پێشبینی دەکرێ لە باکووری کوردستان بەفر و باران ببارێ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە 3 پارێزگا بەفر و لە 21 پارێزگای دیکەی باکووری کوردستان باران ببارێ. کەشەکە سبەیش بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە 3 پارێزگا بەفر و لە 21 پارێزگای دیکەی باکووری کوردستان باران ببارێ. کەشەکە سبەیش بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
کابینەی حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی بێشتەپە لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێت. هەروەها هەنگاوەکانی تورکیا لە چوارچێوەی جموجووڵی دیپلۆماسیدا تاوتوێ دەکرێن و کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر ئابووری دەخرێنە روو.
وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا رایگەیاند، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئامادەیە لە تورکیا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە و بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە، داوایان لە تورکیا کردووە.
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ئەو هەواڵانەی لەبارەی بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی ئیسلام ئاباد بڵاوکراونەتەوە، راست نین. دەشڵێت: "پاوانخوازیی ئەمریکا و بەردەوامیی گەمارۆی دەریایی رێگرن لە پێشوەچوونی گفتوگۆکان."
سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، "خستنەچوارچێوەی ستراتیژیی پاترییەکانی لیتیۆم-یۆن، گرنگترین بەشی ستراتیژیی تورکیایە بۆ بوون بە بنکەیەکی هەرێمی لە بەرهەمهێنانی پاتریدا."
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لە کەشتییەکدا کە ئاڵای پەنەما هەڵکردبوو، دەست بەسەر 106 کیلۆگرام کۆکایندا گیراوە کە بەهاکەی زیاتر لە 11 ملیۆن دۆلارە و گوتی، "رێگە بە بازرگانانی مادەی هۆشبەر نادەین."
دوای ئەو هێرشانەی کرانە سەر دوو قوتابخانە لە باکووری کوردستان و تورکیا، پیشەسازیی دراما لەو وڵاتە کەوتووەتە ژێر گوشار و بڕیاردراوە سیناریۆی چەند زنجیرەیەک بگۆڕدرێن و دیمەنەکانی تووندوتیژییان تێدا کەم بکرێتەوە، هاوکات چەندین کۆمپانیاش سپۆنسەرکردنی ئەو جۆرە درامایانەیان راگرت.