ئیسرائیل 20 چالاکڤانەکەی تورکیای ئازاد کرد
ئەو فڕۆکەیەی چالاکڤانەکانی کەشتیگەلی جیهانیی سمودی هەڵگرتبوو، کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ناوەڕاست دەستبەسەر کرابوون، شەوی 1 لەسەر 2ی ئایار لە ئیستەنبووڵ نیشتەوە
ئەو فڕۆکەیەی چالاکڤانەکانی کەشتیگەلی جیهانیی سمودی هەڵگرتبوو، کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ناوەڕاست دەستبەسەر کرابوون، شەوی 1 لەسەر 2ی ئایار لە ئیستەنبووڵ نیشتەوە
لە گفتوگۆیەکدا لە بەرنامەی دیاسپۆرا لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە هونەر و بەرهەمهێنانی موزیکدا، بەتایبەتی لە گۆرانیی "گولێ" کە دەنگدانەوەی جیهانیی هەبووە، دوو هونەرمەندی کورد بۆچوونی خۆیان خستەڕوو. سەرەڕای ئەوەی هەندێک رەخنە لەوە دەگرن کە دەنگی دەستکردی (هیڤا) ناگاتە هەستی مرۆڤ، بەڵام دروستکەرەکەی، بارش کۆرکماز ناسراو بە پایکس، جەختی کردەوە کە ژیریی دەستکرد تەنها وەک ئامرازێک بەکارهاتووە
هەر پشووی هەبێت، دێتە مەدرید
لە کاتێکدا هیندستان هەوڵ دەدات وەک هێزێکی ئابووری و تەکنەلۆژیی جیهانی خۆی نیشان بدات، ناوێکی سەیر و ترسناک بووەتە سەردێڕی میدیاکانی جیهان. لۆرێنس بیشنۆی، پیاوێک کە زیاتر لە 10 ساڵە لە زیندانە هەرە تووند و پارێزراوەکانی هیندستاندایە، توانیویەتی تۆڕێکی تاوانکاریی نێودەوڵەتی بەڕێوەببات، کە دەستی دەگاتە کەنەدا، ئەمریکا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە، چۆن زیندانییەک دەتوانێت لەناو قەفەزەوە فەرمانی کوشتنی سیاسەتمەدارە باڵاکان و هونەرمەندانی بۆڵیوود بدات؟ تەنانەت ببێتە کارەکتەرێکی کاریگەر لە ململانێ دیپلۆماسییەکانی نێوان نیودەلهی و ئۆتاوا؟
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی بارهەڵگر دەکات و رایدەگەیێنێت، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و رێگریکردن لە قەرەباڵخی، هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بۆ ناو سەیرانگەکان قەدەخە دەبێت
گوتەبێژی تیمی سەرۆکایەتیی سووریا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پرۆسەی تێکەڵکردنی کەرتی پەروەردە لە حەسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت و دوای یەکخستنەوەکە، تەنیا پرۆگرامی خوێندنی نیشتمانیی سووریا دەخوێندرێ و بۆ خوێندن بە زمانی کوردیش دوو پێشنیاز هەن
بیلال ئەردۆغان، کوڕی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، ئێستا خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدات، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی هێزی پیشەسازیی بەرگریی وڵاتەکەیەوە
سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، نزیکەی 400 مامۆستا و فەرمانبەر زەوییان پێدەدرێت و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنەکە دەست پێدەکات
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی هەناردەکارانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل (OİB) لە تورکیا هەناردەی ئۆتۆمبێل لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا 9 ملیار و 895 ملیۆن و 175 هەزار دۆلار بووە. ئۆتۆمبێلی سەرنشین 28.4%ی هەناردەکە پێکدەهێنێت
هیوای چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران کاڵ بوونەتەوە، لە کاتێکدا وتووێژەکان کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە جەنگی 40 رۆژەی ئێران، وەستاون و تاران و واشنتۆن ئامادە نین مەرجەکانیان لەسەر لایەنی بەرامبەر نەرم بکەن