یەکەم کەشتیی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان فرۆشرا
رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق بە رووداوی گوت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەشتییەک کە بڕی 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی هەڵگرتبوو، بەندەری جەیهانی بەجێهێشت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ی تشرینی یەکەمی 2025، حەیان عەبدولغەنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەکەمین کەشتیی هەڵگری نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشرا و بەندەری جەیهانی بەجێهێشت."
وەزیری نەوتی عێراق گوتی، "کەشتییەکە بڕی 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو."
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو نەوتەی لەڕێگەی بۆرییەکەوە هەناردە دەکرێت، رۆژانە لە کۆگەکانی بەندەری جەیهان کۆدەکرێتەوە و قۆناخ بە قۆناخ دەفرۆشرێت."
رۆژی 25ی ئەم مانگە، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان راگەیاند.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025 هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردەوە. دوای ئەوەى لە کۆتایی ئادارى 2023 راگیرابوو.