گەڵف کیستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی نەوتی شێخان راگرت
رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن کە لە کێڵگەی شێخان لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای سەرکارە، ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە و رێکاری پێویستی بۆ پاراستنی کارمەندانی کۆمپانیاکە گرتووەتەبەر.
گەڵف کیستۆن رایگەیاندووە، وەستاندنی بەرهەمهێنانی نەوت تەنیا لەبەر رێوشوێنی خۆپاراستنە، ئەگەرنا بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەوە هیچ زیانێک بەر کێڵگە و سامانەکانی نەکەوتووە.
گەڵف کیستۆن رایگەیاندووە، بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.
دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە رۆژی شەممە، هێرشی ئێران دەستیپێکرد و دەیان جار بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کراونەتە ئامانج و زۆربەی هێرشەکانیش شکستیان پێهێندراوە. هەندێ گرووپی چەکداریش کە خۆیان بە موقاوەمەی عێراق ناساندووە رایانگەیاندووە کە پێگەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج.
رۆژی شەممە کۆمپانیای دانەگاز بە تۆڕی میدایی رووداوی راگەیاند، بۆ خۆپارستن، بەرهەمهێنانی گازیان لە کێلگەی کۆرمۆر راگرتووە.