یهدهگی بانکی ناوهندیی تورکیا ژمارهی پێوانهیی تۆمارکرد
رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی تورکیا رایگەیاند، یەدەگی بانکەکەیان لە هەفتەی رابردوودا 4 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و گەیشتووەتە 182 ملیار و 953 ملیۆن دۆلار. بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی تشرینی یەکەمی 2025، بانکی ناوەندیی تورکیا داتای هەفتانەی یەدەگی بانکی ئاشکراکرد. تاوەکو 26ـی ئەیلوولی 2025، کۆی یەدەگی گشتی لە 178.85 ملیار دۆلارەوە بۆ 182.95 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
یەدەگی دراوی بیانی لە 85.10 ملیار دۆلارەوە بۆ 86.70 ملیار دۆلار زیادیکردووە، هەروەها یەدەگی زێڕ لە 93.75 ملیار دۆلارەوە بۆ 96.25 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
یەدەگی پوختەی دراوی بیانیش لە 70.40 ملیار دۆلارەوە بۆ 72.72 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
لە هەمان هەفتەدا، وەبەرهێنەرانی بیانی لە بازاڕی پشکەکاندا بە بڕی 158.8 ملیۆن دۆلار پشکیان کڕیوە. هەروەها لە بازاڕی بۆندەکانی قەرزی ناوخۆیی حکومەتدا بە بڕی 415.7 ملیۆن دۆلار بۆندیان کڕیوە.
سپاردەی دراوی بیانیی هاووڵاتییانی نیشتەجێی تورکیاش 241.02 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و گەیشتووەتە 203.95 ملیار دۆلار.