەی دەڵێت، لەسەر سکاڵای وەزیری پەروەردە، "رۆژنامەنووس"ێک لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی درا.
سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی عێراق بازرگانانی هەرێمی کوردستانی ناچار کردووە، هەر کاڵایەک هاوردە بکەن تەنیا 72 کاژێر رێگەیان پێدەدرێت بیبەنە نێوەڕاست و خوارووی عێراق.
دوای نزیکەی دوو مانگ لە بایکۆتی دەوام لە قوتابخانەکانی سنوورەکە، بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان دەڵێت، لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکاندا کۆبووەتەوە و بڕیاریان داوە، لە سبەینێوە دەوام ئاسایی ببێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما دادەبەزێت و پێشبینی دەکرێت سبەی باران ببارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، چەقی شەپۆلەکە پێنجشەممە و هەینی دەبێت.
بەرپرسێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە عەفرین دەڵێت، لە عەفرین و دەوروبەری بە پاساوی پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ژمارەیەک هاونیشتمانی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەستگیرکراون و لە زینداندان.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئێوارەی 20ـی مانگ لە هەموو شارەکانی هەرێمی کورد ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، هاتنی گەشتیار لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە "نزیک بووەتەوە لە سفر".
لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک هەزار و 140 رێستۆرانت و میوانخانە هەن. بەرپرسانی ئەو شوێنە گەشتیارییانە دەڵێن، ئامادەکاری تەواویان بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی نەورۆز کردووە.
دوای ئەوەی بەشێکی زۆری خانەنشینی هێزەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگە مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرت، ئەمڕۆ زۆربەیان مووچەی مانگی یەک و دوویان پێکەوە وەرگرت. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە دەڵێت، ئیدی مووچەیان دواناکەوێت.
شێروان شێروانی، یەکێک لە حوکمدراوانی بادینان، بڕیاربوو 09ـی ئەم مانگە بە "ئازادکردنی بە مەرج" ئازاد بکرێت. ئەمڕۆ دادوەری دۆسیەکە رەتیکردەوە ئەو حوکمدراوە بە مەرج ئازاد بکات. پارێزەرەکەی دەڵێت، شەش مانگی دیکە شێروان ئازاد دەکرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ نەخۆشییەک لەنێو عومرەکاندا نییە و مردنی هاونیشتمانییان لە سعودیە، بە هۆکاری سرووشتییە.
گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە دەکەن کە لە کۆبوونەوەی لیژنەکاندا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت یەکلایی نەکراونەتەوە.
هەرچەندە حکومەتی عێراق سبەی 16ـی ئادار، ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی کردوەتە پشوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پشووەکەی عێراق هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
گەڕانەوەی هاونیشتمانییانی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی دوای حەوت ساڵ بۆ ناوچەکانیان بەردەوامە. بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەڵێت، تیمیان لە عەفرینە و هەر هاونشتمانییەک بگەڕێتەوە هاوکاری دەکەن.
بەگوێرەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لە ئەمڕۆوە تاوەکو 18ـی ئادار لە زۆربەی شاری سلێمانی کارەبای نیشتمانی 24 کاژێر دەبێت. بەرپرسێکی کارەبا ئەو گەڕەکانە دیاری دەکات کارەبا 24 کاژێرییەکە نایانگرێتەوە.
سەرەتای مانگی هەشتی پار، حکومەتی عێراق دەستی بە رێگری لە هەناردەکردنی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی خواروو و نێوەڕاست کرد. ئێستا ژووری بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، رێگە بە بەشێکی بەرهەمی کارگەکان دەدرێت کە مۆڵەتی پیشەسازیی هەرێمی کوردستانیان هەیە، بەڵام ژووری بازرگانیی هەولێر دەڵێت، رێگە بەو کارگانە نادرێت مۆڵەتی هەرێمی کوردستانیان هەیە.
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت، ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ رێگەدان بە کارکردنی جووتیارانی سەرگەڕان واژۆ کردووە.
دوای ئەوەی دادگەی لێکۆڵینەوەی سلێمانی1، تایبەت کرا بە بینینی کەیسی رۆژنامەڤانانی سنوورەکە. بەرپرسێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، بۆ کردنەوەی دادگەیەکی تایبەت بۆ رۆژنامەنووسان لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.
بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکانیان توانیویانە شەش هاونیشتمانی رزگار بکەن. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە لیژنەیەکیان پێکهێناوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو لە کوژراوەکانی رووداوەکەی شەوی رابردوو پزیشکن و دایک و باوکیشیان کە کوژراون مامۆستای خانەنشینن.
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، چەند ئامارێکی سەرژمێری لە ئاستی هەرێمی کوردستان، پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بڵاو کردەوە.
دادگەی لێکۆڵینەوەی سلێمانی1، تایبەت کرا بە بینینی کەیسی رۆژنامەڤانانی سنوورەکە. بەرپرسانی سەندیکای رۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ وێڕای پێشوازی لە بڕیارەکە، داوا دەکەن هەمان رێکار لە شارەکانی دیکەش بگیرێتەبەر.
لە سنووری شاری سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆت خوێندن کۆتایی هاتووە. بەڵام لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێکی ئیدارەی راپەڕین بایکۆت بەردەوامە.
دەزگای روانگە رایگەیاند، بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە، 35 سەبەتەی خۆراکی پێویست لە شارەکانی باشووری کوردستان دابەش دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، وەزیری دارایی عێراق جارێکی دیکە داوای دووبارەکردنەوەی وردبینی لە لسیتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە.
بەراورد بە پێش رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی دیمەشق، هەر ملیۆنێک لیرەی سووریا 20 هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەوە. بەهای دیناریش بەرامبەر دۆلار جێگیرە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێو شاری هەڵەبجە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند، ئامانج لە رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق وەستانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانە. گوتیشی، رێککەوتنەکە بە نێوەندگیری ئەمریکا کراوە و گۆڕانکاری لە هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان دروست نابێت.
لەگەڵ زیاتربوونی بەشداربوون لە (پڕۆژەی رووناکی) کاردانەوەی هاونیشتمانییان زیاتر دەبن، هەندێک پشتیوانی دەکەن و هەندێکیش دەڵێن نرخەکەی زۆرە. شارەزیانیش داوا دەکەن، هاونیشتمانییان بە هۆشیارییەوە کارەبا بەکاربهێنن بۆ ئەوەی پارەی کەمتریان بۆ بێتەوە.
10 رۆژە رۆژنامەڤان بەشدار بازیانی لە سلێمانی دەستگیر کراوە. سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، "سەرکۆنەی دەکەین و بێ بڕیاری دادوەر و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە" دەستگیرکراوە، بەڵام سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکاکە دەڵێت: "بەشدار ئاگاداری کەیسەکانی بووە و سکاڵای کۆمپانیا، داواکاری گشتی و بابەتی دیکەی لەسەرە".
قایمقامییەتی قەزای کەلار رایگەیاند، بەهۆی هەڵگرتنی چەقۆوە 20 گەنج دەستگیرکراون.
شێروان شێروانی، کە یەکێک بوو لە حوکمدراوانی بادینان، بڕیاربوو ئەمڕۆ ئازاد بکرێت، بەڵام پارێزەرێکی دەڵێت، رێکارە یاساییەکان تەواو نابن و سبەی هەوڵدەدەن ئازادی بکەن.
شاندێکی هەڵەبجە و چەند نوێنەرێکی پارێزگاکە لە پەرلەمانی عێراق، لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی کۆبوونەوە. بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، بەڵێن دراوە "لەم رۆژانەدا" پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
بەگوێرەی یاسای پشووە فەرمییەکانی عێراق، ئەم ساڵ لە 16ـی ئادار لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پشووی فەرمی دەبێت.
پارێزگاری هەڵەبجە دوای خانەنشینبوونی لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا، بڕیاربوو کەسێک لە جێگەی دابنێرێت، بەڵام بەهۆی یەکلانەبوونەوەی پۆستەکە بۆ کەسێکی دیکە، پارێزگارەکە گەڕاوەتەوە پۆستەکەی و کاروباری هاونیشمانیان بەڕێوەدەبات.
بەگوتەی بەرپرسێکی ئاگادار، بەشێکی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 دۆسیەیان خراوەتە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و ئیدی کێشەی دواکەوتنی مووچەیان چارەسەر دەبێت.
لە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر (پڕۆژەی رووناکی) چووە واری جێبەجێکردنەوە و کارەبایان بوو بە 24 کاژێری. تیمەکە دەڵێن، پڕۆژەکە لە سلێمانی چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، کۆتایی ئەم مانگە دەگاتە دهۆک و دواتر لە هەڵەبجەش جێبەجێ دەکرێت.
عیزەت کۆتۆ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و ئێستا لە دانیمارک دەژی. عیزەت ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەرەتا مافی مانەوەی پێنج ساڵیمان وەرگرت، دواتر کرایە دوو ساڵی، ئێستا دەڵێن دەسەڵاتی بەشار ئەسەد نەماوە و دەبێت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆتان".
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ نووسراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رێگەدان بە کارکردنی جووتیارانی سەرگەڕان نەگەیێندراوەتە پارێزگای کەرکووک؛ بۆیە نەیانتوانیوە کار لە زەوییەکانیان بکەن.
دوای ئاڵۆزییەکانی سووریا، جارێکی دیکە بەهای لیرەی ئەو وڵاتە دابەزی؛ هەروەها بەهای دینار و زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا جێگیرە.
تیمی پڕۆژەی رووناکی دەڵێت، زیادبوونی پارەی کارەبای 24 کاژێری، بە شێوەی پلەبەندیی زیادبوونی بەکارهێنانی کارەباکە دەبێت
لەدوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا، بەهای دراوی وڵاتەکە دابەزی.
لە پێکدادانەکانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانیی ئەمڕۆی سووریادا، کچە کوردێکی خەڵکی قامیشلۆ کە خوێندکار بووە لە زانکۆی لازقییە کوژرا. باوکی دەڵێ، کچەکەی لە ژوورەوە بووە و بە گولـلە کوژراوە.
دوای زیاتر لە 15 رۆژ راگرتنی ژمارەیەک تیکتۆکچی لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی، سەرجەمیان ئازاد کران.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێنج پارێزگای باشووری کوردستان باران دەبارێت. کەشناسێک دەڵێت، لە شەپۆلەکەدا زۆرترین باران لە گەرمیان و کەمترین لە دهۆک دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوێکدا رووداوەکانی نێوخۆی سووریا دەخاتە ئەستۆی دیمەشق و داوای وەستانی شەڕ دەکات. هاوکات رایدەگەیێنێت، "دیالۆگی راستەقینەی نیشتمانیی پێویستە".
بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی سی پی تیی ئەمریکی، لە رۆژی 27ـی شوباتەوە کە ئۆجەلان لە پەیامێکدا داوای ئاشتی و چەکدادانی لە پەکەکە کرد، تورکیا 14 جار لە هەرێمی کوردستان هێرشی کردووەتە سەر پەکەکە و گەریلاکانیش وەڵامی دوو لە هێرشەکانیان داوەتەوە.
بەگوێرەی پڕۆژەکە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەنتەری پارێزگاکان کارەبایان دەکرێتە 24 کاژێری و تاوەکو کۆتایی 2026، پڕۆژەکە لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت.
هەریەکەیان 5 گوللـەی بەسەرەوە نراوە و دواتر زێڕ، پارە و هەندێک کەلوپەلی ناوازە لە ماڵەکەیاندا دزراوە
لە هەرێمی کوردستان رێنوێنیی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون (ئیقامە) بۆ کرێکاری بیانی کەوتووەتە جێبەجێکردنەوە. پێشتر تێچووەکەی کەمتر لە 400 هەزار دینار بوو، ئێستا بۆ زیاتر لە ملیۆنێک و 760 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
بنەماڵەی رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی رایدەگەیێنن، لە رۆژی هەینییەوە کوڕەکەیان دەستگیر کراوە و داوای ئازادکردنی دەکەن. بەرپرسانی سنوورەکەش دەڵێن، "دوای لێکۆڵینەوە ئازاد دەکرێت."
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی)دا، ئەمڕۆ زیاتر لە 3500 منداڵی دیکە سوودمەند دەبن و بە پارە هاوکارییان دەکەن
بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری وزە رایگەیاند، یەدەگی گازی عێراق و هەرێمی کوردستان 127 ترلیۆن پێ سێجایە، کە بەشی 100 ساڵی دیکە دەکات. دەشڵێت "باشترین" جۆری گاز لە ناوچەی چەمچەماڵە.
بەهای هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 10 هەزار دینار بەرزبووەوە. هاوکات بەهای دینار بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەتەوە.
بەگوێرەی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، دوو رۆژە هیچ پێکدادانێک لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رووینەداوە.
دوای زیاتر لە مانگێک بایکۆت لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، لە زۆربەی قوتابخانەکان دەوام ئاسایی بووەتەوە. بەڵام لە زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان بایکۆت بەردەوامە.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، لە 11 بۆ 23ـی ئادار پشوو دەبێت. گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، پشووی زانکۆکان بەگوێرەی خشتەیەکی تایبەتە و پێکەوە نییە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستمی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ 81 قوتابخانەی هەرێمی كوردستان دانراوە و بۆ 76 قوتابخانەی دیکەش دادەنرێت.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە مانگی رەمەزاندا پڕۆژەیەکی خێرخوازییان بۆ هاووڵاتییان دەبێت. سەرپەرشتیارێکی پڕۆژەکە دەڵێت، لە 200 نانەواخانەدا، نان بێ بەرامبەر دابەش دەکەن. بەرپرسی لقی پارتییش لە هەڵەبجە دەڵێت، یەک ملیۆن نان بێ بەرامبەر دابەش دەکەن
بەراورد بە دوێنێ، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، 1500 دینار بەرزبووەوە. هاوکات لیرەی سوورییش دابەزی
لایەنی پەیوەندیدار دەڵێن، لە دوو رۆژی رەمەزاندا چاودێرییان لە بازاڕ چڕکردووەتەوە و بەهۆی سەرپێچییەوە لە هەولێر 36 شوێن و لە سلێمانیش 18 شوێن سزادراون. لە دهۆک و هەڵەبجەش ژمارەیەک فرۆشگە هۆشدارییان پێدراوە.
لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی بەهای دینار، نرخی شتومەک گران دەبێت، بەڵام لەکاتی بەرزبوونەوەی بەهای دیناردا هەمان شتومەک نرخی لە بەرزیدا دەمێنێتەوە. جێگری سەرۆکی هاوردە و ناردنکاران دەڵێت، "دۆلار جێگیر نەبێت نرخ دانابەزێت."
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە کەرکووک دەڵێت، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆی راسپاردەی لیژنەی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کوردی کردووە و لەمەودوا دەتوانن زەوییەکانیان بکێڵن.
دوای ئەوەی بەلەمێکی چووپی کۆچبەران کون بوو، و داوای هاوکارییان کرد، کۆچبەرەکان لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە رزگار کران.
زیاتر لە دوو ساڵە کار بۆ بە دووسایکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی دەکرێت. بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان دەڵێت، تاوەکو دەربەندیخان کراوەتەوە. قایمقامی دەربەندیخانیش ئاماژە بەوە دەکات، دەرخستەیەکی نوێیان ئامادەیە بۆ تەواوکردنی رێگەی قەزاکەیان بە سلێمانی.
بەلەمێکی چووپی کۆچبەران کە زیاتر لە 100 سەرنشینی لەسەرە لە نۆکەندی ئینگلیز کون بووە. هاونیشتمانییەک دەڵێت، برازایەکی ئەو و زیاتر لە 20 کوردی تێدایە.
بەهای دینار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 147 هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت.
لە دوای پەیامەکەی رێبەری پەکەکەوە، ئەوە هەشتەم بۆردوومانی سوپای تورکیایە لە هەرێمی کوردستان، کە دووانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون، شەشەکەی دیکەش لە پارێزگای دهۆک.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)، بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەوە لە چەند ساڵی رابردوودا، 183 گوند لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی چۆڵکراون و 602 گوند مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە. هەر بەهۆی شەڕەوە 405 گوندیش نەتوانراوە ئاوەدان بکرێنەوە.
بەرپرسێک لە رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی دەڵێت، لەدوای پەیامەکەی رێبەری پەکەکەوە، تورکیا 7 جار هەندێک شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، چەند بڕگەیەکی کەم بۆ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ماون، بەڵام یەکێتی "گەرەنتی دەوێت."
دوای پەیامەکەی ئۆجەلان، چاوەکان لەسەر قەندیل و هەنگاوەکانی داهاتوون. کەسانی نزیک لە پەکەکە جەخت دەکەنەوە، بۆ چەکدادان دەبێت تورکیا هەنگاو بنێت. راوێژکارێکی ئەردۆغانیش دەڵێت، پەکەکە پابەند نەبێت، باجەکەی دەدات.
گوتەبێژی دەم پارتی بە رووداوی گوت، بۆ پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا و باکووری کوردستان، "هیچ هەنگاوێکی یاسایی نەنراوە". ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت چاوەڕوانی پەکەکە بکرێت بزانرێت وەڵام و داواکارییان بۆ چەکدانان چییە.
دوای ماوەیەک بەرزبوونەوەی بەردەوام لە نرخی زێڕ، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک 25 هەزار دینار دابەزی.
لە پانێڵێکدا لە کۆڕبەندی هەولێر کە تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەی دەبات، قوباد تاڵەبانی باسی لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "یەکێتی دەیەوێت شەریکی راستەقینە بێت".
بەهای دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 149 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ئەم ساڵ لەدایکبووانی ساڵانی 1962، 1963 و 1964 پێکەوە لە هەرێمی کوردستان خانەنشین بوون. گوتەبێژی یەکێتی خانەنشینان دەڵێت، ئەوانەی خانەنشین بوون، مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە و مانگی دووش وەرناگرن، بەڵام مافیان نافەوتێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دوو مووچەی ساڵی رابردووی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ساردترین کاتی ئەمساڵ بووە و لە پێنجوێن 15 پلە ژێر سفر تۆمارکراوە. کەشناسی و کەشناسانیش دەڵێن، چەقی سەرما کۆتایی هات و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، کارمەندانی سەرژمێری، یەک مانگ کاریان کردووە و شایستەی خۆیان وەرگرتووە. ئاماژە بەوەش دەکات، بە نووسراو داوای پاداشتیان بۆ هەموو کارمەندان کردووە و چاوەڕێی بەغدان.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، شەوی رابردوو لەنێوان مامۆستا و هاووڵاتییانی خۆپێشاندەر لە عەربەت گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە و ژمارەیەکیان بریندار بوون، "لەپێناو هێورکردنەوەی دۆخەکەدا گەیشتینە شوێنەکە".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ لەمەودوا تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت. ئەفسەرێکیش دەڵێت، ئەوانەی کارتی نیشتمانییان تەواو نەبووە، دەتوانن 'سورەت قەید - تۆماری خێزانی' ببەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 5 بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگاکە دەڵێت، ئەوانەی دەستگیر کراون، لەناو بازاڕی پێنجوێندا رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە هەزار مێگاوات بەرهەمی کارەبا کەمبووەتەوە. بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای سلێمانی دەڵێت، وەزارەت ناچار بووە بەرهەمی یەکەکان کەم بکاتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەچوارچێوەی رێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران بۆ گۆڕینەوەی سزادراوان، داوای گەڕانەوەی 4 سزادراوی هەرێمی کوردستانیان لە ئێران کردووە.
بەهای زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و مسقاڵێکی عەیار 21 گەیشتە 625 هەزار دینار، هەروەها بەهای دینار لەبەرزبوونەوەدایە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای نزیکەی مانگێک بەردەوامیی لە بایکۆت لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ناوچەکە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ نیوەی قوتابخانەکان بە تەواوی کراونەتەوە.
نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵانی عێراقدا بڵاوبووەتەوە و گومان دەکرێت لە هەرێمی کوردستانیش نەخۆشییەکە هەبێت. بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، پشکنینیان بۆ ئەو ئاژەڵانە کردووە مردار بوون، بەڵام ئەنجامەکەی دەرنەچووە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی دابەزینی پلەی گەرما بەردەوام دەبێت. کەشناسێک دەڵێت، تاوەکو پێنجشەممە سەرما بەردەوام دەبێت و هەینی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
لە هەرێمی کوردستان نرخی گەشتی عومرە بۆ نزیکەی دووهێندە بەرزبووەتەوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرە دەڵێت، هۆکاری بەرزبوونەوەکە، مانگی رەمەزانە.
بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەهای دینار کەمێک بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 150 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
لە دەروازەی کێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، بەهۆی بەفربارینەوە دوو رۆژە رێگەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی داخراوە. لە هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و باشماخ هاتووچۆ ئاساییە.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بەشێکی قوتابخانەکان کراونەتەوە و بەشێکیان بەردەوامن لە بایکۆت. نوێنەرێکی مامۆستایانی ناڕازیش دەڵێت، "بۆ گوڕدانەوە بە بایکۆت ئەمڕۆ لە عەربەتەوە رێگە نادەین تانکەرەکانی نەوت بچن بۆ ئێران".
بەرپرسانی کشتوکاڵ بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو بە گرنگ ناودەبەن و دەڵێن، بەو هۆیەوە مەترسی وشکەساڵی لە زۆربەی ناوچەکان رەویوەتەوە.
قایمقامی قەزای دەربەندیخان دەڵێت، بەردێکی گەورە لە چیای سەر تونێلی دەربەندیخان کەوتووەتە خوارەوە و دیواری بەردەم تونێلەکەی رووخاندووە
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی و نرخی یەک مسقاڵ عەیار 21 لە بازاڕەکانی ناوخۆ 623 هەزار دینارە
لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێن، هەر کەس لە مانگی رەمەزاندا نرخ بەرز بکاتەوە یان شتومەکی بەسەرچوو ساخ بکاتەوە، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت. گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینییش دەڵێت، قۆرخکاریی بازاڕ "تاوانە و پێچهوانهی بنهما شهرعییەکانە."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوو لە سەنتەری شاری هەولێر 18.3 ملیمەتر باران باریوە. هاوکات لە سلێمانی 11.4 ملیمەتر، دهۆک 27.9 ملیمەتر، هەڵەبجە 16.5 ملیمەتر و لە سەنتەری کەرکووکیش 10.8 ملیمەتر باران باریوە. زۆرترین بارانیش لە مێرگەسۆر باریوە، کە 61.5 ملیمەتر بووە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە هەرێمی کوردستان نمەباران دەبارێت. بارانەکەش زیاتر ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی سۆران و راپەڕین دەگرێتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دەستگیرکردنی ئەوانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی و تیکتۆک بە تایبەت "بابەتی نەشیاو و قسەی نەشیاو" بڵاو دەکەنەوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگاکە دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ 11 کەس دەستگیرکراون.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق لە نووسراوێکدا داوا لە هەموو پارێزگاکان دەکات، رێکارە یاساییەکانی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دەستپێبکەن، جگە لە پارێزگای کەرکووک. سەرۆکی شارەوانیی کەرکووکیش دەڵێت، بە بینینی نووسراوەکە شۆک بوون.
سەندیکای کرێکارانی گەیاندنی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: "بڕیاری راگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە ملیۆنان بەشداربوو، بە بڕیاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی بەبێ ئەوەی رەچاوی زەرەرمەندبوونی حەوت ملیۆن بەشداربووی کۆرەک تێلیکۆم بکرێت. بەهۆی هەمان بڕیاری نابەجێوە سەدان کارمەندی کۆڕەک تێلیکۆم کارەکانیان لە دەستداوە".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە شار و شارۆچکەکان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، ئەم بارانە کاریگەری باشی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی وشکەساڵی.
مانگی رابردوو زیاتر لە 8 هەزار خانەنشینی سەربازی کە زۆرینەیان پلەدار بوون، مووچەیان بۆ نیوە کەمکرایەوە. بەرپرسێکی خانەنشینیی سلێمانی دەڵێت، بۆ مووچەی مانگی دوو، مووچەکانیان بە تەواوی وەردەگرن.
بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ رەتیکردەوە گۆڕانکاری بەسەر پێدانی ڤیزە بە هەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی ئەورووپا و کەنداودا هاتبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان رایگەیاند، 20ی ئەم مانگە شەپۆلێکی "تووندی سەرما" سنوورەکە دەگرێتەوە، بۆ پاراستنی بەرهەمی سەوزە جووتیاران دەبێت چەند رێنوێنییەک پەیڕەو بکەن
ژمارەیەک کۆچبەری کورد دوای ئەوەی لە رووسیاوە خۆیان گەیاندووەتە بێلاڕووس و لەوێوە ویستوویانە بچنە لاتیڤیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە تەقەی لێکردوون. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە رووسیا دەڵێت، "یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و زۆرینەشیان بریندار کراون."
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی هەشت کەسی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لەوانە کەسایەتییەکی ناسراوی سۆشیاڵمیدیایە بەناوی "فەرمانی لەفە".
چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ بە رووداویان گوت، هەرچەند بە ڤیزە و فەرمی گەشتیان کردووە، دوو رۆژە لە فڕۆکەخانەکە راگیراون. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە دەڵێت: "پۆلیس گومان دەکات بۆ ئەوە هاتبن بچنە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا".
بەراورد بە سەرەتای ئەم هەفتەیە، نرخی یەک مسقاڵ زێڕ لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 هەزار دینار بەرزبووەوە.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بۆ پشتیوانیی جووتیارانی کورد و دژی کردەوەکانی سوپای عێراق بەرامبەریان، سەردانی ناحیەی سەرگەڕان دەکەن.
نوێنەری جووتیارانی ناحیەی سەرگەڕان دەڵێت، ئەمڕۆ لە کەرکووک لەگەڵ شاندێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و دواتر لە گوندی شەناغە گرددەبنەوە.
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کورستان لە وەڵامی پرسیاری تۆڕی میدیایی رووداودا گوتی، بەربەستەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لابراون و مانگی داهاتوو هەناردەکردن دەستپێدەکاتەوە
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سزادانی پێنج بانکی عێراقی، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو بانکانە هیچیان لەو بانکانە نین کە بەشدارن لە پڕۆژەی "هەژماری من"دا
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە زۆربەی شارەکان باران دەبارێت. کەشناسێک دەڵێت، شەپۆلەکە کەمتر لە 24 کاژێر دەخایێنێت.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەشەخۆراکی مانگی یەکی ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت. بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر دەڵێت، هیچی تایبەت بە رەمەزان لەو بەشەخۆراکەدا دابەش ناکرێت.
بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێت، بۆ مانگی رەمەزان لە شاری هەولێر لە یەک ناوەندەوە بانگ دەدرێت و راستەوخۆ لە هەموو مزگەوتەکان بڵاودەبێتەوە.
بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێکی سووتەمەنی لە سنووری قەزای سەیدسادقی پارێزگای سلێمانی، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تهواو كارهبایی بۆ جاری یەکەم بێ بهرامبهرە و پارەی ژینگەشیان لێ وەرناگیرێت.
بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە، دەرگای زۆربەی قوتابخانەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی سنوورەکە داخراون و نوێنەرەکانیان دەڵێن، بەردەوام دەبن.
بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە لە هەردوو دیوی دەروازەی کێلێ هاتووچۆی بازرگانی لەو دەروازەیە لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان راگیراوە
دوای چەند رۆژێک لە بەرزبوونەوە و گەیشتن بە بەرزترین ئاست، ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕ لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار دینار دابەزی
شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەم ساڵ بەشێکی شەقامی 100 مەتری بەڕووی هاتووچۆی شوفێراندا دەکرێتەوە. بەرپرسێکی کۆمپانیای جێبەجێکاریش دەڵێت، ئێستا بەهۆی وەرزی زستانەوە قیرتاوکردنی شەقامەکەیان راگرتووە.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لە مێژوودا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی ناوخۆ گەیشتە 620 هەزار دینار.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانی وەرگرتنی زەوی بۆ زیاتر لە نۆ هەزار پێشمەرگە، فەرمانبەر و خانەنشینی وەزارەتەکە دەرچووە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەڵێت، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانیان بۆ خاوێنکردنەوەی ژینگەی هەولێر، کەبابخانە و چێشتخانەکان ناچار دەکەن فلتەر دابنێن و بەپێچەوانەوە سزایان دەدەن.
بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە، کارەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ - گۆپتەپە بە سستی بەڕێوەدەچێت. بەڕێوەبەری ئاوی سنوورەکە دەڵێت، ئێستاش پارە بۆ پڕۆژەکە خەرجبکرێت لەکاتی خۆیدا تەواو دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، جگە لە پارێزگای دهۆک، لە زۆرینەی سێ پارێزگاکەی دیکە دابەش نەکراوە. نوێنەرەکانیان دەڵێن، سبەی دابەش دەکرێت
دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە چەند رۆژێک لەمەوبەر دێبی نۆژەن، پارێزەری کورد لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد، ئەمڕۆ لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەخی سوێد بەخاکسپێردرا و هەر لەوێش پرسەی بۆ دادەنرێت.
بەڕێوەبەری راما ئەیجێنسی: ئەوە خەڵاتی بینەرانە بۆ رووداو
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، عەلی حەمەساڵح ڤیدیۆی هێزە ئەمنییەکانی تۆمارکردووە و بۆ ئەو پلاتفۆڕمانەی ناردووە کە "دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن". پەرلەمانتارەکەش دەڵێت، ڤیدیۆی بە ئاشکرا تۆمار کردووە و لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە.
بەڕێوەبردن و پاراستنی باخچە حکومییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەدرێنە کۆمپانیایەک. لێپرسراوی باخچەکانی سنوورەکە دەڵێت، کۆمپانیاکە باخەوان، تانکەری ئاو و بارهەڵگر بۆ پاراستنی باخچەکان دابین دەکات.
هەرچەندە دوێنێ دوایین رۆژی دابەشکردنی مووچە بوو، بەڵام بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگرەکەی، فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرت. فەرمانبەرێکی پارێزگاکە دەڵێت، ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن.
مانگرتنی فەرمانبەران و مامۆستایان لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ گەیشتە 15 رۆژ. گوتەبێژەکەیان دەڵێت، سێ رۆژە خەڵک داوای شکاندنی مانگرتن دەکات و مانگران رەتیدەکەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی نەخۆشکەوتنی ژمارەیەک هاونیشتمانی لە قەزای بازیان بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە بڵاوبووەتەوە، بەڵام قایمقامی قەزاکە رەتیدەکاتەوە
هەرچەندە ئەمڕۆ دوایین رۆژی دابەشکردنی مووچە بوو، بەڵام بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگرەکەیەوە، فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرت
لە کاتێکدا بڕیار بوو دابەشبکرێت، بەڵام ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە لە سنووری سلێمانی دابەش نەکرا. بەرپرسێک لە خانەنشینیی پێشمەرگە دەڵێت، کێشەی نەبوونی پارە لە بانک هەیە
بڕیارە سبەی مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت. نوێنەرێکیان دەڵێت، لە هەولێر و دهۆک شایستەی مانگی تەممووزی وانەبێژییش دابەش دەکرێت
یەکێک لە قوربانییانی رووداوی تەقەکردنەکەی سوێد کە 11 کەس کوژران، ژنێکی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، کە مامۆستای بیرکاری بووە و لە یوتیوبیش بە زمانی کوردی وانەی بیرکاریی دەگوتەوە
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی کەمبارانییەوە ئەم ساڵ بەرهەمی دانەوێڵە کەمتر دەبێت لە ساڵی رابردوو
لە 07ـی ئەم مانگەوە مانگرتووەکان وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەتدەکەنەوە و بەهۆیەوە شەشیان لە دوێنێوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە بە دۆستی ژینگە ناسراوە و بەنزین و رۆنی ناوێت، دەبێت لە هەرێمی کوردستان وەک ئۆتۆمبێلەکانی دیکە پارەی ژینگە بدات.
نوێنەرەکەیان بە رووداوی گوت "لە دوێنێوە 8 کەسمان بە تەواوی دەمیان دووریوەتەوە، تاوەکو جێبەجێکردنی داواکانمان، بەردەوام دەبین لە مانگرتن."
بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا کامێرای چاودێریی خاڵ بۆ خاڵ بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی لەنێوان هەردوو قەزای کەلار و کفری لە ئیدارەی گەرمیان دابنرێت.
بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد و 100 دۆلار گەیشتە 9 ملیۆن تمەن.
کۆردیناسیۆنی یەکێتیی راگەیاندنی دیموکراتیک (یەرەدە) لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، یەکێک لەو هاونیشتمانییانەی لە بۆردوومانەکەی چوارقوڕنەدا گیانی لەدەستدا، رۆژنامەڤانێک بوو بەناوی عەزیز کۆیلوئۆغلو و لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کاری کردبوو.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆش باران و بەفر لە ناوچە جیاوازەکان دەبارێت. کەشناسێکیش ئاماژە بەوە دەکات، ئەو بایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سبەی کۆتایی دێت.
بەرپرسێکی رێکخراوی (سی پی تی)ـی ئەمریکی دەڵێت، دوێنێ سێ گوندی سنووری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک بەهۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکەوە چۆڵکراون. قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، دوو لە گوندەکان لە ساڵی 1991ـەوە چۆڵن.
لەسەر داوای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە فەرمانبەران دەکەن، بێ مۆڵەت لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان نەخوێنن. بەرپرسێکی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانە زۆرینەیان لە کۆلێژەکانی ئێوارانی زانکۆ تایبەتەکان دەخوێنن.
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا - ئەنەکەسە رایگەیاند، بەهۆی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە بڕیاری کشانەوەیان لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دا.
رێکخەری مانگرتووانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ ئامادە نابن چارەسەری پزیشکیی وەربگرن. بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش دەڵێت: "چارەسەر وەرنەگرن رووداوی نەخوازراو روودەدات".
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ رایگەیاند، مانگرتووانی سلێمانی مافی خۆیانە داوای مووچەکانیان بکەن. داواشیکرد، بەرپرسانی حکومەتی عێراق سەردانی مانگرتووان بکەن.
پرۆگرامی خوێندن بۆ قۆناخی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی کەم دەکرێتەوە. سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی قوتابیان دراوە.
ئەمڕۆ دەوروبەری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە وەریگرتووە، پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ نوخشە ناسیح، قائیمقامی ئێستای شارەکە یەکلابووەتەوە.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆش باران دەبارێت.
بەشێک لە ئەفسەران کە ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەیان وەرگرتووە، دەڵێن مووچەکەیان بۆ نیوە و کەمتر لە نیوە کەمکراوەتەوە. بەرپرسێکی خانەنشینی دەڵێت: "ئەفسەرانی خانەنشین لە 500 بۆ 700 هەزار دینار لە مووچەکەیان بڕدراوە".
دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە، کە هێزێکی سوپای سووریا دەچێتە عەفرین و دەوروبەری و گرووپە چەکدارەکانی نزیک تورکیا دەسەڵاتیان رادەست دەکەن. بەرپرسێکی ئەنەکەسە لە شارەکە دەڵێت، "بڕیارەکە نەبووەتە فەرمی".
دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە چەند رۆژێک لەمەوبەر دێبی نۆژەن، پارێزەری کورد لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد، بڕیارە 11ی ئەم مانگە لە سوێد بەخاک بسپێردرێت
دوای ئەوەی موەلیدەکان بۆ دوو مانگ لەنێو شاری هەولێر لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاژێر کاریان دەکرد، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدەکان دەڵێت، هەنگاوەکە لەسەر داوای خەڵک هەڵوەشاوەتەوە، جگە لە ژمارەیەک موەلیدە نەبێت
ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و نموونەی مریشکی زیندوو وەردەگرێت بۆ پشکنین بە مەبەستی رێگەدان بە هەناردەکردنیان.
"هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک؛ خواست و خستنەڕووی بەرهەمە، کە ئێستا داواکاریی زۆری لەسەرە و کێڵگەکانیش کەمتر بەرهەمیان هەیە."
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، تاوەکو ئەمڕۆ رێگرییەکانی عەرەبی هاوردە و هێزەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد لە بەشێکی پارێزگای کەرکووک بەردەوامە. سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پارێزگاکە دەڵێت: "جێبەجێکردنی یاساکە سینی زێڕ نییە و یەکدەنگی کوردی دەوێت".
لە نوێترین وەشانی ریزبەندی نێودەوڵەتیی شیکاری کلاریڤێت بۆ کاریگەری توێژینەوە بۆ زانکۆکان لەسەر ئاستی جیهان، زانکۆی سلێمانی لە زانکۆ حکومییەکان و زانکۆی (جیهان- هەولێر) لە تایبەتەکان یەکەمی ئاستی هەرێمی کوردستانن.
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو، لە سلێمانی و هەڵەبجە دیاریکرا.
ژمارەیەک کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە سزادراون و لە چاکسازیی گەورانی سلێمانین، بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان کە ناردنەوەیانە بۆ ئێران، ژمارەیەکیان دەمیان دووریوەتەوە و مانیان لە خواردن گرتووە.
دوای گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەولێر، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە بەڕێوەبەری پێشوو ئامادە نییە پۆستەکەی رادەست بکات، بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە.
کاروان ستوونی گوتی، رەزامەندیی خێزانی هاونیشتمانییەکە وەرگیراوە کە تەرمەکە نەگەڕێندرێتەوە و هەر لە شاری مەککە لە سعودیە بەخاک بسپێردرێت.
کچێک لە شاری هەولێر لە ماڵ دەرچووە و لە دۆخێکی دەروونیی ناجێگیردا شەو و رۆژ لە شەقام دەمێنێتەوە. بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی دەڵێت، ئەو کچە تاوەکو 18 ساڵی لە خانەی بێسەرپەرشتان بووە و دواتر خانووی بۆ کڕدراوە و رادەستی برایەکی کراوەتەوە.
خەتاب قادر دەڵێت "بۆ تەواوبوونی پڕۆژەکە 1275 رۆژ دیاریکراوە، بەڵام بەهۆی چڕیی کارەکان و پلاندانان بۆ چڕترکردنەوەی کار، پێدەچێت بەر لەو کاتەی دیاریکراوە، تەواوبکرێت".
لەو سێ کەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە ناویان دەهێندرێت، هیچیان یەکلایی نەبوونەتەوە پۆستەکە وەربگرن.
نرخی چوونە ژوورەوە بۆ نۆرینگەکانی پزیشکی جیاوازە. گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان دەڵێت، نرخ بەگوێرەی بڕوانامە دیاریکراوە و هەر پزیشکێک زیاتر وەربگرێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
هەندێک گەڕەک لە هەولێر هەن، کە تاوەکو ئەمڕۆ هێڵی گشتیی پاسیان نییە
وێڕای خانەنشینبوونی وەک پارێزگار، سبەی ئازاد تۆفیق بۆ راییکردنی کاروباری هاونیشتمانییان لە باڵەخانەی پارێزگای هەڵەبجە دەبێت.
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو لە دهۆک 20 هەزار دینار تێپەڕ دەکات و لە هەولێریش دەگاتە 20 هەزار دینار. تاوەکو ئەمڕۆ نرخەکە لە سلێمانی و هەڵەبجە دیاری نەکراوە.
لە بەردەڕەش چەند هاونیشتمانییەک بەشەڕ دێن و دەبرێن بۆ بنکەی پۆلیس، بەڵام باوکی یەکێک لە شەڕکەرەکان لەوێ گیان لەدەست دەدات. پۆلیس دەڵێت، کەس سکاڵای نەکردووە بۆیە کەسیش دەستگیر نەکراوە.
بەراورد بە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو، ئەم ساڵ بارانی کەمتر باریوە و لە چەند ناوچەیەک مەترسی و نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون. بەڵام کەشناسان دەڵێن، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێک بارانی "بە سوود بۆ دانەوێڵە" تەواوی باشووری کوردستان دەگرێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژانی هەینی لە 3,800 مزگەوتدا نوێژی بەکۆمەڵ دەکرێت و مامۆستایانی ئاینیی گوتار پێشکێش دەکەن.
زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ یەک مسقاڵ شەش هەزار دیناری دیکە بەرز بووەوە.
پەنابەرێکی کوردی هەرێمی کوردستان لە دووکانەکەی خۆیدا لە سوێد بە گولـلە کوژرا. بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری کوشتنەکە تێوەگلانی کوڕەکانییەتی بە باندێکی تاوانکارییەوە. رۆژنامەیەکی سوێدیش دەڵێت، تۆمەتبارەکە تەمەنی 35 ساڵە و دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی داتای سەنتەری بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئەمڕۆ 6 بوومەلەرزە لە سنووری گەرمیان و نێوان گەرمیان و رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون.
کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە بەشێکیدا بەردەوامە. بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت، کار لە یەکتربڕەکاندا دەکرێت و قیرتاوکردن وەستاوە.
جارێکی دیکە وەزارەتی دارایی عێراق داوای گۆڕینی لیستی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەریمی کوردستان کردووە.
بوومەلەرزەکە کاژێر 01:54ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە.
بەهای دینار بەرزبووە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 150 هەزار دینارە. هاوکات بەهای لیرەی سووری دابەزی.
ناوی 500 دامەزراوی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرا کرا. جێگری پارێزگار دەڵێت، چەند رۆژێک بۆ پەڵپگرتنی ئەو کەسانە دیاری دەکرێت، کە ناویان دەرنەچووە.
ئەنوەر حەمەسەعید گوتی "بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتییەکان، سەرەتا گۆڕانکاری لە کاژێرەکانی کارکردندا دەکەین، تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆخەکە چارەسەر دەکات."
جارێکی دیکە لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان، بایکۆتی مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچە دەستیپێکردەوە. بەرپرسێکی باڵای پەروەردە دەڵێت: "بەهۆی بایکۆتەوە زۆرینەی قوتابخانەکان داخراون".
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێخۆشبوون لە پێدانی باج بەو کۆماپانیایانەی تۆمار نەکراون، درێژ کراوەتەوە. ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش دەڵێت، ئەوانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە مانگانە لەنێوان 700 هەزار بۆ دوو ملیۆن دینار پێبژاردنیان بۆ دەکرا و ئێستا لێیان خۆش دەبن.
نزیکەی 60 هەزار کەس فۆڕمەکانیان پڕکردبووەوە، بەڵام نزیکەی 26 هەزاریان کۆدیان بۆ گەڕاوبووەوە
دوو هاونیشتمانیی خەڵکی گوندی بامشمش لە قەزای ئاکرێ، لە بۆردوومانێکدا گیانیان لەدەستدا. رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی دەڵێت، "تورکیا بۆردوومانەکەی کردووە و پاریش بەهۆی بۆردوومانەوە 18 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە."
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، نزیکەی 1000 مەتر کێبڵی موەلیدەکان لە بازاڕ لابراون، چونکە موەلیدەکان لادەبرێن. سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدەکان دەڵێت، لە 25 موەلیدەی نێو بازاڕ 18یان لابراون
ئەندامێکی ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرین دەڵێت، 71 هەزار هاونیشتمانی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە عەفرین. ئاماژە بەوەش دەکات، "هەزاران عەرەبی هاوردە گەڕاونەتەوە و خانووی کوردیان چۆڵ کردووە، بەڵام گرووپە چەکدارەکان خانووەکانیان داگیر دەکەن."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ئەمڕۆوە پڕکردنەوەی فۆرمی پشکنینی توانای جەستەیی بۆ ئەوانەی دەچنە حەج لە هەولێر دەستپێدەکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە دهۆک 7 کەس بەهۆی نەخۆشییەوە لە چوون بۆ حەج بێبەش دەکرێن.
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، تاوەکو ئەمڕۆ جگە لە سلێمانی کە یەک ملیمەتر بارانی زیاتر لە پار باریوە، لە سێ پارێزگاکەی دیکە ئاستی باران نەگەیشتووە بە پار. بەرپرسانی کشتوکاڵ لە هەولێر و دهۆک دەڵێن، نیشانەکانی وشكەساڵی دەرکەوتوون. جووتیارێکیش لە کەرکووک دەڵێت: "بە تەواوی وشکەساڵی دەرکەوتووە".
بڕیارەکە لەبەرژەوەندیی جووتیارانی نێوەڕاست و باشووری عێراق دراوە
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بڕیاری خانەنشینییەوە زیاتر لە دوو هەزار و 800 مامۆستایان خانەنشین دەبن و بەو جۆرەش کێشە بۆ وەرزی دووەمی خوێندن دروست دەبێت.
سیاسەتڤانێکی خەڵکی باشووری کوردستان کە پەیوەندی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە هەبووە و ئێستاش لەگەڵ ئەندامانی شاندی دەم پارتی بۆ سەردانی دوورگەی ئیمراڵی گفتوگۆی هەیە، دەڵێت، شاندێکی دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەم نزیکانە عەبدوڵڵا ئۆجەلان نامەیەک بۆ قەندیل دەنێرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانییەکانی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ "کەمترین فەرمانبەر" زەوییان وەرگرتووە و زۆرینەیان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی زەویدان.
سبەی وەرزی دووەمی خوێندن لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و قوتابیان دەگەڕێنەوە ناوەندەکانی فێربوون.
هاونیشتمانییەک کە بۆ بەجێهێنانی عومرە لە وڵاتی سعودیە بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
یەکەمین دیداری ساڵانەی هەژار موکریانی لەژێر ناونیشانی "دیداری یەکەمی هەژار" لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و نووسەران و ئەدیبانی هەر چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشداری دەکەن. یەکێک لە رێکخەرانی دەڵێت، دیدارەکە دەبێتە ساڵانە و نێوەڕۆکەکەی گرنگیدان دەبێت بە زمان، ئەدەب و کولتووری کورد.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک شایستەی دارایی وانەبێژی بۆ مانگەکانی 7 و 8ی ساڵی رابردوو دابەش نەکراوە. جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان دەڵێت، بەڵێنی زارەکی بۆ دابەشکردنی پارەکەیان دراوە
میدیای نزیک لە پەکەکە قسەی بەرپرسانی پاسەوانی سنووری عێراق رەتدەکاتەوە و دەڵێت، کوژرانی دوو سەربازەکەی پاسەوانی سنوور "لە ئەنجامی بۆردوومانی تورکیا" بووە.
هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆدەبێتەوە.
نووسەر و سیاسەتڤانی کوردستان، موکەڕەم تاڵەبانی لە تەمەنی 102 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
دوای ئەوەی لەسەر داوای جووتیارانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی تەماتەی قەدەخە کرد، ئەمڕۆ نرخی تەماتە بەرزبووەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەگوێرەی یاسای نوێی خانەنشینی کە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، زیاتر لە هەزار و 200 مامۆستایان خانەنشین دەبن.
نزیکەی مانگێکە لە گەرمیان بڕی بارانی پێویست بۆ دانەوێلە نەباریوە. گوتەبێژی کشتوکاڵی سنوورەکە دەڵێت، بەهۆی کەمبارانییەوە جووتیاران ترسی وشکەساڵییان هەیە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا فەرمانبەران و ئەندامانی هێزەکانی وەزارەتەکەیان بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی عێراق لە 60 ساڵیدا خانەنشین دەبن. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیش دەڵێت، داوایان کردبوو جێبەجێکردنەکە مانگێک دوابخرێت.
نارجنۆک هەڵدەدرێتە ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجەوە. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.
دوای ئەوەی چوار ساڵ لەمەوبەر کاکەمەم بۆتانی، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد، پ. هیمداد حوسێن، بە سەرۆکی نوێی یەکێتییەکە دیاریکرا.
کۆبوونەوەکە لە ئاستی شاندی تەکنیکیدا دەبێت. رێواز فایەق، سەرۆکی شاندەکەی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کاژێر 11:00 لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی رابردوو لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو هاونیشتمانییانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە، تاوەکو پێنجشەممە بەشی دووەمی پارە رادەست نەکەن کەسێکی دیکە دەخرێتە جێگەیان.
دەنگۆی تێکدانی حەوزەکانی ماسی لە تەقتەق هەیە. بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، داواکاری گشتی داوای تێکدانی حەوزەکانی کردووە، بەڵام ئەوان پشتیوانیی مانەوەیان دەکەن. کشتوکاڵی سنوورەکەش دەڵێت، حەوزەکان تێکنادەن و مۆڵەتیان بۆ دەردەکەن
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی کۆچی دواییکرد.
رێگەی زینێ وەرتێ کە هاتووچۆی ناوچەکانی هەردوو ئیدارەی سۆران و راپەڕین پێکەوە دەبەستێتەوە، بەهۆی بەفربارینەوە داخراوە و هیچ ئۆتۆمبێلێک ناتوانێت بەکاریبهێنێت.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی کۆیە – هەولێر، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، ساڵی رابردوو 62 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، 25 کرێکاریش بریندار بوون
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پڕۆژە یاسای لێبووردنی گشتییان ئامادە کردووە و هەوڵ دەدەن بیکەنە یەکەم پڕۆژە یاسای بەردەم خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
لە رووداوێکی هاتووچۆودا لەنێوان قەزاکانی کەلار و کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر دەڵێت، کارەکانیان بۆ خاوێنکردنەوەی ژینگەی شارەکە بەردەوامن و زۆرینەی پاڵاوگە نایاساییەکانیان داخستوون. جێگری پارێزگاری دهۆکیش دەڵێت: "تەواوی پاڵاوگە نایاساییەکان داخران". پارێزگاری سلێمانیش ئاماژە بەوە دەکات، لە سنوورەکەیان پاڵاوگەی نایاسایی نییە.
هەنگاوەکان بۆ خاوێنکردنەوەی ژینگەی هەولێر دوای کۆبوونەوەیەکی سەرۆکوەزیران بەردەوامن. ئەنجوومەنی باڵای موەلیدە ئەهلییەکان دەڵێت، لە یەک هەفتەدا لێپێچینەوەیان لە خاوەنی 13 موەلیدە کردووە و هێڵی گەرمیشیان کارا کردووە و لە رێگەیەوە هەر هاونیشتمانییەک سکاڵای دژی موەلیدەکان هەبێت، راستەخۆ بەدواداچوون دەکەن
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە کاژێر (8:00) بەیانییەوە "پەستانی گاز بۆ ویستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە. کۆمپانیای دانەگاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆرمۆر تەواو کرد و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە".
دوای ئەوەی شەوی رابردوو وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بۆ 10 کاژێر پەستانی گاز کەمبووەتەوە و 750 مێگاوات کارەبا بەو هۆیەوە کەمبووەتەوە"، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی دەڵێ، دۆخی پەستان ئاسایی بووەتەوە و کارەباش بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.
نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، هەموو خاوەن پەیجەکانی هەواڵ و زانیاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی بڕوانامەی تۆمار.
لە بازگەیەکی نێوان هەولێر و دهۆک لەنزیک قەزای بەردەڕەش، دەست بەسەر سێ تۆن خۆراکی بەسەرچوودا گیرا
دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە، گوایە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەکاتەوە.
12ـی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ژینگەی هەولێر و دهۆک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە و رایسپاردن بۆ جێبەجێکردنی چوار بڕیار. بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر دەڵێت، "ئێستا پاڵاوگەکان پابەندی رێنوێنییەکان دەبن". شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، ئەو کێڵگانەی سەوزەیان تێکداوە، کە بە ئاوی پیس ئاو دەدران.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، رێکارەکانی دامەزراندنی 500 کەس لە ئەنجوومەنی راژە تەواو بووە و تەنیا واژۆی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی ماوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم کاروانی نەوتی ماڵان لە عێراقەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ نێردەی وڵاتان کۆبوونەتەوە و خواستی هەرێمی کوردستانیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا خستووەتەڕوو. گوتیشی، هەوڵێک بۆ یەکدەنگی کورد لە رۆژئاوای کوردستان هەیە و بۆ ئەوەش بڕیارە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات و پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێ بکەن.
وێڕای بڕیاری فەرمی بۆ قەدەخەکردنی فرۆشتنی ڤەیپ لە هەرێمی کوردستان، هاوردەکردن و فرۆشتنی بەردەوامە. لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەڵێن، لە هەر دووکانێک بیبینن دەستی بەسەردا دەگرن.
دوو کەس لە قەزای ئاکرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکان لەکاتی دەستگیرکردنیاندا مادەی هۆشبەریان پێ بووە
زیاتر لە پێنج مانگە حکومەتی عێراق رێگە نادات بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان ببرێتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق. بەرپرسانی ژوورە بازرگانییەکان دەڵێن، رێگرییەکان زیانی زۆریان بە خاوەن کارگەکان گەیاندووە و بوونەتە هۆکاری داخستنی ژمارەیەک کارگە.
نرخی مریشکی زیندوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە سلێمانی کیلۆی بە دوو هەزار و 100 دینار دەگاتە دەستی هاونیشتمانیان.
سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیا گەشتیارییەكان لە سلێمانی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی تورکیا پێدانی ڤیزەی بە گەنجان قورس کردووە، بەشێکی گەنجان دەچنە شارەکانی عێراق و بە پارەی زیاتر ڤیزەی ئەو وڵاتە دەکڕن.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو 300 مامۆستای ئایینی بێ بەرامبەر گەشتی عومرەیان کردووە. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، ناردنی مامۆستایانی ئایینی بەردەوام دەبێت
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر سێ ژمارە مۆبایلی وەکو هێڵی گەرم کارا کرد. بەڕێوەبەرەکەیان دەڵێت، هەر کەسێک سەرپێچیی ژینگەیی بینی ئاگاداریان بکاتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەکەن
لە کارگەیەکی شیش لە سنووری هەولێر بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش دیکەش برینداربوون.
پارێزگاری دهۆک دەڵێت، لە ئەمڕۆوە "تەواوی پاڵاوگە ناساییەکان دادەخرێن"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، رێگە نادەن هیچ کەسێک ژینگە پیس بکات.
بۆ تۆمارکردنی بڕی زەویی چێندراو بە دانەوێڵە و بە مەبەستی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکە لە داهاتوودا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان داوا لە جووتیاران دەکات، سەردانی لق و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورەکانیان بکەن و فۆرمی تایبەت پڕبکەنەوە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان قەزاکانی کۆیە و دووکان، دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێن، بۆ خاوێنکردنەوەی ژینگەی هەولێر هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی شارەکەش دەڵێت، چاوپۆشی لە خاوەن موەلیدەکان ناکەن، ئەگەر ببنە هۆکاری پیسکردنی ژینگە و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکەن
دوای داخستنی بەهۆی بەفرەوە، رێگەی زینێ وەرتێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەروازەی کێلێ لە ئیدارەی راپەڕین بە رووی هاتووچۆی شۆفێراندا ئاسایی نەبووەتەوە.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی رابردووی بەرامبەر رۆژنامەڤانان بڵاوکردەوە. نەقیبی سەندیکاکە دەڵێت: "بەراورد بە ساڵی پێشتر، پێشێلکارییەکان کەمیان کردووە".
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، جگە لە سلێمانی، هیچ پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان ئاستی بارانبارینی ساڵی رابردووی تێپەڕنەکردووە؛ لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دۆخی چاندن باشە و پەڵەی داوە. هەرچی لە دهۆک و هەولێرە کەمتر لە نیوەی ساڵی رابردوو باران باریوە و پەڵەی نەداوە.
بەپێی ماڵپەری ئۆنلاینی (نەڤەسان) تایبەت بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی ناوخۆی ئێران، بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزیوە و ئەمرۆ یەکشەممە، یەک دۆلار بە 82 هەزار و 150 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-01-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رێگەی زینی وەرتێ کە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەڕین بەیەکەوە دەبەستێتەوە بەهۆی بەفربارینەوە بەتەواوی گیراوە".
بەهۆی بەفربارینەوە لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین چەند رێگەیەک ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروستبووە. بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، بۆ کاری زۆر پەلە نەبێت، رێگەکان بەکارنەهێنن.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵی رابردوو رۆژانە تێکڕا 12 کاژێر و 44 خولەک کارەبای نیشتمانی هەبووە.
بە بەشداریی هاونیشتمانییان، مامۆستایانی ئایینی و بەرپرسانی پارێزگاکە، لە شاری هەولێر نوێژەبارانە کرا. پارێزگاری هەولێر گوتی، تاوەکو ئێستا کاریگەری وشکەساڵی ساڵانی رابردوو لەسەر سنوورەکە ماوە.
بەهۆی نەبارینی بڕی بارانی پێویست لە بەشێکی هەرێمی کوردستان، نرخی ئاژەڵ دابەزیوە و کا بەرز بووەتەوە. کاسبکارێک دەڵێت، یەک هەفتە باران ببارێت نرخی ئاژەڵ بەرز دەبێتەوە.
تێچووی حەجی ئەم ساڵ دیاریکرا. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو 650 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی وەزیرە کوردەکان لە حکومەتی عێراق و بەشێک لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بەڕێوەدەچێت.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی کۆیە – هەولێر، ژنێک گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی بریندار بوو
مانگێک بەسەر سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت، تاوەکو ئەمڕۆ دیارنییە کەی کۆدەبنەوە. بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان، هەموو ئەوانەی سوێندیان خواردووە مووچەی مانگی 12 وەردەگرن
بڕیارە سبەی شەممە لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداریی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق و وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق، کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی دواکەوتنی مووچە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.
بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا و بەهۆی هێزەیەکەیەوە هاونیشتمانییان هەستیان پێکردووە.
بەشەخۆراکی دەیەم بە داتای مانگی 12 دەبێتە یەکەم بەشەخۆراک لە ساڵی 2025 دابەش بکرێت و بۆ هەر کەسێک بریتییە لە: یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج، یەک لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ لەتکە نۆک و 9 کیلۆ ئارد.
میدیای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوی کردەوە سایلۆی گەنم لە ناحیەی سرین و دەوروبەری لە لایەن تورکیاوە بۆردوومانکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هەر کەسێک گەشت بکات و ڤیزە کارت یان ماستەر کارتی پێ بێت و بەناوی خۆیەوە نەبێت، دەست بەسەر کارتەکەیدا دەگرن.
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان وەڵامی یەکەم ئەمیندارى گشتیی حیزبوڵڵاى لوبنانی دەداتەوە و دەڵێت، ئەو قسانەی کردوویەتی بیرکردنەوەیەکی "شۆڤێنییانەیە".
جێگری بهڕێوهبهری نووسینگهی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، تەواوی فەرمانبەرانی سنووری هەولێر لە رێگەی 'هەژماری من'ـەوە مووچە وەردەگرن و تاوەکو مانگی ئادار، هەموو مووچەخۆرانی دهۆکیش بەو سیستمە مووچەکانیان وەردەگرن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 4 هەزار خێزانی کورد گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان. هەروەها رایگەیاند ژمارەیەکی زۆر عەرەبی هاوردەش عەفرین جێدەهێڵن.
شوێنەوارەکان لە دوو پڕۆژەی شوێنەواری لە سنووری دهۆک دۆزراونەتەوە کە ناویان (گرێ ئاسنگەران و كانی ئەسپەهان)ـە
ساڵی رابردوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و 375 هەزار تۆن بەرهەمی سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان رەوانەی نێوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە.
ئەمڕۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە نزیک باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و رێگەی سەرەکەی شارەکەیان بۆ هەولێر و کەرکووک داخست. پارێزگار دەڵێت، لەگەڵ نوێنەرەکانیان کۆبوونەتەوە. دواتر بە زەبری هێز کۆتایی بە گردبوونەوەکە هێندرا.
هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کۆبوونەوەکەی سبەی تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و بابەتە داراییەکان".
بەراورد بە مانگی رابردوو، نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان دابەزی. هەروەها بەنزینی نۆرماڵ هەر لیترێک 20 دیناری دیکە دابەزیوە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ (سێشەممە، 7-1-2025) یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 180 هەزار دینارە. لەکاتێکدایە دوێنێ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 170 هەزار دینار بوو.
بەپێی گوتەی هاوڕێکانی کە قسەیان بۆ بەرگریی شارستانی کردووە؛ لەکاتی گەڕانەوەیان لە قەزای چۆمان، لەو شوێنە وەستاون بۆ ئامادەکردنی ژەمی بەیانی، بەڵام مۆبایلەکەی محەممەد ئەسعەد کەوتووەتە خوارەوە، هەوڵی داوە بیگرێتەوە، لەوکاتەدا تووشی هەڵدێران بووە."
دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان سزای سێ ساڵ زیندانیی سەر رۆژنامەڤانێکی هەڵوەشاندەوە. پارێزەرێکی دەڵێت: "ئەمڕۆ یان سبەی ئازاد دەکرێت".
بۆ یەکەمجار لە تەممووزی 2014وە بەشێکی خانەنشینانی پێش ساڵی 2014 مووچەیان بە هاوتاکراوی وەرگرت. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی دوێنێ مووچەیان بە هاوتاکراوی وەرگرت، قەرەبووی چوار مانگی رابردووشیان وەرگرتووە، کە زیاتر بووە لە دوو ملیۆن دینار
بەگوێرەی ئاماری لایەنی پەیوەندیدار بۆ رووداو، ئاوی کۆگاکراو لە هەرێمی کوردستان لە هەر سێ بەنداوە گەورەکە زیادیکردووە. بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک دەڵێت، "راستە بارانی کەمتر لە پار باریوە، بەڵام بە شێوەیەکی رێکخراو ئاومان کۆگا کردووە و نەمانهێشتووە بەفیڕۆ بچێت."
نیڤشکانانی هەرێمی کوردستان مووچەیان لە 150 هەزار دینار تێپەڕناکات و چاوەڕێی هاوتاکردنی مووچەکانیانن لەگەڵ مووچەی نیڤشکانانی عێراق. بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەوڵیان بۆ هاوتاکردنی مووچەی نیڤشکانان داوە و چاوەڕێی حکومەتی عێراقن.
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی قوتابیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت. پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، بایکۆت کۆتاییهاتووە و لەو سنوورەش تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیدا دەکرێن
بەهای دینار کەمێک بەرزبووە و بەراورد بە پێش سەری ساڵی نوێ، بەهای لیرەی سوورییش زۆر دابەزیوە. هەروەها بەهای دراوەکانی تورکیا و ئێرانیش لە دابەزینن.
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، گەڕانەوەی هاونیشتمانییان بۆ عەفرین بەردەوامە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تاوتوێی کردنەوەی نووسینگەی خۆیان دەکەن لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی رووداو گرتوویەتی، ئەمڕۆش دووکەڵێکی رەش زۆرینەی ئاسمانی شاری هەولێری گرتووەتەوە. بەڕێوەبەری ژینگە دەڵێت، ئەم ساڵ بۆ خاوێنکردنەوەی ژینگە پلانی نوێیان دەبێت.
بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی دەڵێت، دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی خانەنشینان دەستیپێکردووە و بۆ ئەو مانگەش مووچەکانیان هاوتا نەکراوە.
لە کۆیە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان بە چەقۆ کوژرا و بکوژەکەی دەستگیرکرا.
مادە پیسکەرەکانی زەوی، ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستانیان دادەپۆشیوە. بەتایبەت لە هەولێر. تاوەکو ئێستا وێستگەی پێویست بۆ پێوانەکردنی رێژەی پیسیی هەوا لە هەرێمی کوردستان دانەنراوە، بۆیە رێژەکەی نازاندرێت.
هاونیشتمانییەکی ناحیەی قەسرۆک لە سنووری پارێزگای دهۆک، کە ساڵانێک بوو خەریکی مارگرتن و بەخێوکردنیان بوو و ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.
کرێکارێکی گەنج لەکاتی کاردا لە قەزای ئاکرێ کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند بەراورد بە ساڵی رابردوو، ژمارەی نەخۆشانی شێرپەنجە و خوێن زیادیکردووە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی سەڵاحەدین بەهائەدین بۆ ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، ئەمجەد محەممەد، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە دەڵێت، "ئەوە کۆتایی هاتووە" کە جارێکی دیکە دەیکەنەوە ئەمیندار. گوتیشی: "لە کۆنفرانسەکاندا کۆتایی بەوە {هەڵبژاردنەوەی ئەمیندار} هاتووە".
بەهای تمەن ژمارەی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد. دیناریش بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزی.
بەگوێرەی میدیا خۆجێیەکان، شارۆچکەیەکی سنووری کۆبانێ لە رێگەی درۆنەوە بۆردوومان کراوە.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5 هەزار و 750 کەس بە تاوانی جیا حوکمدراون. لەو ژمارەیە زیاتر لە هەزار و 500 کەسیان بەهۆی هۆشبەرەوەیە و لەنێو سزادراوانی هۆشبەریشدا ژن و منداڵ هەن.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 65 هەزار هاونیشتمانی گەڕاونەتەوە عەفرین و ناوچەکانی دیکەی ئەو سنوورە و گەڕانەوەش بەردەوامە.
لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزینی قەل و قاز دەستگیرکرا. قایمقام دەڵێت، "قازی لە گەڕەکێک نەهێشتبوو. بەڵام رێگە نادەین مافی کەس بخورێت".
ئەمڕۆ سێشەممە، 24-12-2024، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 151 هەزار دینارە.
شاندێکی ئەنەکەسە و نوێنەری فەرەنسا بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کۆببنەوە.
بەگوێرەی میدیا خۆجێیەکان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوو گوند لە ناوچەکانی گرێ سپی و تل تەمر لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، جگە لە داخستنی کارگەکان، لە دوو هەفتەی رابردوو 20 خاوەن پاڵاوگەی نایاساییان دەستگیرکردووە کە پابەندی رێنوێنییە ژینگەییەکان نەبوون.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگ و پشووەکانی سەری ساڵ کردووە و لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سبەی مووچەی مانگی 10ـی مامۆستایانی گرێبەست خەرج دەکرێت. نوێنەرێکی ئەو مامۆستایانە دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ نیوەی مامۆستایانی گرێبەست مووچەی دوو مانگی سەردەمی وانەبێژییان وەرنەگرتووە.
بەراورد بە رۆژی شەممە، بەهای ملیۆنێک لیرەی سووری 125 هەزار دینار دابەزی.
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژیی مامۆستایان بۆ مانگەکانی 7 و 8 کە ئێستا کراون بە گرێبەست، بەتەواوی خەرج نەکراوە. نوێنەرێکیان دەڵێت، بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دراوە.
بڕیارە پاش کەمێکی دیکە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بگاتە هەولێر و لە لایەن وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ بکرێت.
مامۆستایان چاوەڕوانی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەکەن بۆ گەڕانەوە و ئاساییبوونەوەی دەوام
پڕۆژەی ستراتیژیی دووسایدکردنی رێگەی کەلار – دەربەندیخان لە قۆناخەکانی کۆتاییدایە. بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان دەڵێت، 95٪ـی کارەکانی تەواو کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەردوو گوندی (ئوم کێف و گۆزەلی) لە رۆژئاوای شارۆچکەی تل تەمر لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە "بەسەختی" تۆپباران دەکرێن.
دوای بایکۆتکردن و کەمکردنەوەی دەوام لە زۆرینەی فەرمانگەکانی دادنووسی لە پارێزگەی سلێمانی، ئەمڕۆ دەوام ئاسایی بووەوە.
پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوژمەی زیاتر لە 560 ملیار دینار، پڕۆژهی دووسایدی ههولێر - كۆیه كهوته واری جێبهجێكردنەوە.
بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.
یەکێک لە رێگە سەرەکییەکانی نێوان سلێمانی و هەولێر، کە دەربەندی گۆمەسپانە و بە دۆڵی سماقووڵیدا دەڕوات، بەهۆی باران و سەرنەکەوتنی بارهەڵگرەکانەوە داخرا. قایمقامی سنوورەکە دەڵێت، کێشەی رێگەکە چارەسەر دەکەن.
شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.
رێکخراوەکان و چالاکڤانانی داکۆکیکار لە کەیسەکانی جینۆساید لە باشووری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، یەکدەنگی خەڵکی چوار پارچەی کوردستان بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان پێویستە. یەکێک لە بەشدارانی راگەیێندراوەکە دەڵێت، "ئامانجمان یەک دەنگی کوردە".
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 375 هەزار دینارە".
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە داهاتی نێوخۆ و تەرازووی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دێت و سبەی شاندێک دەچێتەوە بەغدا.
ئەو مادانەی ئەم مانگە دابەش دەکرێن، جگە لە ئارد کە هەر کەسێک 9 کیلۆ وەردەگریت، بەو جۆرەن کە هەرکەسێک یەک قوتوو دۆشاوی تەماتە، یەک لیتر رۆنی شل، یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج، نیو کیلۆ نیسک و نیو کیلۆ لەتکە نۆک وەردەگرێت.
دوای دابەزینی نرخی بەنزین لە هەولێر، لە دهۆکیش نرخی هەر لیترێک 50 دینار دابەزی، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخەکە جێگیرە.
لە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی سێ بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 35 ملیۆن دینار دەستگیرکران. پۆلیس دەڵێت: بڕێکی پارەکە دەستی بەسەردا گیراوە و تۆمەتبارەکان بەشێکی پارەکەیان داوە بە ماتۆرسکیل و دەمانچە.
بەهرۆ قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.
دوای زیاتر لە چوار مانگ لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی، نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە شاری هەولێر نزیکەی 50 دینار دابەزی.
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئاژانسی ئانها، هەردوو رۆژنامەڤانەکە لەکاتی ئەرکەکانیاندا کاژێر 03:20ـی ئێوارەی دوێنێ لەسەر رێگەی نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سرین ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن درۆنێکی تورکیاوە بۆردوومان کراوە، "هەردوو رۆژنامەڤانەکەمان شەهید بوون و شۆفێرەکەشیان بەناوی عەزیز حاجی بۆزان بریندار بووە".
بەگوێرەی رۆژژمێری زایینیی، ئەمڕۆ دوایین رۆژی پاییز و 21ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژی زستانە و شەوەکەشی درێژترین شەوی ساڵە، کە بە یەڵدا ناسراوە.
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی دەڵێت، لەلایەن لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگاکەوە دەست بەسەر نزیکەی 15 ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتادا گیراوە.
حکومەتی ئەڵمانیا چەند کەسێکی دیپۆرتی عێراق کردەوە، کە ژمارەیەکیان کوردن. لەنێویاندا کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە.
جارێکی دیکە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشیان کردەوە سەر پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین لە سنووری منبج و شەڕ لە ناوچەکە بەردەوامە.
بەگوێرەی لایەنی پەیوەندیدار بۆ رووداو، لە دهۆک دۆخی کارەبای نیشتمانی لە سێ پارێزگاکەی دیکە باشترە و رۆژانە نزیکەی نۆ کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە.
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، نزیکەی 3000 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە عەفرین، هەزار و 230 خێزانی عەرەبی هاوردەش عەفرینیان چۆڵکردووە.
نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە هەردوو پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێن، بە یەک مووچە بایکۆت ناشکێنن و ئامادە نین بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتیی لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەرکەسێک کەسوکاری لە سووریا یان هەر وڵاتێکی دیکە بێسەروشوێنە، پەیوەندییان پێوەبکات بەدواداچوون بۆ دۆسییەکەی دەکەن.
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەستیپێکرد. بەڕێوەبەری بانکێک لە سلێمانی دەڵێت، پارەی پێویستیان بۆ نێردراوە و دەستیان بە دابەشکردنی مووچە کردووە.
لە رووداوێکدا لە قەزای کۆیە، هاونیشتمانییەک بە دەستی براکەی کوژرا، کە هەردووکیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە، 16-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "یەک ملیۆن لیرەی سووری ئەمڕۆ بە 370 هەزار دینار دەفرۆشرێت".
سەیفوڵڵا حوسێن، بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا لە تەمەنی 19 ساڵیدا و ساڵی 1996 ناحیەی سەروچاوەی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین جێهێشتووە و چووەتە وڵاتی کینا لە ئەفریقیا، دوای زیاتر لە 20 ساڵ بێسەروشوێن بوون، ئێستا دەرکەوتووە هەر لەو وڵاتەیە.
سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی ئەم ساڵ دەستپێدەکات. بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی دەڵێت: ئەم مووچەیەش بە هاوتانەکراوی دابەش دەکرێت.
هەفتەیەک بەسەر کۆتاییهاتنی ئەو کاتەی تورکیا دیارکردبوو بۆ قەدەخەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ نە کاتەکەی درێژکراوەتەوە و نە قەدەخەکەش هەڵگیراوە.
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە بڕیاری رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی، بەگوێرەی بەدواداچوونێکی رووداو، تەواوی ئەوانەی لەسەر پشکی حیزبەکە پۆستیان وەرگرتووە بەردەوامن لە کارەکانیان.
بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی داخرا. ئاڵوگۆڕکارێکی دراو دەڵێت، کارەبا کوژاوەتەوە و رێگە نادرێت کەس بچێتە بازاڕەکەوە.
دوای بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ لیرەی سووری رووی لە دابەزین کرد. ئاڵوگۆڕکارێکی دراو دەڵێت، "ئەوانەی کڕیویانە، خێرا دەیفرۆشنەوە."
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی کارەبای نیشتمانیی بەهۆی کێشەی دانەگازەوە تووشی کێشە بوو، کێشەکە لە سەرچاوەکەیەوە چارەسەر کراوە.
تاوەکو ئێستا مووچەی ئەو خانەنشینانەی پێش 2014 لە هەرێمی کوردستان خانەنشین بوون، هاوتای خانەشینانی عێراق نەکراوە. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان دەڵێت، داوای دۆسیەی خانەنشینانی پێش 2014 کراوە و کارەکانی هاوتاکردنیان دەستپێدەکات.
سەرۆکی پارتی یەکێتیی سریانی لە سووریا دەڵێت، دەیانەوێت لە حکومەتی داهاتووی سووریادا رۆڵی کاریگەریان هەبێت. ئاماژە بەوەش دەکات، کریستیانەکان داوای سیستمی فیدراڵی دەکەن و ئەو داوایەشیان گەیاندووەتە بەرپرسانی ئەمریکا.
سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێت، گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانی سنوورەکە بۆ ناوچەکانیان بەردەوامە و نزیکەی 2500 خێزان گەڕاونەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 200 کەس لەوانەی گەڕاونەتەوە لە عەفرین دەستگیرکراون و داوای پارەیان لێدەکرێت.
بەهای لیرەی سووری بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتووە بە بەرزترین ئاستی چەند ساڵی رابردوو، تەنیا لە دوو رۆژی رابردوو 100 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رێککەوتن لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و بەرپرسانی دیمەشق، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەنگۆکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوە دەکەن.
زیاتر لە مانگێکە جارێکی دیکە کێشە بۆ جووتیارانی چوار گوندی سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک دروستبووە و عەرەبی هاوردە رێگە نادەن زەوییەکانیان بکێڵن. بەرپرسی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت، چاوەڕێی پەرلەمانن بە یاسا کێشەکان چارەسەر بکات.
لە بەردەم مزگەوتێکی قەزای بنەسڵاوەدا کەسێک کوژرا. پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، دوای سێ رۆژ شەڕکردنی بەردەوام، "پلانی کۆنترۆڵکردنی پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین"یان هەڵوەشاندووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو سێ رۆژەدا هەشت شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 200 چەکداری گرووپەکان کوژراون.
بەگوێرەی میدیا خۆجێییەکان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چەند جارێک گرووپە چەکدارەکان گوندەکانی تل تەمریان تۆپباران کردووە.
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارانی کوشتنی ئەو هاونیشتمانییەیان دەستگیرکردووە، کە دوای کوژرانی تەرمەکەی لە سندوقی تەکسییەکەیدا جێهێڵدرابوو.
دوای گەڕانەوەی بەشێکی ئاوارەکانی عەفرین بۆ سنووری خۆیان، چالاکڤانان و بەرپرسانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێن، زیاتر لە 200 کەس بە پاساوی جیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سنوورەکەوە دەستگیرکراون.
بەهای لیرەی سووری گەیشتە بەرزترین ئاستی چەند ساڵی رابردووی. هەروەها تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی لەدەستدا.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی کەلار بۆ چوار کەس بەرزبووە، کە هەر چواریان منداڵن.
بەگوێرەی میدیا خۆجێییەکان، لە شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک گرووپە چەکدارەکانی سوپای نیشتمانی سووریا هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین لە نێوان منبج و کۆبانێ و شەڕی سەخت لە نێوانیاندا هەیە.
بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای لیرەی سووری جێگیرە و یەک ملیۆن لیرە بە 240 هەزار دینارە. بەڵام بەهای تمەنی ئێرانی دابەزی.
ئەندامێکی کۆمیتەی سیاسیی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا- ئەلوەحدە لە شاری کۆبانێوە بە رووداوی گوت، لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی منبج مەترسی زیاتر کەوتووەتە سەر شارەکانی رۆژئاوای کوردستان. گوتیشی، ئێستاش نزیکەی 10 هەزار کورد لە منبج ماون.
سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان داوای لە پەرلەمانتاران کردووە، ئەمڕۆ بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبن، بەڵام جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان دەڵێت، "مەگەر تەنیا فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئامادەی کۆبوونەوە بێت."
بەشێکی بژمێرەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، دەستەیەکیان دامەزراندووە و داوای دامەزراندن دەکەن. جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوان بۆ ماوەیەکی کاتی بژمێرەکانیان پێویست بووە، نەوەک بۆ دامەزراندنیان.
گرووپە چەکدارەکانی نزیکی تورکیا، گوندەکانی دەورووبەری شارۆچکەی تەلتەمریان لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ـیە.
بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای لیرەی سووری دابەزی و دیناریش کەمێک بەرزبووەوە.
سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات، سێشەممە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادە بن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان. جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان دەڵێت: "بانگهێشتەکە پەیڕەویی نییە و ئێمە ئاگادار نین".
ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ لە سنوورەکە رایگەیاند، شەڕڤانەکانیان دژی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بەردەوامن لە شەڕکردن. راشیگەیاندووە: "بەو هێرشانە لەنێو ناچین".
دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بەهای لیرەی سووری بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە و بەراورد بە پێش رووخانی دەسەڵاتی بەعس، نزیکەی 200% بەرزبووەتەوە.
دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بەهای لیرەی سووری بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە و بەراورد بە پێش رووخانی دەسەڵاتی بەعس 100% بەرز بووەتەوە.
ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور راگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا 11 چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە.
دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەساد، لیرەی سووری بەڕێژەی 50% بەرزبووەوە و ئەمڕۆ ملیۆنێک لیرە بەرامبەر 150 هەزار دینارە.
ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانیان لەو سنوورە دەکات.
بەهۆی کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد و ئاڵۆزی لەو وڵاتە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیمەشق و هەولێر هەڵوەشێندرانەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت. کەشناسێک دەڵێت، لە نێو شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە باران دەبارێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان فرۆشتنی سیمکارتی بێ ناسنامەی لە هەرێمی کوردستان قەدەخە کردووە. بەرپرسێکی وەزارەتەکە دەڵێت، لێپێچینەوە لەو کەسانە کراوە ئەو سیمکارتانە دەفرۆشن و ئێستا بە ئاشکرا لە بازاڕەکاندا نەماوە.
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.
بەهای لیرەی سووری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. بەهای دیناریش کەمێک دابەزی. لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانیش جێگیرین.
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، تاوەکو ئەمڕۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک بەهۆی ئەوەی بێ سەرەتایە لە هەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا نەگیراوە. لە بازگەکانی سلێمانی رێگەیان پێ نادرێت ببرێنە نێو شار، لە هەولێریش بڕیاری دەستبەسەردا گرتنیان نییە.
هاونیشتمانییەک لە حەلەب دەڵێت، هیچ کێشە و پێکدادانێکی سەربازیی لەنێوان هێزە کوردییەکان و چەکدارانی تەحریر شامدا لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دروست نەبووە. گوتیشی: "دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و خەڵک گەڕاوەتەوە سەر ژیانی ئاسایی".
مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، ئامادەن سنووری دەسەڵاتی خۆیان لە هەموو هێرشێک بپارێزن. گوتیشی، پەیوەندییان لەگەڵ تەحریر شام هەیە و هەردوو لایەن هیچ بڕیارێکیان نییە دژی یەکتر شەڕ بکەن.
لە سنووری ناحیەی گوێڕ لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 40 پاڵاوگە داخران. بەڕێوەبەری ژینگە دەڵێت، خاوەنی بەشێک لە پاڵاوگەکان دەستگیرکراون.
دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) ژمارەیەک بڕیاری بۆ نێو شاری حەلەب دەرکرد و رایگەیاند، گەڕانی ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدارەکانیان بە جلوبەرگی سەربازییەوە لەنێو شاری حەلەبدا قەدەخەیە.
دوای ئەوەی بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرجەم وانەبێژانی قوتابخانە ئایینییەکان کرانە گرێبەست. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، رێکارەکان تەواو کراون و دەبێت وانەبێژەکان مامەڵەکانیان دەستپێبکەن و بایۆمەتری بکەن.
بەشێکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی چەند فەرمانگەیەک لە سنووری پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتیان راگەیاندووە.
لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای تمەنی ئێران دابەزی و لیرەی سووریا بەرزبووەوە؛ دینار و لیرەی تورکیاش جێگیرن.
سوپای نیشتمانی سووریا: کردەوەکانی تەحریری شام دژی هێزەکانمان سەرکۆنە دەکەین
خشتەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لابرا و لەمەودوا لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاژێر کاردەکەن. سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی شارەکە دەڵێت، هەرکەسێک ناڕەزایی هەیە، پەیوەندییان پێوەبکات لیژنە دەنێرنە گەڕەکەیان.
لە هەرێمی کوردستان نرخی کا 50% بەرز بووەتەوە. ئاژەڵفرۆشێک دەڵێت، دواکەوتنی باران هۆکارە.
هاونیشتمانییەک لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، کەوتە ژێر تراکتۆرەکەی و گیانی لەدەستدا.
لە هەرێمی کوردستان لەلایەن کەرتی گشتی و بەتایبەتەوە ئامادەکاری بۆ هاتنی سەری ساڵ و، گەشتیارانی زستانە دەکرێت.
فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان دەڵێت، بەهۆی شەڕی سووریاوە مەترسی لەسەر کوردی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری هەیە. رەخنەش لە وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێت و دەڵێت لە دۆخی هێزەکانیانیان ناپرسنەوە و هاوئاهەنگییان لەگەڵدا ناکەن.
دوێنێ لەگەڵ کردنەوەی دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، هەریەکە لە فرکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، نەوەی نوێ و پێکهاتەکان بەربژێری خۆیان تۆمار کرد.
ئەنجوومەنی گەلی عەفرین و شەهبا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە "کۆمەڵکوژی" بڕیاریانداوە لە شەهبا و دەوروبەری بچنە دەرەوە، کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە گەمارۆ دراون.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی خاوێن بۆ هەولێر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت. بەرپرسێکی کارگێڕیی هەولێر دەڵێت، "کۆمپانیای جێبەجێکار پارەی پێویستی بەردەستە و پڕۆژەکە لەکاتی دیاریکراودا تەواو دەبێت".
بەدەر لە بڕیاری حیزبەکەی، بەربژێرێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و سوێندی یاسایی خوارد. حیزبەکەشی رایگەیاند، لە ریزەکانیان دووریان خستووەتەوە.
جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان دەڵێت، "کەس ناتوانێت رێگری لە سوێندخواردنی ئەو پەرلەمانتارە بکات
دانیشتنەکەی ئەمڕۆ لەلایەن بە تەمەنترین بەربژێری دەرچووەوە بەڕێوەدەبرێت، کە محەممەد سلێمان، بەربژێری سەرکەوتووی نەوەی نوێیە لە پارێزگای سلێمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
نوێنەرانی مامۆستایان لە پارێزگای سلێمانی دەڵێن، بەهۆی نەبوونی مووچە، لە چەند قوتابخانەیەکی سنوورەکە مامۆستایان بایکۆتیان دەستپێکردووە. سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش دەڵێت، ئاگادار کراونەتەوە ئەمڕۆ بەغدا پارە دەنێرێت.
چالاکڤانێک لە ناوچەی شەهبای رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، لە دوو شارۆچکەی سنووری حەلەب هێزەکانی حکومەتی سووریا کشاونەتەوە و هێزی کورد چووەتە جێگەکەیان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە شەهبا و حەلەب، کورد لە جێگەی خۆی ماوە و کەس ئاوارە نەبووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە چوارچێوەی پڕۆژەی "رووناکی"، حەوت گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کارەبایان دەکرێتە 24 کاژێری.
هەواڵێک بە فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە مامۆستایەکی ئایینی لە شاری سلێمانی بەناوی مەلا تاهیر رفێندراوە. مامۆستاکە و ئەوقافیش رەتی دەکەنەوە شتی وەها روویدابێت.
ئەندامێکی لیژنەی باڵای تۆماری بنەتۆ لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت، هەزار و 600 تۆن بنەتۆویان بەشێوەی پاڵپشتی داوەتە جووتیارانی ناوچە جیاوازکان.
سەرۆکی لیژنەی بەرگریکار لە جووتیارانی ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت، رێگری کارکردنیان لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە بەردەوامە. بەرپرسی لیژنەی کشتوکاڵیش لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت، سبەی کێشەی جووتیاران تاوتوێ دەکەن.
گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.
قۆناخی کۆتایی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد کە تێیدا 77 پرسیار دەکرێن و نێوەڕۆکی کارتی نیشتمانی تۆمار دەکرێت. بەرپرسێک دەڵێت، ماڵێک یەک کەس لەماڵ بێت، دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.
پێشتر بکوژی خواناس بە مادەی تیرۆر سزا درابوو، بەڵام دادگەی پیداچوونەوە سزاکەی گۆڕی بۆ مادەی 406 بڕگەی 1. سەرچاوەکەی دادگە گوتی: "گۆڕینی مادەکە ناڕەزایی کەسوکاری خواناسی لێکەوتووەتەوە، ئەوان دەیانویست مادەکە هەر تیرۆر بێت".
دوای ئەوەی بەهۆی تەمومژەوە، 11 گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران، گەشتەکان ئاسایی بوونەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم مانگەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 58 ملیار دینار بووە و بەراورد بە مانگی رابردوو حەوت ملیار دینار کەمی کردووە. زۆرترین داهاتی هەفتانەی سلێمانیش لەم هەفتەیەدا بووە، کە گەیشتووەتە 21 ملیار دینار.
بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و هەبوونی تەمەوە، 11 گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا دەڵێن، بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای حکومەتی سووریا 132 کەس کوژراون.
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە بەشە سووتەمەنی هەرێمی کوردستان کرد و بڕیاریاندا، "دەستبەجێ" نەوتی سپی بنێرن و تاوتوێی ناردنی بەنزینیش بکەن.
قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، ئاوەکەیان شیاو نییە بۆ خواردنەوە و چاوەڕێی تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی قەزاکەن. بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەش دەڵێت، ئەگەر پارەیان بۆ خەرج بکرێت، بە کەمتر لە 8 مانگ پڕۆژەکە تەواو دەکەن.
بەرپرسێکی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی رەزامەندی وەزارەتەکەیان و وەزازەرەتی ناوخۆی نەبێت دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەی چوارشەممەوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی لە نێوان سلێمانی و چەمچەماڵ، بە فەرمی سەرپێچی هاتووچۆ تۆمار دەکەن.
تیمێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ رزگارکردنی مرۆڤ لە رووداوە سرووشتی و سەختەکاندا، بۆ وەرگرتنی مەشق و راهێنان لە خولێکدا چوونەتە ئوردن.
بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک دەڵێت، بەراورد بە هەمان رێککەوتی پار، بەنداوەکە دوو هێندە ئاوی تێدایە، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکانیش دەڵێت، بەنداوەکە ئەم ساڵ لە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو ئاوی زیاتری تێدایە.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەزار دینار، نرخەکە دابەزی و ئەمڕۆ لە عەلوەکان کیلۆیەک تەماتە بە 650 دینارە.
سەرۆکی لیژنەی بەرگریکار لە جووتیارانی سەرگەڕان دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ رێگە نادرێت زەوییەکانیان بکێڵن، کە ئێستا کاتی کێڵانیانە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی نمەباران لە زۆرینەی شارەکان و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، بەو هۆیەشەوە پلەی گەرما بەشێوەیەکی "بەرچاو" دادەبەزێت.
وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان ئاماری دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەگوێرەی سەرژمێریی گشتیی، گەیشتووەتە 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەس و 14%ـی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنن.
"دەنگێک لەژێر داروپەردووەکاندا نابیسترێت" و "ئازەربایجان و ئەرمەنستان شەڕیان کرد؛ کورد ئاوارە بوون"، ناونیشانی دوو راپۆرتە هەواڵی ڤیدیۆیی رۆژنامەڤانانی رووداون کە لە باکووری کوردستان و تورکیا خەڵات وەردەگرن.
ساڵێک و هەشت مانگە زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک، هەروەها گواستنەوەی فۆرمەکە راگیراوە. بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە هەولێر دەڵێت، "لە نزیکترین کاتدا بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەکرێتەوە."
زیاتر لە 3500 کارگە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون. بەرپرسانی ژوورە بازرگانییەکان دەڵێن، بەهۆی رێگری لە چوونی بەرهەمی کارگەکان بۆ پارێزگاکانی عێراق و بەرزیی نرخی کارەبا، کارکردن لە بەشێک لە کارگەکان وەستاوە
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری سەرکەوتوو بووە و نزیکە لە 100%ـە. ئاماژە بەوەش دەکات، چاوەڕێ دەکەن سبەی ئەنجامی سەرەتایی پرۆسەکە لە بەغداوە رابگەیێندرێت
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوو رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا رۆژانە 22 کاژێر کارەبای نیشتمانییان داوەتە هاوبەشان
سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە رێگەی لیژنەیەکەوە گرێبەست لەگەڵ هۆتێل و رێستورانتەکانی سعودیە دەکەن بۆ حەجی ساڵی داهاتوو.
ئەمڕۆ لە گەڕەکی رۆشنبیریی هەولێر بەهۆی شکانی بۆرییەوە ئاوێکی زۆر کۆبووەتەوە و هاونیشتمانییەک دەڵێت، بۆریی ئیفراز شکاوە. بەرپرسێک لە پڕۆژەی ئیفراز دەڵێت، هیچ بۆرییەکیان نەشکاوە.
سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆش هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان ئاسایی نابێتەوە و سنووردارە.
ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە، لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو زیاتر بوو لە 13 ملیار دینار.
ئەمڕۆ هەینی دەنگۆی دواکەوتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەبوو، بەڵام سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هیچ گەشتێکمان دوانەخراوە و گەشتەکان بەگوێرەی خشتەکان بەڕێوەدەچن."
سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ ئەوەی بژمێرەکان سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ دوایین رۆژە بۆ تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریدا. چەند هاونیشتمانییەک دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ بژمێرەکان سەردانیان نەکردوون و پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە دەکەن، بەڵام هێڵەکە کارناکات. وەزارەتی پلاندانانیش دەڵێت "هێڵەکە لۆدی لەسەرە و کارمەند زیاد دەکەن."
رێوشوێنەکانی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامن. سەرپەرشتیارێکی بژمێران داوا دەکات، هیچ کەسێک لە دوو شار خۆی تۆمار نەکات. بەرپرسێکی لیژنەی سەرژمێریش دەڵێت، کام فۆڕمە دروست پڕکرابێتەوە، ئەوە هەژمار دەکرێت.
لە ناحیەی دیبەگە لە سنووری قەزای مەخموور، ژمارەیەک هاونیشتمانی بەهۆی نەبوونی شوێنەوە تاوەکو ئێستا سەرژمێر نەکراون. بەرپرسێکی بژمێرانی سنوورەکە دەڵێت، تاوەکو 12ـی شەو کاتیان هەیە کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.
ئەمڕۆ قۆناخی یەکەمی سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتایی دێت و سبەی لە عێراق و دوای پێنج رۆژی دیکەش لە هەرێمی کوردستان دوایین قۆناخی سەرژمێری دەستپێدەکات. سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری دەڵێت، تاوەکو 10ـی مانگی 12، یەک جاری دیکە بژمێرەکان سەردانی ماڵان دەکەن و پرسیارەکانیان ئاراستە دەکەن.
سبەی قۆناخی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتایی دێت کە تۆمارکردنی ناوی خێزانەکانە. سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرکەس بژمێر سەردانی نەکرد، پەیوەندی بە ژمارە 567ـەوە بکات.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سیستمی تۆماری سەرژمێری بۆ بژمێرەکان ئەمشەو تاوەکو بەیانی کارا دەبێت و داناخرێت.
ئەمڕۆ و سبەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت. سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی سەرژمێری دەڵێت، هەر خێزانێک تاوەکو ئەمڕۆ تۆمارنەکرابێت، سبەی تۆمار دەکرێت.
سەرژمێریی گشتیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەستیپێکرد و سبەی بەردەوام دەبێت. بەرپرسانی سەرژمێرییەکە دەڵێن، ئەوانەی خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکانن دەبێت یەکێکیان بمێنێتەوە، بەپێچەوانەوە "وەکو ئەوە وایە دوو رۆژی سەرژمێریی گشتیی هیچیان نەکردبێت."
بە فەرمانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی بچووک لە هەرێمی کوردستان چووە واری جێبەجێکردنەوە
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 483 هەزار دینارە، هەروەها عەیار 21 بە 563 هەزار دینارە.
رەوەند مەلا مەحموود، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک ئەمڕۆ (سێشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "زانیاری هەڵە بڵاوکراوەتەوە، دڵنیایی دەدەین هەموو خێزانەکان نەگەڕێنەوە، بژمێرەکانی سەرژمێری تۆماریان ناکەن."
جێبەجێکاری سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ دوا رۆژە بۆ گەڕانەوەی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ زێدی خۆیان بەمەبەستی تۆمارکردنیان لە سەرژمێریدا.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ملیۆنێک و 22 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەژین و زۆرینەیان لە پارێزگاکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون. بەرپرسێک لە لیژنەی سەرژمێری دەڵێت، "ناوی هیچ کەسێک نانێردرێتەوە پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بە دانیشتووی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێن".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی نمەباران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، شەپۆلەکە پێنجشەممە کۆتایی دێت و لاوازە.
بڕیاربوو بۆ سەرژمێری لە کەرکووک دوو چاودێر بۆ هەر تیمێک لە نەتەوە جیاکان دابنرێت، ئەوەش ناڕەزایی بەشێکی هاونیشتمانیانی لێکەوتەوە. دوای ئاگادارکردنەوەی پارێزگاری کەرکووک، رێبوار تەها فەرمانی کرد، تۆمارکردنی چاودێر رابگیرێت
بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکارە کارگێڕییەکانی تەواو کردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق پارە تەرخان بکات.
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، 496 هەزار هاونیشتمانیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەژین. حیزبە کوردستانییەکان دەڵێن، "دەبێت بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە، لەپێناو پاراستنی کوردستانی بوونی ناوچەکانیان."
حیزبی شیوعیی کوردستان لە خانەقین داوا لەو هاونیشتمانییانە دەکات کە لە دەرەوەی شارەکەن، بۆ سەرژمێریی بگەڕێنەوە. دەشڵێت، هەرکەس بگەڕێتەوە، جێگەی مانەوەی بۆ دابین دەکەن
نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، بەگوێرەی یاسا، دەبێت حکومەت وەکو فەرمانبەر مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەڤاناندا بکات، لەو چوارچێوەیەشدا بەگوێرەی مەرجەکان زەوییان بەسەردا دابەش بکات
سەرژمێریی لە قۆناخی کۆتاییدایە و چوارشەممە و پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەرکەس کارتی نیشتمانیی ون کردبێت لە سەرژمێریدا دەتوانێت ناسنامەی باری شارستانیی پێشكێش بکات."
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە حەمرین – خوورماتوو دەڵێت، لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان پێکەوە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنیان بۆ هاوکاریکردنی ئەو هاونیشتمانیانەی لە دەرەوەی شارەکە دەژین، دروستکردووە و هەوڵدەدەن هەموویان بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، دوای ناردنی نووسراو بۆ خەرجکردنی پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ بۆ وەزارەتی دارایی، وەزارەتەکە رەزامەندیی دەربڕی
بەهای دینار جێگیرە و نرخی زێڕیش لە دابەزین بەردەوامە و بەراورد بە سەرەتای ئەم مانگە، هەر مسقاڵێک زێڕ 50 هەزار دینار دابەزیوە
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوو رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا دەروازە سنوورییەکان بەڕووی هاتووچۆی بارزگانی و گەشتیاریدا کراوە دەبن. بەرپرسێکی کارگێڕیش دەڵێت، جگە لەوانەی هۆکاری ناچارییان هەیە، لەنێو شارەکاندا قەدەخەی هاتووچۆ جێبەجێ دەکرێت
بڕیارە سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت. سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، خەڵکی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش تۆمار دەکەن. داواش دەکات، "هیچ کەسێک ماڵەکەی بە تەواوی چۆڵ نەکات."
رێکارەکان بۆ سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە. سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی سەرژمێرییەکە دەڵێت، نابێت لە رۆژانی سەرژمێریدا ماڵ چۆڵ بکرێت.
ژووری بازرگانی سلێمانی پڕۆژەیەکی هەبوو بۆ گۆڕینی پاسە کۆنەکانی سنوورەکە لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە بە پاسی بەکارنەهاتوو، بەڵام ئێستا بیرۆکەکەیان گۆڕیوە. ئەندامێکی ژوورەکە دەڵێت، پاسی دەستی دووی ناوخۆ دەکڕنەوە و بە قیست دەیدەنەوە خاوەن پاسە کۆنەکان.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سێشەممە لە بەشێکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و کۆتایی مانگ بارانی سەرتاسەری دەبارێت.
سەرۆکی لیژنەی بەرگریکار لە جووتیارانی سەرگەڕان دەڵێت، رێککەوتنێکی سەرەتاییان کردووە کارکردن لە زەوییەکانیان دەستپێبکەنەوە و بۆ ئەوەش دوێنی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ نووسراوی فەرمی ئاراستەی پارێزگا کردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر زیاتر لە 490 ملیۆن دینار زیادیکردووە.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەزار و 500 کەس بە تاوانی بە کارهێنان و بازرگانیی بە مادەی هۆشبەر سزادراون، لەنێویاندا 14 نەوجەوان و زیاتر لە 60 ئافرەت هەن.
وەزیری دەرەوەی عێراق کە هاوکات جێگری سەرۆکوەزیرانە بە رووداوی گوت، چاوەڕوانن پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بدات بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە. دەشڵێت، "کێشەی گەورە" لەبەردەم مووچەدا نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای لێبووردنی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ 25 حوکمدراوی نەخۆش، سەرجەمیان لە چاکسازییەکان ئازاد کراون.
شاندێکی زانکۆی کۆیە لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان بەشدارە. سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت، پڕۆژەیەکیان هەیە کە دەیانەوێت ئامرازەکانی گواستنەوە لە سووتەمەنییەوە بگۆڕن بۆ وزەی پاک و، هەوڵ دەدەن پاڵپشتیی دارایی بۆ بەدەستبهێنن
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، ئەم ساڵ 35 کرێکار لەکاتی کارکرداندا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
کچێک لە سنووری تەقتەق لە قەزای کۆیە لە ئاودا خنکا. بەرگریی شارستانی دەڵێت، هۆکارەکەی نازانن
ئەمڕۆ مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر دوایین بڕە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە بەغدا ناردبێتی. بەرپرسێک لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەوڵ بۆ ناردنی پارە دەستیپێکردووە.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و بەراورد بە سەرەتای ئەم مانگە، مسقاڵێک زیاتر لە 40 هەزار دینار دابەزیوە.
بەهۆی بەنێوبانگی گوندێکی سنووری کەلار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە توور، رێکخراوێکی ئەڵمانیی پەیکەرێکی توور لە سنوورەکە دروست دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ دوایین رۆژە بۆ ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە کە پارە رادەست بکەن، بەپێچەوانەوە کەسێکی دیکە دەخرێتە شوێنیان.
لە هەڵەبجە 16 ماڵ قەرەبووی مادی کراونەوە، کە بەهۆی باران و لافاوی سەرەتای ئەم مانگەوە زیانیان بەرکەوتبوو. قایمقامی شارەکە دەڵێت، لەسەر ئەرکی خۆی خێزانەکانی قەرەبوو کردووەتەوە.
لە گوندی دوو گۆمانی سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو خێزاندا روویدا. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، کەسێک کوژراوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە زۆرترین باران لە قەزای چوارتا لە پارێزگای سلێمانی باریوە کە 17 ملیمەتر بووە. راشیگەیاندووە، ئەمڕۆش بارانبارین بەردەوام دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە
بۆنێکی ناخۆش لە قەزای شارەزووری سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوبووەتەوە. نەخۆشخانەی سنوورەکە دەڵێت، "گازێکی خنکێنەرە." قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، گومان دەکەن گازی یەکێک لە کارگەکانی سنووری عەربەت بێت
دوای دۆزینەوەی سەرچاوەی هۆکاری هەبوونی سکچوون و رشانەوە لە قەزای شارەزووری پارێزگای سلێمانی و هەوڵدان بۆ چارەسەکردنی دۆخەکە، بەرپرسێک لە نەخۆشخانەی قەزاکە دەڵێت، سکچوون و رشانەوەکە بەرەو کۆتایی دەچێت
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، 141322 قوتابی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە 738 قوتابخانە لەژێر سەرپەرشتیی 15943 مامۆستا و فەرمانبەر لە خوێندنی کوردی دەخوێنن
بەگوێرەی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان، زیاتر لە 40 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت چاوەڕێن ناویان بۆ مووچەوەرگرتن تۆماربکرێت. گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، زیاتر لە چوار مانگە ناوی زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەتیان رەوانەی بەغدا کردووە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان دەڵێت، لە 24 گوندی بێ کارەبا لە سنوورەکە، کارەبایان گەیاندووەتەوە 20ـیان.
عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کرێکارەکە تەمەنی 16 ساڵ و سووریایی بووە. هاووڵاتی لەو تەمەنەدا نابێت کرێکاری لە باڵەخانەدا بکات."
ئەحمەد گەرمیانی گوتی، هەر مووچەخۆرێکی دیکە کە حکومەتی عێراق دەبێت پارەی بۆ دابین بکات، دوایین کات 20ـی ئەم مانگەیە بۆ بایۆمەتری، "بەڵام ئەو پرۆسەیە وانەبێژانی گرێبەست ناگرێتەوە، چونکە هەرێمی کوردستان مووچەیان بۆ دابین دەکات."
هەر ئەمڕۆ دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بریکارەکانی دابەشکاری خۆراکیان ئاگادارکردووەتەوە کە لەم هەفتەیدا پارە ببەنە بەڕێوەبەرایەتییەکە، چونکە هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی خۆراک دەستپێدەکات.
دوای دۆزینەوەی سەرچاوەی هۆکاری هەبوونی سکچوون و رشانەوە لە قەزای شارەزووری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسێک لە نەخۆشخانەی شارەکە دەڵێت، تووشبوون 50% کەمیکردووە.
دوای 5 رۆژ لە داخستنی، رێگەی نێوان قەزاکانی خوورماتوو و کفری لەلایەن هاونیشتمانییانەوە کرایەوە
دوای هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی تەماتە، نرخەکەی بەراورد بە هەفتەی رابردوو 50% دابەزی
ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە کرا
سەرۆکی لیژنەی بەرگریکار لە جووتیارانی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت، عەرەبە هاوردەکان نووسراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپایان بردووە و رێگری دەکەن جووتیارانی سنوورەکە لە پارێزگای کەرکووک زەوییەکانیان بکێڵن
دوای دوورخستنەوەی چەند ئەندامێکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە سنووری هەولێر، نوێنەرێکیان دەڵێت، "داوا دەکەین هەر کێشەیەکمان هەیە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت."
بەڕێوەبەری ئاوی چەمچەماڵ دەڵێت، کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ – گۆپتەپە بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرج نەکراوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونی رووداو، جگە لە پارتی و یەکێتی، هەر یەک لە نەوەی نوێ، تورکمان و سۆسیال دیموکرات ئامادەن بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن. هەریەکە لە رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتوو بەشداربوون رەتدەکەنەوە و بەرەی گەلیش یەکلا نەبووەتەوە کە دەچێتە پەرلەمان یان نا.
ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 10 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر زیاتر لە 44٪ کەمیکردووە.
دوایین رێکارەکان بزانە
ئەمڕۆ بەشێوەی تیروپشک لە رێوڕەسمێکدا زەوی بەسەر سێ هەزار فەرمانبەر لە شاری هەولێر دابەشکرا. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو ئەوانەی مافیان هەیە وەری دەگرن".
بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 20 هەزار دینار دابەزیوە. هەر ئەمڕۆ 100 دۆلار بە کەمتر لە 151 هەزار دینارە.
هەرچەندە دوایین کات بۆ پێدانی یەکەم گوژمەی پارەی چوونە حەج ئەمڕۆ بوو بۆ ناویان بۆ حەج دەرچووە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە رایگەیاند، کاتەکە بۆ 12ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە. گوتەبێژەکەیان دەڵێت، هەرکەس پارە نەبات کەسێکی دیکە دەخرێتە شوێنی.
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، مانگی رابردوو کارەبای نیشتمانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.
شاندێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ پرسی بەجێکردنی مووچە کۆبوونەوە.
بەهۆی بارانبارینی دوو رۆژی رابردووەوە ئاستەنگ لە دەروازەی کێلێ لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی دروستبووە
لە شەوی هەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆش بارانبارین لە زۆرینەی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. کەشناسێک دەڵێت، شەوی سێشەممە ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت
بارانی 24 کاژێری رابردوو لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و کەرکووک و قەزایەکی پارێزگای سلێمانی زیانی مادی لێکەوتووەتەوە. لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان زیانی نەبووە
بەراورد بە دوێنێ، بەهای دیناری عێراقی، لیرەی تورکیا و لیرەی سووریا بەرامبەر دۆلار دابەزی و تمەنیش بەرزبووەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ژمارەیەک تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی چەند ماتۆڕسکیلێک لە کات و شوێنی جیادا دەستگیر کردووە
ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دوای کۆبوونەوەی رایگەیاند، بڕیاریانداوە ئەم ساڵ کۆنگرەی حیزبەکە بەڕێوەببەن.
بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجە بۆ دووەم جار لەماوەی چوار ساڵدا، تەندروستیی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا ناجێگیرە.
بۆ یەکەمجار بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد
ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیێندرێت.
کاردانەوە بەرامبەر دەنگۆی "گەندەڵی" لە بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی زانکۆی راپەڕین بەردەوامە، یاریدەدەرێکی سەرۆکی زانکۆکە دەستی لەکارکێشایەوە و زانکۆکەش رایگەیاند، لیستەکە پاکدەکەنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین لە باشووری کوردستان دەستپێدەکاتەوە و لە چەند ناوچەیەک بارانی بەلێزمە دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت "تاوەکو سبەی لە ناوچە نزمەکانی پارێزگاکانی هەولێر و، سلێمانی ئەگەری لافاو هەیە."
توانا نەجەف گوتی، "بۆ پشتڕاستکردنەوەی شیاوبوونی هەموو ئەوانەی وەکو وانەبێژ کراون بە گرێبەست، لیژنەیەک پێکهێندراوە وردبینی لە ناوی هەموو مامۆستاکان دەکات لە خانەقینەوە بۆ زاخۆ بەبێ جیاوازی".
سەرەتای مانگی رابردوو کیلۆیەک مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار دیناری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیێندرێت.
بەرگریی شارستانیی هەولێر داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە رانەگرن ساڵانی رابردوو لافاویان تێدا دروستبووە، لەنێویاندا لای پردی سەیداوە.
نرخی زێڕ لە جیهان و هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە. گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، بۆ ئاسانکردنی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، ئافرەتان دەتوانن لەبری زێڕ داوای ئامێرێكی نێو ماڵ یان قورئانێک بکەن.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، شەپۆلی بارانبارین کە دوێنێ بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئەمڕۆ دەگاتە تەواوی شارەکان. کەشناسان هۆشداری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدەن. بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "لە ئامادەباشیداین."
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە کەمترە لە 10 هەزار دینار. لە هەولێریش لە چەند گەڕەکێک لە 10 هەزار دینار کەمترە و لە هەندێک گەڕەکیش زیاترە
فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە ئەمڕۆ لە رۆژی سێیەمدایە. گوتەبێژی گەشتوگوزاری شارەکە دەڵێت، ئەوانەی دوێنێ بەهۆی بارانەوە نەچوون، ئەمڕۆ دەتوانن سەردان بکەن
دوێنێ ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە دادگەی کەرخ لە بەغدا دژی پڕۆژەی (هەژماری من) سکاڵایان تۆمار کرد. پەرلەمانتارێکیان دەڵێت، پشتیوانی "تەوتین دەکەین".
بەراورد بە مانگی نۆ، نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی 10 لە هەولێر کەمترە. سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی سنوورەکە دەڵێ، کاژێرەکانی کارکردنی موەلیدە لەنێو شاردا 205 بۆ 298 کاژێر بووە.
بەگوێرەی داتاکانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، کە پشتی بە پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بەستووە، لەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، لە سلێمانی زۆرترین باران دەبارێت لە نێوان 30 بۆ 40 ملیمەتر دەبێت، بەڵام لە زاخۆ کەمترین باران دەبارێت کە 15 ملیمەتر دەبێت.
فێستیڤاڵی هەنار دوێنێ لە هەڵەبجە دەستیپێکرد و بەردەوامە. گوتەبێژی گەشتوگوزاری شارەکە دەڵێت، چاوەڕوان دەکەن ئەمڕۆ زیاتر لە دوێنێ گەشتیار و سەردانیکار بچنە فێستیڤاڵەکە.
بارانبارین لە سنووری گەرمیانەوە دەستیپێکردووە و لە زۆرینەی شارەکانی دیکە ئاسمان هەورە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت و چەقی شەپۆلەکە یەکشەممە دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت: "لە ناوچە نزمەکان ئەگەری لافاو هەیە".
ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر زیاتر لە دوو ملیار دینار کەمیکردووە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کردووە و داوایان لێدەکات دەست بگرن، بەسەر هەموو ئەو سیمکارتانەی لە دەرەوەی رێنوێنییە یاساییەکان دەفرۆشرێن.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەڵەبجە رایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر خۆراکی بەسەرچوو و نەشیاودا کە ویستراوە ببرێتە فێستیڤاڵی هەنار و ساخبکرێتەوە. ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت: "رۆنی تەنەکەیان هێنابوو بە ناوی رۆنی خۆماڵی بیفرۆشن".
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، زیندانییەک لە چاکسازییەکە هەڵاتووە و لە جێگەی خۆی برایەکی لە زیندان جێهێشتووە.
بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کورستان، لە پارێزگای دهۆک هەر سێ ناحیەی شاریا، مسێرک و تەناهی دروستبوون. جێگری پارێزگاری دهۆک دەڵێت، "بڕیارەکە بۆ خزمەتی خەڵکە و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە".
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کە تەنیا لایەنی سیاسییە کورسی بەدەستهێنابێت و بەفەرمی رایگەیاندبێت ناچنە پەرلەمان، دەڵێت، تانە لە ئەنجامەکان دەدەن. هەروەها بەرپرسی هەڵبژاردنی یەکگرتووش دەڵێت: "لە هەر چوار بازنەکە تانەمان دەبێت".
ئەمڕۆ دەرگەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. بەرپرسێک لە کۆمیسیۆن دەڵێت، تانەکە راستەوخۆ دەنێردرێت بۆ دەستەی دادوەریی کۆمیسیۆن.
بهرپرسی مهكتهبی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێت، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، شاندێک پێکدەهێنن بۆ سەردانی لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردن و تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن
بە سەرپەرشتیی وەزیر، ئەنجوومەنی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پڕۆژەی "رووناکیی کارەبای 24 کاژێری"یان تاوتوێ کرد
جێگری بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان دەڵێت، لە وەزارەتی شارەوانییەوە فەرمانی دابەشکردنی زەوی لە گەرمیان دەکراوە و زەوییەکانیش ئامادەکراون.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین لە رۆژی شەممەوە بە لاوازی دەستپێدەکات و یەکشەممە چەقی شەپۆلەکە دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا رایگەیاند، لە سلێمانی پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان "تەوتین" دەستیپێکردووە. دەشڵێ "جگە لە 'هەژماری من'، هیچ پڕۆژەیەکی دیکە پەسەندکراو نییە."
ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT) دەڵێت، تەنیا نۆ مانگی ئەمساڵ تورکیا زیاتر لە تەواوی ساڵی رابردوو، ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە؛ کە "بەهۆیانەوە 17 هاونیشتمانی شەهید بوون."
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە بانکە بازرگانییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەڵێت، هەر کەسێک ئاستەنگ و رێگری بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی 'هەژماری من' دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت.
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی سەرژمێریی گشتیی گەیشتنە بەغدا.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دەڵێت، لە کەمتر لە 15 رۆژی داهاتوودا لە قەزا و ناحییەکانی سنوورەکەیان زەوی دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت، بڕیاری دامەزراندن بۆ زیاتر لە 7 هەزار کەس لە پارێزگاکە لە بەغداوە گەڕاوەتەوە و پێشبینی دەکەن زیاتر لە 1500 کەسیان لە پەروەردە بن.
بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزە؛ تمەنی ئێرانییش دوو رۆژە تاڕادەیەک جێگیرە
نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و دابەشکردنی نەوتی حکومیش بەردەوامە و تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 400 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە
بەهۆی هەبوونی تی ئێن تی لەسەر رێگەی دێرەلووک-ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، بۆ زیاتر لە کاژێرێک رێگەکە داخرا. بەرپرسێک دەڵێت، "مادەکە تەقێندرایەوە و رێگە کرایەوە".
دوای راگیرانی تۆمارکردن لە پڕۆژەی (هەژماری من) لە پارێزگای سلێمانی، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات پڕۆژەی بەبانکیکردنی مووچە دووربخرێتەوە لە "ململانێ"ی سیاسی و دەشڵێت، "هەژماری من و تەوتین یەک پرۆسەن."
هەرچەندە بڕیاربوو مامۆستایانی وانەبێژی پێشوو کە ئێستا کراون بە گرێبەست، مووچەی مانگی نۆ وەکو گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی دامەزراودا وەربگرن، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ وەریاننەگرتووە. نوێنەرێکیان دەڵێت، بڕیارە ئەم هەفتە وەریگرن.
لە هەرێمی کوردستان زۆرترین خواست لەسەر زێڕی عەیارەکانی 18 و 21ـە. عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مسقاڵێک عەیار 21 بە 595 هەزار دینارە و عەیار 18 بە 510 هەزار دینارە".
دەنگێکی بەرز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا، بەرپرسێکی فڕۆکەخانەکە دەڵێت، دەنگەکە راهێنانی هاوپەیمانان بووە.
قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، لە پڕۆژەکەدا سێ حەوزی گەورەی ئاو لە شوێنی جیاواز دروست دەکرێن و بەشێکی کارەکانیان تەواو کراوە، ئەوانیش حەوزێکی 15 هەزار مەتر سێجایی، حەوزێکی پێنج هەزار مەتر سێجایی و حەزێکی هەزار مەتر سێجایی.
بەهۆی داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی هەر هاتووچۆیەکدا، دوو فڕۆکە کە لە بەریتانیا و ئەڵمانیاوە بەرەو هەولێر دەهاتن، ناچاربوون لە تورکیا بنیشنەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکە دەڵێت، "هەموو گەشتیارەکان سەلامەتن."
16 رۆژ لەمەوبەر، رێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بەرپرسانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکشێنەوە
دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە
لە هەرێمی کوردستان هەنار پێگەیشتووە و هەناری هەڵەبجە نێوبانگی تایبەتی هەیە. بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، رۆژانە نزیکەی 70 تۆن هەناری هەڵەبجە هەناردەی نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت
یەبەشە دەڵێت، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر سنووری شنگال، شەش شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە
نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق کە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستەکەی وەرگرتبوو، دەستی لەکارکێشایەوە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بەررزبوونەوەی پلەی گەرما دەستپێدەکات. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە رێککەوتی 18-10-2024 بۆ ئەمڕۆ هەینی 25-10-2024 واتە لە ماوەی هەفتەیەکدا 9 ملیار و 80 ملیۆن و 174 هەزار و 425 دینار بووە.
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل دەڵێت، "تەونی ئەو پیلان و دژایەتیانەی دژ" بە حیزبەکەی چێندراوبوون بێ سازش بۆ هیچ لایەنێک، تێیانپەڕاندووە.
لە راگەیێندراوێکدا، ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) کە یەکەیەکی سەر بە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)یە رایگەیاند، هێرشەکەی چوارشەممەی ئەنقەرە لە لایەن تیمێکی ئەوانەوە کراوە بەناوی "تابووری نەمران".
لە بەردەوامی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان، شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا چەند جارێک شنگال و دەورووبەری بۆردوومان کردووە. فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە سنوورەکە دەڵێت: "سێ کەس شەهید بوون".
نووسەر و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان، ستیڤان ئەحمەد عەلی، ناسراو بە ستیڤان شەمزینی، شەوی رابردوو بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
سوپای تورکیا جارێکی دیکە سنووری چەند گوند و شارێکی رۆژاڤای کوردستانی بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو منداڵی دیکە بریندار بوون.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە حاجی ئۆمەران باریوە کە 3.6 ملیمەترە. کەشناسێکیش دەڵێ، هەینی پلەی گەرما سێ پلە بەرز دەبێتەوە.
لە نووسراوێکدا کە سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئەنجوومەنی راژەی کردووە، داوا دەکات کاری پێویست بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێت
کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لە هەولێر و سلێمانی بەردەوامە و لایەنی پەیوەندیدار دەڵێن، دوای نەزۆککردنیان، سەگەکان بەرەڵای نێو سرووشت دەکەنەوە. لە دهۆک شێڵتەر دروستکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەگی بۆ نەبراوە. لە هەڵەبجەش داوای دروستکردنی شێڵتەرێک بۆ سەگە بێلانەکان دەکرێت
نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار دینار بەرزبووەوە
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و ئەنجامە بەراییەکان بڵاوکرانەوە. راوێژکارێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، یەکەم کۆبوونەوە بەتەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەی دەبات و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دەکاتەوە
منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ئاودا خنکا
کچە کوردێکی رفێندراوی ئێزدی لە گرتووخانەیەکی باکووری کوردستان دەدۆزرێتەوە. باوکی چووەتە گرتووخانەکە و دەڵێت، تورکیا داوای نووسراو لە عێراق دەکات
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، ئەگەر کورد لە تورکیادا وەکو گەل بناسرێت، ئەو کاتە دەکرێت پڕۆسەی ئاشتی دەستپێبکاتەوە و بەشێکی زۆری کێشەکانیش چارەسەر بکرێن
دوای ئەوەی بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەرگەی تەواوی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان داخران، سبەی دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی کۆیە – هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستدا.
مونا قەهوەچی، بەربژێری تورکمانەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سەرکەوتنم بۆ خولی داهاتوو مسۆگەر کردووە و نزیکەی 3 هەزار و 500 دەنگم بەدەستهێناوە".
ئەمڕۆ کراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت. بەرپرسێک لە پڕۆژەی "هەژماری من" دەڵێت، ئەوانەی ئەمڕۆ ناویان لە خشتەی دابەشکردنی مووچەدا هەیە، پارە خراوەتە سەر هەژمارەکانیان.
دوای دەستکردن بە تیروپشکی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی لە هەولێر و زاخۆ، لە سلێمانی و گەرمیانیش پڕۆسەکە دەستیپێکرد.
رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی روویدا. قایمقام دەڵێت، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
هاوشێوەی مووچەی مانگی ئاب، بەشێکی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی کەمتریان لە شایستەی خۆیان وەرگرت. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان دەڵێت، کێشەکە مانگی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ "چەکدارانی داعش" کارمەندێکی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی سەر بە ئاسایشی گشتیی سلێمانی لە سنووری ناحیە شوان گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی تۆڕی چاو بۆ چاودێریی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەڵێت، لە نزیک بنکەکانی هەولێر و دهۆک کارتی بەربژێر دابەشکراوە و وێنەیان هەڵواسراوە. ئاماژە بەوەش دەکات، لە سلێمانی و هەڵەبجە مۆبایل براوەتە ژوورەوە.
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی هێزەکانی پێشمەرگە داوا لە هەموو هاونیشتمانیان و هێزە ئەمنییەکان دەکات دەنگ بدەن. "رۆژێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ دەنگدان و پێدانەوەی شەرعییەت بە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان."
بەهۆی کرانەوەی دەروازەکانی عێراق بە رووی ئێراندا بۆ هاوردەکردنی تەماتە، نرخی تەماتەی خۆماڵی لە هەرێمی کوردستان دابەزی.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەنداوی (گۆمەسپان)ی لە سنووری هەولێر کردەوە. هاوکات بەردی بناخەی دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی دانا و باسی لە گرنگیی هەردوو پڕۆژەکە کرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، رۆژانی 19 تاوەکو 21ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان و دامەزراوەکانی سەر بە خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 77 ملیار دینار پارەی داهاتی نانەوتییان خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، رەزامەندییان داوە بۆ خەرجکردنی 15 ملیار دینار بۆ 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر. سەرۆکی شارەوانیی کەسنەزان دەڵێت، دوو پڕۆژەیان لە سنووری ئەواندان و رێکارەکانی جێبەجێكردنیان دەستپێدەکەن
ناونووسین بۆ وەرگرتنی کەپر بۆ 10یەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد. گەشتوگوزاری شارەکە دەڵێت، بەرهەمی خۆماڵییش دەخەنەڕوو
چاوەڕوان دەکرێت پێش دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە 20ی ئەم مانگەیە، مووچەی مانگی 9 دابەش بکرێت. بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی دەڵێت، خانەنشینانی سەربازی ئەو مووچەیەش لەسەر لیستی کۆن وەردەگرن
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا 9 کەس بریندار بوون.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دهۆک باران ببارێت. کەشناسێکێش ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینی دەکرێت رۆژی هەینی یەکەمین شەپۆلی سەرمای ئەم ساڵ هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
مامۆستایەکی ئایینی لە تەوێڵە لە سنووری هەورامان لە پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، بەهۆی دوو گەنجەوە کە "کێشە"یان بۆ دروستکردووە، دەستبەرداری گوتاربێژی لە مزگەوتی گەورەی تەوێڵە بووە. بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەڵەبجەش دەڵێت، مامۆستاکە لەسەر خواستی خۆی بۆ مزگەوتێکی دیکە گوێزراوەتەوە
دابەشکردنی حەوتەم بەشەخۆراکی مانگانە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە. ئەم مانگە بۆ یەکەم جارە لە ئەم ساڵدا 8 مادە پێکەوە دابەش دەکرێن
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی راگیرانی پڕکردنەوەی فۆرمی بەشداربوون لە پڕۆژەی "هەژماری من" لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسانی پڕۆژەکە رەتی دەکەنەوە کارەکەیان راگیرابێت
شایستەی دارایی مانگی شەشی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا کراون بە گرێبەست، کراوە بە چەک و ئەمڕۆ دابەشكردنی دەستپێدەکات.
حکومەتی عێراق 315 ملیار و 255 ملیۆن دیناری گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرجکردووە؛ 45 ملیاری دیکەی کراوە بە چەک و 174 ملیار و 507 ملیۆن دیناریش نەدراوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئامادەکارییان بۆ هاتنی گەشتیاران لە وەرزەکانی پاییز و زستاندا کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، 15٪ـی کۆی گەشتیاران گەشتیاری زستانەن.
وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێت، حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی بڕێکی دیکەی لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. ئاماژە بەوەش دەکات، سبەی رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکە دەستپێدەکەن
دوو لەو بەنزینخانانەی لە هەولێر بەنزینی 750 دیناریی حکومی دەفرۆشن تایبەت کران بە پاس و تەکسی، بە گوێرەی ژمارەی تاک و جووت
لەسەر داوای وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دەبێت ئەو خانەنشینانەی بایۆمەترییان نەکردووە سەردانی بانکەکان بکەن و لە سیستمەکەدا خۆیان تۆمار بکەن. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان دەڵێت، خانەنشینان نەچن، گرفت بۆ مووچەیان دروست دەبێت
کەشناسێک دەڵێت، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، دوای تۆمارکردنی تەواوی مامۆستایان لە پڕۆژەی "هەژماری من"، لەگەڵ بانکەکان کار دەکەن بۆ پێدانی پارە بە قیستی درێژخایەن
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بڕیاربوو 08ـی ئەم مانگە مووچەی خانەنشینیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە خەرج بکرێت، بەڵام مووچەیان پێنەدرا بەهۆی راگرتنییەوە. بەرپرسێک لە خانەنشینی دەڵێت، کێشەکە چارەسەر بووە و دەست بە دابەشکردن کراوە.
لە کۆی چوار وەزیرەکەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێ وەزیریان بڕیاریانداوە لە حکومەت بکشێنەوە، وەزیرێکیشیان بڕیاریداوە بمێنێتەوە. هەروەها زۆربەی بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەوانەی لە پشکی گۆڕانن، بڕیاریانداوە لە حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان بکشێنەوە.
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر ئەمڕۆ هەینی، 11ـی 10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئامادەکاریمان کردووە و پلانی خۆمان رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە و چاوەڕوانین ئەوان دەرچووان بنێرن".
کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامن. بەڕێوەبەری پرۆژەکە دەڵێ، زیاتر لە نیوەی شەقامەکە قیرتاو کراوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان دەروازەی پەروێزخان و ناحیەی مەیدان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
نرخی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و کیلۆی گەیشتە سێ هەزار دینار.
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بڕیار بوو دوێنێ خانەنشینانی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە مووچەی مانگی هەشت وەربگرن، بەڵام مووچەیان وەرنەگرتووە و دیاریش نییە کەی وەری دەگرن
ماوەی سێ رۆژە شۆفێرانی بارهەڵگری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی پەروێزخانەوە بایکۆتی هاتووچۆی بازرگانییان کردووە
پرۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل، پسپۆڕی جوگرافیای دانیشتووان و نووسەر و وەرگێڕی 46 کتێب، بە نەخۆشیی دڵ کۆچی دواییکرد.
دوای سەنتەری چوار پارێزگاکەی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە نێو شاری سلێمانی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات.
شارەوانیی هەولێر دەڵێت، دەستیانکردووە بە ئامادەکردنی کارتی دابەشکردنی زەوی و "مژدەیەکی خۆش" دەدەنە ئەو کەسانەی مەرجەکانی سوودمەندبوونیان لە وەرگرتنی زەوی هەیە.
لە پڕۆژەیەکی نێشتەجێبوون لە شاری دهۆک، سێ کرێکار لە کاتی کاردا کەوتنەخوارەوە و دوانیان گیانی لەدەستدا.
کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاییندەی میدیا لە لەندەن بەڕێوەدەچێت و تیمێکی تۆڕی میدیایی رووداویش بەشدارە. ئەندامێکی تیمەکە دەڵێت، گرنگە رووداو وەکو میدیایەکی گەورەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان زۆر بەزوویی سوود لە دوایین پێشکەوتن و داهێنانەکان لەبواری میدیادا وەربگرێت.
دوو رۆژە بەراورد بە رۆژانی پێشتر بەهای دینار بەرز دەبێتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ 100 دۆلار بۆ خوار 153 هەزار دینار دابەزی
دوای ئەوەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک دەستیپێکرد، دوێنێ لە سەنتەری شاری هەڵەبجە دەستیپێکرد و چوارشەممەش لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەش دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان نرخی بلۆک 30% بەرزبووەوە. سەرپەرشتیاری کارگەیەک دەڵێت، پێداویستیی دروستکردنی چیمەنتۆ بەرز نەبووەتەوە، هۆکارەکەی هەڵبژاردن و "چاوپۆشییە" لە دروستکردنی خانووی زێدەڕۆ.
دوای فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتەکەی واژۆ کرد
لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر 100 دۆلار بە 154 هەزار و 500 دینارە.
رێکارەکانی گەمارۆسازی بۆ سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان پێکردووە. سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی سەرژمێرییەکە دەڵێت، کۆمەڵێک پرسیار لە دانیشتووان دەکرێت
دەنگۆی راگرتنی رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، بەڵام بە گوتەی لایەنی پەیوەندیدار بۆ رووداو، رێکارەکان بەردەوامن و ئەوەی هەیە ئەوەیە کە دابەشکردنی زەوی دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن
بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دابەزین بەردەوامە و لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار 155 هەزار دیناری تێپەڕاند.
هاونیشتمانییەك لە قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستدا و گوتەبێژی تەندروستیی شارەکە دەڵێت، "خۆی کوشتووە".
سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان دەڵێت، لە 2013وە هیچ کەمئەندامێکی هەرێمی کوردستان مووچەی بۆ نەبڕاوەتەوە
بڕیارە سێشەممە هاوکاریی دارایی مانگی ئەیلوولی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابەش بکرێت و 19 هەزار کەس لێی سوودمەندبن
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسێکی لە تیمی (هەژماری من) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕمی تۆمارکردن لە بانکەکان ئەمڕۆ بێ کێشە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێک بۆ پڕۆژەکە نەهاتووەتە پێش".
دوای زیادکردنی ماش بۆ بەشەخۆراکی مانگانە، بڕیارە ئەمڕۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
"ئەو 10 موەلیدەیەی نەکراون بە بێدەنگ بە هۆکاری شوێنەکەیان کێشەیان بۆ دروستبووە کە زەوییەکەیان خاوەندارێتی بۆ شارەوانی یان بۆ خەڵک دەگەڕێتەوە."
بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان شاندێک دەچێتە بەغدا.
بەهای دینار و تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی. ئەمڕۆ 100 دۆلار نزیک بووەتەوە لە 154 هەزار دینار. زیاتر لە 6 ملیۆن تمەنیش بەرامبەر بە 100 دۆلارە.
لە کۆی پارەی گەنمی هەرێمی کوردستان، دوای دوو مانگ و نیو، حکومەتی عێراق تاوەکو ئەمڕۆ 38٪ـی پارەی گەنمی جووتیارانی ناردووە. بەرپرسی سایلۆی دهۆک دەڵێت، پێیان گوتوون هەفتەی داهاتوو پارەی دیکە دەنێرن.
بەشێکی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە مووچەی مانگی حەوت، بۆ مانگی هەشت پارەی کەمتریان وەرگرتووە. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان دەڵێت، مانگی پێشوو زیاتر لە مافی خۆیان وەرگرتووە، بۆیە لێیان بڕدراوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە ناحیەی زەڕایەن تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی دزینی 387 ملیۆن دینار دەستگیرکردووە. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە فریانەکەوتووە و پارەکە خەرج بکات دەستگیرکراوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە؛ و بەراورد بە هەفتەی پێشتر 55% کەمیکردووە.
دوای ئەوەی دوێنێ بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکا، بەڕێوەبەرەکەی دەڵێ چاککراوەتەوە و ئاو بۆ ماڵان بەردراوەتەوە.
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێکرد. بەڕێوەبەری بانکێک لە سلێمانی دەڵێ، پارەیان بەردەستە و کێشەیان نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، لە زووترین کاتدا راوندێکی دیکە بۆ خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان رادەگەیێنن. هەروەها باس لە بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتەکەی و دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی دەکات.
"مەکۆی سەرەکیی" بزووتنەوەی گۆڕان لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی دەکرێتەوە، لەمەوبەدوا دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەرە نوێیەکەی گۆڕان لەو باڵەخانەیەدا دەوام دەکات.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ 25 ملیۆن و 164 هەزار و 600 لیتر نەوتییان بەسەر نزیکەی 126 هەزار خێزاندا دابەشکردووە، کە زۆرینەی لە ناوچە شاخاوییەکان بووە.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێ، چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
تەممووزی ئەمساڵ بۆ یەکەمجار، خانەنشینانی شارستانیی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، بە هاوتاکراوی مووچەیان وەرگرت، بەڵام هاوتاکردنەکە تاوەکو ئەمڕۆ خانەنشینانی سەربازیی نەگرتووەتەوە.
بەڕێوەبەری ئیفراز سێ: هەر ئەمڕۆ تیمەکانی چاککردنەوە بۆرییەکە چاک دەکەنەوە. گوتیشی، "بۆ دابەشکردنەوەی ئاو و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە 48 کاژێرمان پێویستە."
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "زۆرترین دەرفەتی خوێندنی بە خۆڕایی بۆ دەرچووان دەڕەخسێنین. بە دڵنیاییەوە هیچ کەسێک لە دەرەوەی پلانی وەرگرتنی خوێندن بۆ ساڵی 2024 – 2025 نامێنێتەوە."
بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و زیاترکردنی پێدانی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی، نرخی ئەمپێری موەلیدە بەراورد بە مانگی هەشت، لە مانگی نۆدا دابەزیوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بەگرێبەست کران.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پلەی گەرما دادەبەزێت. کەشناسێکێش دەڵێت، خۆڵبارین و خێرایی با ئەمشەو کۆتایی دێت
زانکۆلاین بۆ پێشکێشکردنی داواکاریی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کارا کرا
بەهای دینار و تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی. ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران، ئیسرائیل و لوبنان هۆکارن
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی ساڵی خوێندنی 2023-2024 و ساڵانی پێشتر لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دا و بڕیارە ئەمڕۆ بڕیارەکە دەربچێت
دوای هەڵبژاردنی رێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان و دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان بەشێکی بەرپرسەکانی حیزبەکە. بڕیارە بارەگای سەرەکی لە گردی زەرگەتەوە بگوازنەوە بۆ باڵەخانەیەک لە گەڕەکی کوردستان لە شاری سلێمانی، کە رووبەرەکەی 3500 مەترە
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لێخۆشبوون لە 20%ـی پارەی سزای سەرپێچی هاتووچۆ درێژکرایەوە.
بەراورد بە نێوەڕاستی ئەم مانگە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی 5 هەزار دینار دابەزیوە. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، دابەشکردنی نەوت گەیشتووەتە شارەکان.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت. کەشناسێک دەڵێت، بارانبارین پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی تەواوکردنی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی بڵاوکردەوە. نوێنەرێکی وانەبێژان دەڵێت، مووچەی مانگی ئەیلوول وەک گرێبەست وەردەگرن.
بەگوێرەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، تاوەکو کاژێر 12:00ـی شەوی 05-10-2024 زانکۆلاین کارا دەبێت.
دوای 10 رۆژ لە کاراکردنی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی بۆ داواکاریی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، ئەمڕۆ کاتەکە کۆتایی دێت.
کەشناسێک پێشبنی دەکات، ئێوارەی سێشەممە شەپۆلێکی بارانبارین سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە و لە چەند ناوچەیەک ببێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو
بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و زیاترکردنی پێدانی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی، ئەم مانگە بەراورد بە مانگی رابردوو، نرخی ئەمپێری موەلیدە کەمتر دەبێت
وەرزی پێگەیشتنی هەنارە لە هەرێمی کوردستان. هەناری هەڵەبجە و زاخۆ ناوبانگی تایبەتییان هەیە. بەرپرسانی کشتوکاڵی هەردوو شارەکە دەڵێن، هەناری ئەم ساڵ باشە.
بڕیار بوو دوێنێ وەرزی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە زانکۆی سلێمانی دەستپێبکات، بەڵام سەرۆکایەتیی زانکۆکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن و پاككردنەوەی بەشە نێوخۆییەكان دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت."
دوای بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان، ئەو وانەبێژانەی ساڵانی پێشووتر بەهۆکاری جیا وازیان هێناوە یان دوورخراونەتەوە، داوا دەکەن ئەوانیش گرێبەستیان بۆ بکرێت. سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، کار بۆ جێبەجێکردنی داواکەیان کراوە.
بەهای دینار و تمەن دابەزی. ئەمڕۆ 100 دۆلار نزیکبووەوە لە 152 هەزار دینار و شەش ملیۆن تمەنیشی تێپەڕاند
وانەبێژانی خوێندنی باڵا، هاوشێوەی وانەبێژانی پەروەردە، داوای بەگرێبەستکردنیان دەکەن. بەرپرسێکی خوێندنی باڵا دەڵێت، ناوی وانەبێژان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و چاوەڕوێی فەرمانی ئەوانن
لیوای یەکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری نێوان قەزاکانی کفری و خورماتوو جێگیر دەکرێت
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، سێ گەشتیان بەهۆی شەڕەوە بۆ لوبنان هەڵوەشاندووەتەوە
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بووەتە هۆی وەستانی گەشتەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ بەیرووت
بەگوێرەی ئەو وێنانەی بۆ رووداو نێردراون، بەهۆی خێرایی با لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، وێنەی چەندین بەربژێری هەڵبژاردن کەوتوون. کەشناسێک دەڵێت، خێرایی با ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت
بەگوتەی ئەو کەشناسە، خێرایی با لە سنووری سلێمانی، ئیدارە سەربەخۆکانی راپهرین و گهرمیان، قەزاکانی كۆیه، چهمچهماڵ، قەڵادزێ، تاسڵووجە، سەنگاو، پێنجوێن، پیرەمەگروون، کەڵەک و سۆران چالاکترین دەبێت.
بە گوێرەی (هەژماری من) بۆ مووچەی مانگی هەشت، بەراورد بە مووچەی مانگی حەوت 120 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری دیکە لە رێگەی پڕۆژەکەوە مووچە وەردەگرن.
قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، چەند پڕۆژەیەکی "گرنگ"یان لە جێبەجێکردندان، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە یەکێکیان کە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیە هەڕەشەی راگرتنی کارەکانی لەسەرە. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەکەش دەڵێ، تاوەکو هەفتەیەکی دیکە پارەیان بۆ خەرج نەکرێ بەفەرمی کار رادەگرن.
دایکەکە تەمەنی 25 ساڵە و کوڕەکەشی 10 ساڵ. 3ـی ئابی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراون و چەند رۆژێک لەمەوبەر لە سووریا رزگار کراون و دوێنێ رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.
ئێستا زۆرینەی ماڵە کەرکووکییەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، وەکو سلێمانی و هەولێر و نەگەڕاونەتەوە کەرکووک و ناونووس نەکراون، ئەگەر لەم گەمارۆسازییەدا نەگەڕێنەوە دواتر بە میوان تۆمار دەکرێن
نوێنەری وانەبێژان دەڵێ، ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری نووسراوی رەزامەندی بۆ بە گرێبەستکردنیان واژۆ کردووە و رەوانەی وەزارەتی پەروەردە کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر رایگەیاند، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەشێوەیەکی یاسایی و کارگێڕی بەردەوامە. رێکارەکان لە شارەکانی دیکە و لەنێویاندا سلێمانی بەرەو کۆتایی دەچن.
بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین. بەراورد بە بەیانیی ئەمڕۆ، هەر 100 دۆلارێک هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە شاری هەولێر لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبووەوە. مووچە، بودجە، دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوورییەکان لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکران.
لە رووداوێکی تەقەکردندا لەنێو بازاڕی شاری سلێمانی، هاونیشتمانییەک بریندار بوو
100 دۆلار لە 151 هەزار دینار نزیک دەبێتەوە. هەر مسقاڵێک زێڕیش نزیکەی پێنج هەزار دیناری دیکە بەرزبووەوە
ماش بۆ بەشەخۆراکی مانگانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاد کرا. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت، بەشی حەوتەمی خۆراک بۆ دابەشکردن ئامادەیە
پشکی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو 435 کەسی دیکە زیاد کرا
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ساڵی خوێندنی 2024 – 2025ـە لە هەرێمی کوردستان. بەگوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە ملیۆنێک و 650 هەزار قوتابی دەست بە خوێندن دەکەن
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 24-09-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تیروپشکەکە کاژێر 10:00ـی بەیانی بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە پێشتر ناویان نووسیوە.
حەمید حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی بوومەلەرزەزانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی دهۆک ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گوڕی بوومەلەرزەکە 2.4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر".
بەهای دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزی. ئاڵوگۆڕکارێکی دراو دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکان ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە.
لە بارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، 25ـی ئەیلوول کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند، "پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو 15ـی مانگی 10 بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتیان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردووە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
بڕیارە سبەی چوارشەممە دەرگەی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە. سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، ئامادەکارییەکان تەواو کراون.
بەگوێرەی بەدوداچوونی رووداو، لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و دابەزینی پلەی گەرما، پێدانی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کودستان زیادیکردووە. لە سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 18 کاژێر، لە هەولێر 15 کاژێر و لە دهۆکیش نزیکەی 16 کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، نزیک کاژێر 09:30ـی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.
دوای ئەوەی کێشە بۆ بەشەپارەی نێردراو بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە دروستبوو، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سنوورەکە دەڵێت، کێشەکە چارەسەر کراوە.
بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن کار بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و یاساکەش سزای جۆراوجۆری داناوە بۆ ئەو کەسانەی پێشلێکاری دەکەن. سزاکان حوکمدانیان تێدایە بۆ ماوەی ساڵێک؛ هەروەها پێبژاردنی جۆراوجۆر لە یاساکەدا هەن
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا داوای دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە دەکات. جێگری سەرۆکی یەکێتییەکە دەڵێت، بەهۆی راگیرانی پلەبەرزکردنەوە، چەند ساڵێکە مانگانە 60 بۆ 120 هەزار دینار لە مامۆستایان دەبڕدرێت
بەڕێوەبەری شارەوانیی هەڵەبجە دەڵێت، 3 پڕۆژەی قیرتاوکردن لە شاری هەڵەبجە لە جێبەجێکردندان و کۆڵانەکانیش قیرتاو دەکەن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا چەند رێنوێنییەکی بۆ حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە، کە پابەندیان دەکات بە جێبەجێکردنیان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان
دوای ئەوەی کێشە بۆ بەشەپارەی نێردراو بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە دروستبوو، بڕیارە ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر بکرێت و پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت
بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە لە ناحیەی سیتەک لە پارێزگای سلێمانی، 15 دۆنم زەوی پووش و پاوان و دارستانی سرووشتی سووتان.
تەندروستیی گەرمیان دەڵێت، لە شەش مانگی رابردوودا هەزار و 77 کەس سەردانی سهنتهری راهێنان و چارهسهری دهروونیی گهرمیانیان کردووە.
بۆ پێشکێشکردنی داواکاریی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان، لە دوێنێوە زانکۆلاین کارا کراوە. بەرپرسانی زانکۆکان دەڵێن، ئەو کۆلێژانەی زۆترین خواستیان لەسەرە ئەوانەن کە لە کەرتی تایبەتدا هەلی کاریان زۆرە
دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاوخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ لە مێرگەسۆر، پێنجوێن و خورماڵ دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەموو دەنگۆیەک سەبارەت بە بیستنی دەنگی تەقە و تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەکە رەتدەکاتەوە
پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "20 کەمپ لە سنووری پارێزگای دهۆک هەن و 15یان کەمپی ئاوارەکانی نێوخۆ و پێنجیش کەمپی پەنابەرانن".
کامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 09:00ـی بەیانی ئەمڕۆ زەنگی دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی 2024 – 2024 لە قوتابخانە کوردییەکان لێ دەدرێت.
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق نزیکەی 150 ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکرد و پارەکەی کردە چەک، کێشە بۆ خەرجکردنی بەشە پارەی جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە دروستبووە
بەرپرسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەم هەفتەیەدا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دەستلەکارکێشانەوەی دەکەن
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ نمەباران و تاوەباران ببارێت، بەتایبەت لە پاریزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر
بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە دەڵێت، بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی، ئەمڕۆ شاندێک لە بەغداوە دێتە هەرێمی کوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت، هەر خوێندکارێکی کەرکووکی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خوێندکار بێت، دەتوانێت خوێندنەکەی بۆ زانکۆی کەرکووک بگوازێتەوە. نوێنەری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک دەڵێت، بڕیارەکە چاک نەکرێت، هیچ خوێندکارێکی کەرکووکی ناچێتەوە شارەکەی
لە وەرزەکانی هاوین و پاییزدا چەند جۆرێک میوە لە هەرێمی کوردستان پێدەگەن و هاوردەکردنیان قەدەخە دەکرێت یان گومرگی زۆریان دەخرێتەسەر. بەرپرسێک لە عەلوەی سلێمانی دەڵێت، ئێستا جگە لە ترێ، میوەکانی دیکە گومرگیان لەسەر نەماوە. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆکیش داوا دەکات، ترێی دهۆک ببرێتە سلێمانی و ساخبکرێتەوە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانی باریوی لە 12 کاژێری رابردوودا بڵاوکردەوە و زۆرترین باران لە سنووری ناحیەی بامەڕنێ لە پارێزگای دهۆک باریووە
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، نزیکەی 1000 مامۆستای وانەبێژ گرێبەستکردنیان هەڵدەوەشێتەوە؛ داواش دەکات، ئەو وانەبێژانەی بە هۆکاری جیاواز لە وانەبێژی نەماون، کەساندی دیکە بخرێنە شوێنیان
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە سبەیەوە بۆ 10 رۆژ زانکۆلاین کارا دەبێت و دەرچووانی 12ی ئامادەیی دەتوانن داواکاریی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان پێشکێش بکەن
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
کۆنفرانسێک لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی لە هۆڵەندا تایبەت بە تاوانەکانی داعش بەڕێوەچوو؛ تێیدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و باسی لە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی کرد
زۆرینەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە. بەرپرسێکی شارەوانی دەڵێت، وەزارەتی شارەوانی رایگەیاندووە، دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هەموو فەرمانبەران زەوییان وەرگرتبێت
سیاستەڤانێکی خەڵكی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، چەکداران لە گوندی کاخوری عەفرین کشاونەتەوە و دۆخی گوندەکە هێور بووەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، پاراستنی ئاسایشی عەفرین رادەستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکرێت.
نرخی شووتی و کاڵەک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە. بەرپرسانی عەلوەکان دەڵێن، هۆکارەکەی کەمبوونەوەی بەرهەم و بەردەوامیی قەدەخەی هاوردەکردنیەتی
وەزارەتی پەروەردە داوا لەو وانەبێژانە دەکات لە ساڵانی رابردوودا بە هەر هۆکارێک بووە لە کارەکەیان نەماون، فۆرم پڕبکەنەوە و بیدەنە وەزارەت. نوێنەرێکی وانەبێژان دەڵێت، 25ی مانگ دوایین رۆژە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە
لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەشكردنی نەوتی سپی دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ لە سلێمانی و رۆژانی داهاتووش لە هەڵەبجەش دەستپێدەکات
دوای نزیکەی سێ مانگ لە دەستگیرکردنیان، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی هەولێر کە بە ڤیزەی یەک ساڵی چووبوونە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، ئازاد کران
زیاتر لە ساڵێک و شەش مانگە زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک، هەروەها گواستنەوەی فۆرمەکەش، راگیراوە. بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە هەولێر دەڵێت، بۆ کردنەوەی رێکارەکان چاوەڕوانی بەغدان
لەبارەی کردنەوەی زانکۆلاین بۆ پێشکێشکردنی داواکاری وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی، "لە چەند رۆژی داهاتوودا زانکۆلاین کارا دەکرێت."
دوای داواکاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بۆ رێگەدان بە دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییە سندووقییەکانی سنوورەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر داواکەیان دەربڕی.
گرووپێکی چەکداری نزیک لە تورکیا، گەمارۆی گوندی کاخرێ لە ناحیەی ماباتای سەر بە عەفرین دەدەن و داوا دەکەن، خەڵکی گوندەکە بەڵێنامەیەک واژۆ بکەن، کە ئەو زەوییانەی کاری تێدا دەکەن زەوی بەرپرس و ئەندامانی پێشووی بەڕیوەبەرایەتیی خۆسەرە.
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت
کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەگەڵ وەزیری پەروەردە و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەمان کرد، لە 1ـی مانگی ئەیلوولەوە مووچەکەمان وەکو گرێبەست دابەش دەکرێت".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی پێنج پلە دادەبەزێت. کەشناسێک دەڵێت، هەینی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تاوەباران دەبارێت
کەمپی مەخموور بە درۆن بۆردوومان کرا و تاوەکو ئێستا زیانەکانی نازانرێت. دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، کوژراو و بریندار هەن
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەراورد بە ئەمڕۆ سبەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
نرخی گۆشت لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی. بازرگانێکی ئاژەڵ دەڵێت، ئاژەڵی زیندوو کیلۆی لە نۆ هەزارەوە بووە بە هەشت هەزار دینار. گۆشفرۆشێکیش لە سلێمانی دەڵێت، ئەوەی هەرزان بووە ئاژەڵی هیندییە.
دەنگۆی پێدانی کۆدێک بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە بڵاوبووەتەوە کە لە شێوەی "ئاڕم"ـی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی رابردووە، بەڵام بەگوێرەی بەدوادچوونی رووداو، دوورە لە راستییەوە.
حەمید حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی بوومەلەرزەزانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بوومەلەرزەکە بە گوڕی سێ پلە بووە بە پێوەری رێختەر".
بەگوێرەی داتای وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا 1850 قوتابخانە و باخچەی منداڵان نۆژەنكراونەتەوە
سبەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە (د. خ)؛ بەو بۆنەیەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان چەندین رێوڕەسمی جیاواز بەڕێوەدەچن، بەڵام لە هەولێر یادەکە گرنگیی زیاتری پێدەدرێت و شارەکە دەڕازێندرێتەوە
ئەم ساڵ بۆ یەکەم جار، خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتیان بە هاوتاکراوی مووچەی خانەنشینانی عێراق وەرگرت، بەڵام خانەنشینانی سەربازیی وەکو پێشتر مووچەیان وەرگرت و تاوەکو ئەمڕۆ روون نییە کەی مووچەکەیان بە هاوتاکراوی وەردەگرن.
وەزارەتی پەروەردە: 42 باڵەخانەی نوێ بۆ خوێندنی ئەم ساڵ دروستکراون
حکومەتی عێراق نزیکەی 150 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکردووە و پارەکەشی کردووەتە چەک. وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای تەواوکرانی رێکارەکانی بانک، پارەکە دابەش دەکەن.
لە دەریاچەی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، گەشتیارێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی زێڕ و پارە دەستگیرکردووە.
لەکاتی رێوەڕەسمی پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئێران لە بەغدا، لەنێو پاسەوانانی شەرەفدا، پێشمەرگەش بەشداربوون
دوو رۆژە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دابەزینی پلەی گەرما دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێت، سبەی هەست بە گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێت و ئەم ساڵ شەپۆلی گەرما نایەتەوە
دوای بڕیاری خەرجکردنی بڕی نزیکەی 150 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بەڕێوەبەری گشتیی سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێت، چەکی پارەکە گەیشتووە
هاوکات لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 20 هەزار دینار دابەزی
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، لە گەڕەکی سێکانیانی کەرکووک پێکدادان لەنێوان دوو چەکدار و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دروستبووە و کوژراو و بریندار هەن
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە دابەش نەکراوە. بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی دەڵێت، وەزارەتی دارایی پارەی بۆ ئەو خانەنشینانە نەناردووە
دوای ناڕەزایی بەشێکی هاونیشتمانییان لە بۆنی برنجی بەشەخۆراکی شەشەم کە دابەشکردنی بەردەوامە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت، برنجەکە نوێیە و کێشەی تەندروستیی نییە
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بەردەوام دەبێت
دوای چەند رۆژێک دابەزینی پلەی گەرما، جارێکی دیکە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلەی سیلیزی.
بۆ مووچەی مانگی حەوت، خانەنشینانی سەربازی مووچەیان بە هاوتاکراوی بە مووچەی عێراق وەرنەگرت. بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی دەڵێت، چاوەڕوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان
بڕیارە ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی مانگی ئابی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خەرج بکرێت. تیمی هەژماری من دەڵێت، زیاتر لە 10 هەزار پێشمەرگە لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە دەتوانن هاوکارییەکە وەربگرن
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای کەسێک، سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە بە "هەڕەشە" دەستگیر کردووە، کە دووانیان ئافرەتن
بەربژێرێکی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی سلێمانی کۆچی دواییکرد.
ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ کە پێشتر سەر بە وەزارەتی پەروەردە بوون و ئێستا سەر بە وەزارەتی ئەوقافن، داوا دەکەن ئەوانیش بکرێنە گرێبەست. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، وەزارەتی ئەوقاف لەسەر هێڵە بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان.
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە کوردە و بەدواداچوونی بۆ کەیسی ئەو هاونیشتمانییانە کردووە، دەڵێت: "ئەو کەسانە هەڵخەڵەتێندراون بە ناوی ئەورووپاوە، ئەگەر حوکمیش بدرێن راستەوخۆ ئازاد دەکرێن، چونکە حوکمەکەیان یەک مانگ دەبێت و ئەوان زیاتر لە مانگێکە زیندانیکراون."
ژمارەیەك هاونیشتمانی بە رووداویان گوت، چوون بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان، بەڵام ئامێرەكانی راكێشانی پارە (ATM) هیچ پارەیان تێدا نەبووە. تیمی 'هەژماری من' دەڵێ، سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن.
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، تاوەکو رۆژی دووشەممە مووچەی تەواوی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت
بەرپرسێکی کارگێڕی لە هەولێر دەڵێت، رێکارەکان بۆ دابەزینی نرخی بەنزین چوونەتە واری جێبەجێکردنەوە