ئێکسۆن مۆبیل لە سەنگاپور 7٪ ی هێزی کاری کەمدەکاتەوە


رووداو دیجیتاڵ

ئێکسۆن مۆبیل، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان رایگەیاند 7٪ـی کرێکاران و کارمەندانی لە سەنگاپور لە کارەکانی دووردەخاتەوە.
 
سەنگاپور یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئیکسۆن مۆبیل خاوەنی گەورەترین کارگەی پێترۆکیمیایی و پاڵاوتگەیە تێیدا. کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل رایگەیاند بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەک ساڵی رابردوودا زۆر شتی گۆڕیوە و هەلومەرجی بازرگانی بەتەواوەتی گۆڕیوە، لەبەر ئەوە ناچارن بە بنەمای کۆمپانیاکە بچنەوە و بە مەبەستی کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی مۆدێلی بازرگانی کۆمپانیاکە گۆڕانکاری لە هێزی کاری خۆیاندا بکەن.
 
ئێکسۆن مۆبیل دەڵێت: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، 300 کارمەند و کرێکاری کۆمپانیاکە لە سەنگاپورە لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە.
ئێکسۆن لە سەنگاپورە 4 هەزار کارمەندی هەیە و رۆژانە 592 هەزار بەرمیل نەوت لەو وڵاتە دەپاڵێوێت.