یەک دۆلار بە 91 هەزار و 750 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
هاوشێوەی دوو رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی تمەن زیاتر دابەزی.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن رۆژی رابردوو 2600 تمەن بەرزبووەوە و بە 91 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن، ئەمڕۆش 750 تمەنی دیکە بەرزبووەتەوە، یەک دۆلار بە 91 هەزار و 750 تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەو پێیەش، نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا بە ریژەی 10.5% بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی یەک مانگدا، نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن بە ریژەی 14.1% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ناڕوونییەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل، گوشاری بۆ بازاڕەکانی ئێران دروستکردووە و نرخی تمەنی دابەزاندووە.