وەزارەتی بازرگانی سێ بڕیار دەردەکات
رووداو- هەولێر
وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک بۆ چاودێری بازاڕەکان دەردەکات.
لە کۆبوونەوەی ساماڵ سه‌ردار، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی له سنووری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆ‌كان كە ئەمڕۆ چوارشەممە بەمەبەستی دانانی چەند میکانیزمێک بۆ چاودێریکردنی نرخ لە بازاڕەکان بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێک دەركران.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بڕیارەكان بریتین لە:
1- به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری بازرگانی له رێگای لێژنه‌كانیانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی لێژنه‌ی چاودێری پارێزگاكان چاودێری تووند و به‌رده‌وامی بازاڕه‌كان بكه‌ن به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و رێگه نه‌دان به سه‌رپێچیكاران، تاوه‌كو گۆڕانكاری له نرخه جێگیره‌كان نه‌كه‌ن.
2- ده‌بێت بازرگانان له بازاڕه‌كانی هەرێمی كوردستان پابه‌ندبن به نرخی دیاریكراو و سه‌رپێچی نه‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكاران به گوێره‌ی رێككاره یاساییه‌كان سزاده‌درێن.
3- له كاتی بوونی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك هاووڵاتیان له رێگای ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه ده‌توانن لایه‌نی په‌یوه‌ندار ئاگاداربكه‌نه‌وه
- نووسینگه‌ی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی- 07501642776 07721856869
-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی هه‌ولێر 07504512476
-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی 07701450755
-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی دهۆك 07508733614
-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 07701595839