محەممەد شیاع سوودانی: نەورۆز یەک چارەنووسی و مێژووی گەورەمان بیردەخاتەوە
محەممەد شیاع سوودانی لە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزدا دەڵێت، نەورۆز خۆشەویستی، یەک چارەنووسی و مێژووی گەورەیان بیردەخاتەوە.
محەممەد شیاع سوودانی لە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزدا دەڵێت، نەورۆز خۆشەویستی، یەک چارەنووسی و مێژووی گەورەیان بیردەخاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی بیمەی تەندروستیی عێراق دەڵێت، لە ساڵی داهاتووەوە خزمەتگوزاریی بیمەی تەندروستی هەموو هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بووەتە بەربەست لە بەردەم چۆنیەتی هەژمارکردنی پشکی عێراق، لە رێژەی بەرهەمهێنان لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس و کاریگەری لەسەر گەشەی بەرهەمی نێوخۆییش هەبووە.
بزووتنەوەی نوجەبا، کە گرووپێکی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامییە لە عێراق، سەرکۆنەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەکات. بزووتنەوەکە کە بە مەرجی راگەیاندنی ئاگربەست هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل راگرتبوو، باسی لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان نەکردووە
ناوچەکە لە ئاڵۆزی و ململانێی بەردەوامدایە؛ گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنییان لەسەر نییە و، هێزە ئەمنییەکانیشیان بۆ پارێزگاری لە وڵات لە ئامادەیی تەواودان
چەند دەرمان لە عێراقەوە دێتە هەرێمی کوردستان؟
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی عێراق دەڵێت، دەزگا ئەمنییەکان و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی پاشماوەکانی داعش. دەستگیرکردنی هاوژینی عەبدوڵڵا مەکیش پشتڕاست دەکاتەوە.
سوودانی و ماکرۆن بە تەلەفۆن قسەیان کرد. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، چەندین پرسی گرنگیان تاوتوێ کردووە و هەردوولا رێککەوتوون لەسەر دیاریکردنی وادەیەک لەلایەن تیمێکی هاوبەشی هەردوو وڵات، بۆ سەردانی ماکرۆن بۆ بەغدا.
دوو رۆژە هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە دەگوترێت، وەزارەتەکانی دارایی، ناوخۆ، ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق لەلایەن گرووپێکی هاککەری رووسییەوە رووبەڕووی هێرشێکی فراوانی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە. حکومەتی عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە.
وێنەی ژنێک لەگەڵ دکتۆر سیروان لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە و دەگوترێت ئەمە ژنی دووەمی دکتۆر سیروانە، کە بەهۆیەوە ئەو پزیشکە ژنەکەی، خوشکی ژنی و خەسوو و خەزووری کوشتووە، هاوژینی ئەو ژنە، لە روونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
لە بابل دوو کرێکار دوای گیرخواردنیان لەنێو مەنهۆڵێک، گیانیان لەدەستدا. بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت، هۆکاری مردنیان بەهۆی ژەهراویبوون بووە بە گاز.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسێکەوە دەستپێکردنی چەند پڕۆژەیەکی لە شنگال و دەشتی نەینەوا راگەیاند و گوتی، لە قۆناخی یەکەمدا 14 پڕۆژە بە گوژمەی 18 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن.
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، چاوەڕێی رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیرانن بۆ جێبەجێکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە "تۆمەتبارە بە هاندان بۆ گردبوونەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدا."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سوپاسی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هاوئاهەنگیکردنیان بۆ ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی والیی عێراق و سووریای رێکخراوی داعش
دوو رۆژە لیژنەیەکی ئەمنی بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە پێکهێندراوە کە هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک هاووڵاتیی سووریا، کە لە عێراق کار دەکەن. گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق دەڵێت، هێشتا کەس دەستگیر نەکراوە
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان سازکرد. هەردوولا هاوڕبوون لەسەر ئەوەی سەقامگیری هەردوو وڵات هاوبەش و پێکەوە گرێدراوە و دەڵێن، کار بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە هەمەلایەنەکانیان دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی، 14ـی ئاداری 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رەفیعی، ناسراو بە ئەبو خەدیجە کوژرا".
کەمێک لەمەوپێش لە هەولێر کەسێک تەقە لە ماڵی خەزووری دەکات و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چوار کەس دەکوژێت و یەکێکی دیکەش بریندار دەکات.
کاژێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی ئاداری 2025، بەهۆی تەقینی بۆیلەرێکی ئاو گەرمکردن لە نێو ماڵێکی دانیشتووی کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە ناحیەی سنوونی قەزای شنگال، ژن و پیاوێک کە هاوژین بوون گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بکوژی کارمەندەکەی ئاژانسی هەواڵی عێراقییان دەستگیرکردووە.
چەند رۆژێکە کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە، کە گرووپێکی دەمامکدار بە ناوی هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵدەکوتنە سەر کرێکارە سووریاییەکانی نێو عێراق و لێکۆڵینەوەی تووندیان لەگەڵدا دەکەن. یونامی نیگەرانی خۆی لەوبارەیەوە دەردەبڕێت و داوا دەکات، "تیمێکی ئەمنیی تایبەتمەند بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی ئەو تاوانکارییانە پێکبهێنرێت."
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا 22 کەسیان بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ حیزبی بەعس دەستگیرکردووە.
بڵاوبوونەوەی وێنەی دایکێکی عەلەوی لە رۆژئاوای سووریا، بە دیار تەرمی دوو کوڕە گەنجەکەی، لە ناوخۆ و دەرەوەی سووریا کاردانەوەی لێکەوتەوە، سەرکردەیەکی پارتی کوردیش دەڵێت: "ئەو دوو گەنجەی کوژراون، سڤیلن."
حکومەتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیا چینی و جیهانییەکان واژۆکردووە، بۆ دروستکردنی 16 نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە سەرجەم پارێزگاکاندا. گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لەماوەی سێ ساڵدا کارەکانی دروستکردنیان کۆتایی دێت.
گەنجێک لە دیالە کاتی هەوڵدانی بۆ خۆکوشتن، گوللـەکە جەستەی دەبڕێت و بە براژنێکی دەکەوێت و دەیکوژێت. گوتەبێژی پۆلیسی دیالە دەڵێت، گەنجەکە لە ژیاندا ماوە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
کارمەندێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە شەڕەتەقەیەکدا لە بەغدا کوژرا. ئاژانسەکە داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات، لێکۆڵینەوەی خێرا لە چۆنیەتی رووداوەکە بکەن و تاوانباران بدەنە دادگە.
هەفتەی داهاتوو نزیکەی 6 هەزار هەڵگری بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێندرێن، بەشێکیان ئەوانەن کە خەڵکی ناوچەی مادەی 140ـن و لە هەرێمی کوردستان خوێندوویانە. دەشڵێت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی فیدراڵی دەشڵێت، لە داهاتوودا دەرچوانی هەرێمی کوردستانیش پشکیان لە دامەزراندن دەبێت.
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان سەرکەوتووبووە لە یەکلایی کردنەوەی دۆسیەیەک لە بەرژەوەندی عێراق، کە لەلایەن کۆمپانیای AHG ئەڵمانی تۆمارکرابوو.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازاڕە ناوەندییەکانی عێراق دەڵێت، پلانیان هەیە چەند لقێکی هایپەرمارکێتی حکومی لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە، بەڵام پێویستیان بە زەوییە
لە عێراق یەکەی تەندروستی لەنێو قوتابخانەکان دا دروست دەکرێن. راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا 500 یەکەی تەندروستییان کردووەتەوە و ئامانجیان دروستکردنی 27 هەزار یەکەیە.
وەزارەتی نەوتی عێراق، گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و فراوانکردنی دامەزراوە گازییەکانی کۆمپانیای گازی باکووری لەگەڵ کۆمپانیای BPـی بەریتانی واژۆ کرد.
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ و سبەی تاوەباران لە ناوچە جیاجیاکاندا بەردەوام دەبێت و سبەی ئێوارە شەپۆلەکە کۆتایی دێت. کەشناسێکیش پێشبینیی نەورۆزێکی باراناوی دەکات
سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەران دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی دابینکاران کراوەتەوە کە سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانە، کاری رێکخستنەوەی کۆمپانیا بازرگانی و بەڵێندەرایەتییەکانە. هەر کۆمپانیایەکیش لەو بەڕێوەبەرایەتییەدا خۆی تۆمار نەکردبێت، ناتوانێت هیچ پڕۆژەیەک وەربگرێت
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، پلانی پێویست بۆ ئەگەری نوێنەکردنەوەی لێخۆشبوونی هاوردەکردنی گازی ئێرانی ئامادەکراوە. وەزارەتی کارەباش رایدەگەیێنێت، "تاوەکو ئەمڕۆ، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان لەبارەی کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونەکە پێنەگەیشتووە."
رۆژنامەڤانێکی عەلەوی خەڵکی سووریا دەڵێت: "هێزەکانی دەسەڵات گوندەکانمان تاڵان دەکەن و خراپترین وشە بەرامبەرمان بەکاردێنن"؛ دەشڵێت، لەنێو هێزەکانی دەسەڵاتدا چەکداری چیچانی و داعش هەبوون. سەرۆکی کاتیی سووریاش دەڵێت، ئەوانەی هێرشی سەر کەسانی سڤیلیان کردووە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت: "لە دوا قۆناخەکانی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانداین و رەنگە ئەم مانگە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە".
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، "هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیمان لەبارەی کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی گازی ئێران بەدەست نەگەیشتووە. هەوڵێکیش لەلایەن حکومەتەوە بۆ بەدەستهێنانی لێخۆشبوونی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە هەیە."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، تیمێکی هەواڵگریی ئەمریکی لە نەجەف لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە کۆبوونەتەوە، بەڵام هاتنیان هیچ پەیوەندیی بە پرسی لێکۆڵەرە ئیسرائیلییە رفێندراوەکەوە نییە
ئەمڕۆ هەینی، 7ـی ئاداری 2025، عەقیل فەتلاوی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند: "لەسەر بەڵێنی خۆمانین بۆ نەوەکانمان لە حەشدی شەعبی، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان لە رێگەی پەسندکردنی پڕۆژە یاساکەیان؛ بۆیە هەڵوێستی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ بەشدارینەکردنمان لەو دانیشتنانەدا نەگۆڕە کە پڕۆژەیاساکە لە بەرنامەی کاردا نییە".
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لەدوای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی دوێنێی سووریا، هێزەکانی پاسەوانی سنووریان خستوونەتە ئەوپەڕی ئامادەییەوە.
بوومەلەرزەیەک لە سنووری شاری کەلار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان روویدا. گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، گوڕەکەی 4 پلەی رێختەر بووە.
لە رێوڕەسمی یادی کۆچی دوایی عەبدولعەزیز حەکیم دا، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێویستمان بە سرووش وەرگرتنە لە رێبازی سەرکردە داناکانی وەک سەید حەکیم، ئەوانەی هەمیشە بەرژەوەندی باڵای عێراقیان لە سەروو هەموو شتێکەوە دانابوو."
بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی و هەولێر دەڵێن، لە سەرتاسەری عێراق گرفتی کەمی رۆنی شل هەیە، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراقیش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، هیچ گرفتێک لە مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەدا نییە.
لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی عێراق لە بەغدا، شەڕەبۆکس و گرژیی لەنێوان ئەندامانی سەندیکاکە روویدا. ئەمینداری سەندیکاکەش دەڵێت، شەڕەکە لە نێوان دوو پارێزەردا بووە کە کێشەی کەسییان هەبووە و هیچ پەیوەندییەکی بە کارەکانی کۆنگرەکەوە نەبووە.
ئەمڕۆ لە خانەقین گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سۆزان مەنسوور، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك هێزی سەربازی و کۆمەڵە خەڵکێک دروست بوو.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق 9 تۆمەتباری سەرەکی تۆڕێکی بازرگانیی مادەی هۆشبەر لە بەغدا دەستگیر کرد. دەزگاکە ئەو تۆڕە بە 'مەترسیدارترین' ناو دەبات.
میدیا عەرەبییەکان دەڵێن، فڕۆکەیەک و 7 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پڕ لە پارە لە رووسیاوە گەیشتنە بانکی ناوەندیی سووریا.
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، 6ـی ئەم مانگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات دابەش دەکرێت. دڵنیاییش دەدات لەوەی بەردەوام دەبێت.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا، پێشتر چەکداری ئەلقاعیدە و داعش بووە و "دەستی بە خوێنی عێراقییەکان سوورە." دەشڵێت، لەلای ئەوان شتێک نییە بەناوی لێبووردن لە تاوانی رابردوو
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: خواردنی خێرا و دانیشتنی زۆر عێراقییەکانی قەڵەو کردووە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، 6ـی ئەم مانگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات دابەش دەکرێت. وەزارەتەکە دڵنیاییش دەدات لەوەی، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت.
عێراق رۆژانە بڕی 50 ملیۆن مەتر سێجا گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراق، رایگەیاند، لە دوو مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا دەستیان بەسەر نزیکەی دوو تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە. لیژنەیەکیش پێکهێنراوە کە بەشێوەی کتوپڕ دەچنە ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە حکومییەکان، پشکنینی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بۆ خوێندکار و کارمەندان دەکەن.
زیاتر لە سێ هەزار نابیست لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون کە مووچە وەردەگرن
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بۆ رووداو لەبارەی بەخشراوێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە گوایە ''دکتۆرە و بەهۆی مردنی دایکییەوە تووشی نەخۆشیی دەروونیی بووە'' ئاشکرای دەکات، هەواڵەکە راست نییە و ئەوە دەمێکە تووشی نەخۆشی بووە.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێت، هیوادارن لەم ساڵدا یاسای خزمەت و خانەنشینیی دەستەکەیان لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت. ئەندامی لیژنەی داراییش ئاماژە بەوە دەکات، لە نێوماڵی شیعەدا ناکۆکی لەسەر چەند بڕگەیەکی یاساکە دا هەیە.
گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە پەیامەکەی ئۆجەلان دەڵێت، دەستێوەردان لە کێشەی کورد لە هیچ وڵاتێک ناکەن، بەڵام تاوەکو ئەو شوێنەی پەیوەندی بە حیزبی ئەوانەوە هەبێت، دەیانەوێت رۆڵی خێر بگێڕن.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: نەخۆشیی تەبەق بەزۆری تووشی گامێش دەبێت
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، پەخشکردنی درامای مەعاویەمان لەسەر شاشەی MBCـی عێراق قەدەخەکرد، چونکە دەبێتە هۆکاری تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، هیچ ترسێک لە سنوورەکان نییە و ئامادەی هەر "رووبەڕووبوونەوەیەکی تیرۆریستانین؛ لە نێوخۆشدا رۆژانە ئۆپەراسیۆن بۆ نەهێشتنی پاشماوەی چەکدارانی داعش دەکەین".
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمشەو گەڕەکەکانی نیشتمان، راپەڕین، نەورۆز و ماردینی هەولێر دەبنە 24 کاژێری.
وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە رۆژانی رەمەزاندا نانخواردن بەئاشکرا قەدەخەیە و سزای یاسایی دەبێت. دەشڵێت، هەموو چێشتخانە، کافتریا و یانەکان لە هۆتێل و شوێنە بازرگانییەکان پێویستە لە کاتەکانی رۆژدا دابخرێن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای موسەننای کرد و دەستپێکردنی چەند پڕۆژەیەکی لە سنووری ئەو پارێزگایە راگەیاند.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند،، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەمدار بوون و لەگەڵ تورکیاش لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی لە دوو رۆژی داهاتوودا دەستبکرێتەوە بە هەناردەی نەوت.
سەرۆکی پارتی غەد-ی سووری و سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن رایگەیاند، دۆخی ئێستای سووریا لێڵ و نادیارە. بەپێویستی دەزانێت سووریا ببێتە خاوەن دەستوورێکی مۆدێرن.
بانکی تی بی ئای عێراقی، راکێشانی پارەی کاشی بە کارتەکانی ڤیزە و ماستەرکارد راگرت. سەرچاوەیەکی باڵاش لە بانکەکە دەڵێت، راگرتنی ئەو کارتانە کاتییە و بۆ هۆکاری گەندەڵی بە دۆلار دەگەڕێتەوە.
دوو سەرچاوەی باڵا لە حکومەتی عێراق بە رووداویان راگەیاند، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران داوای کردووە وادەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ساڵێک درێژ بکرێتەوە
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، پلانی ئەمنیی تۆکمەیان بۆ پێشوازی لە مانگی رەمەزانی پیرۆز داناوە. گوتەبێژی هاتووچۆی عێراقیش دەڵێت، کار بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخیی شەقامەکانی بەغدا دەکەن
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو 28 دۆسیەی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤیان لە پارێزگاکە تۆمارکردووە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش بێکاری بە هۆکاری سەرەکی زیادبوونی تاوانەکان دەزانێت و دەڵێت، رێژەی بێکاری نزیکەی 60٪ـە.
وەزیری نەوتی عێراق، دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی بۆ هاوردەکردنی گازی شل بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا راگەیاند، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، ئەو بڕە گازە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 3000 مێگاوات کارەبا.
گوتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق دەڵێت، نیوەی رووبەری سنوور لەگەڵ سووریا دیواری کۆنکرێتی، تەلبەند و خەندەق کراوە، لەگەڵ تورکیاشدا خاڵی چاودێری و کامێرای پێشکەوتوو دادەنێن.
رێژەی 12.47٪ـی ئەو خێزانانەی لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، شارنشینن.
خشتەی بودجەی ساڵی 2025 هێشتا نەنێردراوەتە پەرلەمان؛ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، دواکەوتنی پەسند کردنی خشتەکە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دروستکردووە. راوێژکارێکی سوودانی بڕوای وایە؛ بودجە گشتییە سێ ساڵییەکە زیاتر لە 50%ی پڕۆژە وەستێندراوەکانی پەرەپێدانی خستووەتەوەکار
شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، پێویستە پێش دەستپێکردنی هەناردەکردنەوە، رێککەوتنێک لەسەر دیاریکردنی بڕێک نەوت بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بکرێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی سووریا رایگەیاند، "ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا لەسەر بابەتی نەوت گەیشتوونەتە رێککەوتن". دەشڵێت، بەگوێرەی رێککەوتنەکە رۆژانە 15 هەزار بەرمیل دەگاتە پاڵاوگەکانی حومس و بانیاس."
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە تەواو بوون، داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەو بڕە بەرهەمەی کێڵگە کاراکان بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت بنێرێت، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.
پێنج رۆژ بەسەر بڵاوکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی تێدەپەڕێت. گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، دەستیان بە جێبەجێکردنی کردووە و دەیانەوێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، وەزیری دەرەوەی سووریایان بانگهێشت کردووە بۆ سەردانکردنی بەغدا و تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی هاوبەش
لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە حەیدەر مەکییە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی دەکات. لیژنەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەشێک لە کارەکانی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێشێلکاریی یاساییان تێدایە.
دەنگۆی کۆچی دوایی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە. سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمی کوردستان، ناوى زیاتر لە دوو هەزار دەرچووى بەشە پزیشکییەکانی بەمەبەستى دامەزراندنیان ئاراستەى وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى عێراق کرد.
لە کاتی کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق گوتی، سلێمانی چالاکیی بازرگانیی گەورەی تێدایە و قەبارەی بازرگانی و ژمارەی بازرگانان لەم پارێزگایە زۆر گەورە و گرنگە.
شەش چەکداری داعش لە سنووری نێوان خورماتوو و کفری گەمارۆی سێ شوانی کوردیان دا. فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێت، سێ شوانەکە سەلامەتن و پێشمەرگە بەهانایانەوە چووە.
ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی دەکرێتەوە. بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ناوەندەکە دەڵێت، ئەمە یەکەمین ناوەندی نێودەوڵەتیی دارایی و ئابوورییە لە مێژووی هەموو عێراق دا.
دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ تاوتوێی چەند سکاڵایەک دەکات. یەکێک لە سکاڵاکان هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوەیە بۆ زەوییەکانی داقووق و دەوروبەری. نوێنەری جووتیارە کوردەکانی داقووق دەڵێت، پێشتر 16 جار دادگەی فیدراڵی دانیشتنی لەسەر ئەو سکاڵایە کردووە و هیوایەک هەیە ئەمڕۆ یەکلایی بکاتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیانکردووە بە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی شوبات. رەتیشیدەکاتەوە، هیچ کورتهێنانێکی دارایی دروست بووبێت، کە کاریگەری لەسەر خەرجییەکانی مووچە هەبێت.
نەخۆشییەک لەنێو رەشەوڵاخەکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و سوودانیش لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە و پشکنین پێکهێناوە. داواشی کردووە زیانەکان بخەمڵێندرێن.
فەرماندەی لیوای باکووری هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات - مەسەدە کۆبوونەتەوە و رێککەوتن کراوە لەسەر تێکەڵکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ سوپای سووریا.
موقتەدا سەدر دەڵێت، جووڵانەوەکانی "قوربان و عەلی ئیلاهییە - عەلی خودایە" لە دەرئەنجامی پووکانەوەی رۆشنبیری و بیروباوەڕ دروستبوون، ئەوانەی خۆیان دەکوژن بەرەو ئاگری دۆزەخ و چارەنووسێکی خراپ دەڕۆن.
پەرلەمانتارەکە داوای چیکردووە؟
شاندێکی بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا کۆبوونەوە. بانکی ناوەندیی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکاندا باسی ئەو هەنگاوانە کران کە بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق بۆ چاکسازی لە کەرتی بانکی گرتوویانەتەبەر.
موقتهدا سهدر دەڵێت، هۆکاری سیاسی له پشت بڵاوبوونهوهی مادهی هۆشبهره و کەسانێک لەنێو حکومەت لێی سوودمەند دەبن. سوودانیش کار بۆ کردنەوەی بارەگای هەرێمیی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مادەی هۆشبەر و تاوان لە بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵانە. بەگوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، هەزار و 922 منداڵی تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری وڵاتانی کەناری دەریای نێوەڕاست و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆبوونەوە. نووسینگەی سوودانی دەڵێت، باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەورووپا لە سەرجەم بوارەکان و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لیژنەی لاوەکیی هەردوولا کرا
پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتەکانی رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی بڵاوکردەوە. یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکەی رۆژی یەکشەممە، خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی.
عەلی سیستانی، مەرجەعى باڵاى شیعەکانی عێراق دەڵێت، ئاهەنگگێڕان و یادکردنەوەی ڤالانتاین ئاساییە، ئەگەر "بەدڕەوشتی و گومڕابوونی تێدا نەبێت".
قوتابییەک لە دەربەندیخان لە کاتی وانەدا هێرشی کردە سەر مامۆستاکەی و بە سەختی برینداری کرد. ئەو مامۆستایەی کە هێرشی کراوەتەسەر دەڵێت، لە ئاستی برۆی تاوەکو چەناگەی رووخساری بە تیخ هەڵدڕیوە.
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا- ئەنەکەسە لەسەر بەشداری پێنەکردنی کورد لە لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا دەڵێت، دوورخستنەوەی نوێنەرایەتی کورد لەو لیژنەیەدا کەموکوڕی لە بنەمای هاوبەشی دروست دەکات.
دوای بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەندین بڕیاری لەبارەی ماتۆڕسکیلەکان دەرکرد و دەڵێت، پێویستە ماتۆڕسوارانی گەیاندنی خواردن، ماتۆڕەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر تۆمار بکەن و مۆڵەتی ماتۆڕسواری دەربهێنن. کۆمپانیاکانی دلیڤەریش ئاگاداردەکاتەوە، پێویستە بەرپرسیارێتی ئەو ماتۆڕسوارانە هەڵبگرن كە خواردن بۆ هاووڵاتییان دەگوازنەوە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین دەڵێت، لەماوەی دوو رۆژدا دووجار لەلایەن کۆمەڵە دزێکی چەکدارەوە هێرش کراوەتە سەر دوو پیاوی بەساڵاچووی کورد، چەکدارەکان لێیانداون و پارەکانیشیان دزیون.
ژمارەیەک لە حیزب و رێکخراوەکانی پێکهاتەی کریستیان لە عێراق، داواکارییەک ئاراستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و دادگەی فیدراڵی دەکەن، بۆ ئەوەی میلیشیا چەکدارەکان لە ناوچەکانیان بکشێنەوە. هەروەها داوای هەموارکردنی چەند یاسایەکیش دەکەن.
گوتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا دەڵێت، تاوەکو ئەوکاتەی هەسەدە چەکیان هەڵگرتبێت، لە چوارچێوەی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا نابن و ئامانجمان لە بەستنی کۆنگرەکە پاراستنی یەکپارچەیی خاک و گەلی سووریایە.
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، بۆردوومانەکانیان بۆ سەر حەشارگەکانی چەکدارانی داعش چڕکردووەتەوە و ئامانجیانە بنبڕیان بکەن.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی سەرۆککۆماری عێراق لەدژی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق، بۆ 18ـی 2-2025 دواخست.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، دامەزران بە هەموو شێوەیەک، گواستنەوەی فەرمانبەران، سەرمووچەی ساڵانە و درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی رابگرێت، تاوەکو ئەو کاتەی خشتەکانی بودجەی 2025ـی عێراق پەسند دەکرێن.
محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ نوێنەرانی ناوچەی تەی بەغدا کۆبووەوە و بەڵێنی دا بە دروستکردنی قوتابخانە و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە.
عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد
پەخشکردنی گوتاری هەینی لە مزگەوتەکانی دهۆک قەدەخە کرا و وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت، نابێت گوتاری هەینی و رێوڕەسمی ئایینی بەبێ رەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقاف لەلایەن هیچ دەزگایەکی راگەیاندنەوە بگوازرێتەوە
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامی بۆردوومانێکی مانگی رابردووی هێزەکانی بۆ سەر پێگەکانی چەکدارانی داعش راگەیاند، "7 چەکدار کوژراون، یەکێکیان والی کەرکووکە."
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەڵێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 13 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانیان لە لیبیاوە گەڕاندووەتەوە. دەشڵێت، لە بەدواداچوونی بەردەوامدان بۆئەوەی شوێنی هاووڵاتییە عێراقییەکانی دیکە، کە لەو وڵاتە گیریان خواردووە، بدۆزنەوە و بیانگەڕێننەوە
گوتەبێژی پاسەوانی سنووری عێراق دەڵێت، چەند خاڵێکی چاودێریی نوێ لە ناوچە سنوورییەکانی زاخۆ دادەنێن و کامێرا و ئامێری پێشکەوتوویان تێدا جێگیر دەکەن.
کەشناسیی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی لە سنووری کەرکووک، نەینەوا و بەشێکی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، پێشنوێژ و قورئانخوێنە بیانییەکان دەبێت بە رێگەپێدانی ئێمە کار و چالاکی بکەن لە هەرێمی کوردستاندا، بە پێچەوانەوە رێگە نادرێت.
شارەزایان دەڵێن، ئەم شەپۆلە بارانەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە وادەی خۆی دواکەوتووە. بە گوتەی شارەزایەکی کشتوکاڵ، دانەوێڵە چێندراوەکانی سنووری دەشتاییەکانی باشوور و رۆژئاوای هەولێر وشکبوون و ئەم بارانە سوودی بۆیان نابێت.
دەوروبەری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرا. دژەتیرۆری کوردستان باس لە کوژران و برینداربوون پێنج کەس دەکات و قایمقامی ماوەتیش دەڵێت، ئەو ناوچانە جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکەی تێدایە.
ئەو رۆژنامەڤانەی ئەمڕۆ لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنار لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا، ئەمشەو ئازاد کرا و دەڵێت، "دەست و قاچم کەلەپچە کرا و رەفتار و هەڵسوکەوتیان لەگەڵم زۆر خراپ بوو."
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، بەشدارییان لە کۆبوونەوەی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا و عێراق تایبەت بە وزە کرد. دەشڵێت، یەکێتیی ئەورووپا لە هەوڵی بەردەوام بوون بۆ چارەسەری کێشەی نەوت و مووچەی هەرێمی کوردستان.
8 گەڕەکی دیکەی هەولێر خرانە نێو پڕۆژەی رووناکی. سەرچاوەیەک لە تیمی پڕۆژەکەوە دەڵێت، کۆتایی ئەم مانگە کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی و دهۆکیش دەکرێنە 24 کاژێری.
پۆلیسی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد، کە بەرەبەیانی دوێنێ ئافرەتێکی خنکاند و دواتر تەرمەکەی سووتاند.
دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رۆژنامەڤان بەشدار بازیانی لەلایەن پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیرکرا؛ رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، ئەمشەو بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.
دادگەی فیدڕاڵی لە وەڵامی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەڵێت، بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی بە فەرمانە وەلائییەکانیشەوە؛ یەکلاکەرەوە و پابەندکەرن بۆ هەموو دەسەڵاتەکان.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو بڕیارە وەلائییەی کە دادگەی فیدڕاڵی بۆ راگرتنی سێ یاساکە دەریکردووە، "پێچەوانەی دەقی پەیڕەوی ناوخۆی دادگەی فیدراڵییە".
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، بڕی بەرهەمهێنانی ئێستایان نزیکەی 28 مێگاواتە؛ بڕی پێدانی کارەباش لە پارێزگاکاندا لە نێوان 10 بۆ 23 کاژێرە، کە زۆرترینی لە پارێزگای بەسرەیە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 27ـی ئاداری 2024 بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەمڕۆوە پاداشتی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان لە سنووری دهۆک دابەش دەکرێت، بەڵام لەبەر هۆکارێکی هونەری، پڕۆسەی دابەشکردن لە هەولێر و سلێمانی چەند رۆژێک دوادەکەوێت.
فەرماندەیەکی سەر بە سوپای نیشتمانیی سووریا هەڕەشە لە بکەرانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی منبج دەکات و دەڵێت، "وەڵامی تووندمان دەبێت."
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەو کەسەی ئەمڕۆ مامۆستاکەی چەمچەماڵی کوشت دەستگیرکراوە و پێشینەی تاوانی لەگەڵ داعش هەبووە.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، مانگرتووان دۆخی برسیکردن و ستەمی بێ پاساوی بەو دیمەنە ناخهەژێنە، نمایش دەکەن.
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی 5 بەرپرسی ئەمنیی دەسەڵاتی بەعسی راگەیاند. سێ لەو بەپرسانە پێش راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە هەرێمی کوردستان پۆستیان هەبووە و چەندین تاوانیان بەسەردا ساخبووەتەوە.
رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای دیوانییە، گیانلەدەستدان و برینداربوونی 25 کەسی لێکەوتەوە
گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، 5 تۆمەتبار دەستگیر کراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە؛ سیان لەوانە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا لە هەرێمی کوردستان بوون و تۆمەتبارن بەوەی چەندین تاوانیان ئەنجام داوە
گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق دەڵێت، 81 خێزانی دیکەیان لە کەمپی هۆلەوە گەڕاندووەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بکوژانی محەممەد باقر سەدر و خوشکەکەی دەستگیرکران؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کەسانە دەستیان لە کوشتنی هەزاران عێراقی دیکەدا هەبووە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی دەڵێت، کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی لە کەشێکی ئەرێنیدا بووە و هیوادارن رۆژی یەکشەممە پارە بنێردرێت.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، "پێشێلکاریی مافی مرۆڤ" لەنێو زیندانی ئاسایشى رانیە هەیە و رێگریی لە سەرۆکی دەستەکەیان کراوە و رێگەیان پێنەداون بچنە نێو زیندانەکەوە.
وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، پیسبوونی رووباری تانجەڕۆ لە سلێمانی هۆکارێکی سەرەکی پیسبوونی ژینگە و ئاوی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراقە، دەبێت لەوێوە دەست بە چاکسازی بکەن.
راوێژکارێکی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، 1500 کیلۆوات کاژێرێکی مانگانە بە 10 دینارە، کە ئەوەش هەرزانترینە و هیچ وڵاتێک نییە لە جیهاندا بەو نرخە کارەبا بە هاووڵاتییانی بدات
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ داتایەکی تایبەت بە بەجێکردن (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی لە سەرجەم بانکەکاندا رادەستی وەزارەتی دارایی نەکردووە، دەبێت ئەو کەسانەمان بۆ ئاشکرا بکات کە زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پارەی پاداشتی کارمەندانی کۆمیسیۆن لە بانکی TBIـیە و چاوەڕێین دابەشی بکات. سەرچاوەیەکیش لە بانکەکە گوتی، تەنیا بە نووسراوی فەرمی دەتوانین پارەکە رادەست بکەین.
کەمبارانی بەشی زۆری عێراقی گرتووەتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، باران لە سەرجەم پارێزگاکان بەراورد بە هەمان ماوەی پار کەمبووەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا کۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوی بانکەکە، شاندە ئەمریکییەکە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە خواستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق دا.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوای ناوی دەرچووانی 2023-2024ـی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە مەبەستی دامەزراندنیان. وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت: "گشتاندنمان بۆ سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە".
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، نزیکەی 63٪ـی کارە بنەڕەتییەکانی دیزاینی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان تەواوکراون و تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ قۆناخی دیزاین دێت.
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەبارەی هەندێک پرس قسەیان کرد. هاکان فیدان داوای لە عێراق کرد پەکەکە بە رێکخراوی تیرۆریستی بناسێنێت.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی رابگرێت. بەرپرسی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە بە رووداوی گوت، تاوەکو ئەمڕۆ هیچ نووسراو و ئاگادارکردنەوەیەکمان لەبارەی راگرتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە پێنەگەیشتووە.
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق دەڵێت، بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سلێمانی، "تیرۆریستێکمان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرد."
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بەهۆی رێگریکردن لە چالاکی هێزەکانیان لە سنووری زاخۆ، وەڵامی گەریلاکانی پەکەکەیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو گەریلا گیانیان لەدەستداوە
محەممەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری کورد دەڵێت، لەگەڵ پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری تورکیا و ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە، تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی (پەکەکە) "زۆر باشە" و بەم نزیکانەش بە نامەیەک قەندیل لە هەموو پێشهاتەکان ئاگادار دەکاتەوە
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 هەڵەبجەی هەژاندووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق کۆنترۆڵکردنی ئاگری کۆگا گازییەکەی بەسرەی راگەیاند و دەڵێت، ئاگرەکە بەهۆی چەند هۆکارێکی تەکنیکی کەوتەوە و زیانی گیانی نەبووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، گەریلاکانی پەکەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک تەقەیان لە سەربازانی سەر بە لیوای یەکی پاسەوانی سنوور کردووە و لە ئەنجامدا دوو سەربازیان کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
قایمقامی قەزای قائیم دەڵێت، رۆژی شەممە دەروازەی سنووریی قائیم بۆ هاتووچۆی بازرگانی دەکرێتەوە و دۆخی دەروازەکە ئاسایی دەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئەو ئافرەتە ئیسرائیلی - رووسییەی کە ساڵی 2023 لە عێراق لەلایەن گرووپێکی نەناسراوەوە رفێندرا، لە ژیاندا ماوە و سوودانی هەوڵی ئازادکردنی دەدات.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هەموو دەرچووانی ساڵی 2024ـی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی کانوونی دووەمی 2025، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە وەڵامی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، "لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەت بە شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی هاونیشتمانیان لە کارەکانی، بەتایبەتی لەبارەی پرسی بودجە کە بناخەیەکی سەرەکییە بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بەرنامەی حکومی، جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەت بەو هەموارانە دەکەینەوە کە بۆ پەرلەمان نێردراون سەبارەت بە یاسای بودجە، کە بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی لەبەرچاو دەگرێت."
ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق رەخنە لە شێوازی دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی و هەمواری یاسای باری کەسێتی دەدەن و دوو تانەیان پێشکێشی دادگەی فیدراڵی کرد.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە رووداوی گوت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی، میکانیزم و چۆنیێتیی گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکانی نێو کامپی هۆل باس کراوە، "بەڵام گەڕاندنەوەیان پێویستی بە وردبینیی ئەمنی هەیە."
دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی سێ چەکداری داعشی لە بیابانی ئەنبار راگەیاند، بەرپرسێکیش لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێ، ئەو سێ چەکدارە جێگەی مەترسی بوون و خەڵکیان رفاندووە.
قایمقامی قەزای خانەقین دەڵێت، پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە لە شارەکە دەستپێدەکات کە بە تەواوبوونی، کارەبای قەزاکە دەبێتە 24 کاژێری.
لە پەیامەکەی سوودانیدا هاتووە، "جەخت لە گرنگیی کارکردن بۆ پشتگیریکردنی بنەماکانی سەقامگیری و ئاسایش و گەشەپێدان لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەکەینەوە."
وەزارەتی دارایی دەڵێت، لەمەودوا فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەتوانن لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و لە چوارچێوەی پڕۆژەی 'هەژماری من'دا ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی سووتاندنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان لە نەجەف، دوو پۆلیس کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، تەنیا لە کەرتی حکومەتدا بایی زیاتر لە 10 تریلیۆن دینار، مامەڵەی کڕین و فرۆشتن لە رێگەی خزمەتگوزاریى پارەدانى ئەليکترۆنییەوە کراوە
بەڕێوەبەری ناوەندی پڕۆسەکان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: "رەزامەندی حکومەتمان وەرگرتووە بۆ پەرەپێدانی سیستمی ئامێرەکانی دەنگدان و کاراکردنی وێنەی سەر کارتی بایۆمەتری".
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سبەی دەست بە دابەشکردنی ئەو بەشە نەوتەی ماڵان دەکرێت کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراوە. قایمقامی سۆران دەڵێت، بڕی دوو ملیۆن و 700 هەزار لیتر بۆ ئیدارەکەیان دیاریکراوە.
وەزارەتی دارایی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە پابەندنەبوونی وەزارەتەکە بە نەناردنی بڕی پێویستی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن.
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەڵێت، "ئەمڕۆ 12 هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستانمان گەڕاندەوە کە نزیکەی دوو مانگ بوو لە لیبیا گیریانخواردبوو"
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، "راگرتنی گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ دڵنیابوونە لە رێکخستنی خەرجییەکانی حکومەت و دانانی سەقفێک بۆ تەرخانکردنی دارایی بۆ وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی دیکە؛ دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی مووچە لە مانگی یەکدا بە شێوەیەکی دروست خەرج دەکرێت."
تەنیا لە هەفتەی دووەمی ئەم ساڵدا، 17 هەزار و 377 هاووڵاتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە؛ خۆیان بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان تۆمارکردووە.
ئەندامێکی شاندی یەکێتی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە.
ئێستا تەنیا فەرمانبەرانی سەر بە فەرمانگەکانی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی پیشەسازی، کۆمەڵەی زانستیی عێراقی و ئەنجوومەنی کاروباری کێبڕکێ و دژە قۆرخکاری دەتوانن خۆیان هەڵاوێرد بکەن، بەڵام لە رۆژانی ئایندەدا ئەو خزمەتگوزارییە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکەش دەگرێتەوە.
رووداو دەقی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماسی لەبارەی ئاگربەست دەستکەوتووە. ئاگربەستەکە پێکدێت لە کشانەوەی سوپای ئیسرائیل، ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانیکراوان، چارەسەری ناکۆکییەکانی بەرەی فێلادلفیا، کردنەوەی دەروازەی رەفەح و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە کەمبکرێتەوە بۆ 60 ساڵ، هەروەها خانەنشینبوونی ئارەزوومەندانە لە 15 ساڵ خزمەت بۆ 25 ساڵ خزمەت و لە تەمەنی 45 ساڵییەوە بۆ 50 ساڵ بەرزکرایەوە.
سەرچاوەیەک لە تیمی (هەژماری من) بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ لە لقی سەرەکی بانکی تی بی ئای لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی کارتی بانکی تی بی ئای مووچەخۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی کراوە.
قایمقامی قەزای ئاکرێ دەڵێت: "پڕۆژەیەکی گەورەمان بۆ رواندنی دار زەیتوون لە رووبەرێکی 190 دۆنم دەستپێکردووە و بە نزیکەی دوو ساڵ تەواو دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گومرگى دەروازەی کێلێ رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر، لە دوێنێ شەوەوە هاتووچۆی بازرگانیی لە دەروازەکەدا راوەستاوە و تاوەکو ئێستا لایەنی پەیوەندیدار نەهاتوون رێگاکە بکەنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، 83 کیلۆمەتری دیکە دیواری کۆنکرێتییان لە سنوورەکان لەگەڵ سووریا داناوە. گوتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووریش دەڵێت، جگە لە دیواری کۆنکرێتی، تاوەر و کامێرای چاودێریی پێشکەوتووش دانراون
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هێزەکانی ناوخۆ لە بازگەیەکی پارێزگای کەرکووک دەستیان بەسەر 5 ملیار لیرەی سووریدا گرتووە
بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەک لە شاری هەولێر بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت. هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ بڕیاری بەشدارینەکردنیان داوە
بڕیارە سبەی شەممە، کۆبوونەوەیەک لە شاری هەولێر بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.
لە گۆڕستانی گەڕەکی پەنجەعەلیی کەرکووک، چەکدارێک تەقە لە دوو هاووڵاتی دەکات و برینداریان دەکات، دواتریش چەکدارەکە هەڵاتووە. گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، چەکدارەکە نەناسراوە و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە
پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دوو دانیشتنی داهاتووی خۆی بڵاوکردەوە، کە 12 و 13ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن. وابڕیارە لەو دوو دانیشتنەدا دەنگدان و خوێندنەوە بۆ 16 پڕۆژە و پێشنیازەیاسا بکرێت.
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق دەڵێت، پار لە 344 ئۆپەراسیۆندا 144 تیرۆریستیان دەستگیرکردووە و 70ـی دیکەشیان کوشتووە.
لە کەرکووک دوو کرێکار لە کاتی کارکردنیان لە پڕۆژەی کۆمەڵگەی برایەتی سیتی، کەوتنە نێو بیری ئاوەڕۆی پڕۆژەکە و گیانیان لەدەستدا.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان 24 کەس "شەهید و بریندار بوون."
سەرچاوەیەکی باڵا لە بانکی ناوەندیی عێراق بە رووداوی گوت، 112 ملیار دۆلار یەدەگیان هەیە، بۆ ئەم ساڵیش هیچ کێشەیەکی کەمبوونەوەی پارەی نەختینەیان رووبەڕوو نابێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ''حکومەتی فیدراڵ پابەند نەبووە" بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024.
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، پار چوار هەزار و 480 تۆن بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاری دا، نرخى گۆشتى سوور بەرزترینى کیلۆى بە 16 هەزار و کەمترینى بە 12 هەزار دینار بێت
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای نەوتیی هیلال کۆبووەوە و وا بڕیارە کۆمپانیاکە وەبەرهێنانێک لە بواری بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن پێ سێجا گاز، بۆ کەرتی کارەبای عێراق بکات.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، بڕی ئەو کارەبایەی رۆژانە دەدرێتە هاوبەشان لەنێوان 7 بۆ 10 کاژێردایە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو کۆتایی مانگی شوبات بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خورمەڵە 500 مێگاوات زیاد دەکات.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان "چوار تیرۆریستمان دەستگیرکرد."
تیمی پڕۆژەی (هەژماری من) دەڵێت، 219 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی (هەژماری من)ـەوە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو وەردەگرن و سەرجەم فەرمانبەرانی هەولێریش کارتیان وەرگرتووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2025، د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ساڵی رابردوو 3 هەزار و 461 کێشەی خێزانی هێنراونەتە لامان. لەو ژمارەیە دوو هەزار و 121 کێشەیان چارەسەرکران و 1340 کێشەش بە جیابوونەوە کۆتایی هات."
کەشناسیی عێراق و هەرێمی کوردستان باس لە ئەگەری نمەباران لە رۆژانی داهاتوودا دەکەن. کەشناسێکیش دەڵێت، لە نێوەڕاستی ئەم مانگە دوو شەپۆلی بەفر و باران روو لە ناوچەکەمان دەکەن.
جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر و دهۆک بەتایبەتی لەنێوان بەرداشی کەمبارانی و بڕیارەکانی حکومەتی عێراق تایبەت بە وەرگرتنی گەنمدان. بەگوێرەی شارەزایان و لایەنی پەیوەندیدار، خەریکە وادەی چاندنی گەنم کۆتایی دێت و هێشتا لە هەولێر و دهۆک پەڵەی نەداوە
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعشی لە قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند، كە "نیازی تەقاندنەوەی بۆمبی بە هێزە ئەمنییەکاندا هەبووە."
گوتەبێژى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى عێراق دەڵێت، لیژنەیەکی تایبەت بۆ رێکخستنەوەی دۆخی کرێکاری بیانی پێکهێنراوە و سەرجەم خاوەنکارە سەرپێچیکارەکان راپێچی دادگە تایبەتمەندەکان دەکرێن بۆ لێکۆڵینەوە.
سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان دەڵێت، نزیکەی 12 ساڵە زیاتر لە 170 ملیار دینار قەرزیان لەلای حکومەتە و تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە پێیان بداتەوە، بۆیە بایکۆتی پڕۆژەکانیان کردووە و بازنەی بایکۆتیش فراوانتر دەکەن.
تەمەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 6ی ئەم مانگە تەواو دەبێت. سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای دانیشتنێک دەکات بۆ دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنەکە
بەپێی پەیڕەوی نێوخۆیی ئەنەکەسە، خولی سەرۆکایەتیی تەنیا 6 مانگە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار دەڵێت، ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری قەزای کەلار، کەسێک گیانی لەدەستدا و 9 کەسیش برینداربوون.
وەزیری دەرەوەی عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هاوتا سووریاییەکەی کرد و رایگەیاند، نێردە دیپلۆماسییەکانیان دەگەڕێننەوە بۆ دیمەشق.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوا کۆبوونەوەی ئەم ساڵی خۆی کرد و وەزیری دارایی سەرپشک کرد قەرز بۆ پڕۆژەیەکی کارەبا لە کەرکووک بکات. هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا نرخی پشکنین و هاوردەکردنی زێڕ بەرزبکاتەوە.
دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەشێک لە چاوپێكەوتنێكی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ كەناڵێکی عەرەبییدا بڵاوکرایەوە کە دەڵێت: "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوای شەش مانگ دەکات بۆ ئامادەکاری؛ ئەگەر ئەو ماوەیەی پێنەدرێت هەڵبژاردن دوادەکەوێت."
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پڕۆژەکان رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 18 هەزار و 500 کارتۆن هێلکەیان هەیە، پێویستیی نێوخۆییش رۆژانە 7 هەزار و 200 کارتۆنە. ئەوەی دیکە هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرا، بەڵام عێراق 50%ی ئەو هەناردەیەی کەمکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، چەند رێنمایییەکی بۆ ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ بڵاوکردەوە، کە سەرجەمیان تایبەتن بە بەکارهێنانی یاری ئاگرین، هۆشداری دەدات لە کەوتنەوەی رووداوی هاوشێوەی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکەی قەزای حەمدانیە.
هێزەکانی ناوخۆ و دەستەی نێوخۆیی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی سەری ساڵ ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی دەکات و چەند رێنماییەکیش بۆ رۆژانی سەری ساڵ و دواتری دەردەکات.
دوای کرانەوەیەکی سنووردار، جارێکی دیکە دەروازەی سنووریی قائیم داخرایەوە و جموجۆڵ تێیدا وەستا. گوتەبێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق دەڵێت، پێشتر رێگە بە دۆخی مرۆیی و بازرگانیی پێویست دەدرا، ئێستا ئەو دۆخە نەماوە؛ بۆیە دەروازەکە بەتەواوی داخراوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن. بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، دابەشکردنی پارەکە دەکەوێتە ساڵی نوێوە.
بڕی بارانی باریو لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە هەمان ماوەی پار کەمترە، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاترە. بەڕێوەبەری بەشی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە دەشتی هەولێر پەڵەی نەداوە.
بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، وردبینی بۆ قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کۆتایی هاتووە و نزیکەی 150 هەزار داواکاری وردبینیان تێدا کراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو ئێستا نزیکەی 450 هەزار کەس داواکارییان پێشکێش کردووە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی گوایە بانكی رافیدەین قەرز بە بڕی پێنج تاوەكو 25 ملیۆن دینار بە هاووڵاتییان دەدات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، سەرچاوەیەکی باڵای بانکەکە بە رووداوی گوت، ئەو هەواڵە راست نییە.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، نیسانی داهاتوو کۆنگرە دەبەستن.
بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید رەئووف لە شارەزوو دەڵێت، چوارشەممەی رابردوو مێرمنداڵێک دوای نوێژ لە مزگەوتێکی گەڕەکی شارەوانیی قەزاکە جەڵتەی مێشک لێی دا و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رۆژی هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رێنمایی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گەردەلوول و زریانی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ژێر دارەکان، تابلۆکانی رێکلام، تاوەرەکانی پەیوەندی و ئەو باڵەخانانە دوور بکەنەوە، کە مەترسیی رووخانیان هەیە. هەروەها دەرگە و پەنجەرەکانیش دابخەن.
ماڵپەڕی شەفافیەت دەریدەخات، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 12 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو شەش ملیار دینار کەمی کردووە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. لە هەندێک شوێن لێزمەباران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. کەشناسێکیش هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدات لە هەندێک ناوچەدا.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، لەماوەی 6 مانگی رابردوودا پشکنینمان بۆ چەندین گرتووخانە کردووە و 721 مۆبایل و 350 سیمکارت دەستیان بەسەردا گیراوە.
وەزیرانی ناوخۆی عێراق و تورکیا کۆبوونەوە و باسیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەند پرسێکی دیکەی هاوبەش کرد.
گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق دەڵێت، قۆناخ بە قۆناخ هاووڵاتییانیان لە دەرەوەی وڵات، بەتایبەتی لە سووریا دەگەڕێننەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هاوئاهەنگییان لەگەڵ حکومەتی تورکیا کردووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو دەڵێت، "بڕیارماندا بە راگرتنی بڕیارى بهشدارینهكردنی ئهندامێتى ئهو شهش ئەندامەی كه راگەیێندرا بوو ناتوانن بهشدارى كۆنگرهى نۆیهمى یهكگرتوو بكهن، بەڵام داوامان وایە داواى لێبووردن له سهركردایهتى و رێكخستنهكانى یهكگرتوو بكهن". یەکێک لە ئەندامەکانیش دەڵێت، "داوای لێبووردن رەت دەکەمەوە و بەشداری لە کۆنگرەدا ناکەم".
بابەشێخی کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان لە پەیامێکیدا دەڵێت، پێویستە ئاشتی لە سەرتاسەری جیهاندا بچەسپێت و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم ئایین و نەتەوە و مەزهەبەکانی کوردستان و عێراق پتەوتر بکرێت.
پاتریارکی کلدان لە عێراق و جیهان دەڵێت، بەهۆی گۆڕانکارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانەوە، عێراق لە دۆخێکی سەخت دایە و پێویستە هەمووان بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و مێژوویی لە ئەستۆ بگرن.
بەشداربوویەکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە.
بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی، زمانی ئینگلیزی و تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆس بۆ پێشکێشکردن مەرج نییە، واتە هەر خوازیارێک تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆسی لە 50٪ بەسەرەوە بێت مافی پێشکێشکردنی دەبێت، بەڵام بۆ خوێندنی ماستەر، مەرجە خوازیار تێکڕای نمرەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە 60٪ کەمتر نەبێت و مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی هەبێت، جگە لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە حەما چەند چەکدارێک ئاگریان لە دارێکی کریسمس بەرداوە و دوای ئاگر تێبەردانیشی "هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکیان لە هاووڵاتییان کردووە و نەیانهێشتووە ئاگرەکە بکوژێننەوە."
پارێزەری محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سکاڵا لە دژی هۆشیار زێباری تۆمار دەکات و بە هەوڵدان بۆ ناوزڕاندنی بریکاردارەکەی تۆمەتباری دەکات، هۆشیار زێباریش دەڵێت، بەڵگەی هەیە بۆ قسەکانی.
دادگەیەکی ئەمریکی، ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانی ئێران بە کوشتنی هاووڵاتییەکی ئەمریکا لە شاری بەغدا تاوانبار دەکات، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە.
حیزبی سیادە و هاوپەیمانی عەرەبیی کەرکووک دەڵێن، محەممەد حەلبووسی پاڵپشتیی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک دەکات، لەکاتێکدا ئەوان پێیانوایە "حکومەتەکە بە شاراوەیی و نایاسایی" پێکهێنراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی راگەیێندراوێکی لەبارەی هەواڵی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڵاوکردەوە، گوایە لە دوای سەری ساڵ لە بەرامبەر 1.5 ملیۆن دینار تۆمار دەکرێن. لیژنەکە دەڵێت: "ئێمە سەرلەبەری ئەم ھەواڵە رەتدەکەینەوە و دوورە لە راستییەوە."
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی مانگی رابردوو تەقەی لە هوتێلێکی هەولێر کرد و دوو کەسی بریندارکرد، ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
کەشناسێک پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم شەپۆلی بارانبارینی سەرانسەری؛ هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.
وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیای گوت، پێویستە هاوکاری سووریاییەکان بکرێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتەکەیان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق دەستگیرکردنی حەوت داواکراوی لە کەرکووک راگەیاند و دەڵێت، کاریان بۆ رێکخراوی داعش کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، ساڵی داهاتوو هێڵەکانی گواستنەوەی گشتیی پاس لە بەغدا دەگەیێنینە 72 هێڵ و 80 هێڵیش لە سەرجەم پارێزگاکاندا کارا دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی، 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، کامەران شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستی کۆیە بە رووداوی گوت، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەمید فەرھاد محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نێوان کۆیە – هەولێر لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەستدا".
بە گوتەی جومانە غەلای، چەکی پارەکە رەوانەی نووسینگەکانیان کراوە لە پارێزگاکان، "هەفتەی داهاتوو دەینێرین بۆ لقەکانی بانکی تی بی ئای لە هەرێمی کوردستان."
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە، ستافی مامۆستایان بۆ کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە دابین کردووە. بەمەش هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کردنەوەی کۆلێژەکە لە رووی دابینکردنی توانا مرۆییەکان چارەسەردەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ داوای کرد ئەوانەی تائێستا کارتی نیشتمانییان دەرنەهێناوە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتمانیی تایبەتمەندی خۆیان بکەن بۆ دەستپێکردنی مامەڵەکانیان.
لە کەلار کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.
هێزەکانی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، چەکدارانی داعش لە باکووری رەققە هێرشیان کردە سەر بەربەستی زانکۆ لە باشووری شاری رەققە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا 631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیکردەوە کە ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد لە عێراق بێت.
بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، کارەکانی قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستیپێکردووە و زیاتر لە 100 هەزار داواکاریی وردبینیان تێدا کراوە.
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند "پیلانگێڕی"یەکی هەرێمی هەیە لە رێگەیەوە کار بۆ گۆڕانکاری لە نەخشەی جوگرافی و سیاسیی ناوچەکە دەکرێت.
بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، باران کەم باریوە و ئەم مانگەش دوایین وادەیە بۆ چاندنی گەنم و جۆ. شارەزایەکی کەشناسیش پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، بارانێکی باش ببارێت و پەڵە بدات.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆن لەو وڵاتەدا، "کاریگەری ئەرێنی" لەسەر تەواوی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی نمەباران لە شارەکان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، شەو دەیبەستێت.
وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا رۆژى قۆناخى کۆتایی سەرژمێریى گشتیى دانیشتووانە، راگەیاندنى وردەکاریی ئەنجامی سەرژمێرییەکەش دەکەوێتە ساڵى داهاتوو.
دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانی سووریا خۆیان بۆ قۆناخی دانوستاندندن ئامادە دەکەن. فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەپێناو پاراستنی یەکڕیزی کورد لە رۆژئاوا، داوای هاوکاریی لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە نێوخۆی کوردستانیش چاوەکان لەسەر هەڵوێستی حیزبەکانی هەرێمی کوردستانە، بەوپێیەی خاوەن هێز، دەسەڵات و ئەزموونن.
کەشناسی عێراق هۆشداری لە رەشەبایەکی سارد دەدات و داوای گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی لە هاووڵاتیان دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیێندراو لە بەغدایە و لەگەڵ سوودانی کۆبوویەوە و گوتی: کار بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کە رەنگدانەوەی گەلی سووریا بێت بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن دەڵێت، رۆژی شەممە کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتیی لەبارەی رووداوەکانی سووریا دەکرێت.
بوومەلەرزەیەک سنووری قەزای شەرگاتی لە پارێزگای سەڵاحەدین هەژاند.
مەزڵووم عەبدی دەڵێت ئامادەن بۆ ئاسانکاریکردن بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی رووفاتی سلێمان شا بۆ مەزاری راستەقینەی خۆی.
یاریدەدەرێکی کوردی ئەبو محەممەد جۆلانی لە گوتارێکدا بەبۆنەی رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد دەڵێت "چەکدارانی تەحریر شام تیرۆریست نین، بەڵکو خەڵکی چەوساوە و دەربەدەری سووریان و شۆڕش دژی ستەم و زۆرداری دەکەن."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی رایگەیاند، ئەوەی لە سووریا روودەدات پەیوەندیی بە نێوخۆی وڵاتەکەوە هەیە.
قایمقامی قەزای قائیم دەڵێت: ئەو عێراقییانەی لە سووریا گیریان خواردووە؛ دوای دڵنیابوونەوە لە بەڵگەنامە فەرمییەکانیان دەتوانن لە رێگەی دەروازەی قائیمەوە بگەڕێنەوە.
کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی کەشوهەوا جێگیر دەبێت و کەشناسێکیش پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات لەم هەفتەیەدا.
دەستەی دانوستاندنکاری هێزەکانی شۆڕش و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پەیامێک ئاراستەی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "مەسعود بارزانی دۆسیەی سووریا وەکو دۆسیەی خۆی دەبینێت".
گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنى ژينگهی هەرێمی کوردستان دەڵێت 'ژینگە و هەوای هەولێر، پیسە و رێگەچارەی پێویست بۆ هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە نەگیراونەتەبەر.' پسپۆرێکی پیسبوونی خاک و هەواش دەڵێت 'رێژەی گەردیلە پیسەکانی هەوای هەولێر لە ئاستی مەترسیداردایە.'
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە رووداوی گوت: سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا بەتەواوی پتەو کردووە و هێزی پشتیوانی و کەرەستەی هونەری پێشکەوتووشمان داناوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێت: چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی نزیک لە تورکیا، خەریکە دەبنە بەربەست لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ عەفرین. دەشڵێت، "تائێستا نزیکەی 200 ئاوارە دەستگیرکراون."
حەیدەر عەبادی دەڵێت، هیوادارە ئەمڕۆ بۆ گەلی سووریا رۆژی یەکگرتوویی، ئازادی، دادپەروەری و ئاشتیی بێت.
دوای کەوتنی رژێمی ئەسەد، ئەنجوومەنی نیشتمانیی راگوزەری سووریا لە راگەیێندراوی یەکەمی خۆیدا رایگەیاند، رژێمی بەشار ئەسەد رووخا و بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵات"، راشیگەیاند، بەگوێرەی یاسا و دادگە لێپرسینەوە لە سەرجەم ئەوانە دەکەن کە تاوانیان دژی گەلی سووریا کردووە.
سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ دەسەڵاتی 53 ساڵەی ئەسەد و بنەماڵەکەی، کۆتاییهات."
گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە رووداوی گوت: نزیکەی 2000 سەربازی سوپای سووریا پەڕیونەتەوە نێو خاکی عێراق.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی نێوان کەلار – خانەقین دووکەس گیانیان لەدەست دا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە، 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، جەمیل دیاربەکرلی، بەڕێوەبەری روانگەی ئاشووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە میوانی بۆڵتەنی کاژێر 11:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، رایگەیاند: "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ناوەندی گەورەی کارمان پێکهێنا بۆ چاودێریکردنی بارودۆخی حەلەب، هەر لە سەرەتاوە پەیوەندیمان بە سەرکردایەتییە کۆمەڵایەتیی و ئایینییەکانی شارەکە کرد. بەڵام رووداوەکان زۆر خێرا و چاوەڕواننەکراون، بۆیە ئێمە هەمیشە ئامادەی تۆمارکردنی هەر پێشێلکارییەکین کە بەرامبەر کۆمەڵگە بکرێت، هەروەها ئێمە ئامادەی چارەسەرکردنی هەرکێشەیەکین کە رووبەڕووی هاووڵاتیان ببێتەوە."
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە رووداوی گوت: هیچ مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا نەکراوە و ئەو دەنگەی بیستراوە، بەهۆی تەقاندنەوەی پاشماوەی جەنگ بووە.
نووری مالیکی دەڵێت: ئەگەر ئەم شەڕەی سووریا بۆیان بچێتەسەر، ئەوا عێراق، ئوردن، لوبنان، تەنانەت ئێران و تەواوی ناوچەکەش لێی سەلامەت نابن، بۆیە لەگەڵ سووریا دەوەستینەوە.
دوو بژمێر و هاوەڵێکیان لەکاتی کارکردنیان لە ناحیەی کەسنەزان، ئۆتۆمبێلێک لێیدان. سەرپەرشتیاری ئاماری سنووری کەسنەزانیش دەڵێت: دۆخی تەندروستییان جێگیرە و نێردراونەتە ماڵەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: زیاتر لە 36 هەزار لوبنانی لە عێراقن، هەر کەسێک لەوان بیەوێت بگەڕێتەوە ئاسانکاری بۆ دەکەین، ئەوانەی دیکەش لاریمان لە مانەوەیان نییە.
ئەندامێکی بەرێوەبەریی ئۆپەراسیۆنی باشوور لە دەرعا بە رووداوی گوت: ئەمڕۆ لیوای 52ی سوپای بەشەر ئەسەدمان کۆنترۆڵکرد، دەستیشمان بەسەر دەیان تانک، چەک و تەقەمەنی گرت، جگە لەوەی چەندین سەربازیش بە دیل گیران کە بەشێکیان ئەفسەر بوون.
حەیدەر عەبادی دەڵێت: ئەگەر شەڕمان بەسەردا بسەپێندرێت ئەوا ئێمە پیاوی شەڕین، بەڵام بە موزایەدە و سەرکێشیی کڕیاری شەڕ نابین.
بڕیارە ئەمڕۆ هەینى، وەزیرانى دەرەوەى عێراق، ئێران و سووریا لە بەغدا کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنى دۆخى ناوچەکە و سووریا، رامی عەبدولڕەحمان بۆ ئەو کۆبوونەوەیە گوتی: "ئیدی شەمەندەفەر تێپەڕیوە، کۆبوونەوە بکرێت یان نا هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت، ئەگەر رژێمی ئێران و رووسیاش بهێنێت ناتوانێت هیچ بگۆڕێت، رەنگە بەیانییەک لە خەو هەڵسین و ببینین بەشار ئەسەد رووخاوە، بەڕاستی رووخانی ئەم رژێمە زۆر نزیکە و بەتەواوی لاواز بووە."
خەمیس خەنجەر، پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر دەربڕی و بە چاوکراوەیی وەسفی دەکات.
لە گوندێکی سنوورى رانیە، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا. پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: تۆمەتبار دەستگیرکراوە.
گۆڤاری تایمزی بەریتانی، ریزبەندیی زانکۆ عەرەبییەکانی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە؛ زانکۆی دهۆک یەکەمی سەر ئاستی کوردستان و شەشەمی عێراقە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ژمارەیەک پاڵاوگە کە پابەندی رێنماییەکان نەبوون، خاوەن یان وەکیلەکانیان دەستگیرکراون و پاڵاوگەکانیشیان داخران.
سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێت: دوێنێ و ئەمڕۆ نزیکەی 1500 خێزانی کوردی عەفرین کە ئاوارەی حەلەب و دەوروبەری بوون گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، "گەڕانەوەی خێزانەکان بەردەوامە و ئێمە هاوکارییان دەکەین."
بە نوسراوی سەرۆکی لیژنەی دارایی بڕگەی خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان لابرا. ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت: دوای لادانی بڕگەکە پەرلەمانتارانی کورد دانیشتنەکەیان جێهێشت.
سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا رایانگەیاند؛ پێشڕەویی هێزەکانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) بەرەو شاری حەمای سووریا بەردەوامە و توانیویانە رێگەی نێوان رەققە – حەما لە بادییەی سووریا، هەروەها رێگەی نێوان حەلەب – حەما دابخەن.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و بەیرووت دەستیان پێکردووەتەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی پشووەکانی سەری ساڵ و بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان؛ جگە لە مووچە و چەند خەرجییەک، سەرجەم خەرجییەکانی رادەگرێت.
سەرچاوەیەک لە لیوای 17ـی هێزەکانی پێشمەرگە، دەنگۆی جوڵەپێکردنی سوپای عێراق بەرەو کفری رەتدەکاتەوە و دەڵێت "کشاونەتەوە."
بەشی راگەیاندن و پەیوەندیی حکومیی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، لەسەر رێنمایی پارێزگار سبەی دەوامی فەرمی لە چەند شوێنێک رادەگیرێت.
فەرماندەیەکی سوپای نیشتمانیی سووریا رایگەیاند "زۆربەی ناوچەکانی ئیدلب و حەلەب ئازادکراون" و پێشڕەویی بەرەو حەما و دەوروبەری دەکەن.
فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەڵێت، زیاتر لە سێ لیوای بەرەی مقاوەمەی عێراقی لە سووریا شەڕ دەکەن و پابەند نین بە بڕیارەکانی حکومەتی عێراقەوە. گوتیشی "هیچ چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە نێو سووریا نییە."
شەوی رابردوو گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە کەسێک لە شەقامی 40 مەتری هەولێر تەقە لە سێ کەس دەکات و بەپێی گرتەکە یەکێکیان فیشەکی بەردەکەوێت. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: رووداوەکە دروستکراو و سیناریۆیە.
پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی لە چوارقوڕنە راگەیاند کە پارەی نێو سندووقی خێرخوازی مزگەوتێکی دزیوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی ئایدز لە عێراقدا هەن و رێژەکەش لە ستانداردی جیهانیی کەمترە.
سەرچاوەیەک لە بانکى ناوەندیی عێراق لەبارەی هۆکاری بڕیارەکە بە رووداوی گوت، "راگرتنی مامەڵە داراییەکانی تیکتۆک پەیوەندیی بە هەندێک رێکاری تایبەتی خۆمانەوە هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاشکرایان دەکەین."
پەرلەمانتارێکی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بانکی رەشید رەزامەندیی لەسەر کردنەوەی لقی خۆی لە سلێمانی دەربڕیوە. بانکەکەش دەڵێت تاوتوێی ئەو پرسە دەکەن.
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 11 لە سلێمانی دیاریکرا، کە لەنێوان 9 بۆ 10 هەزار دینارە.
گوتەبێژی پاسەوانی سنووری عێراق دەڵێت، "لە ئامادەیی تەواوداین. هەر مەترسییەک رووبەڕووی عێراق ببێتەوە، بەرپەرچی دەدەینەوە".
بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی شاری هەولێر لە کاتی خەودا گیانیلەدەستدا.
پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی بڵاوکردەوە و بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانیش دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکانی پەرلەمان بۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی تەواوبوون.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، "ئەم مانگە لە شەو و رۆژێکدا 16 کاژێر بۆ 17 کاژێر کارەبایان بە هاونیشتمانییان داوە، بەڵام دوای هاتنی شەپۆلی سەرما لە 25 مانگدا کاژێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ نزیکەی 10 کاژێر دابەزین".
ئەمڕۆ شەممە، 30ـی تشرینی دووەمی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هۆبەی کاروباری بەربژێران، حیزب و بەربژێرانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت ئەو بڕە پێبژاردنەی سزادراون بیدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆریان پارەکەیان نەداوە".
(ناوەندی کوردستان بۆ کولتوور و هونەر) سێ براوەکانی خەڵاتی (قەڵات) لە بواری تەلارسازییدا ئاشکرا دەکات. بەڕێوەبەرێکی جێبەجێکار لە ناوەندەکە دەڵێت، ئەمە یەکەم خەڵاتی تەلارسازییە لە کوردستان و یەکەم ساڵیشە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، 29ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەستپێکی قۆناخی کۆتایی سەرژمێری راگەیاند و دەڵێت، رۆژی شەممە، 30ـی تشرینی دووەمی 2024 دەستپێدەکات.
دادپزیشکی بەغدا بە رووداوی گوت، بەهۆی شۆرتی کارەباوە چوار ئەندامی خێزانێکی خەڵکی بەغدا گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە یۆنان، ژنێکی کورد و منداڵەکەی خنکان. هاوژینی ژنە خنکاوەکە کە خۆیشی سەرنشینی بەلەمەکە بووە بە رووداوی گوت: "بەهۆی هەڵەی قاچاخچییەکە هاوژین و منداڵەکەم خنکان."
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رانیە دەڵێت، کێشەی زۆرمان لە کەرتی پەروەردەدا هەیە و گوشارێکی زۆر لەسەر قوتابخانەکانە. بۆ 60 هەزار و 528 قوتابی تەنیا 193 ناوەندی خوێندنمان هەن.
دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت "مەرجی پێشوەختە" ـی نییە. ئامانجی ئەوان "حکومەتێکی بەهێزی سەرتاسەرییە." ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو لەگەڵ لایەنەکان دانەنیشن، مامەڵە لەگەڵ ئەو گوتانە ناکەن کە لە راگەیاندنەکان بڵاودەبێتەوە.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ئاکرێ دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت لە کەمتر لە ساڵێکدا پڕۆژەی ئاوی قەزاکە تەواو بکرێت و بە تەواوبوونیشی کێشەی کەمئاوی لە شارەکە و چەندین گوندی دەوروبەری چارەسەر دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری دەڵێت: دوای راگیرانی؛ ئێستا ناردنی بەرهەمی پەرلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق دەستیپێکردووەتەوە.
رۆژی سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی ژمارە 417ـی ساڵی 2024 دەرکرد؛ بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 02-12-2024 کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەم فەرمانەش لە رێکەوتی دەرچوونی جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت پێویستە بازرگان و مافیاکانی مادەی هۆشبەر بەتووندترین شێوە سزابدرێن، بەڵام دەبێت جیاوازی لەنێوان بازرگان و ئاڵوودەبووانیشدا بکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، وردەکاری لە ژمارەی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق تەواو نەبووە.
پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان و بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت.
سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان دەڵێت، "بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانمانەوە، زیاتر لە مانگێکە ئەندامانمان هیچ تەندەرێکیان وەرنەگرتووە."
تەمموزی ساڵی رابردوو، دوای مانگرتنی بەشێک لە دانیشتووانی قەزای کفری بۆ کەمیی خزمەتگوزاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی پێدان. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بەشێکی پڕۆژەکان جێبەجێ کراون، بەڵام هەندێک بەڵێنیش هەن چاوەڕێی جێبەجێکردنیان دەکەین و چاویان لە خزمەتگوزاریی زیاترە
سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، چەند رۆژێکی دیکە قۆناخی کۆتایی سەرژمێری دەستپێدەکات و ئەو هاونیشتمانییانەی لە قۆناخەکانی رابردوودا نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن، لەم قۆناخەدا تۆمار دەکرێن.
دەنگێکی گەورە لە ناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی بیسترا و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، "پێدەچێت بوومەلەرزە یان هەورە برووسکە بووبێت".
زیاتر لە مانگێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە و هێشتا بەشێک لە پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا ماون. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، "مۆڵەتە 30 رۆژییەکەمان بۆ لابردنی پۆستەرەکان تەواوبووە و لە سبەینێوە لیژنەکانمان بە هاوئاهەنگی تیمەکانی شارەوانی پۆستەرە لێنەکراوەکان تۆمار دەکەن".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی نێوان کەلار-خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
مەرجەکان بخوێنەوە
بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.
وەزیری پلاندانان: 99.98٪ـی کارەکانی تۆمارکردنی خێزانەکان تەواوکراون
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بەفر و باران هەموو هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەی گەرماش دادەبەزێت
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، بە نزیکەیی 97%ی کارەکانی سەرژمێری لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تەواو کراون و قەدەخەی هاتووچۆش درێژ ناکرێتەوە
پارێزگاری کەرکووک دەڵێت: رێژەی سەرژمێری خێزانەکان 100٪ و رێژەی سەرژمێری تاک 99.79٪ تەواوکراوە و قەدەخەی هاتووچۆی نێو شاریش هەڵدەگیرێت.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی هەڵەبجە لە پارێزگەی سلێمانی دەژین و نەگەڕاونەتەوە، رەنگە لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر بەشە بودجەی پارێزگاکە دروست بکات و کەمی بکاتەوە.
پارێزگاری کەرکووک دەڵێت: 99.48٪ـی کەرکووکییەکان سەرژمێریی کراون و کەمێکی دیکە رێژەکە دەبێتە 100٪.
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لەوەی لە هەندێک ناوچەکانی دەوروبەری خانەقین و کوڵەجۆ "جۆرێک لە بەردەوامیدان بە بەعەرەبکردن" دەبینن.
سبەی کە یەکەم رۆژی سەرژمێریی گشتیییە، بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی نمەباران لە چەند ناوچەیەک دەکات.
سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە رۆژی جیهانی پیاوان دەڵێ 'دۆخی پیاوان لە هەرێمی كوردستاندا لەوپەڕی خراپی دایە' تەنیا لەم مانگەدا 7 پیاو خۆیان کوشتووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی رووداو، زیاتر لە سێ هەزار و 500 تووشبووی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستاندا هەن، کە 62ـیان ئەمساڵ تۆمار کراون.
پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، هەر پارێزگارێک لەدوای ئەو بێتە سەر کار دەبێت ماندوو بێت، لەبەر ئەوەی هەنگاوەکانی خزمەتکردن و هاوسەنگیی دەنرێت و خزمەت بۆ ناوچە پەراوێزخراوەکان دەگەڕێنینەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی لە سنووری دهۆک باران ببارێت. شارەزایەکی کەشناسیش ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینی دەکرێت رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
لە سنووری خورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی لیوای یەکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە، لە ئەنجامدا دوو فەرماندە و پاسەوانێکیان شەهید بوون.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ دەستەی دادوەری لە کۆی 41 تانەی پێشکێشکراو لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 38 تانەی یەکلایی کردەوە و سەرجەمیانی رەتکردەوە."
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری دەڵێت، "بەشێک لە کارمەندانی پڕۆسەی سەرژمێری چوار مانگ و بەشێکیشیان دوو مانگ لەگەڵمان دەبن. هەر کەسێکیش مانگانە 250 هەزار دینار و بۆ هەر رۆژێکی راهێنانیش 10 هەزار دینار وەردەگرێت."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەرکووک - سلێمانی لە سنووری پارێزگای کەرکووک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت، نەبوونی ساردکەرەوە و هەناردەنەکردنی بەرهەم گرفتیان بۆ جووتیار و باخەوانانی سنوورەکە دروست کردووە
ئاگر لە کارگەیەکی دروستکردنی سەندەویچ پەنەڵ لەسەر رێگەی مەخموور - هەولێر کەوتەوە و زیانی مادیی بە کارگەکە گەیاند. بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە
تیمی (پڕۆژەی رووناکی) دەڵێت، نرخی کارەبای 24 کاژێری گونجاوە و هاونیشتمانیان بەگوێرەی بەکارهێنان پارە دەدەن. دەشڵێت، لەگەڵ پارێزگەکانی دیکە بۆ فراوانکردنی پڕۆژەکە گفتوگۆیان کردووە.
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە کەرکووک، 3 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، تیمێکی تایبەت بە فۆرمێکی جیاواز لە فۆرمی سەرژمێریکردنی خێزانەکان دەنێردرێتە بەندیخانە، هۆتێل و نەخۆشخانەکان و هاووڵاتیان تۆمار دەکەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى 10 رۆژ وەکو مۆڵەت بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات هەژمار دەکات تاوەکو بۆ رۆژانی سەرژمێری بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، ئێوارهی ئهمڕۆ، هاونیشتمانییەکی رانیە لەکاتی کارکردن لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەک، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەبوبەکر تەیب، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری بەردەوامە و تائێستا زیاتر لە 65٪ـی کارەکانی تەواوکراون،" بەڵام گوتیشی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستیان بە "بەرنامەی نوێی کارکردن هەیە."
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ زیندانییەک لە کاتی گواستنەوەیدا لە رێگەی نێوان کەلار - سلێمانی، لە دەست هێزەکانی پۆلیس رایکرد و دوای چەند کاژێرێک دەستگیرکرایەوە.
رێباز محەممەد عەبدوڵڵا ناسراو بە رێباز حەملان، لە شوێنی مەسعود حەیدەر دەکرێتە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق و هەفتەی داهاتوو لە پۆستە نوێیەکەی دەستبەکار دەبێت.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ زیندانییەک لە کاتی گواستنەوەیدا لە رێگەی نێوان کەلار - سلێمانی، لە دەست هێزەکانی پۆلیس رایکردووە.
بانکی عێراقی بۆ بازرگانی گلەیی ئەوە دەکات "رۆژانە کەسانێک بە ناوی گەشتیارییەوە دێن بۆ وەرگرتنی دۆلار، کە تیکیتی تورکیایان بڕیوە، گەشت بۆ ئەنقەرە دەکەن و رۆژێک دەمێننەوە، دواتر بە پاس دەگەڕێنەوە، هەموو ئەوانەش تەنیا لەبەر ئەوەی ئەو 3000 دۆلارە بکڕن و بڕێک دیناریان بۆ بمێنێتەوە."
جێگری فەرماندەی لیوای 5ـی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق وەک خۆیان ماون و پڕنەکراونەتەوە.
زۆربەی ئەو بەرهەمەی هەناردە کراوە بریتی بووە لە پەتاتە، پیاز، تەماتە و خەیار
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی شەو لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە. شارەزایەکی کەشناسییش پێشبینی دەکات، لە بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە کۆی 41 تانە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دراون، 28یان رەوانەی دەستەی دادوەری کراون و لە 10 رۆژدا یەکلایی دەکرێنەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو هاووڵاتییەی شەوی رابردوو گەنجێکی لە سلێمانی کوشت، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کرا
بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان فراوانتر و خێراتر دەستپێدەکەن
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، تۆمەتباری سەرەکیی تەقاندنەوەی فرۆشگایەکی کەرکووک لە شاری سلێمانی دەستگیر کراوە
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، گەنجێکیان دەستگیر کردووە کە 9 رۆژ دایکی خۆی لە ماڵەوە زیندانی کردبوو
تەندروستیی کەرکووک دەڵێت: ئەمشەو لە کەرکووک، گەنجێک تەقە لە خوشکەکانی کرد و یەکێکیانی کوشتووە.
رۆژی 23ـی ئەیلوول نووسراوی بە هەمیشەیی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و بەگوێرەی سەرچاوەیەک، بە ئەگەرێکی زۆر هەفتەی داهاتوو نوسراوەکە واژۆ دەکرێت.
بازرگانانی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لە بازگەکانی عێراق لە بەرامبەر ئەوەی رێگەیان پێنادرێت، بارەکانیان بگەیێننە پارێزگاکانی خواروو و نێوەڕاست. بەوهۆیەوە بە هاوبەشی لەگەڵ ژووری بازرگانیی هەولێر نامەیەک بۆ سوودانی دەنێرن.
تیمی 'هەژماری من' رایگەیاند هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بۆ مانگی 10 لە رێگەی 'هەژماری من'ـەوە دابەش دەکرێت.
خاوەنی پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن حکومەتی عێراق بەردەوامە لە رێگەنەدان بە هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: حکومەتی عێراق هەرجارە و بە بیانوویەک کێشە بۆ هەناردەی مریشکی زیندوو دروست دەکات. کشتوکاڵی عێراقیش بە قاچاخهێنانی مریشکی زیندوو و بەستوو بە هۆکاری کێشەکان دەزانێت.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆی چوار وەزیر لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان سێ وەزیریان بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا نەکرد، ئەو سێ وەزیرە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کردووە، چاوەڕێی پەسندکردنی نامەی دەستلەکاركێشانەوەکەیان دەکەن.
بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت: نزیکەی 1500 مامۆستا و فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ماون کە هێشتا فۆرمی 'هەژماری من'یان پڕنەکردووەتەوە و هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدراوە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت: لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە ناوەندی شاری هەڵەبجە و کەمترین لە دهۆک باریوە.
یەکەیەکی تایبەت بە ژیریی دەستکرد لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین دەکرێتەوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکەش دەڵێت: یەکەمجارە یەکەی لەوشێوەیە لەعێراق بکرێتەوە و یارمەتیدەرێکی باشی خوێندکاران دەبێت لە توێژینەوەکانیاندا.
چەند رۆژێکە پرسی 'هەژماری من' و بەجێکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە گەرمی سەریهەڵداوەتەوە. ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ناوچەکە پڕکردنەوەی فۆڕمی 'هەژماری من' راگیراوە.
لەبارەی کاتی یەکلاییکردنەوەی تانەکان، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، "دەستەی دادوەریی سەر بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی حەوت رۆژدا سەرجەم تانە تۆمارکراوەکان یەکلادەکاتەوە و، دواتر کۆمیسیۆن ئەنجامی تانەکان رادەگەیێنێت."
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تەنیا سێ تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ هیچ بازرگانێکی نێوخۆیی داواکاری بۆ هەناردەکردنی هەناری هەڵەبجە پێشکێش نەکردوون
سێ رۆژە شاندێکی ژووری بازرگانیی هەولێر لە باکووری کوردستان و تورکیایە. سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر دەڵێت، سەردانی مێرسین و رووهایان کردووە و بەڕێوەبەرایەتیی بەندەری مێرسین بەڵێنی داوە داشکاندن لە کرێی بارکردنی ئەو کەلوپەلەدا بکەن بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
کوردێکی ئێزدیی دانیشتووی ئەمریکا دەڵێت، دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتە لە بەرژەوەندیی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پارتی کۆماریدایە
شوان قەرەداخی برای دڵنیا قەرەداخی رەتی دەکاتەوە ئەو هونەرمەندە کۆچی دوایی کردبێت
مانگی رابردوو 58 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقەوە تۆمار کراون کە 20یان لە نێوخۆدا روویانداوە
پسپۆڕێکی جوگرافیای جیۆلۆجی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا 25 بۆ 35 میلـلیمەتر باران لە بەشی زۆری هەرێمی کوردستان ببارێت و هەفتەی داهاتووش باران دەبارێت
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە بەغدا
ئەمڕۆ سوودانی گەیشتە ئیستەنبووڵ و لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە؛ بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆشکی وەحدەدین پێشوازی لێکراوە.
"براکانی دیکەم لەوێ بەدواداچوونیان بۆ کردووە و دەرکەوتووە 10 رۆژ لەمەوپێش کوژراوە، بەڵام بەڕێوەبەر و پاسەوانانی زیندانەکە ئەو راستییەیان لێ شاردووینەتەوە"
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاریی تەواو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتیی بە 100 کیلۆگرام کاپتاگۆنەوە دەستگیر بکرێت.
سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکوەزیران و شاندێکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەی سەرژمێرییە چاوەڕوانکراوەکەی عێراق کۆبوونەوە. نوێنەری تورکمانەکان کە بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە بووە دەڵێت: نابێت ئەم سەرژمێرییە بکرێتە ئامرازێکی سیاسی بۆ داهاتووی ئیداری و سیاسی شاری کەرکووک، یاخود بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 لە داهاتوودا، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای سەرژمێری ساڵی 1957 بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، تورکی عەتەبی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا بە ئامادەبوونی 11 ئەندامی ئەنجوومەن، کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کرا و تێیدا نزار لهێبی کە لە حیزبی تەقەدووم ئەندامە، وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردرا."
شارەزایەکی بوومەلەرزەزانی دەڵێت: ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.7 پلە لە سنووری قەزای رواندز روویدا.
بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەکردنی هەنار، کاهوو و کەلەرمیان قەدەخە کردووە.
پەروەردەی ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە داوا لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی سنوورەکەیان دەکەن، ئەمڕۆ بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 9ی مامۆستایانی گرێبەست سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بکەن
هەریەک لە بانکەکانی تی بی ئای، رافیدەین و رەشید، کە سێ بانکی حکومیی عێراقن بە رووداویان راگەیاند، ئاگاداری پڕۆسەی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران لە سلێمانی نین. سەرچاوەیەکی باڵاش لە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: "ئەو پڕۆسەیەی بە ناوی تەوتینەوە لە سلێمانی دەکرێت، هیچ دامەزراوەیەکی حکومی لێی ئاگادار و بەرپرسیار نییە."
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ رووداو: کاژێر 10:00ـی سەرلەبەیانی سبەی چوارشەممە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیێنین.
دوای 9 رۆژ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هێشتا بەشێکی پۆستەری حیزب و بەربژێرەکان لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شارەکاندا ماون. کۆمیسیۆنیش 30 رۆژ وادەی بە حیزبەکان داوە تاوەکو سەرجەم پۆستەرەکانیان لێبکەنەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، سبەی شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتەکە سەردانی بەغدا دەکات و لیستی مووچەش لەگەڵ خۆی دەبات.
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان بەشێک لە حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکان رەخنەیان لە پڕۆسە و ئەنجامەکەی گرت و دەڵێن "ساختەکاری" کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دیاریکردنی ئەو ژمارەیەی گەشتیارەکان لە هەرێمی کوردستان کە رۆژانە دەتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی 1320 دینار وەربگرن، لەدەست بانکی ناوەندیدایە و ئەوان بەگوێرەی پێوەری خۆیان دیارییان کردووە، ئێمە تەنیا جێبەجێکاری بڕیارەکانین."
ساڵانێکە لەنێو ئێزدییەکان 75 گرام زێڕ کە دەکاتە 15 مسقاڵ، وەکو بڕی زێڕی مارەیی دیاریکراوە، سعود مستۆ دەڵێت: "یەکێک لە پێشنیازە بەهێزەکان ئەوەیە کە بڕی زێڕی مارەیی بکرێتە 40 بۆ 50 گرام زێڕی عەیار 21، واتە 10 مسقاڵ یان کەمتر، کە پێمانوایە بە ئەگەری زۆرەوە ئەو پێشنیازە پەسند دەکرێت."
ئەمڕۆ شەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکە بە رووی فڕۆکەدا، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش ئاسایی بوونەوە".
سەرچاوەیەک لە بانکی بازرگانیی عێراق دەڵێت، ئەم هەفتەیە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستپێدەکەن و رۆژانە 10 بۆ 15 کەس دەتوانن لێی سوودمەندبن
لە قەزای حاجیاوای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی، شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێکدا روویدا و کوژراو و بریندار هەن.
سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانى دەڵێت، بەشی هەرەزۆری پارچە زەوییەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانى سەرۆکایەتیى شارەوانی دابەشکراون
21ی مانگ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان راگەیێندرا. گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: تاوەکو هەموو سکاڵاکان یەکلاینەکرێنەوە ئەنجامی کۆتایی راناگەیێندرێت.
سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: نزیکەی پێنج مانگی دیکەمان پێویستە تاوەکو بتوانین پاداشتی دارایی بۆ کارمەندانی سەر سندووقەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابین بکەین.
له سنوورى خورماتوو دهست بهسهر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا، كه دهیویست چوار ژنى بیانى به نایاسایی بگهیێنێته بهغدا.
پێنجشەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2024، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی، رەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە قوتابخانەكانی وەزارەتی ئەوقاف بە شێوەی گرێبەست."
سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتووترین هەڵبژاردنی چەندین ساڵی رابردوو بووە، چونکە "کۆمیسیۆن چەندین فیلتەری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ساختەکاری دانابوو."
سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی دەڵێت، "دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامە دیزاینکراوەکەی هەڵبژاردن، بڕیارم دا دەست لە پۆستی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی نیشتمانی بکێشمەوە".
کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بەرەی گەل و رەوتی هەڵوێست لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لە سلێمانی ئەنجامی هەڵبژاردنیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، "بەڵگەی زۆر و بەهێزمان هەیە کە پێشێلکاری و ساختەکردن هەبووە و دەنگە راستەقینەکانمان وەرنەگرتووەتەوە".
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 72٪ بووە؛ زۆرترین رێژە لە پارێزگای دهۆک بووە کە 78٪ـە.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە رێژەی تێپەڕاندن لە 5٪ زیاترە، دوورە لە راستییەوە و بە هیچ جۆرێک گۆڕانکاری لە یاسا و رێنماییەکانمان ناکەین. بەبێ کارتی بایۆمەتری، کەس ناتوانێت دەنگ بدات. هەر ئامێرێک لە هەر بنکەیەک لە 23 کەس زیاتر بەبێ پەنجەمۆر ناخوێنێتەوە. لەو رێژەیە زیاتر کە 5٪ـە، کەس ناتوانێت بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدات."
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند تەواوی رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئاستێکی بەرزەوە چاودێری دەکرێن و پرۆسەکە بە هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت بۆ سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
هاوپەیمانی تۆڕ و رێکخراوەکانی چاودێریی هەڵبژاردن لە عێراق راپۆرتی خۆیان سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و دەڵێن: 478 سەرپێچییان تۆمارکردووە.
کۆمیسیۆن دوایین ئاماری دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە، زۆرترین رێژەی بەشداریکردن لە دهۆک و کەمترین لە واست بووە
بەگوێرەی داتاکان، دوو بەربژێری پارتی لە هەولێر سەروو 2000 دەنگ و زیاتر لە 10 بەربژێریش سەروو 1000 دەنگیان بەدەستهێناوە
رێکخراوی پەیامنێران رایگەیاند، لە دەنگدانی تایبەتدا پێشێلکاری بەرامبەر بە 16 دەزگای میدیایی بیندراو و بیستراو کراوە، کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەڵەبجە بوون
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تاوەکو دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو سکاڵا لە دوو بنکەی هەولێر تۆمارکراون، بەڵام نێوەڕۆکی سکاڵاکان جارێ نازانن، چونکە خراونەتە نێو سندووقی تایبەت بە سکاڵا.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: نوێنەری حیزبەکان لە سەرجەم ناوەند و بنکەکاندا هەن و دەتوانن سکاڵا لەسەر هەر پێشێلکارییەک تۆماربکەن، هەرکەسێکیش هۆکاری دروستبوونی پێشێلکاری بێت سزای یاسایی دەدرێت.
لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وێستگە و ناوەندی دەنگدان لە هەشت پارێزگای عێراق کراونەتەوە، لە ئامارەکەی کۆمیسیۆندا هاتووە، کە بە کۆی گشتیی دوو هەزار و 552 کارمەندی ئەمنیی دەنگیان داوە.
رێکخەری تۆڕی شەمس دەڵێت: ئەگەر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان نەتوانێت ئەو پێشێلکارییانەی ئەمڕۆ روویانداوە کۆنتڕۆڵ بکات، لە دەنگدانی گشتیی دۆخەکەی لەدەست دەردەچێت.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت: چەندین پێشێلکاری بە ئاشکرا و بەشێوازی پلان بۆ داڕێژراو دەکرێن. گوشار لە هێزەئەمنییەکان دەکرێت بە وێنە بیسەلمێنن کە دەنگیان بەکێ داوە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: مۆبایل بردنە ژوورەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە و ئەو هەواڵانەی باس لە بردنە ژوورەوەی مۆبایل لەلایەن دەنگدەرانەوە دەکەن دوورن لە راستییەوە.
سەرۆکی رێکخراوی چاو دەڵێت: پڕۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت. گوتیشی: "هەرچەندە 14 رێکخراوی بیانیی و 14 کۆنسووڵخانە چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن بەڵام تاوەکو ئێستا هیچکام لەو رێکخراوانەم لە بنکەکاندا نەبینیوە".
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان؛ ژمارەی ئەو کەسانەی یەکەمجارە دەنگ دەدەن، زیاتر لە 645 هەزار کەسە، لە کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی خاوەن کارتی بایۆمەتریش؛ ژمارەی نێرینە لە مێینە زیاترە.
"هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە فاکتەرێک بێت بۆ سەقامگیربوونی ناوچەکە و ئەوەی سەلماندووە، بەو پێیەش کە تورکیا یەکێکە لە زلهێزەکانی ناوچەکە و ئەندامێکی کارای ناتۆیە، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ناوچەکە هەیە."
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سێ رێکار بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی دەگرنەبەر و ناهێڵن هیچ کێشەیەکیان رووبەڕوو ببێتەوە
بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، 30 هەزار و 573 بریکاری حیزبەکان و سێ هەزار و 100 چاودێری رێکخراوە ناوخۆییەکان خۆیان تۆمارکردووە. ئەمڕۆش دوا وادەی خۆتۆمارکردن دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "110 هەزار کارتی بایۆمەتری لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ماون کە وەرنەگیراونەتەوە، ئەمڕۆش کاژێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆ؛ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمیی کۆمیسیۆن، وادەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریش کۆتایی دێت."
دوو بەربژێری سەربەخۆی سنووری سلێمانی، دەچنە نێو خەڵکەوە و بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن، یەکێکیان بەڵێنی ئەوە دەدات لە خولی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان هاوشێوەی پەرلەمانی ئەورووپا لێبکات و بەربژێرەکەی دیکەش دەڵێت: بەهێزترین بەربژێری سلێمانیم و دەبمە چەتری کۆکەرەوەی پارتی و یەکێتی.
بەڕێوەبەرى نووسینگەی دهۆکى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کاژێر 12:00ـی ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت. گوتیشی "ئەو کارتە بایۆمەترییانەی وەرناگیرێنەوە، ئەمڕۆ دەیاننێرینەوە بۆ بەغدا."
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی حیزبەکەی لە دهۆک گوتی: گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان نابێت و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، موزەفەر عەبدولڕەحمان، بەرپرسی هاوئاهەنگیی ئەمنیی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەوپێیەی لە 15ـی ئەم مانگەوە پشووی قوتابخانەکان دەستپێدەکات و قوتابخانە دیاریکراوەکان بە فەرمیی رادەستی کۆمیسیۆن دەکرێن، ئێمەش لە هەمان رۆژدا رێکارە ئەمنییەکانمان لەو ناوەند و وێستگانە دەگرینەبەر و پشکنینی تەواو بۆ قوتابخانەکان دەکەین."
بەهۆی سەرقاڵبوونی کارمەندانی کۆمیسیۆن بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریداوە وادەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری کەمبکاتەوە.
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، "لوبنانییەکان پەنابەر نین، بەڵکو میوانن. هیچ بەرنامەیەکیشمان نییە کەمپیان بۆ دروست بکەین، چونکە میوان لە کەمپ دانانرێت."
گوتەبێژی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە دهۆک زۆرترین بریکار و لە هەڵەبجەش کەمترین بریکاری حیزبەکان تۆمار کراون
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، یاساشکێنی بە هەموو شێوەیەک لە ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان رێگەپێنەدراوە و بریکاری هەر لیستێک دەستتێوەردان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکات، دووردەخرێتەوە.
ئەندامێکی هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، راگیراوانی نێو زیندانەکان ئەگەر خاوەنی کارتی بایۆمەتریش بن و ناویشیان لە لیستی دەنگدەران دا هەبێت، مافی دەنگدانیان نابێت.
لە نوێترین بەرنامەی چوار بازنەی تۆڕی میدیایی رووداو، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بە بەشداریی چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان و بەربژێری چوار لایەنی سیاسی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، باس لە دۆخی ئەو دەڤەرە و پڕۆژەکانی کرا.
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی حیزبەکەی لە دەڤەری راپەڕین دەکات و دەڵێت: بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە بڵندگۆکانی کەرنەڤاڵەکە و دروستبوونی پاڵەپەستۆ لەنێو ئامادەبوواندا نەمانتوانی بەردەوامیی بە کەرنەڤاڵەکە بدەین.
عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت 10 ساڵە بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەرچووە و تائێستا جێبەجێ نەکراوە، تەنیا بەڵێنی بێ کردار دەدرێت، بۆیە پێویستە هەڵەبجەییەکان دۆست و دوژمنی خۆیان بناسن.
سیداد بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاهەنگێکی بانگەشەی پارتی لە هەڵەبجە دەڵێت: هەمووان باش دەزانن کاربەدەستانی هەڵەبجە کێن و چۆن بوونەتە بەربەست لە بەردەم ساڕێژکردنی ئازارەکانی.
زیاتر لە 11 هەزار بریکاری حیزب و هەزار چاودێری رێکخراوی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
گوتەبێژی کۆمیسیۆن دەڵێت، کارمەندانی وێستگە و ناوەندەکانی دەنگدانی گشتی، لە هەمان شوێنی خۆیان دەنگ دەدەن و دواتر کارتەکانیان لێوەردەگیرێتەوە، بەڵام کارمەندانی دەنگدانی تایبەت ناتوانن لە هەمان رۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن.
لیژنەیەکی باڵای هاوبەش لە ئەنجوومەنی باڵای خانمان و چەند وەزارەت و دەزگایەکی دیکەی پەیوەندیدار بۆ پاراستنی بەربژێرە ئافرەتەکان پێکهێنراوە. ئەندامێکی باڵای لیژنە هاوبەشەکە دەڵێت: کاری ئێمە پاراستنی بەربژێرە خانمەکان دەبێت لە هەر حاڵەتێکی ناوزڕاندن و هەراسانکردن.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، چەندین جیاوازی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی رابردوودا هەیە، سیستەمی چواربازنەیی و کەمکردنەوەی کورسییەکانی کۆتا دیارترین جیاوازییەکانی ئەم هەڵبژاردنەن.
رۆژی 20ی ئەم مانگە دابەشکردنی کارتە بایۆمەترییەکان رادەگیرێت. کۆمیسیۆن دەڵێت، ئەو کارتە بایۆمەترییانەی خاوەنەکانیان تاوەکو رۆژی هەڵبژاردن وەریناگرنەوە، دوای تەواوبوونی کاروبارەکانی هەڵبژاردن، دابەشکردنی کارتەکان دەستپێدەکاتەوە
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هیچ دەنگدەرێکی تایبەت ناوی لە لیستی دەنگدەرانی گشتی نابێت و جیاکراونەتەوە
بەربژێرێک لە سنووری زاخۆ بە تۆمەتی بانگەشەکردن لەنێو پۆلەکانی قوتابخانە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئەو شارەوە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت. بەربژێری سکاڵالێکراویش دەڵێت: ئەوانەی گوتراون سەرجەمی تۆمەتی ناڕاستن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دەستەیەک کە لە سێ دادوەری دادگەی فیدراڵی پێکهێنراوە، تانە و سکاڵاکانی سەر پڕۆسەی دەنگدان یەکلایی دەکەنەوە و بڕیاری کۆتاییان لەسەر دەدەن.
لەسەر رێگای روومادی - فەلووجە، ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە وەرگەڕا و گڕی گرت، سێ خوێندکار تێیدا سووتان و گیانیان لەدەستدا.
35 بەربژێری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشتر لە خولێک یان زیاتر پەرلەمانتار بوون.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارە و ناوی ئەو ناوەندانەی بڵاوکردەوە کە دەزگاکانی راگەیاندن دەتوانن لەکاتی دەنگدانی تایبەت و گشتیی رووماڵی هەڵبژاردنی تێدا بکەن.
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگەکان 250 هەزار دینار و فەرمانبەرانیش 100 بۆ 150 هەزار دینار وەردەگرن لە پاداشتی چاودێری و بەشداری لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دەنگدان.
یاریدەدەری هاوئاهەنگیکاری سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، رایگەیاند جەنەراڵ ئیسماعیل قائانی سەلامەتە و خەریکی کار و چالاکیی رۆژانەیە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمیسیۆن بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 06-10-2024، وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، تاوەکو ئێستا 134 هەزار و 13 کەس کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە.
لەو هەزار و 191 بەربژێرەی کە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، 629ـیان بە بێ بڕوانامە خۆیان تۆمار کردووە. کۆمیسیۆنیش دەڵێ: "بڕوانامە مەرج نییە، بۆیە بەشێکیان نەیانهێناوە."
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەرکی پاراستنی وێستگەکانی دەنگدانی لە ئەستۆ دەبێت و لیژنەیەکی هاوبەشیش لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێکهێنراوە.
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: لەپێناو بەشداریکردنی زۆرترین دەنگدەر، ماوەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتریان درێژکردەوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ 22 سەرپێچی لە بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمارکراون، لە چەند رۆژی داهاتووشدا سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەتی بە گوێرەی پارێزگاکان بڵاوکردەوە، کە هەندێکیان دەکەونە شارەکانی بەغدا، واست، سەلاحەدین و نەینەوا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، زانا عوسمان، ئەندامی هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆمیسیۆن لیژنەی چاودێری تایبەتی بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی پڕۆسەی بانگەشە پێکهێناوە کە بەشێکی کارەکانیان چاودێریکردنی بانگەشە میدیاییەکانی بەربژێر و حیزبەکانە."
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای کۆتاییهاتنی کاتی دیاریکراوی دەنگدان؛ لە سەرجەم وێستگەکاندا دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە و دوای ئەوە بۆ دڵنیابوونەوە هەمان کردار بە دەستیش دەکرێت، ئینجا کۆپییەکی ئەنجامەکان دەدرێت بە نوێنەری حیزب و لایەنەکان لە وێستگەکاندا، کۆپییەکیشی لە دیواری دەرەوەی وێستگەکان دەدرێت."
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە لە رۆژی 15ی مانگی داهاتووەوە باڵەخانەی قوتابخانەکانمان رادەست بکات، ئەوانیش رەزامەندییان دەربڕیوە، واتە "15ی مانگ پشووی رۆژانی هەڵبژاردن دەستپێدەکات". پشووەکە بۆ حەوت رۆژ دەبێت.
بەشی یاسایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت: ئەگەر بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە باری نائاسایی رابگەیێندرێت، کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دەبێت، بەڵام "لە هەموو دۆخێکدا تەنیا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بڕیار لەسەر دواخستن بدات".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، دڵنیایی دەدات و دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە زۆر شەفاف و پاک و بێگەرد دەبێت.
کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لەو خاڵ و بڕگانەی کە حیزبە بەشدارەکان کردوویانە بە بەرنامەی کاری داهاتووی پەرلەمانیی خۆیان و دەیانەوێت لە رێگەیەوە زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن. سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستانیش دەڵێت: پرسی کەرتی کشتوکاڵ لە کارنامەی حیزبەکاندا هەیە، بەڵام هیچکام لە بەربژێرانی حیزبەکان لە دروشمەکانیاندا باسی کشتوکاڵ ناکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ژمارەی سکاڵاکان لەسەر سەرپێچییەکان بۆ 20 سکاڵا بەرزبووەتەوە، کە 9 سکاڵا لە هەولێر، 9 سکاڵا لە سلێمانی و دووانیش لە دهۆک تۆمارکراون، بەڵام لە بازنەی هەڵەبجە هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵىژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە دەنگدانی تایبەت دا لە هەر وێستگەیەک 300 کەس دەنگ دەدات و دوای دەنگدانیش راستەوخۆ کارتەکەیان لێوەردەگیرێتەوە.
ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، 9 بەربژێر بەهۆی سەرپێچیکردن سزا دراون و 41 تیمی چاودێری بە بەردەوامی بە سنوورەکەدا دەگەڕێن
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق دڵنیایی دەدات کە ئامێرەکانی دەنگدان هاک ناکرێن و لیژنەی ئەمنیی تایبەتیش بۆ پرۆسەکە و ئامێرەکان پێکهێنراوە.
بۆ هەر ناوەندێکی دەنگدان، چوار کامێرا و هەر وێستگەیەکیش دوو کامێرایان تێدا دادەنرێت، کە تۆماری رۆژی دەنگدان دەکەن.
پارێزگاری دهۆک دەڵێت: جگە لە چەند سەرپێچییەکی کەم، هیچ رووداوێکی نەخوازراو لەم چەند رۆژەی بانگەشە رووینەداوە.
لە هەولێر پۆستەری بانگەشەی حیزبێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت، برای خاوەن ئۆتۆمبێلەکەش دەڵێت، "زیانی 4000 بۆ 5000 دۆلاری لێداوین و سکاڵا تۆمار دەکەین."
جومانە غەلای بە رووداوی راگەیاند "کۆمیسیۆن زۆربەی ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە و، تاوەکو ئێستا هیچ کێشە و گرفتێک بۆ کارەکانی کۆمیسیۆن دروست نەبووە."
کۆمیسیۆن دەڵێت تاوەکو ئەمڕۆ، 15 سەرپێچی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون؛ زۆربەیان هەڵواسینی پۆستەر بووە لە شوێنی رێپێنەدراو.
ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئەیلوولی 2024، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە پێنج رۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی و رۆژێک دواتر، واتە لە 15ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو 21ی هەمان مانگ بکرێتە پشوو و ئەو قوتابخانانەمان رادەست بکەن کە وەکو بنکەی هەڵبژاردن دیاریکراون، چونکە بۆ گواستنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکانمان پێویستمان بە چەند رۆژێک دەبێت."
بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بودجەیەکی تایبەتی بە بڕی نزیکەی 33 ملیۆن دۆلار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ دابینکراوە
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا 1000 کەس خۆیان وەکو چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە و "تۆمار کردن بەردەوامە."
سێ رۆژ بەسەر دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا تێپەڕدەبێت. کۆمیسیۆن دەڵێت، لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک 12 سەرپێچییان تۆمار کردووە
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کوردی دەرەوەی عێراق مافی دەنگدانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نابێت
بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەر بەربژێرێکی سەربەخۆ بڕی یەک ملیۆن دیناری وەکو رسوومات بە کۆمیسیۆن داوە، هەروەها بڕی 250 هەزار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق و 60 هەزار دیناریش بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بووە."
دوو رۆژ بەسەر دەستپێکی بانگەشە تێپەڕیوە، کۆمیسیۆن دەڵێت: 10 سەرپێچیمان تۆمار کردووە.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت کەناڵەکان رێگەبدەن زمانی زبر و تۆمەت بەخشینەوە لە شاشەکانیانەوە بڵاوببێتەوە
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت: جەخت لەسەر گرنگیی دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئارامی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەینەوە و پاڵپشتیی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف دەکەین.
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە کۆیە لێدرا. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان قسەی کرد و گوتی، "هیوادارین حیزبەکان بانگەشەیەکی ئارام و شارستانییانە دەست پێبکەن"
رووداو حیزبەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی رووبەڕووی دوو پرسیار کردووەتەوە، "چۆن بانگەشە دەکەن؟ ئەگەر داوایان لێ بکرێت، پەیماننامەیەک بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ئارام واژۆ بکەن، رایان چییە؟" لەو بارەوە بەرپرسانی هەڵبژاردنی حیزبە بەشدارەکانی هەڵبژاردن پەیامیان دەربارەی بەڕێوەچوونی بانگەشە بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیاند، سەرەڕای ئەوەی هاوڕای بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ئارامن؛ تێکڕا ئامادەی واژۆکردنی پەیماننامەیەکیشن کە بانگەشەیەکی سەردەمیانە و دوور لە پێشێلکاری ئەنجام بدەن
نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا دەڵێت، 4 تەرم لە رووداوی نوقمبوونی بەلەمەکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نزیک لە دوورگەی سامۆسی یۆنان دۆزراونەتەوە
دووشەممە، 23-09-2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و رێتنۆ مارسوودی، وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیزیا، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد؛ بۆ لێخۆشبوون و هەڵگرتنی ڤیزە بۆ خاوهن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاریی لەكاتی سهردانی هاووڵاتیانی هەردوولا."
لە هەولێر کەسێک دەستگیرکرا کە بە گوتەی پۆلیسی هەولێر، بە سناپچاتێکی ساختە، چەندین ئافرەتی هەڵخەڵەتاندووە و فێڵی لێکردوون. ئەکاونتەکە بە ناوی 'خودایە زۆر شوکر یاڕەب' بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: ئەو وانەبێژانەش کە پێش ساڵی 2023-2024 وازیان لە وانەبێژی هێناوە ناویان رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
ئەو پیاوەی دوێنێ لە نەجەف ژنەکەی خۆی سەربڕی، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی موسەننا دەستگیرکرا و رادەستی پۆلیسی نەجەف کرا. پیاوەکە دانی بە تاوانەکەدا ناوە گوتوویەتی، "نەمویستووە هاوژینەکەم وانەی تایبەت بڵێتەوە."
راوێژکاری راگەیاندنی بارەگای بارزانی لە وەڵامی قەیس خەزعەلی دا دەڵێت: بەبیرتان دەهێنینەوە کە دەستوور پەسەندی کردووە و دانی بەوەدا ناوە کە هێزی پێشمەرگە بەشێکی دانەبڕاوە لە سیستمی سەربازیی نیشتمانیی عێراق.
دەزگای لووتکە ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە 23 هەزار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە و دەشڵێت، لەماوەی شەش ساڵدا 194 کۆچبەر لەکاتی پەڕینەوە لەو کەناڵە گیانیان لەدەستداوە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "هەر لایەن و بەربژێرێک پیشێلی رێنماییەکانی بانگەشە بکات، دەدرێتە دادگە."
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و نشینگە و پاسپۆرتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا گوتی: "لیژنەکانی بەشی کاروباری نشینگە توانیویانە لە سەرەتای مانگی تەممووزی ئەم ساڵەوە تاوەکو 10ـی ئەم مانگە، 68 پەنابەری نایاسایی رەوانەی وڵاتەکانیان بکەنەوە."
گەنجێک کە بۆ راوەماسی چووبووە رووباری سیروان، خنکا. گوتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان دەڵێت: "تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە."
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت: ئەم ساڵ زانکۆلاین بە کۆمەڵێک نوێبوونەوە خراوەتە بەردەست قوتابیان، هەموو قوتابییەک لە زانکۆڵایندا ناو و ژمارەی نهێنی تایبەت بە خۆی هەیە، کە وردەکاری و تایبەتمەندییەکانی قوتابییەکەی تێدایە.
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو خێزانی گەڕەکی کارێزی خانەقین؛ گەنجێک کوژرا. بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی خانەقینیش دەڵێت: کوژراوەکە ئاسەواری لێدان لەسەر دەست و شانی هەبووە.
دوێنێ پێنج کەسایەتیی عەربەت بە نوێنەرایەتیی دانیشتووانی ناحیەکە سکاڵایان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی تۆمارکرد.
فەهمی بورهان پەیامێکی ئاراستەی هاونیشتمانییانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان کرد و پێی راگەیاندن کە "ئەگەر هەر ئیش و کارێکتان هەیە، کارتی نیشتمانی و فۆڕمی خۆراکتان بنێرنەوە بۆ نزیکترین خزمتان کە لەو ناوچانە کوردستانیانەدا دەژین بۆ ئەوەی لە پڕۆسەی گەمارۆدان و ژمارەکردن ناوتان تۆمار بکرێت."
کەشناسێک دەڵێت، پێشبینی دەکرێت رۆژی هەینی باران ببارێت و کەشەکە بە تەواوی ببێتە پاییزە.
پەیجەر چییە و چۆن تەقییەوە؟
پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای دەزگەی شەهیدانی تێپەڕاند؛ 'مووچەی شەهیدانی پێشمەرگەی ناوچە کوردستانییەکان هاوتای عێراق دەکرێت'
بە گوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران کە دوێنێ 16ـی ئەیلوول دەرچووە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، بڕیار دراوە ئەو مامۆستایانەی خوێندنی باڵا کە ناویان لە لیستی 2023-2024ـی وەزارەتی داراییدا هەبووە بە گرێبەست بکرێن.
بهڕێوهبهرى ناحیهى عهربهت دهڵێت، "شارهوانیی سلێمانى" ژمارهیهكی زۆر سهگى گهڕى له سنوورى ناحیهكهیان بهڕهڵڵا كردووه. شارەوانیی سلێمانیش رەتیدەکاتەوە کارێکی لەو شێوەیەیان کردبێت.
پڕۆفیسۆر و مامۆستایەکی زانکۆ لە کەنەدا لەبارەی سیستمی خوێندن لە کەنەدا دەڵێت، "لێرەدا لە هەر شارەو بەگوێرەی ژینگەی خۆی پڕۆگرامی خوێندن دادەڕێژرێت."
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە پرۆسەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ هێنا. بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: نزیکەی سێ هەزار مامۆستا دەکرێنە گرێبەست.
بەلەمێکی گواستنەوەی پەنابەران کە لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتبوو لە نۆكەندی ئینگلیز بە 59 کۆچبەرەوە ژێرئاو كەوت، یەكێك لەوانەی لە ناو بەلەمەکە بووە و گیانی لەدەستداوە، گەنجێکی خەڵکی دەربەندیخانە.
شەڕ لەنێوان چەند خێزانێکی ئاوارەی سووریی دانیشتووی بەغدا دروستبوو. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، 35 پیاو، ژن و منداڵیان بە تۆمەتی شەڕەکە دەستگیر کردووە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، لە سنوورەکەیان سێ تووشبووی کۆلێرا تۆمار کران
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، وڵاتانی رۆژئاوا لە ناوچەکە لەسەر پرەنسیپی "پارچەی بکە و بەڕێوەی ببە" کار دەکەن. دەشڵێت، "دەتوانین بەبێ رۆژئاوا کێشەکانمان چارەسەر بکەین."
لە ناوچە گەشتیارییەکانی دۆڵی ئالانە لە سنووری قەزای خەلیفان، منداڵێک سەری کەوتە ژێر تایەی ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە گیان لەدەستدا
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی مەولوودەوە، رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر موحەممەد (د. خ)، پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە "رەبیەیەکی کۆنی حکومەتی بەعس بووە و هیچ کەسێکی لێنەبووە و نازانرێت بۆچی لەو شوێنە چۆڵە دراوە."
ئەمڕۆ جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتێک بۆ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری نەکراوە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی دەکەن راست نین."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئەیلوولی 2024، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "ناوچەکانمان بەگشتی لەژێر کاریگەریی بارستە ھەوایەکی فێنکدایە، کە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ھەست بە فێنکی کەشوھەوا دەکرێت. بەڵام لە رۆژی دووشەمەی ھەفتەی داھاتووەوە بارستە ھەوایەکی فێنکتر و بەرفراوان کە ئێستا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەورووپایە بەسەر دەریای نێوەڕاستەوە روو دەکاتە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە کە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دەکەونە ژێر کاریگەرییەکانی."
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 2:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "رۆژێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە یەکەمجارە سەرۆککۆماری ئێران سەردانی بکات، ئەم سەردانەش دەبێتە خاڵێکی وەچەرخان لە پەیوەندییەکانی هەردوولا، من لە کۆبوونەوەکان بەشدار بووم و بەڕاستی گفتوگۆکان دڵخۆشیان کردم، چونکە هەست دەکرێت کە پەیوەندییەکان دەچنە ئاستێکی باڵاتر."
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە چەمی رێزان لە سنووری سلێمانی، دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون. هەروەها، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای سۆران، مێرمنداڵێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆران و ژمارەی وەزیفيیان بۆ وەزارەتی دارایي فیدڕاڵ بنێرێت. ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، لیستەکە بنێردرێت دوو مووچە رەوانە دەکرێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت، سەرۆککۆمارەکانی ئێران و عێراق لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەیاندا بە "زمانی کوردی" قسەیان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە زمانی کوردی وەڵامی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە بەغدا دایەوە و گوتی: "سڵاومان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەیە و لە خزمەتیانداین، پشت بەخوا لە بەرنامەماندایە دەچینە ئەوێ و قسەیان لەگەڵ دەکەین."
بە فەرمانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، پارەی وانەی زێدەکیی نیوەی دووەمی ساڵی رابردووی مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین خەرج دەکرێت
سکچوون و رشانەوە لە کۆیە روو لە زیادبوونە. گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت: زۆربەی تووشبووەکان منداڵن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رادەستکردنەوەی پەنابەرێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئێران، دەڵێت، "پێچەوانەی دەستووری عێراقە".
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختیی بریندار بوو.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "لەسەر فەرمانى مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، هاوکاریی دارایی بەسەر زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی قەیسەریدا دابەش کرا."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی قسەکانی باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، "لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "لەدرێژەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابوری لەهەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەچارەسەری کێشە ئابووری و داراییەکان لە نێوان هەردولا بەڕێوەچوو."
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، یەکێتی بەهزاد خوسرەویی رادەستی ئێران کردووە و ئەوان وەکو ئەنجوومەنی ئاسایش ئاگاداری ئەو کارە نین
وەزارەتی دارایی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دوو بەربژێری رەوتی هەڵوێست و جووڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە
گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت: هاونیشتمانییەک بەهۆی "رووداوێكی سەیر"ـی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
حکومەتی عێراق باج زیاد دەکات. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی، حکومەت پشت بە پەیڕەوێکی نوێی چاکسازیی باج دەبەستێت.
پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر بۆ چارەسەری کێشەی ئاو رادەگەیێنرێت. بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەڵێت: پڕۆژەکە کێشەی کەمئاویی بۆ 15 تاوەکو 20 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکات.
بەهۆی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل لە کەرکووک، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شارۆچکەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر، باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەى "بە هەڵە" لە منداڵێکی دەدات و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات
بەشێک لە جووتیارانی کورد و تورکمانی سنووری پارێزگای کەرکووک دەڵێن، "هەندێک لایەن هێشتا لە خەونی داگیرکاری بەخەبەر نەهاتوون و دەیانەوێت دەست بەسەر ماڵ و موڵکماندا بگرن."
مەلا بەختیار دەڵێت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کام بەربژێر و لیستی بەدڵ بێت، دەنگی پێدەدات
بە تۆمەتی پارە وەرگرتن لە هاونیشتمانیان بەناوی دامەزراندنەوە، پیاوێک لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سلێمانی دەستگیر كرا
هاونیشتمانییەک لە نزیک گوندی قەرەنازی سەر بە پارێزگای دهۆک؛ لەکاتی شۆفێریدا جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق ئاماری شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نزیکەی دوو ملیۆن سەرپێچیی هاتووچۆ تۆمار کراون
وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیێنێت، حکومەتى هەرێمى کوردستان بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، کرێى بەستنى پێوەرى ئاوی بۆ کەمتر لە نیوە کەمکردەوە
کارەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە. بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە پڕۆژەکە، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ملیۆنێک مووچەخۆر لە (هەژماری من) تۆمار بکرێن. بەرپرسێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیش دەڵێت، "ئەم هەفتەیە بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەی زیاتر لە 120 هەزار لەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە تازە هەژماری بانکییان کردووەتەوە."
ئەمڕۆ سێشەممە، رابەر حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیک کاژێر 9:00ـی شەوی رابردوو، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ لە حاجیاوە خۆی بە دوو کەسدا کێشاوە کە هاوژین بوون. پیاوەکە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ژنەکەش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".
به تۆمهتی دزینی دەیان سهر ئاژهڵی هاونیشتمانییەکی قەزای دووکان، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هەردووکیان دانیان بە تاوانەکەدا ناوە.
ئەنجوومەنی باڵای گەنجان کە سەر بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقە، قەرز بە گەنجانی بەهرەمەند دەدات. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، قەرزەکە بە گەنجانی هەرێمی کوردستانیش دەدرێت.
باوکەکە دەستگیرکراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا گوتوویەتی، "کێشەم لەگەڵ هاوژینەکەم هەبووە؛ بۆیە ئەو تاوانەم ئەنجامداوە."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2024، ئیخلاس دلێمی، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا رایگەیاند: "پێشنیازی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانمان خستە بەردەم سەرۆکوەزیرانی عێراق، رێكاری پێویست بۆ ئەو پرسە گیراونهته بهر و له رۆژانی داهاتوودا مووچهی خانهنشینانی ههرێمی كوردستان لهگهڵ خانهنشینانی حكومهتی فیدراڵ یهكدهخرێن و هاوتا دەکرێن."
ئەمڕۆ یەکشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، "بوونی ئەمریکا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دۆخی ناوچەکە هەیە، لەوەش زیاتر بە هۆکاری سەرەکی ناجێگیری دۆخی ئێستای ناوچەکانی ئەودیو و کەناری رۆژهەڵاتی فورات و باشووری رۆژهەڵات دادەنرێت، ئەوان بە رووبەری 55 کیلۆمەتر دەستیان بەسەر شارۆچکەی تەنەف دا گرتووە، کە بیانووەکەیان بنبڕکردنی داعشە، لە کاتێکدا راست ناکەن و ئامانجی سەرەکی ئەوان دەستگرتن بوو بەسەر ئەو ناوچانەدا."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2024، محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ جووتیاراندا هەموو شتێک کۆتایی پێهێنراوە و وەزارەتی دارایی بڕی 1 ترلیۆن دیناری بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، نەینەوا و کەرکووک تەرخان کردووە."
نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو جەنگ و قەیرانە هەمەجۆرانەی بە درێژایی ساڵانی رابردوو رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، وایکردووە خەڵکی گوندەکان بەرەو ناوەندی شارەکان کۆچ بکەن، کە ئێستا 70٪ـی دانیشتووانی عێراق لە شارەکاندا دەژین."
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئابی بڵاوکردەوە و گوتەبێژەکەی بە رووداوی گوت: سێ تۆمەتباری بڵاوکردنەوەی هزری بەعس دەستگیرکراون.
ئاگر لە چیای ئاوەگرد لە سنووری سماقووڵی سەریهەڵدایەوە، دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆنترۆڵ کرابوو. ئاگرەکە زۆربەی چیاکەی داگیرکردووە و تیمەکانی بەرگریی شارستان و خەڵک هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن، بەڵام تائێستا بێ ئەنجام بوون.
سەرەتای مانگی داهاتوو کۆنفرانسی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
لە پارێزگای ئەنبار منداڵێک بە جەستەیەکی دوو سەر لەدایکبووە و تەندروستیى ئەنبار دەڵێت: تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە.
وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دا. پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت: ئەو رەزامەندییەی حکومەتی عێراق، گەرەنتیی مووچەی ئەو مامۆستایانە دەکات.
بەشێکی بەربژێرانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و لێدوانەکانیاندا جۆرێک لە بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لیژنەی تایبەت پێکهێنراوە و چەند سزایەک بۆ سەرپێچیکاران ئامادەکراون.
پەرلەمانی عێراق سبەی شەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ 3 پڕۆژە یاسا و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایەکی دیکە دەکات.
بانکی ناوەندیی عێراق هەنگاوێکی نوێی حەواڵەی دەرەکی بە هاوبەشیی 13 بانکی عێراقی دەستپێدەکات.
فەرماندەیی پۆلیسی دیالە دەستگیرکردنی ژنێکی دانیشتووی بەعقوبەی ناوەندی پارێزگاکەی راگەیاند و دەڵێت، نیازی هەبووە کچەکەی بفرۆشێت یان لە بەرامبەر لەشفرۆشی پێکردنیدا پارە وەربگرێت.
سەرۆکی کۆمەڵەى پەلەوەرخانەكانی سلێمانی و گەرمیان دەڵێت، بڕیاریان داوە لە دادگاى فیدراڵیى عێراق سکاڵا تۆماربکەن، ئەوەش بەهۆى ئەو ئاستەنگەی بازگەکانی عێراق بۆ بەرهەمی هاونیشتمانیان بۆ شارەکانی باشوور و نێوەڕاستی عێراق دروستی دەکەن.
گەنجێکی کوردی خەڵکی سلێمانی، بەشداری لە پرۆگرامێکی رووسیدا کرد و لەگەڵ گرووپێکدا چوونە جەمسەری باکووری زەوی؛ ئەو شوێنە دوایین خاڵی زەویشی پێ دەڵێن.
لە قەزای بێجی چەند چەکدارێک هێرش دەکەنە سەر خێزانێک و 3 کەس دەکوژن، دواتر ئاگر لە جەستەیان بەردەدەن.
بەگوێرەی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق، تەنیا ئەم ساڵ سێ تۆن مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە کە بەشی زۆری لە وڵاتانی دراوسێوە براوەتە نێو عێراق.
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ناسراو بە (ئۆپێک) گەیشتە بەغدا. گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر دوایین پێشهاتەکانی بازاڕی نەوت.
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە سنووری کۆیە، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەك سەرنشینی دیکە بریندارن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئابی 2024، خالید شیمال، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری دروستکردنی 3 بەنداوی گەورەی گلدانەوەی ئاوی باران و لافاو لەپارێزگاکانی نەینەوا، کەربەلا و موسەننا دراوە، کە نەخشەسازیان بۆ کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێت."
ساڵی رابردوو دادگەی لێکۆڵینەوەی نەجەف بە پێی مادەی 340 لە یاسای سزادان، بە پشتبەستن بە سکاڵای غەیس ئەبو شەبع، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ زەید تاڵەقانی دەرکرد.
دوای چوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و دواتر کشانەوەیان لە ناوچەکە؛ فەرماندەی لیوای 5ـی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت "دۆخی ناوچەکانی سنووری کوڵەجۆی گەرمیان بەتەواوی ئاسایی بووەتەوە و بۆشاییە ئەمنییەکانیش پڕدەکرێنەوە."
بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی دارخورمای بەسرە دەڵێت، پار بەرهەمی هەر دارێکی خورما 65 کیلۆ خورما بووە، بەڵام پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ زیاتر بێت.
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەگرێبەستکردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژی دا، وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: بە ئەگەری زۆرەوە مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە خوێندنی باڵاش گرێبەستی هەمیشەییان بۆ دەکرێت.
بەگوێرەی ئاماری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، تەنیا لە 20 رۆژی رابردوودا، زیاتر لە چارەکە ملیارێک پەیوەندیی تەلەفۆنی کراون.
تەندروستی کەرکووک دەڵێت، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری كەركووک، تازە زاوایەك ملی بەر پانكە دەكەوێت و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە رایگەیاند: ئەو هێزەى حەشدی شەعبی کە چوونەتە نزیک کێڵگەیەکى نەوتى کفرى، بە "هەڵە" چوون و لەگەڵ کۆمپانیایەکى نەوت دا بوون کە سنوورى کارەکەیان ئەو ناوچەیە نییە.
عەمید کاوە غەریب، فەرماندەی لیوای 5ـی هێزەکانی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، "دۆخی ناوچەکانی سنووری ناحیەی کوڵەجۆ بەتەواویی ئاسایی بووەتەوە و هیچ چەکدارێکی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە نەماون".
لە پارێزگای ئەنبار تۆڕێکی نێودەوڵەتیی چوار کەسی، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، دەستگیرکران.
بە ئامانجی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا، ژمارەیەک هاونیشتمانی خەڵکی سلێمانی و دەڤەری راپەڕین چوونەتە تونس و لەوێ دەستگیرکراون. بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: رۆژی دووشەممە چارەنووسیان یەکلایی دەبێتەوە.
سەرۆک هۆزەکانی سامەڕا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن "رووداوێکی لەو جۆرە بە واتای بوونی کەلێنی ئەمنیی گەورە لە شارەکە دێت."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا شاری ئاکسارای تورکیا، دوو هاونیشتمانیی شاری کۆیە و هاوژینی یەکێکیان کە ژنێکی بەریتانییە، گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی دادی عێراق چەند رێکارێک بۆ رێکخستنەوەی گرتووخانەکان دەگرێتەبەر. گوتەبێژی وەزارەتی داد دەڵێت "زیندانییەکان بەگوێرەی تاوان و ماوەی سزاکانیان جیادەکەینەوە."
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات. جێگرەکەی، سەردانەکە بە رۆتینیی وەسف دەکات و راوێژکارێکی سوودانیش دەڵێت: ئەرکی بانکی ناوەندییە دانوستاندن بۆ هەڵگرتنی سزا ئەمریکییەکانی سەر بانکە عێراقییەکان بکات.
عەدنان سیراج، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەروەردە و فێرکردن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم ساڵ چاپخانە عێراقییەکان چاپکردنی پەرتووکی سەرجەم قۆناخەکانی خوێندنیان لەئەستۆ گرت. ئەمە یەکەمجارە کارێکی لەو جۆرە بکرێت کە بە سەرکەوتوویی کرا و پەرتووکەکانیش بەسەر قوتابخانەکاندا دابەشکران. یەکەمجاریشە لە ساڵی 2003ـەوە دابەشکردنی پەرتووکی قوتابخانەکان لە سەرەتای دەوامی قوتابییەکان دەستپێدەکات".
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بانگهێشتنامە بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەن نێردراوە. تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بە فەرمی ئاگاداری نەکردووینەتەوە کە بەشداری ناکات".
لەکۆی 150 هەزاری پشکی پارێزگاکان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی گرێبەست کە لەبودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە، پارێزگای کەرکووک زیاتر لە 7 هەزاری بەردەکەوێت. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، لەو شێوازی دابەشکارییەی لە کەرکووک بڕیاری لەسەر دراوە، مافی کورد کەمتر لەبەرچاو گیراوە و هەربۆیە گۆڕانکاری تێدا دەکەن.
نوور زوهێر کە بە تۆمەتباری سەرەکیی "دزی سەدە" ناودەبرێت، بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووە و بەپێی زانیارییەکان "دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە."
ئاگر لە چیای سەفین کەوتووەتەوە و بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت: تیمەکانمان لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنیدان.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، تەنیا لە 10 رۆژدا هەزاران تێرابایت داتا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارهێندراوە.
ئەفسەرێکی سوپای عێراق بە پلەی عەقید لەنێو ماڵەکەی خۆی لە بەغدا کوژرا. فەرماندەیی پۆلیسی رەسافەی بەغدا دەڵێت، بکوژ پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ هاوژینی ئەفسەرەکە هەیە.
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، "کوێت بە قووڵایی 70 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکی عێراق". ئەمینداری سندووقی کۆمەڵەی رۆژنامەڤانانی کوێتیش دەڵێت، ئەو تۆمەتانەی دەدرێنە پاڵ کوێت دوورن لە راستییەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق رەتیدەکاتەوە حکومەتی عێراق کێشەی "نەبوونی" پارەی نەختینەی هەبێت.
مانگی ئەیلوول پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیارییەکانی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات. بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: پرۆسەکە کارئاسانییەکی زۆرە بۆ هاووڵاتییان و حکومەت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی ئابی 2024، د. فەرمان تاڵەبانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقووق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیک کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو، لە نزیک گوندی سنووری سەر بە قەزای داقووق، بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆر هەردوو شۆفێرەکە کە یەکێکیان تەمەنی 13 ساڵە و ئەوی دیکەیان 16 ساڵە، گیانیان لەدەستدا."
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی تائێستا هیچ تووشبوویەک [لە عێراق] تۆمارنەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی ئابی 2024، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک، نوسراوێکی فەرمیی بۆ یەکە ئیدارییەکان و دیوانی پارێزگا ناردووە و ئاماژە بەوە دەکات، "رێنماییتان دەکەین بە بەکارهێنانی زمانی تورکمانی و سریانی لە پاڵ هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی لە سەرجەم ئەو نوسراوە فەرمییانەی لە فەرمانگە و دامەزراوەکانتاندا دەریدەکەن، ئەمەش لەپێناو جەخت کردنەوەیە لە برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکووکدا."
نزیکەی 50 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعش لە کەمپی هۆلن لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان. بە گوتەی بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، 10 هەزار هاووڵاتی عێراقی لەو کەمپەوە گەڕێندراونەتەوە و 22 هەزاری دیکە ماون
کەرکووک رێکارەکانی خۆپارێزی و رێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون دەستپێکرد. بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، سەرجەم هاووڵاتییانی هاتوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک پشکنینی پلەی گەرمییان بۆ دەکرێت
عێراق دەیەوێت لە رێگەی گازی ئەمۆنیای شین (کەم کاربۆن)، کۆتایی بە پیسکردنی ژینگە بهێنێت. گوتەبێژی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان دەڵێت: یەکەم پڕۆژەی بەرهەمهێنان لە بەسرە دەکەینەوە.
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی شنگال-تەلەعفەر روویدا و پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان کوردی ئێزدیی شنگالن.
لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان کار بۆ تۆمارکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە لیستی سوودمەندبووانی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەکات. ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت: لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کار بۆ ئەو مەبەستە پێکدەهێنرێت.
دەیان منداڵی بیانی لەگەڵ دایکەکانیان لە زیندانەکانی عێراق دان. گوتەبێژی وەزارەتی داد دەڵێت: گوشاری بەردەوام لە باڵیۆز و نێردە دیپلۆماتەکانی ئەو وڵاتانە دەکەین بۆ ئەوەی منداڵەکان وەربگرنەوە.
فەرمانبەرێکی گومرگی گەرمیان نزیکەی 240 ملیۆن دیناری لە بانکی پەروێزخان بردووە و دیارنەماوە. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: تۆمەتبارەکە فەرمانی گرتنی هەیە و هێزەکانی پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر بۆ کردنەوەی دەروازەکانی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمیی لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی دەڵێت: بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەمان کردووە.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق نەبوونی پارەی نەختینە بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە دەزانێت و راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دەڵێت: حکومەتی عێراق هەرگیز پارەی نەختینەی لێنابڕێت.
راکان جبووری رایدەگەیێنێت: لە کەرکووک بەشداریکردن لە هەر رێککەوتنێک رەتدەکەنەوە؛ 'ئەگەر خۆمان لەسەرەتاوە داینەڕێژینەوە.' ئەندامێکی یەکێتیش لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەڵێت: هەموو ئەو شتێک وەکو خۆی دەڕوات و هیچ رێککەوتنێکی نوێ ناکرێت.
وەزارەتى داد بڕیاری کردنەوەى دادنووسى ئێوارانی لە ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین دا. سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دەڵێت، بەمزووانە دەکرێتەوە
دوای راگەیێندراوەکەی رۆژی پێنجشەممەی حیزبی سیادەی سوننەکان تایبەت بە هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی کەسێك بۆ دانوستاندن تایبەت بە دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، مەشعان جبووری لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا هەڕەشە لە حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "ئەگەر داوای لێبووردن نەکەن"، راستییەکان ئاشکرا دەکات
لە سبەی شەممەوە رێکارە ئەمنییە تووندەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا نامێنن. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، رێڕەوی چوونە ژوورەوە بۆ فڕۆکەخانە بەسەر شەش رێڕەودا دابەش دەکرێت
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سلێمانی لە سنوورى شارباژێڕ لە ئاودا خنکا.
لە کەربەلا ئەنجوومەنی پارێزگاکە بڕیاریدا، لە 18 تاوەکو 27ی ئاب پشووی فەرمیی دەبێت، بەڵام بڕیارەکە هێزە ئەمنییەکان، کارمەندانی تەندروستی و شارەوانیی ناگرێتەوە، ئەوەش بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رێوڕەسمی ماتەمینییەکە دەبێت.
دوای هۆشدارییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: تائێستا هیچ تووشبوویەکی ئەو ڤایرۆسە لە عێراق تۆمارنەکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی ئابی 2024، زوحا جبووری، گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەم ساڵمان ناو ناوە ساڵی کانزاکان؛ چونکە رۆژانی 16 و 17ـی تشرینی یەکەمدا کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ پیشەسازی و کانزاکان بەڕێوەدەچێت."
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و وەڵامی قسەکانی رۆژی چوارشەممەی جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە، کە بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی رووداو لێی دەپرسێت؛ ئایا هێزەکانتان لە عێراق دەکشێننەوە؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، "لە هیچ کام لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ شاندی عێراقی، باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکامان نەکردووە."
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
لە نووسراوەکەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 14ـی ئابی 2024)ـی پارێزگاری کەرکووک دا هاتووە "بە لەبەرچاوگرتنی تەواوبوونی ماوەی یاسایی تەمەن بۆ خانەنشینبوون و بەگوێرەی بڕگەی یەکەم لە مادەی 10ـی یاسای خانەنشینبوون، بڕیاردرا بە خانەنشینکردنی؛ راکان سەعید عەلی، وەکو جێگری پارێزگار/ پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک، جێبەجێکردنی بڕیارەکەش لە 1ـی 7ـی 2024ـەوە دەستپێدەکات."
حکومەتی عێراق کارەکانی پڕۆژەی گەشەپێدان خێراتر دەکات. گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش دەڵێت: پشکنین و رووپێوی پڕۆژەکە تەواو بووە.
جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی پارەی گەنمەکانیاندان. وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش هەمان کێشەیان هەیە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەکەن پارەکە خەرج بکات
لە چەند رۆژی داهاتوودا 15 هەزار زەویی کارت لە هەولێر سەنەدی تاپۆیان بۆ دەکرێت. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، تائێستا زیاتر لە 71 هەزار زەوی کارت تاپۆ کراون
وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بە پێویستی بۆ قەرزکردنی 10 تریلیۆن دینار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵ کردووە. راوێژکارێکی سوودانی دەڵێت، قەرزەکە هیچ بارگرانییەک لەسەر بودجە دروست ناکات
سەبارەت بە گرنگیی بازاڕە ناوەندییەکان بۆ هاونیشتمانیان؛ زوهرە گەیلانی دەڵێت "دانانی نرخ بۆ کاڵا و شتومەکەکان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و چاودێریی راستەوخۆی حکومەت بۆ نرخەکان؛ دوو لە گرنگترین سوودەکانی ئەو بازاڕانەن."
20ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ سەرژمێری دەستپێدەکات و زیاتر لە 130 هەزار کارمەند بەڕێوەی دەبەن. وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، مووچە و خەڵاتی رێزلێنان بە کارمەندانی سەرژمێری دەدرێت، ئەو کارمەندانەش فەرمانبەری حکومەتن پلەیان بەرز دەکرێتەوە و لەپێشینە دەبن بۆ وەرگرتنی زەوی
زیاتر لە 2000 کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بە مینڕێژکراوی ماوەتەوە. فەرمانگەی کاروباری مینی عێراق دەڵێت، "لە ساڵی 2003ەوە 4540 کیلۆمەتر چوارگۆشەمان پاککردووەتەوە."
منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ لە زێی گەورە خنکا. بەرگریی شارستانیی خەبات دەڵێت: هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
حیزبی سیادە، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی لە ئەندامێتیی حیزبەکەی دوورخستەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، سەرکردەیەکی "مەترسیداری" داعش لەلایەن هەواڵگریی سەربازیی ئەنبارەوە دەستگیرکراوە.
حکومەتی عێراق بازنەی سوودمەندبووانی یەکەی نیشتەجێبوون فراوانتر دەکات. گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت: 20 چینی کۆمەڵگە سوودمەند دەبن و 50٪ـی پارەکەش لەسەر حکومەت دەبێت.
حکومەتی عێراق کار بۆ تووندوتۆڵکردنی سنوورەکانی دەکات و گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت، "2201 بنکە و تاوەری چاودێریمان لە سنوورەکان داناون".
کۆتایی ئەم ساڵ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق دیاریکراوە. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، 140 هەزار کارمەند بۆ ئەنجامدانی ئامادە دەکرێن
هێڵى ئاسمانیی عێراقى لە هەوڵی فراوانکردنی گەشتەکانیدایە. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، کار بۆ هەڵگرتنی سزاکانی ئەورووپا دەکەن.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا کۆمپانیایەک لە دروستکردنی شکستی هێنا؛ سندووقی قەرزی سعودی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار جێبەجێ دەکات.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەست دەکات بە قۆناخی دووەمی تۆمارکردنی ناوی کرێکاران لە بیمەی تەندروستی، لەو قۆناخەشدا نزیکەی 252 هەزار کرێکار بیمەیان بۆ دەکرێت.
ئەندامێکی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، تاوەکو ئەو دابەشکارییەی لە پۆستە کارگێڕییەکان کراوە هەڵنەوەشێتەوە، ئامادەی هیچ دانیشتن و گفتوگۆیەک نابن. لایەنی بەرامبەریش ئەو داواکارییە رەتدەکەنەوە.
پەیامنێری رووداو لە بەغدا لە باسی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری دارایی بە ئەندامانی لیژنەکەی گوتووە کە "تەندروستیم باش نییە" و ناتوانێت بەشداربێت.
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نزیکەی 300 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی پشتێنەی سەوزی شارەکانی عێراق تەرخانکراوە، بەڵام یەک داریش بە سەوزی نەماوەتەوە.
نزیکەی 5 ملیۆن زیارەتکار لە ئێران و پاکستانەوە بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن روو لە کەربەلا دەکەن و وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ئامادەباشی وڵاتەکەی بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران نیشاندا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری چالاکییەکانی وەزارەتەکەی لە پڕۆسەی بنبڕکردنی تاوانی رێکخراو بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵ بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئاماری وەزارەتەکە، ژمارەی تاوان بەراورد بە 6 مانگی سەرەتای پار 23% زیادی کردووە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری شاری بەغدا، ژمارەیەک داواکراویان دەستگیر کردووە، هەروەها دەستیان بەسەر چەندین تەقەمەنی و کەرەستەی تەقینەوەدا گرتووە
سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خەڵکی شنگال دەرکرد و رایگەیاند، سەرجەم ئەو خێزانانەی خانووەکانیان رووخاوە قەرەبوو دەکرێنەوە و شارەکەش ئاوەدان دەکەنەوە.
دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی رەتکردەوە کە تایبەت بوو بە پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق. دادگەکە دەڵێت سکاڵاکە لە تایبەتمەندیی ئەواندا نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی نوێی گومرگ و جێگرەکەی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوون.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە رووداوی راگەیاند، بلینکن داوای لە سوودانی کردووە، لە هاوسەنگ راگرتنی دۆخی ناوچەکە رۆڵی هەبێت.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هێزە نایاساییەکان رێگری لە شنگالییەکان دەکەن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و هیچ خزمەتگوزارییەکیشیان پێشکێش ناکەن.
حکومەتی عێراق پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی نیشتمانی راگەیاند. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان دەڵێت: بەم پلانە رێژەی بێکاری بۆ نزیکەی لە 10٪ کەمدەکەینەوە و گەشەی ئابووریی عێراقیش بەرز دەکەینەوە.
لە شەوی رابردووەوە، ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکانی ناحیەی سکتانی سەر بە قەزای کۆیە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە. بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت: ئاگرەکە لە ناوچەیەکی شاخاویی سەختدایە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستیان پێناگات.
گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق رایگەیاند، لە کۆی نزیکەی 300 کارگە کە لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق تۆمارکراون، 104 لەو کارگانە بڕیاری داخستنیان دراوە.
لە پێنج پارێزگای عێراق تیشکی سەروو وەنەوشەیی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و کەشناسیی عێراق داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، کڵاو، چاویلکە و چەتر بەکاربهێنن.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێویستە شنگال بە دەست خەڵکەکەیەوە بێت و رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت.
پۆلیسی بابل لە ئۆپەراسیۆنێکدا 10 کەسی دەستگیر کرد؛ بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی بابل دەڵێت، ئەو کەسانە لە شەقامی پزیشکانی شارەکە کاریان کردووە و کاریان بۆ چەند پزیشکێکی تایبەت کردووە
بەلەمێک لە قەزای خەبات بە خێراییەکی زۆر لە هاونیشتمانییەک دەدات و دەخنکێت. لە گوندێکی سەر بە هەریریش تەرمی هاونیشتمانییەک بە خنکاوی دەدۆزرێتەوە
لە کۆی 119 گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنووری شنگال تەنیا 50یان هەڵدراونەتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئیزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، راگرتنی کارەکانی یونیتاد پڕۆسەکەی خاو کردووەتەوە
وەزارەتەکە دەڵێت، هەلی کار بۆ کەسانی نیڤشکانیش دەدۆزینەوە و دەڕەخسێنین
مانگی سووری عێراقی بە هاوکاریی خاچی سووری نێودەوڵەتی، مانگی سوور و خاچی سووری سویدی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، دەستی کردووە بە پڕۆژەی کشتوکاڵی زیرەک بۆ چاندنی جۆرە گیایەک کە بۆ "ئالیکی ئاژەڵ" بەکاردێت و بە "حەشیشی سوودانی" ناسراوە.
ئەم ساڵ 600 کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە دەستگیرکراون. گوتەبێژی دەزگاکە دەڵێت، ژنان قوربانی یەکەمن
بەرپرسێکی حەشدی شەعبی دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی باسی بەئامانجگرتنی کۆگەی چەک دەکەن، دوورن لە راستییەوە و هێرشەکەی بابل بەشی پزیشکیی سەربازیی دەستەکەیانی پێکاوە
ئەم ساڵ تووندوتیژی دژی ژنان لە عێراق کەمی کردووە، بەڵام تووندوتیژی دژی پیاوان زیادی کردووە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 300 هەزار کرێکار دەستبەری کاریان بۆ کراوە و بەپێی یاسا مافیان پارێزراوە. سەندیکاکانی کرێکارانی عێراقیش وەزارەتەکان بە کارئاسانیکردن بۆ هاتنی کرێکاری بیانی تۆمەتبار دەکات.