هێرشکرایە سەر پاڵاوگەیەکی ئارامکۆ لە سعودیە و داخرا
رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی سێمافۆری ئەمریکی رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعودیە.
ئاژانسەکە دەڵێت، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوتی ئارامکۆ کەوتەوە، بەناوی (رەئس تەنورە)، بەڵام زوو کۆنترۆڵ کرا.
سەرچاوەیەکیش بە رۆیتەرزی گوت، وەک رێکارێکی پاراستنی سەلامەتیی کارمەندان، پاڵاوگەکە داخراوە، بەڵام هیچ مەترسییەکیش نەماوە.
هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام هێرشەکە لە کاتێکدایە کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە سێیەم رۆژیدایە.