پێنجەم كەشتییە نەوتی باشووری كوردستان بەندەری جەیهانی بەجێهێشت


رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ هەینی1 -8-2014  كەشتیی پێنجەمی نەوتی كوردستان لە بەندەری جەیهانی توركییەوە بەرەو بەندەرەكانی جیهان بەڕێكەوت. بەرپرسێكی باڵای وزەی توركیاش رایگەیاندووە زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی باشووری كوردستان دەگوازێتەوە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە كەشتی نەوتی كامارای بە بەتاڵی گەیشتە بەندەری جەیهانی توركیا ‌و ئەمڕۆ ئەو نەوتەی لێ باركرا كە بە بۆری لە باشووری كوردستانەوە دەگوازرێتەوە بەندەری جەیهان.