لە دهۆک بارینی بەفری بەهار زیان بە رەز و باخەکان دەگەیێنێت
رووداو - دهۆک
بارینی نزیکەی پێنج سانتیمەتر بەفر لە وەرزی بەهار لە هەندێک شوێنی پارێزگای دهۆک؛ نزیکەی لە 60%ی گوڵی باخ و باخچەکانی میوەی هەڵوەراند، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی میوە لە دهۆک بە رێژەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە.
لە ناوچەی بەرواریی باڵا لە قەزای ئامێدی بەفر داهاتی باخدارانی ناوچەکەی لە 75% کەمکرووەتەوە، باخدارێکد دەڵێ؛ چۆن کۆرۆنا زیانی بە هەموو جیهان گەیاند، بەم شێوەیەش بەفر ئەمساڵ زیانی گەیاندووە بە باخی جووتیارانی ناوچەکە.
بنیامین تیادۆرس، خاوەنی باخی میوە باس لەوە دەکات، ئەو بەفرەی کە باریوە مەترسییەکەی بۆ درەختەکان وەکو ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە ئێستا لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
بەپێی هۆبەی کشتوکاڵی کانی ماسێ، داهاتی ساڵانەی بەرهەمی هەڵوژە و قیسی لەم دەڤەرە نزیکەی 50 ملیۆن دینارە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەم بە رێژەی لە 75% کەم ببێتەوە.