نرخی زێڕ بە دابەزین داخرا؛ هەفتەی رابردوو زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیوە
لەکاتی داخرانی بازاڕە داراییەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 10 دۆلار دابەزی و بە 4612 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
لەکاتی داخرانی بازاڕە داراییەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 10 دۆلار دابەزی و بە 4612 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
لەکاتی داخرانی بازاڕەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 2.23 دۆلار دابەزی و بە 108.17 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا؛ نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 3.13 دۆلار دابەزی و بە 101.94 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
بەرپرسی شیکاریی نەوت لە کۆمپانیای کپلەر دەڵێت، لەدوای ئاگربەستەوە هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتووەتە 400 بۆ 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
بەهۆی شەڕی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، شەپۆلێکی فراوانی دەرکردنی کارمەندان لە ئێران دەستی پێکردووە
بەربژێری دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا دەڵێ، سەربەخۆیانە کار دەکات و ترەمپ داوای لێنەکردووە رێژەی سوود بۆ ئاستێکی دیاریکراو کەمبکاتەوە
بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمزەوە هاتووچۆ لە کەناڵی پەنەما و تێچووی تێپەڕبوونی راستەوخۆ زیادبوون. هەر کەشتییەک بیەوێت نۆرە نەگرێ، چوار ملیۆن دۆلار دەدات
لێکۆڵینڤانێکی وزە لە پاکستان دەڵێت، بەهۆی شەڕەوە نرخی بەنزین تاوەکو 50% بەرزبووەتەوە
دامەزراوەی بانکیی سیتی گرووپی ئەمریکی دەڵێت، ئەگەر هاتووچۆی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز بۆ مانگێکی دیکە دەستپێنەکاتەوە، دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتەوە 110 دۆلار.
بەپێی داتاکانی دامەزراوەکانی چاودێریکردنی کەشتییەکان، دوێنێ دووشەممە تەنیا یەک کەشتی لە کەنداوەوە بە تەنگەی هورمز تێپەڕیوە. ئەمە لەکاتێکدایە پێش شەڕی ئێران، رۆژانە 135 کەشتی بە تەنگەی هورمزدا هاتووچۆیان دەکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زیو 80 سەنت دابەزی و بە 78.92 دۆلارە.