نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆ دابەزی

رووداو - هەولێر

دوای بڵاوکردنەوەی داتاکانی تایبەت بە رەخساندنی هەلی کار لە ئەمریکا بەهای زێر لە بازاڕەکانی جیهان و کوردستانیش دابەزی.

لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی رابردوو بەهای زێڕ بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە، بەڵام دوای ئاشکراکردنی داتاکانی کاری ئەمریکا ئەو کانزا ستراتیژییە ئاڕاستەکەی خۆی بەرەو دابەزین گۆڕی و لە سەتا یەکی بەهاکەی لە دەستدا. 

لە کۆتا مامەڵەکاندا هەر ئۆنسێك زێڕ لە ئاستی 1222 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە بازاڕەکانی ناوخۆی باشووری کوردستانیش هەر مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بەرامبەر بە 220 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و، بەراورد بە رۆژی رابردوو 3 هەزار دینار لە بەهاکەی دابەزیووە.