لە سنە خەڵاتەکانی 'كاڵ' راگەیێندران و کتێبی 'ببە بە با' لە براوەکانە
لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەمین خولی خەڵاتی "کاڵ" بۆ داهێنانی ئەدەبی بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵات لە بەشی شیعر، چیرۆک و رۆمان پێشکێشکران.
لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەمین خولی خەڵاتی "کاڵ" بۆ داهێنانی ئەدەبی بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵات لە بەشی شیعر، چیرۆک و رۆمان پێشکێشکران.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، "بۆ ماوەی 10 کاژێر پەستانی غاز کەمبووەتەوە و 750 مێگاوات کارەبا بەهۆیەوە کەمبووەتەوە."
لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش دەڵێت: "باسی ئەو گۆڕانکارییانەمان کرد کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت و پێکەوە جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە هەڵوێستی کوردان لە سووریا یەک بێت و دەبێت ئەو دیالۆگەی لەگەڵ شام دەکرێت، بە شێوەیەکی ئاشتییانە مافی گەلی کورد بپارێزێت. هەروەها جەختمان لەوە کردەوە کە گرنگیی یەکێتیی کورد و ئارامیی ناوچەکە بەگشتی بەرپرسیارێتیی هەموومانە و پێکەوە هاوکار دەبین."
دوای ئەڵمانیا، بەریتانیا دەبێتە دووەم وڵات عێراق رێککەوتنی لەگەڵ دەکات بۆ ناردنەوەی پەناخوازان. ئامانجەکە ناردنەوەی هەموو ئەو پەناخوازانەیە مافی مانەوەیان نییە و بە نایاسایی چوونەتە نێو ئەو شانشینەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 70 کۆچبەر لە هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە.
هۆشیار زێباری لە پۆستێکی ئێکس دا دەڵێت: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق بۆ راگواستنێکی سیاسیی ئارام. سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان."
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گرفتى سەدان خوێندکارى خوێندنى باڵا؛ ماستەر و دکتۆرا چارەسەرکرا، کە وەکو وانەبێژ فەرمانى دامەزراندنیان بۆ دەرچووە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک کۆبووەوە و دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات بۆ ناردنی نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ سووریا و دیدار لەگەڵ لایەنە کوردییەکان
فەرید ئیلهامی، ژەنیاری ئامێری تەموورە یان تەمیرە و گۆرانیبێژ، بەرهەمێکی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاسی کاکەییەکان بڵاوکردەوە.
دوای دوو هەفتە لە دەرچوونی بڕیاری دادگە، یوون سووک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور لە لایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە دەستگیرکرا.
له درێژهى بهرنامهى سهردانهكهيدا بۆ بهغدا، ئێوارهى ئهمڕۆ دووشهممه، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەید عەممار ئهلحەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئێوارهى ئهمڕۆ دووشهممه، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هادی عامری، ئهمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم وڵات
پەرلەمانی عێراق دەنگی دا بە درێژکردنەوەی کارکردنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی وڵاتیان تاوتوێ کرد. هەردوولا جەختیان لە دابینکردنی شایستە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کردەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، یەکێک لەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکەدا باسیان کرد پرسی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوو. نێچیرڤان بارزانی داوای کرد، لەو پرسەدا پەرلەمانی عێراق رۆڵی خۆیان ببینن
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق کۆبووەوە و جهختیان له پابهندبوون به دەستووری عێراق کردەوە، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی مادەی 140ی دەستووری عێراق، دەبێت پرۆسەی ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت، بەڵام "ئێستا حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بە شێوەیەکی تاکلایەنە نەوت و گازی ئەم ناوچانە ببات".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختی لە ماف و شایستە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و هیوای خواست هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ تەواوی کێشەکان چارەسەر بکەن.
کەمێک لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کێشەی پیسبوونی کەشوهەوای هەولێر و دهۆک کرد. لەو بارەیەوە، چوار بڕیار دەرکران.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکانی حکومەتی عێراق گوتی، "ناکرێت ئێمە هەموو کێشەی خۆمان کورت بکەینەوە تەنیا لە بابەتی مووچەدا. بەداخەوە بەغدا بە سیاسەتێکی سەرکەوتووانە توانیویەتی کێشەکانی ئێمە بچووک بکاتەوە."
لە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشقی پایتەختی سوووریا، سێ ژن لە نۆرەی خواردن دا گیانیان لەدەستدا.
کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەجیا لەگەڵ هەریەک لە هێمن هەورامی و دەرباز کۆسرەت کۆبووەوە و باسی زوو پێکهێنانی حکومەتی کرد.
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کرد و کۆبوونەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا فارس قادر فەقێ عەبدڵڵا، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ برایەکی کرد و سەرەخۆشیی لێکردن.
تیمەکان لە هەرێمی تبتی چین بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانیانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی رابردوودا و تاوەکو ئێستا تەرمی 126 کەس لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکان دۆزراونەتەوە
کۆمپانیای مێتا بڕیاریداوە واز لە بەکارهێنانی لایەنی سێیەم بهێنێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی راستیی ئەو بابەتانەی لە پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام بڵاودەکرێنەوە، لەبری ئەوە پشت بە کۆمێنتی خەڵک دەبەستێت بۆ دیاریکردنی راستی و دروستیی بابەتەکان
کەمێک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان داوایان لە خۆپێشاندەران کردووە رێگەکە بکەنەوە، رەتیان کردووەتەوە. بۆیە هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەی بە خۆپێشاندەران کرد.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی بۆ دوو پرس لە تورکیایە کە بریتین لە تاوتوێکردنی رەوشی و سووریا و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، عێراق هەمیشە کێشەی نوێیان بۆ دروست دەکات و دڵنیا نین لەوەی ئەم ساڵ پرۆسەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ لە کاتی مەشقدا، "بۆمبێکی بچووک" لە فەرماندەیی زێرەڤانی لە هەولێر دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە بریندار دەبن.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشمەرگەیەک لە کاتی ئەرکی سەربازیی خۆی لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانی ناحیەی کانی ماسێ، "مینێکی کۆن چێندراوی" پێیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
فەرەح بیوتی، ئەو کچە کوردەیە کە بەم دواییە ڤیدیۆیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و ئۆتۆمبێلێکی جیکڵاسی بە دیاری بۆ هاتووە، دەڵێت، خۆی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ خۆی کڕیوە.
شاندی دەم پارتی و پارتی ئاییندەی تورکیا کۆبوونەوە. سەرۆکی پارتی ئاییندە لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، پێویستە کورد لە تورکیا مافیان پارێزراو بێت
سەرچاوە سەربازی و پزیشکییەکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، چەکداران لە نزیک گوندێکی کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین تەقەیان لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کردووە، کە یەکێکیان پاسێکی نەفەرهەڵگر بووە، بەهۆیەوە سێ ئیسرائیلی کوژراون و 7ی دیکەش بریندار بوون
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژیی مامۆستایان بۆ مانگەکانی 7 و 8ـی 2024 کە ئێستا کراون بە گرێبەست، بۆ سنووری سلێمانی خەرج کراوە، بەڵام هەولێر و دهۆک ماون. نوێنەرێکیان دەڵێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەش بکرێت.
دوای دەستبەکاربوونی وەکو وەزیری دەرەوەی سووریا ئەسعەد حەسەن شەیبانی یەکەم سەردانی فەرمیی بۆ سعودیە کرد، بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەردانی هەریەکە لە قەتەر، ئیمارات و ئوردن بکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسیان لە چەند پرسێکی پەیوەست بە هەولێر و بەغدا کرد
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیمەشقەوە رایگەیاند، پێویستە لە باکووری سووریا چەک دابنرێت و چارەسەری سیاسی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی فەرەنسا بکرێت کە کوردن. دەشڵێت، "پێویستە ئاگربەستێکی بەردەوام لە باکووری سووریا جێبەجێ بکرێت".
بەرپرسانی زیندانێک لە شاری ئاڵی باشووری فەرەنسا دەڵێن، بەندکراوێک بە بەکارهێنانی چەقۆ پێنج کەسی لە ستافی زیندانەکە بە بارمتە گرتووە.
بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە، چەکدارانی سوپای نیشتمانیی سووریا، کەسێک لەنێو بازاڕی شاری ئەلباب لە پارێزگەی حەلەب لە سێدارە دەدەن و ئەو خەڵکەش کە لەو دەوروبەرەدان، بە شەق، دار و قۆناخە تفەنگ لە تەرمەکەی دەدەن.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە دیمەشق و لە یەکەم پەیامیدا، هیوای بۆ سووریایەکی "خاوەن سەروەری، سەقامگیر و ئارام" خواست.
راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 11 دوای 17 رۆژ دێت لە راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 10. واتا دابەشکردنی ئەو مووچەیە دوای نزیکەی دوو هەفتە دێت لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە رایگەیاند دوای پشووی سەری ساڵ، دەستدەکەن بە دروستکردنی 'دەفتەری چارەسەری مانگانە' بۆ ئەو نەخۆشانەی
رووداوەکە ئەمڕۆ روویدا، کاتێک سیستمی گازی دووکانی نانەواخانەکە تەقییەوە "کە بەهۆیەوە پێنج کەس بە سووتان بریندار بوون."
لە شاری نیوئۆرلەنزی ئەمریکا، بارهەڵگرێک خۆی بەنێو خەڵکیدا دەکات و 10 کەس گیان لەدەستدەدەن و 30ـی دیکەش بریندار بوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لە هەموو لايهنه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم ههمووان پێكهوه كار بكهن بۆ تێپهڕاندنى ناكۆكييهكان و بە گیانی بەرپرسیاريهتيی نیشتمانيی هاوبهشەوە، بهرهو داهاتوو ههنگاو بنێن".
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردوون، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە [مووچە] لە ساڵی داهاتوو، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت".
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە؛ وێڕای پیرۆزبایی، ئاماژە بەوە دەکات، "دەبێ وەڵامی دەنگ و داواكاریی خەڵكی كوردستان بدرێتەوە، ئەویش لەڕێگەی پێكهێنانی هەرچی زووتری كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
رۆژی دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشی دا گوتی: "بۆ کۆچی دواییی نووسهری دیاری کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا کهمال غهمبار، پرسه و سهرهخۆشی له خانهوادهی بهڕێزیان و نووسهرانی کوردستان دهکهم، هاوسۆز و هاوخهمیانم. خوای مهزن گیانی به بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنهوایی به ههمووان ببهخشێت."
سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین قسەی کرد. پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لێکرد.
ڤیدیۆکلیپی "گوڵ گوڵی"ـی سەلیم سالم و تەها قادر، ترێندی یەکەمی یوتیوبە لە عێراق و زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری لەو توڕە کۆمەڵایەتییە هەیە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهائەدین کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی نوێی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
رۆژی شەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، كەسێک دەستگیركرا كە تۆمەتبارە بە كوشتنی باوكی."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی سەربازیی منبج-ی سەر بە هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ شەوی منبج دەکەین. هەر تێوەگلانێکی هێزەکانمان لە هێرشەکە دا رەتدەکەینەوە."
بارهەڵگرێک خۆی بە پردەکەدا کێشاوە و بەهۆیەوە درزێکی گەورەی تێبووە. شۆفێری بارهەڵگرەکەش برینداربووە
دادگەی کارگێڕیی بەغدا، سکاڵایەکی لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک رەتکردەوە، کە لە لەلایەن ئەندامێکی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار کرابوو.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "زۆر خەمباربووم بە رووداوی تراجیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەرباجیان لە کازاغستان، هاوخەمم و نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەو کارەساتەوە کاریگەر بوون."
ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەڵێت، "پێویستە کێشەی کورد [لە سووریا] چارەسەربکرێت".
ئالین هونەرمەندی کورد، بەبۆنەی سریانی ساڵی نوێیەوە گۆرانییەکی ئاشووری گوتووەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاوی دەکاتەوە.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی جەژنی لە دایکبوونی "حەزرەتی مەسیح" پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت: "هیوادارم دەستپێکێک بێت بۆ سەقامگیری لە ناوچەکەمان و هەموو جیهان."
لەسەر دۆسیەی كوشتنی كچێک هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد. پۆلیس دەڵێت، کچەکەیان لەژێر ئەشکەنجە دا کوشتووە.
دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی دارایی دەڵێت، "ماوەیەکە ئیشی خۆی لەبیرکردووە و هەرجارەی قسە لەسەر چەند بابەتێکی ژمێریاری و دارایی دەکات".
روبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئيسماعيل بێشكچى کرد و لە دیدارەکەدا "سوپاس و پێزانينى گهلى كوردستانى بۆ پشتگيرى و بهرگريكردنى له مافهكانى گهلى كورد دووپات كردهوه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە کۆبوونەوەیەکیشدا وەزیرە ئیتاڵییەکە "ستايشى رۆڵى پێشمهرگهى له شهڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگهى ههرێمى كوردستانى له ناوچهكهدا بهزر نرخاند."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایکڵ واڵتز، کۆنگرێسمانی ئەمریکی کە بەم دواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشانکرا، "چەندین بابەتیان تاوتوێ کرد."
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە؛ بەپێی راگەیێندراوێکی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ دوورخستنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە".
نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".
گویدۆ کرۆزیتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازیی لێ کرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی دوێنێ شەوی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیرم لای قوربانییان و خێزانەکانیانە".
دەرکردنی ئەو بڕیارە بەهۆی ئەوەیە رۆژانی هەینی ژمارەیەکی زۆر خەڵک و گەشتیار روودەکەنە سەنتەری شارەکە، کە قەڵا و بازاڕی سەرەکیی لەوێدا هەڵکەوتوون، هەروەها بازاڕی شێخەڵڵا و پارکی شار و نافوورە لە هەمان سەنتەردان.
سەرۆکی ئۆکراینا لە بەلجیکاوە رایگەیاند قورسە بەبێ یارمەتیی ئەمریکا، پاڵپشتی لە وڵاتەکەی بکرێت
بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەورووپا، ئەمڕۆ لە برۆکسل دەستیان بە دوایین کۆبوونەوەکانی ئەمساڵ کرد، پرسی گەرمی سەر مێزی گفتوگۆکانیان دۆخی نوێی سووریایە، رووداو لەوێیە و لەبارەی داهاتووی کورد و سووریا پرسیاری ئاراستە کردن.
سەرۆکی رووسیا ئەمڕۆ رایگەیاند بەشار ئەسەدی نەبینیوە لەوەتەی بەرەو مۆسکۆ هەڵاتووە، بەڵام دەڵێ "پلانم هەیە بیبینم."
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند "مەرجە هێزەکانی سووریای دیموکرات [هەسەدە] بەشێک بن لە پرۆسەی سیاسیی راگوزەر و شەڕی کۆبانێ و منبجیش بووەستێت." راشیگەیاند "پێویستە کوردانی سووریا بە تەواوی ئاوێتەی پرۆسەی سیاسیی راگوزەر بکرێن."
نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کۆبوویەوە و "دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنییان لە عێراق و سووریا تاوتوێ کرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا رایگەیاند: "پێداگری لەسەر گرنگی و پێویستی و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بە لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان کە دەبێت ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن."
ئەمڕۆ سێشهممە، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جهنڕاڵ كێڤن لێيهى، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، کرد.
بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، لە رۆژی سێشەممە، 17ـی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و رۆژی دووشەممە، 23ـی مانگ کۆتایی دێت.
رۆژی یەکشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: "لێدوانێکی بەڕێز ئەحمەد شەرعـم لەبارەی گەلی کورد لە سووریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتمان و هاوبەش لە سووریای داهاتوو وەسفکردبوو."
تووندڕۆیی و پەڕگیری رێکخراوەکانی وەک قاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) لەنێو کۆمەڵگەی کوردستانی دا گەشەی نەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا ژمارەیەک کورد چوونە ریزی ئەو دوو رێکخراوەوە. دوای جیابوونەوەی بەرەی نوسرە بەسەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع ( ئەبو محەممەد جۆلانی) لە داعش و بەیعەتی بە داعش بەشێکیان چوونە ئیدلب و چوونە نێو چوارچێوەی نوسرەوە، ئێستا زۆربەی هەرە زۆری ئەو چەکدارە پەڕگیر و تووندڕۆیانەی داعش لە ریزەکانی هەیئەی تەحریری شام (هەتەشە)دان.
سەراب گولەر، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە پارتی کریستیان دیموکراتەکان دەڵێت، بەهۆی ئەو دۆخەی کە ئێستا لە ناوچەکە هەیە، وەک ئەڵمانیا هاوکاریی کورد دەکەن و بەرژەوەندییەکانیان پشتگوێ ناخەن.
سەرۆککۆماری فەرەنسا، فرۆسوا بایرووی وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکەی دەستنیشانکرد.
پێتا هایت، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی سەر بە پارتی ئێف دێ پێی لیبراڵەکانی ئەڵمانیا دەڵێت، ئێستا لە شام دەرفەتە و پێویستە گۆڕانکارییەکی گەورە رووبدات، "بۆیە دەمانەوێت پشتیوانی لە کورد بکەین".
چۆپرا لە فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور خەڵاتی شانازیی پێبەخشرا. لەسەر فەرشی سووریش خەڵکێکی زۆر بە گۆرانییە بەنێوبانگەکەی خۆی، "Desi Girl" پێشوازییان لێکرد.
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، کەسانێک ئاهەنگی هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆییان لە رەقە قۆستەوە و "رەفتاری نەشیاویان بەرامبەر بە هێزەکانمان کرد و تەقەی هەڕەمەکییان لە خەڵک کرد".
لە بارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن نایەوێت هیچ شەڕێکی دیکە لە نێو سووریا رووبدات و جەخت لە گرنگیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە شەڕی دژی داعش دەکاتەوە.
دوای ماوەیەکی زۆر لە بێسەروشوێنبوونی، باس لە دۆزینەوەی رۆژنامەڤانێکی ئەمریکی دەکرێت لە یەکێک لە زیندانەکانی دیمەشق.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەشی زۆری کێشە تەکنیکییەکانی مووچەمان چارەسەر کردووە و وامان کردووە هیچ بیانوویەک بەدەست بەغدا نەمێنێت." ئەندامێکی تەکنیکیی شاندەکەش بۆ بەغدا رایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، گەیشتە هەولێر و ئێستا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەدایە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووریی راسپاردووە لەگەڵ گەیشتنی هەر بڕە پارەیەکی دیکە لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەكان بکات.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند، بە نێوەندگیریی ئەمریکا لە منبج ئاگربەست کراوە، لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان و داهاتووی وڵات چەکدارانیان لە شارەکە دەبەنە دەرەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەحرەین لەگەڵ شا، سەرۆکوەزیران، وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەحرەین کۆبووەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "ئێمە بە تەواوی رێز لە ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و ئەو بڕیارانەش کە لەبارەی داهاتووی وڵاتەکەوە دەدرێت". دەشڵێت، "لەم دۆخە هەستیارەدا پشتیوانیی تەواومان بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان دووپاتدەکەینەوە".
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکە توانیویەتی کێشەی گواستنەوەی پارە بۆ مووچە چارەسەر بکات.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی راگەیێندراوەکەی رێباز حەملان دەداتەوە و دەڵێت، "هەر زانیاری و داتا و هەواڵێکی مووچە لە پێگەی فەرمی و پێگەکانی حکومەتی هەرێم بڵاونەبێتەوە جێی متمانە نییە و رەتکراوەیە".
باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق پێی وایە دەبێت لە "سووریای نوێ" وەکو "توخمی سەرەکی" مامەڵە لەگەڵ کورد بکرێت و دەڵێت: "نەک تەنیا لەگەڵ کوردە سەربازییەکانی یەپەگەدا، بەڵکو لەگەڵ کوردەکانی دیکەیشدا مامەڵە بکرێت و مامەڵەیەکی گشتگیر بێت."
رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پاش گفتوگۆیەکی زۆر، توانیویانە مووچەی مانگی 10 خەرج بکەن و مووچەی مانگی 11ش کۆتایی ئەم هەفتەیە خەرج دەکرێت. هەروەها دەڵێت، "بەزووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەکان [مووچەکانی مانگی 10، 11 و 12] دەکرێت".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرەو بەحرەین بەڕێکەوت. حکومەت دەڵێت، سەردانەکەی دوو رۆژ دەخایێنێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "رێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو ئازاد، ئارام، دیموکراتیک و سەقامگیر بێت".
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی پووتین ئەم جارە هاوپەیمانەکەی نەپاراست، ئایا بەهۆی ئەوەوە بوو کە دەستی لە ئۆکراینا بەسترابوو، یان هەستی نەدەکرد ئەسەد چی دیکە شایەنی ئەوەیە بیپارێزێت، یان هەردووکیانە؟
رەغید ئەحمەد تەتەری، فڕۆکەوانی سووریایی، دوای 43 ساڵ زیندانیکردن. ئەمڕۆ دوای ئازادکردنی زیندانییەکان لە شاری دیمەشق، ئازادکرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کاتێدراڵی نۆتردام لە پاریس گوتی، "بەبۆنەی ئەم دەستکەوتە مەزنەوە، پیرۆزبایی لە هاوڕێم سەرۆک ماکرۆن دەکەم."
کوردێکی رۆژئاوای کوردستان لە شاری بیزانسۆنی فەرەنسا کاری دیزایینی جلوبەرگ دەکات و خوازیارانی جلوبەرگی لە خۆی کۆکردووەتەوە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکانیان بۆ دێرەزوور لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان، لێبووردنی گشتی لەو ناوچەیە رادەگەیێنن.
سوپای سووریا رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان لە هەریەکە لە شارەکانی دەرعا و سوێدا دەکشێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا رایانگەیاند، گرووپە چەکدارەکان کۆنتڕۆلی دەرعایان گرتوەتە دەست.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، کۆنترۆڵکردنی خاکی سووریا لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، "مایەی قبووڵکردن نییە."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
سەرۆک بارزانی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئومێد دەخوازێت لایەنەکان "بەشێوەیەکی ئاستییانە بگەنە رێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیریدا بێت."
لە چوارچێوەی 22ـیەمین کۆڕبەندی دەوحە لە قەتەر، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە.
وا بڕیارە رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ شەممە، 7ـی کانوونی یەکەم کاژێر 7:00ـی ئێوارە بەکاتی پاریس [کاژێر 9:00ـی شەو بە کاتی هەولێر] دەستپێبکات و بەو بۆنەیەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکە گوتارێک پێشکێش دەکات.
چوارەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور، لە شاری جەدەی سعودیە بە ناونیشانی "ماڵی نوێی فیلم" بەڕێوەدەچێت. جگە لە پێشاندانی فیلم، چەندین کەسایەتیی دیاری جیهانیی بانگهێشت کراون و ئارەزوومەندانی فیلم لە سەرانسەری جیهان سەردانیان کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هیوا دەخوازێت، گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە پێشڕەوی دژ بە حکومەت و رژێمەکەی بەشار ئەسەد بەردەوام بن.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا رایدەگەیێنن، سوپای سووریا "لەپڕ" لە رۆژهەڵاتی شاری دێرەزوور و دەوروبەری کشاوەتەوە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) فڕۆکەخانەی سەربازیی شارەکەی کۆنترۆڵ کردووە.
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکرد، عێراق و سووریا دەیانەوێت کە ئەو دۆخەی لە دروستبوونی داعش سەریهەڵدا و هەردوو وڵاتەکەی گرتەوە، جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە، بۆیە دەیانەوێت لە رێگەی میکانیزمێکەوە رێگە لەوە بگرن.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلەی رێختەر کەناراوەکانی باکووری ویلایەتی کالیفۆرنیای لە ئەمریکا هەژاند.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن رایگەیاند، هێزەکانیان لە سووریا خستووەتە باری ئامادەیی و چاودێریی دۆخەکە دەکەن تاوەکو لە لایەن داعشەوە نەقۆزرێتەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە لە راگەیێندراوێکی بەپەلەدا دەڵێت، چەکدارانی داعش رووبەرێکی فراوانیان لە پارێزگاکانی دێرەزوور و حمس داگیرکردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا داوا لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەکات، بەپەلە چارەسەرێکی سیاسی بۆ رەوشی ناوخۆی وڵاتەکەی بدۆزێتەوە.
ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دڵنیایی بە محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدات کە ئەوان نابنە هەڕەشە بۆ سەر عێراق، دەشڵێت، دوای "رووخاندن"ی حکومەتی بەشار ئەسەد و "دروستکردنی سووریای نوێ،" دەیانەوێت پەیوەندیی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییان لەگەڵ عێراقدا هەبێت.
بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، ميكيلێ كامێرۆتا، كۆنسووڵى گشتيى ئيتاڵيا سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و ماڵئاوایی لێکرد.
گرووپە چەکدارەکان دوای هێرشکردنە سەر شەهبا رێگری لە خەڵکی دەکەن لەوەی ناوچەکەیان بەرەو ناوچە ئارامەکانی دیکە جێبهێڵن. بەرپرسێکیش لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، 15 هەزار کەس بەو هۆیەوە گیریان خواردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن دەکات بەبۆنەی خەڵاتکردنی وەک یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی لە ئەمریکا.
بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی تۆڕی میدیایی رووداو وەکو یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی لە ئەمریکا خەڵات کرا. خەڵاتەکەی لەسەر بنەمای چالاکی و لێهاتووییە وەکو یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی ساڵی 2024.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند رۆژی یەکشەممەی داهاتوو هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11، دابەش دەکرێت.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ خۆڕاگری پێشانداوە و بە باشی توانی بەرگری لە ئاستی 2640 دۆلار بکات.
ئێوارەی سێشەممە، یوون سووک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور باری لەناکاوی لە وڵاتەکە راگەیاند و دەسەڵاتی سەربازی خستەکار، بەوەش سەرجەم چالاکییە سیاسییەکانی وڵاتەکەی قەدەخە کرد.
سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاند، لەژێر دەسەڵاتی سەربازیی هەموو چالاکییە سیاسییەکان قەدەخە دەکات و ئەو هەنگاوەش بۆ رێگریکردنە لە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور لەسەر وڵاتەکە.
باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق، ئەمڕۆ سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و جهختى لهوه كردهوه؛ وڵاتهكهى به بایەخهوه له پهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان دهڕوانێت.
ماتیۆ میڵەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەرەسەندنە نوێیەکانی سووریاوە بە رووداوی راگەیاند، ""ئێمە بەردەوام دەبین لەوەی کە روونی بکەینەوە بۆ هەموو لایەنێک و هەموو وڵاتێك کە دەستی لەگەڵ هەر لایەنێك لە نێو سووریادا تێکەڵ کردووە کە ئێمە هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ پاراستنی خەڵکی سیڤیل".
کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند، سکاڵاکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێداچوونەوەیان بۆ کراوە و رەتکراونەتەوە؛ ئەوەی کە گوایە کۆنسووڵخانە هاوڕابووە لە هەبوونی ساختەکاری، دوورە لە راستییەوە.
دوای ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر مادەکانی پڕۆژەیاسای "گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان" درا، دانیشتنەکە هەڵگیرا و بەبێ دەنگدان بە کۆی پڕۆژەیاساکە دواخرا.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، لە شەقڵاوە کەسێک تەقەی لە دایک و خوشكی خۆی کردووە و هەردووکیانی کوشتوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک، رایگەیاند، "لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، زانکۆی ئەمریکیی کوردستان دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێناوە کە وايكردووه ببێته نموونەیەکی ديار بۆ کوالێتیی خوێندن له كوردستان و عێراق".
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند فەرمانی خەرجکردنی بڕی 761 ملیار دیناری مووچەی مووچەخۆران گەیشتە لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر.
لە پێشانگەیەکی شێوەکاریدا لە هەولێر، پەیوەندی نێوان ژن و سرووشت خرایەڕوو، ئەویش لە چوارچێوەی پێشانگەی تایبەتیی شێوەکار کوردستان ئەحمەد بوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دکتۆر مستەفا زەڵمی رایگەیاند ئەرکێکی قورسی لەسەر شان بوو "بەڵام یاسایەکی بەرهەمهێنا، کە هاوسەنگیێکی وردی لەنێوان پاراستنی بەها کولتووری و ئایینییەکان دەستەبەرکرد."
بەرپرسێکی دەستەی تەحریری شام بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ماوەی چوار ساڵە کار بۆ ئۆپەراسیۆنی حەلەب دەکەن. دەشڵێ "دووژمنی سەرەکیی ئەوان سووریایە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوايى و بهبۆنهى كۆتاييهاتنى ئهركهكهی، پێشوازیی له ئێلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.
هەردوو شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و هاوڕا بوون لەسەر، "گرنگیی لێکتێگەیشتنی باش بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان."
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبیان کۆنترۆڵ کرد.
کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس کە ساڵی 2019 ئاگری تێبەربوو و بەشێکی زۆری سووتا، ئەمڕۆ لە پاش پێنج ساڵ لە نۆژەنکردنەوەی، سەرلەنوێ کرایەوە.
دوو رۆژە شەڕ و پێکدادان لەسەر رێگەی نێوان پارێزگای دیمەشق و حەلەبی سووریا لەنێوان گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان و سوپای حکومەتی سووریا بەردەوامە. بەهۆی شەڕەکەوە زیاتر لە 200 کەس کوژران و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، منداڵێکی دوو ساڵ و نیوی دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە لایەن باوکییەوە بە ئۆتۆمبێل دەشێلدرێت، گیانی لەدەستدا.
لە 11ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، 107 فیلم لە بەشی پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێدا بەشدارن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد و باسیان لە "هاوکاریی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو، کۆچی نایاسایی، بازرگانی بە مرۆڤ، پارەشۆرینەوە و تاوانی ئەلیکترۆنی" کردووە.
ئەو شەپۆلی بارانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە کۆتایی دێت
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا، پرۆسەی سەرژمێری و قۆناخەکانی تاوتوێ دەکرێت.
سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بڕێک پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی 10، 11 و 12 خەرج بکات.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هاونیشتمانییەکی تەمەن 35 ساڵ، لە ئاوی زێی گەورەدا خنکاوە.
لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژی دژی ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "پەتای جیهانیی تووندوتیژیی دژی ژنان و کچان، شەرمەزارییە بۆ جیهان" بەڵام لە کووچێکی بچوکی ئەم جیهانەدا کە شاری هەڵەبجەیە، خەڵک شانازی بەوەوە دەکەن، توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەوەندە کەمە "هەر باس ناکرێت."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لە سلێمانی دەستگیرکردنی "گرووپێکی مەترسیداری داعش" رادەگەیێنێت و دەڵێت، "ویلایەتی کوردستان"ـی هەڵوەشاندووەتەوە و تۆڵەی شەهیدانی قەرەداخ و ناوشوانی کردووەتەوە.
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی پارتە سیاسییەکانی ئاسیا، لە کەمبۆدیایە. سەرۆکی شاندەکە دەڵێت، باسی لە پرسی نەتەوەی کورد، هەڵبژاردن، پێکەوەژیانی ئایینی و چەند پرسێکی دیکەیش کردووە.
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا و سەرجەم هونەرمەندان دەکات بەهۆی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەوە.
لە سلێمانی کۆنسێرتی "پێکەوە لەگەڵ هاوڕێیان" بەڕێوەچوو و میوزیکی کوردی و رۆژئاوایی ئاوێتەکران و بڕیارە لە هەولێریش پێشکێش بکرێت.
بەبۆنەی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، کۆنسێرتی ئەمین بانی، هونەرمەندی ئێرانی بەڕێوەچوو و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێشکرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئامادەکارییان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە کردووە؛ " هەواڵێکی خۆش هەیە و چاوەڕێی پێشهاتێکی باش دەکەین."
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێل لە باکووری رۆژئاوای پاکستان، 38 کەس کوژران و 11ـی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێری کۆتایی نایەت تاوەکو سەرجەم ماڵ و خێزانەکان لە تەواوی پارێزگاکان تۆمار نەکرێن.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغداوە رایگەیاند، "ئێستا کێشەی مووچەی مانگی 10 بەتەواویی چارەسەر بووە."
لەکاتێکدا پێشهاتی زۆر گرنگ لە تورکیا هەن و چاوەڕوانییەکان لەبارەی پرۆسەیەکی نوێی چارەسەری لە زیادبووندان، لە قۆناخێکداین کە بانگهێشتەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ ئۆجەلان هێشتا لە رۆژەڤە، رووداو لە لە بارەگای سەرەکیی پارتی ئایندە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو دەکات.
بەپێی راپۆرتێکی The Sunday Timesـی بەریتانی، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ، حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا و ڤێتنام رێکدەکەوێت و بودجەیان بۆ دابین دەکات لەپێناو کەمکردنەوە و راگرتنی شەپۆلی رۆشتنی کۆچبەران بەرەو ئەورووپا و ئەو وڵاتە.
شاندێکی باڵای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی بازرگانیی کوردستان-ئەمریکا کۆبووەوە. فەوزی هەریری رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، ئامادەن بۆ هەر پشتیوانی و هاوئاهەنگییەک برەو بە هاریکاریی هەمەلایەنەی نێوانیان بدات.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتێک سوودانی هەفتەی رابردوو سەردانی هەولێری کرد، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێوان سوودانی و مەسرور بارزانی بووە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەو سێ پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ لە خورماتوو شەهید بوون. دەشڵێت، "هێزەکانمان تۆڵەی خوێنی پیرۆزیان دەکەنەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەو سێ پێشمەرگەیە دەکات ئەمڕۆ لە خورماتوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیان دا شەهیدبوون و دەڵێت: "ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئهوه دهسهلمێنێت كه تيرۆر هێشتا مهترسييهكى راستهقينهيه."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەو سێ پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ لە خورماتوو، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو پێیاندا، شەهید بوون.
رێبوار تەها: هەموو هاووڵاتییەکی کەرکووک ئازادە ئاڵای خۆی بەدەستەوەبێت.
تەرمی پزیشکێکی سڕکردن لەنێو ژوورەکەی خۆی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر دۆزرایەوە.
ئاسایشی سلێمانی پیاوێکی لەنێو شارەکەدا دەستگیرکرد کە پار لە بەغدا، بە دەمانچە هاوژین و دوو منداڵی هاوژینەکەی کوشتوون و هەڵاتووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق جەخت لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێک دەکەنەوە کە وهڵامگۆی خواستەکانی خەڵک و ئامانجەکانیان بێت لە گەشەپێدان و سەقامگیری.
حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووک لە پارێزگاکە کۆبوونەوە و داوایان لە هاونیشتمانییان کرد رۆژی سەرژمێری بگەڕێنەوە پارێزگاکە و بەشداری لە پرۆسەکە بکەن.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد، لەنێویاندا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیاندا، نێچیرڤان بارزانی و سوودانی باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، دۆسییە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی ناوچەکە کردووە.
راوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رووداو دەڵێت، "سەردانی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان "سەردانێکی گرنگە
نێچیرڤان بارزانی لە باکووی پایتەختی ئازەربایجانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێكەوە دەتوانین رووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە و هەسارەیەكی تەندروستتر بۆ نەوەكانی داهاتوو جێ بهێڵین.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان.
باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق بە بایەخەوە باسی زۆریی رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، سەرۆک بارزانیش ''سەرکەوتنی هەڵبژاردنی، بە پاڵپشتێکی گەورە بۆ شەرعیەت و دامەزراوەکانی هەرێم لە قەڵەم دا."
دوو هۆکاری سەرەکی لەپشت دابەزینی نرخی نەوتن کە ئەمانەن؛ هاندانە ئابوورییەکانی چین نەیانتوانی دڵی بازرگانانی نەوت خۆش بکەن، هەروەها مەترسیی پچڕانی نەوت بەهۆی باهۆزی رافائیل، کەمبووەتەوە.
فێستیڤاڵەکە لە مۆزەخانەی ئەسکەندەری مەکدۆنی لە ڤێریا بەڕێوەدەچێت. تایبەتە بە ئەو گەلانەی کە ئەسکەندەری مەکدۆنی بە خاکەکەیاندا تێپەڕیوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی قەزای کۆیە دەستگیرکرا، کە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ژاپۆن دەکات لەو "رۆڵە ئەرێنییەی" لە سەقامگیری و پەرەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەیگێڕێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، لە هیچ زانکۆیەکی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کۆلێژی پزیشکیی گشتی نییە، چونکە کردنەوەی ئەو کۆلێژە پێویستی بە هەمواری یاسایە.
گەنجێکی شاری هەولێر ئەپێکی دروستکردووە کە دەتواندرێت وەک رێنیشاندەرێکی گەشتیاری سوودی لێ وەربگیرێت. لەبارەی سوودێکی ئەپەکەشەوە دەڵێ هیواخوازە "بەهۆیەوە دیوارەکانیش پاکببنەوە."
سازگار سەڵاح، پەیامنێری رووداو دەڵێت، ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور گەیشتە 2500 کەس کە زۆربەی تووشبووان منداڵن.
لەدوای یاریی یانەی ئەیاکس و مەکابی تەلئەڤیڤ لە یۆرۆپالیگ، شەڕ و پێکدادان روویدا و ژمارەیەک هاندەری یانە ئیسرائیلییەکە برینداربوون و سێ کەسیش شوێنبزرن.
بەربژێرە شکستخواردووەکەی دیموکراتەکان لە گوتاری شکستیدا لەبەردەم لایەنگرانی رایگەیاند: دان بە شکستەکەمدا دەنێم، ئامادەم هاوکاریی دۆناڵد ترەمپ بکەم لە رادەستکردنی دەسەڵات دا.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری بەتوانا و نێوداری تۆڕی میدیایی رووداو دوای سەرکەوتنی بەسەر نەخۆشییەکەی، ئەمڕۆ گەڕایەوە سەر شاشەی رووداو.
دوای چەندین مانگ لە رکابەرایەتی و بانگەشەی تووند، چیرۆکی هەڵبژاردنی 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە کۆتایی. ئەنجامەکانی دەنگدان یەکلابوونەوە و دۆناڵد ترەمپ دەبێتە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی وڵاتە زلهێزەکەی جیهان.
دەنگدانی پێشوەختە لە 20-09-2024 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا نزیکەی 80 ملیۆن کەس دەنگیانداوە. لەوانەش، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریس، جێگری سەرۆک و بەربژێری دیموکراتەکان.
ئەو خوێندکارە کوردەی کە ئەم ساڵ خەڵاتەکەی پێبەخشراوە ناوی میتان باخەوانە، ئەو خوێندنی بەکالۆریۆسی بە پلەی نایاب لە قوتابخانەی باڵای شاری نایمێخن تەواوکردووە و ناوی خراوەتە نێو لیستی 10 باشترین خوێندکار کە تێزی نایابیان لەسەر زانستی کیمیا ئامادەکردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، سێ بازرگانی بیانیی ماددەی هۆشبەریان لەنێو شاری هەولێر دەستگیر کردووە کە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان هێنابووە نێو شارەکە بۆ فرۆشتن
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەمریکا کرد، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت گوتی، شاندێکیان بۆ گفتوگۆ پێکهێناوە و ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە، لە بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین و لە قەسرۆک و ئامێدیی سەر بە دهۆک کەمترین بڕی باران باریوە
پارێزگای هەولێر رایگەیاند سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە ئیستەنبووڵ و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
بە بەشداریی هونەرمەندانی کورد و ئەورووپی، کۆنسێرتێک بەناونیشانی رێگەی بەرەو هەولێر لە کەنیسەیەکی شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا سازکرا.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی گوت "بڕیار دراوە لە سلێمانی کار بە هەژماری من نەکرێت و رامانگرتووە".
لە ئەمڕۆوە فێستیڤاڵە تایبەتەکەی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت؛ تێیدا هەزاران کیلۆ هەنار لە دەیان جۆری ئەو بەرهەمە نمایش دەکرێت و سەردانکاران لێی سوودمەند دەبن.
ئەوە کوشندەترین لافاوە لە 50 ساڵی رابردوودا کە رووی لەو وڵاتە ئەورووپییە کردبێت. قوڕ و لیتەی لافاو شەقامەکانی تەنیوە و هەزاران ئۆتۆمبێل تێکشکاون و زیانیان پێگەیشتووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و ستايشى خزمهت و ماندووبوونی خۆی و تیمەکەیی کرد له بهڕێوهبردن و سهرخستنى ههڵبژاردن و پرۆسهى دهنگداندا
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، باڵانسی هێزیان رێککردووەتەوە و پێکهێنانی حکومەتیش بەبێ یەکێتی بە "مەحاڵ" ناودەبات. هەر لەبارەی پێکهێنانی حکومەت گوتی، "ئەگەر دانەنیشین بۆ پێکهێنانی، ئامادەین بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن."
لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەرژەوەندیی تەواوی عێراقدایە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق کرد. باڵیۆزی وڵاتە ئەورووپییەکە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان کرد
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
دەنگی دروست لە پارێزگای دهۆک: 548 هەزار و 15 دەنگ
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و پیرۆزبایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لێکردوون.
سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حیکمە لە هەولێر لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا و پیرۆزبایی "سەرکەوتنی" هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد. لەبارەی سەرژمێریی گشتییش گفتوگۆیان کردووە و مەسرور بارزانی گوتوویەتی، پێویستە "دوور بێت لە هەر ئامانج و پرسێکی سیاسی."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و دەڵێت، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان "بەشێوەیەکی رێکوپێک بەڕێوەچوو."
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری رایگەیاند، "بەشداری 72% لە هەڵبژاردن ئاماژەی هۆشیاریی خەڵکە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و کۆبوونەوە. هەردوولایان "كۆك بوون لهسهر ئهوهى چارهسهربوونى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا، سهقامگيريى وڵات پتهوتر دهكات".
بەشێک لە یاریزانە بەنێوبانگەکان و خۆشەویستەکانیان گەیشتنە شوێنی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی راگەیێندراوێکی تووندی لەبارەی ئەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی بڵاوکردەوە کە "لەبەر پارە" دەوام جێدەهێڵن و دەڵێت، "ههر كهسێك ئهخلاقی پزیشكیی ههبێت نابێت لهبه رخاتری پاره دهوام و چارهسهركردنی نهخۆش بهجێبهێڵێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ماڵبات و میری ئێزدیان دەکات بۆ کۆچی دوایی سۆزان میرزا بەگ.
پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆسەی هەڵبژاردن بە "سەرکەوتوو" ناودەبات و دەڵێت، "ئەم متمانە پتەوەى خەڵکى کوردستان، ئەرکى پارتى لەم قۆناخە هەستیارەدا قورستر کردووە."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکات، کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج و، داوا لە هەموو لایەک دەکات دان بەخۆیاندا بگرن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەرخانکرا بۆ "هەڵسەنگاندنی ئاکامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی یەکێتی لە دووقاتکردنی دەنگەکانی و گەشانەوەی گیانی سەوزکردنی سیاسەت و دیموکراتی لە کوردستاندا".
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە بە پێکهێنانى لێژنەیەکى باڵا و تایبەت بەمەبەستى پێداچوونەوە و وردبینیکردنى ناو و سەرەتاکانى سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
لووتکەی بریکس (BRICS) لە شاری (کازان)ی رووسیا بە سەرپەرشتیی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت. لە لووتکەکەدا چەندین وڵاتی زلهێز و گەورەی جیهان بەشدارن و چەندین پرسی گرنگ و هەنووکەیی تاوتوێ دەکرێن
لۆید ئوستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بەڵگەیان لەبەردەستە کە سەربازی کۆریای باکوور گەیشتوونەتە رووسیا و ئەوەی بە دۆخێکی "زۆر جیدی" وەسف کرد.
عەلی حوسێن دەڵێت، "ئێمە پێمان وایە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت هەردووکیان پارتی دیموکراتی کوردستان بن، چونکە پێگەی پارتی ئەو پێگەیەیە کە بتوانێت سەرۆکایەتیی کوردستان بکات لە هەردوو سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە "پرۆسەیەکی سەرکەوتوو" ناودەبات و دەڵێت، لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
رۆژی دووشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئهنجامدانى ههڵبژاردن به شێوهيهكى ئارام و شارستانييانه، سهركهوتنێكى گهورهيه كه جيهان به رێزهوه سهيرى دهكات، بهڵام ئهوهى ئهم سهركهوتنه تهواو دهكات و گهلى كوردستان به پهرۆشهوه چاوهڕێيهتى، ئهوهيه دوای پهسندکردنی ئهنجامهکان، لايهنه سياسييهكان به زووترين كات حكومهت پێكبهێنن."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی وەزیری پێشووتری سامانە سرووشتییەکان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە ماڵباتەکەی دەکات و دەڵێت، "هاوخەمتانم"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی ئاشتی هەورامی، دەڵێ "به لێهاتوويى و دڵسۆزى خزمهتى به ههرێمى كوردستان كرد... رۆڵێكى گهورهى له بنيتانانى ژێرخان و بهرهوپێشبردنى كهرتى نهوت له ههرێمى كوردستاندا گێڕا."
ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بوو
ئێستا کاژێر 18:00یە بە کاتی هەولێر و ئامێرەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی خۆکار لەکارکەوتن.
رێژەی دەنگدان لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کاژێر 12:00 ئاشکرا دەکرێت و لە هەندێک شوێن رێژەکە نزمە و لە هەندێکیش مامناوەندە
سەعدی پیرە بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە نەیتوانی لەو بنکەی دەنگدانی تایبەت (VIP) تێدا بەڕێوەدەچێت، دەنگ بدات. گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی قۆناخی دوای هەڵبژاردن گوتی، "قۆناخی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت."
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی "بۆ سەرکەوتنی گەورەی لیستی 190"ی پارتی دەکات
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین راپۆرتی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە. بەپێی زانیارییەکانی نێو راپۆرتەکە، 215 هەزار و 960 دەنگدەر تۆمار کراون، 208 هەزار و 521 کەس کە دەکاتە 97% بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە
ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان لە چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان راگەیێندرا؛ لە هەولێر و دهۆک پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمە و لە سلێمانییش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و ئەنجامی دەنگی حیزب و لایەنەکان رادەگەیێندرێت.
.سەرۆکی حەماس گوتی، یەحیا سنوار "تا دوا ساتەکانی ژیانی شەڕی لەگەڵ دووژمن کرد و شەهید بوو."
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت؛ بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت 215 هەزار و 960 کەسن کە دەکاتە رێژەی 7.4٪ـی کۆی دەنگدەران.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە گەرمی پێشوازی لە بڕیاری حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق.
پڕۆژەکە بە گوژمەی 98 ملیار و 236 ملیۆن و 872 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەرنامەی حکومەت ئەوە بووە کە خزمەتگوزاریی بگەیێننە سەرجەم گوند، دێهات و شارۆچکەکان و تەنیا بۆ سەنتەری شارە گەورەکان نەبێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیاندا، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لهگهڵ رهجهب تهيب ئهردۆغان، سهرۆككۆمارى توركيا جەختیان له برهودان به پهيوهندييهكانى ئەنقەرە لهگهڵ بەغدا و ههولێر، بهتايبهتى له بوارى ئابووريدا كردهوه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە ئەنقەرەیە و ئێستا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماریی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدایە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە دوانیوەڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
لە پارێزگای مەلەتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر روویدا.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
پێشنيوهڕۆى ئهمڕۆ سێشهممه، 2024/10/15، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له د. محەممهد ئهلحهسسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و بهرپرسى نوێى تيمى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق (يوونامى) كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبووردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی لێبووردندا دەرکرد و دەڵێت، "بەردەوامی دەبێت". هەر ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی بڕیاری بەقەزاکردنی تەقتەقی دەرکرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری لە فراوانبوونی جەنگ دەدات و دەڵێت، "ئیسرائیل دەیەوێت عێراق پەلکێشی شەڕ بکات." هاوتا ئێرانییەکەی وەزیرە عێراقییەکەش گوتی، ""ناوچەکەی ئێمە لە بارودۆخێکی نائاساییدایە."
بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەر وەزیرێکیان بڕیاری کشانەوە لە پۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندیی رێکخراوەیی بە بزووتنەوەکەیانەوە نامێنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی کرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کۆنگرێسی ئەمریکا "وەکو دۆستێک لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت."
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا لەبارەی نەدانی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەرپرس نییە و بەرپرسانی هێزەکە خۆیان بەرپرسیارن.
پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی بردنەوەی خەڵاتی ستیڤی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەڵێت، "شانازین کە دامەزراوەیەکی میدیایی کوردی لە ئاستێکی باڵا و بەرزی جیهانیدا دەبینین".
کاژێر 12:00ـی ئەمڕۆ یارییەکە لە شاری هەولێر و لەنێو هۆڵی یانەی ئەکاد لە شارۆچکەی عەنکاوە دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی (کاڤین فارم)ی لە دهۆک کردەوە، کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمەکانی. لەکاتی کردنەوەی پڕۆژەکەدا گوتی، هەرێمی کوردستان "بەرەو قۆناخی دابینکردنی ئاسایشی خۆراك هەنگاو دەنێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "وەکو هەمیشە پشتیوانتان دەبین."
بۆریس جۆنسن دەڵێت، کاتێک لە 2017 نەتەنیاهوو سەردانی ئۆفیسەکەی کردووە لە لەندەن، داوای کردووە توالێتەکەی بەکاربهێنێت؛ بەڵام دواتر لە لایەن تیمی پاسەوانەکانییەوە ئامێرێکی تۆمارکردنی دەنگ دۆزراوەتەوە.
تۆڕی میدیایی رووداو سەرکەوتنێکی دیکە لە ساڵی 2024دا تۆمار دەکات، بە بەدەستهێنانی سێ خەڵاتی زیوینی W3 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) دوو خەڵات وەردەگرێت و بەڵگەفیلمی (ساڵێک شەڕ) خەڵاتێکی بەدەستهێنا.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لەماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رۆژی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت، هەروەها بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش بکرێت.
بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئێستا 100 دۆلار بە زیاتر لە 153 هەزار دینارە و پێشبینی بەرزتربوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر دیناریش دەکرێت
سەرۆککۆمار ئێران لەدوای هێرشەکە دەڵێت: بەپێی مافی رەوا بەئامانجی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئێران و ناوچەکە وەڵامی دەستدرێژییەکەی رژێمی زایۆنی درایەوە.
کۆشکی سپی دەڵێت، ئێران خۆی بۆ هێرشێکی مووشەکیی هەنووکەیی بۆ سەر ئیسرائیل ئامادە دەکات. ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەمریکا ئاگاداریکردوونەتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه، 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، له دیدارێکدا لهگهڵ ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق، لەبارەی پهیوهندییهکانی رووسیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی کوردستان، پهیوهندییهکانی ههولێر - بهغدا و ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییهوه".
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، رایگەیاند: "دەبوو لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەو کورتهێنانەی کە هەبوو لە مووچەی مانگی هەشت بۆمان بنێرن کە 243 ملیار دینار بوو. دوای ئەوەی کە هەموو ئەو داواکارییانەی کە بەغدا هەیبوون بۆیان نێردرانەوە. بەڵام بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق هەر رۆژە و پاساوێک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە دوابخات."
بەرهەمە شیعرییەکانی هەردوو شاعیر کانی و رەشاد موفتی و چەند لێکۆڵینەوەیەک لەبارەیانەوە، لە دوو توێی دوو کتێبدا چاپکراون و لە رێوڕەسمێکدا بڵاودەکرێنەوە.
سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کرد و جەختیان لە پێویستیی "راگرتنی دەستبەجێی شەڕانگێزییەکانی دژ بە گەلانی لوبنان و فەڵەستین" کردەوە.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، چاوەڕێن لەم رۆژانەدا پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 8 لە بەغداوە بگات و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت؛ هەروەها وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 9 لە بەغدا تەواو بووە و لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن
جیاوازی بانگەشەی هەڵبژاردن لە نەمسا و هەرێمی کوردستان لە رووی دارایی و رێکلامەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداوی دایەوە و رایگەیاند: "ئینشاڵڵا ئەم هەفتەیە لیستی مووچە رادەگەیێنرێت."
ناکۆکییە نێوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان پێ دەنێتە قۆناخێکی نوێ؛ زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراوی ئەو حیزبە رایدەگەیێنن، رێگە نادەن رێکخەری گشتی "بە کودەتا" دابنرێت. هەروەها چیا و نما نەوشیروان مستەفا، کە پشتیوانی زۆرینەی جڤات دەکەن، دەڵێن، "بۆ رێگرتن لە گرژی لە نزیک ئارامگای باوکمان، پێمان باشە گردی زەرگەتە بۆ ماوەیەک دەوامی تێدا نەبێت".
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو "لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵییەوە" دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، "79یەمین لووتکەی زانست" بەڕێوەدەچێت و وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان گوتاری دەبێت.
لێکۆڵینڤان و توێژەرێکی کورد لە دوو ساڵدا کتێبێکی بەنێونیشانی "کۆدەکانی داینامیکییەتی هایدرۆکاربۆن لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی: ئاشکراکردنی وەرچەرخانێکی ناوچەیی" ئامادە دەکات. گرووپی ئیمیراڵد کتێبەکە لە 130 وڵاتی جیهان بڵاودەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى فهرهنسا له عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە و دوا پهرهسهندنهكانى گفتوگۆى ههولێر ـ بهغدا بۆ چارهسهركردنى كێشهكانى نێوانيان، دۆخى ههرێمى كوردستان و ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستانیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە ئامانجەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گەورەن و زەوینەیەکی فراوانی ململانێی شارستانی لەنێوان لایەن، ليست و بەربژێرەکاندا هەیە و گوتی، "ههمووان ئازادن لهوهى پڕوپاگهنده بۆ سياسهت و بهرنامهكانيان بكهن و رهخنه بگرن، بهڵام دهبێت هيچ كهس و لايهنێك رێگه به خۆى نهدات رق و كينه بڵاوبكاتهوه."
بەپێی رێکەوتنێکی نێوان هەردوو هونەرمەند سەلیم سالم و تەها قادر، بڕیارە گۆرانییەکی دوێت بەرهەمبێنن و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوی دەکەنەوە.
خهڵاتهکانی بهشه جۆراوجۆرهکانی پێشبڕکێی چوارهمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ ناسێندران، فیلمی سینهمایی "ئهسپ" خهڵاتی باشترین فیلمی سینهمایی بهدهستهێنا و بەڵگەفیلمێکی تۆڕی میدیایی رووداو خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکانی ناوچەکە کۆبووەوە. داوای لە هەموو لایەک کرد کە بانگەشەیەکی "شارستانی و ئارام" بەڕێوە ببەن و کار بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن بکەن.
پارێزگای هەولێر رێنوێنییەکانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەر بەربژێر و لایەنێک سەرپێچی بکات، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنى ههڵبژاردن، پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی پارێزگاکە کۆبووەوە و جەختی لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە هەولێر لە هەموو بوارەکان کردەوە
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كارگەی (سلیڤانا)ی بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ كردەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای (خۆشناو) دروست کراوە
بەبۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنیەوە، سهرۆكی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له يهكێتيى زانايانى ئايينیى ئيسلامیى كوردستان دهكات و دەڵێت، ئامادهيى و خهبات و تێكۆشانیان له ههردوو سهردهمى شۆڕش و ئازاديدا، به پێزانينێكى زۆرهوه ههڵدهسهنگێنن
چوارهمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ، به پێشاندانی فیلمێک لەبارەی شنگال دهستیپێکرد و خولی ئەمساڵ پێشکێش بە کوردانی ئێزدی کرا و تۆڕی میدیایی رووداو هاوبەشی میدیایی فێستیڤاڵەکەیە.
میدیای ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەیەوە دەڵێت، ئیسرائیل ئەمریکای لەو کارە ئاگادار کردووەتەوە. هاوکات هەر یەک لە نیویۆرک تایمز و رۆیتەرز ئاماژەیان بەوە کردووە، پەیجەرەکان بڕێکی کەم تەقەمەنییان تێکراوە تاوەکو بتەقنەوە.
به پێشاندانی فیلمی سینهمایی "سنجار" له دهرهێنانی ئانا بوفاڕۆل، فیلمسازی ئیسپانی، چوارهمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ دەستپێدەکات.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی کوردی پەیامێکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە دەرەوەی یاریگەی گۆڵفەکەی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا دەنگی تەقەکردن بیسترا؛ پاش رووداوەکە ترەمپ رایگەیاند، "من سەلامەت و باشم".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی رێکخستنی پارتی کرد لە پارێزگای دهۆک و لەگەڵ بەرپرس و ستافی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 20 ساڵەی هاتنی تیمی زەیتوونی سوپای کۆریای باشوور بۆ هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا رایگەیاند: "[کۆریای باشوور] دۆستی دڵسۆز و زۆرباشی ئێمە بوون و ستایش و پێزانینمان هەیە بۆ هەموو هاوکاری یارمەتییان."
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران "داكۆكييان له ئاشتى، پێكهوهژيان، تهبايى و برايهتيى نێوان گهلانى ناوچهكه و تهواوى پێكهاتهكان كردهوه."
ئەمڕۆ رۆژێکی لەبیرنەکراوە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا؛ ملیاردێرێک و ئەندازیارێک بەشێوەی گەشتیاری لەو دیو زەوییەوە لەنێو کەپسولەکەیاندا دەچنە دەرەوە و پیاسە دەکەن.
سەرۆکایەتیی ههرێمى كوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ پزیشکیان خواستى ههرێمى كوردستانى بۆ برهودان به پهيوهندييهكان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش لهگهڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له ههموو بوارهكاندا پێشان دا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەولێرەوە گەیشتە سلێمانی و لە لایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیانەوە گفتوگۆیان کردووە و "ئەو کێشانەی هەبوون بە تەواوی لەنێویان دەبەین".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 درا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کار دەکرێت تاوەکو لە نزیکترین دەرفەت لە هەفتەی داهاتوودا، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەی وەزیفيیان رەوانەی وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ بکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە "زۆر گرنگ" ناوبرد پێش سەردانەکەی بۆ ئەمریکا
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا "جەخت لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازادانە" دەکاتەوە و پشتیوانیی خۆیشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە بە جێبەجێکردنی دەستوور و رێککەوتنە سیاسی و ئیدارییەکان دەربڕیوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی شۆڕشی ئەیلوولدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بووه بنهماى يهكهمين دانپێدانانى فهرمى به مافهكانى گهلى كوردستاندا و بناخهى ههموو دهستكهوتهكانى دواترى."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "بەها بەرزەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ئیلهامبەخشی کارکردنمانە."
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 2520 دۆلار
نرخی نەوت بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە. باهۆز و کەشوهەوای تووند لە کەنارە ئاوییەکانی مەکسیکۆ کە 60%ی پاڵاوگەکانی ئەمریکای لێیە، بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، پاش ئەوەی مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزینیان دایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێکی بەنزین 40 - 50 دینار دابەزیوە و چاوەڕوان دەکرێت زیاتریش داببەزێت
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانی، بە سپۆنسەریی میدیایی، تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری گلیزن کیرشنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای حكومەتی عێراقی کرد و بە شاندەکەی گوتووە، ناكرێت "هەوڵی ئەوە بدرێت دۆزێكی مێژوویی و خەبات و قوربانیدانی بێهەژماری كوردستان لە بابەتی مووچەدا بچووك بكرێتەوە یانیش هەوڵی لێكترازاندنی هەرێمی كوردستان بدرێت."
سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند، هەردوولا لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون، یەکێکیان چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە.
زریانی یاگی لە ڤێتنام هەڵیکردووە و بەهۆیەوە جگە لە زیانی زۆری ماددی، تا ئێستا زیاتر لە 59 کەسی کوشتووە و زیاتر لە 200 کەسیش بریندار بوون
کچێکی گەنج لە خەرەندی رواندز خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، بازرگانێکی "مەترسیدار"ی مادەی هۆشبەریان لە لوبنان و دوو بازرگانی دیکەیان لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کردووە.
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. مەسرور بارزانی رایگەیاند، "ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە."
پارتی سەوزەکانی ئەڵمانیا، کە بەشدارن لە حکومەتی فیدراڵیدا، دەیانەوێت ئاسانکاریی زۆرتر بۆ ئەوانە بکرێت کە لە ئەڵمانیا داوای مافی مانەوەیان کردووە؛ ئاسانکارییەکەش لەوەدا بێت کە زووتر و ئاسانتر بتوانن مافی کارکردنیان هەبێت و یارمەتییان بدرێت کار بدۆزنەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی سنوورەکانی ئەورووپا (فرۆنتێکس) رایدەگەیێنێت، بە بەڵگە بۆیان دەرکەوتووە ئەو خۆبەخشانەی لە ئاوەکانی ئیتاڵیا کۆچبەران بە کەشتی رزگار دەکەن، کارێک ناکەن کە هانی هاتنی زۆرتری کۆچبەران بدەن؛ ئەمەش پێچەوانەی راپۆرتێکە کە پێشتر فرۆنتێکس بڵاویکردبووەوە و راستئاژۆکان دژی کۆچبەران بەکاریدەهێنن
لە پۆڵەند لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا 31% کەمتر ڤیزا دراوە بەراورد بە ساڵی پار؛ ئەمەش دەرهاویشتەی سکانداڵێکە کە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و کۆنسوڵخانەکانی ئاشکرا بوو
کۆمیسیاری فیدراڵی بۆ کاروباری کۆچبەران لە ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، دەبێت کۆچبەرانی هاتوو لە بێلاڕووسەوە دیپۆرتی رواندا بکرێنەوە
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا باس لەوە دەکات، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەكان "لە فەرمانێکی وەزاریدا، رێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەرکرد، بە مەرجێک بە پێی رێنمایی و ئەو کوالێتییەی بێت لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە."
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایدەگەیێنێت، سەرۆکوەزیران وەزارەتەکەی راسپاردووە دەست بەپرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین بکرێ، وەزارەتەکەش بۆ ئەو مەبەستە دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.
سەرۆکی حکومەت دەڵێ "كە ناحەزان و دووژمنان وەكو یەك سەیری ئێمە دەكەن، دەبێ ئێمەش یەكدەست و وەكو برا بین بۆ ئەوەی رووبەڕووی هەموو ناخۆشییەكان ببینەوە".
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان، هیچ پەیوەندییەکی بە بڕیارەکانی وەزارەتەکەوە نییە.
ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەغدا: پێویستە تەواوی مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب بەپەلە رەوانە بکەن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبارەی چارەسەرکردنی "کێشەکانی پەیوەست بە لیستی مووچەخۆران" دەچنە لای وەزیری دارایی عێراق.
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە سەرۆکی گشتیی هوداپار و شاندێکی باڵای ئەو حیزبە کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "باشترین رێگە بۆ چارەسەری پرسی كوردستان، شێوازی لێكتێگەیشتن، یەكترقبووڵكردن، دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەیە."
سهرۆكى ههرێمى كوردستان لە هەولێر بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، پێشوازیی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد و سوپاسى کرد
"بە ئەنقەست" رێگری دەکەن لە تێپەڕاندن و پەسندكردنی پرۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەتوانن لەدوای کاژێر 22:30ی ئەمشەو لاپەڕەی "سۆما"کانتان سەیر بکەنەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەینادا بیروڕایان لەبارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد. باڵیۆزی نوێی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە تاوانبارانی کوشتنی حەکیم لوقمان بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن
ئینان خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی وەکو باڵیۆزی تورکیا لە عێراق نیشاندا و "خواست و ئامادهيى توركياى بۆ برهودان بە پهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمی كوردستان له ههموو بوارهكاندا، دووپات كردهوه."
سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی واژۆکردنی رێککەوتنە بازرگانییەکەی کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "خزمەتگوزاریی بانکی لەماوەی 10 مانگی رابردوودا پێنج هێندە گەشەی کردووە." هەروەها گوتی "200 ئامێری ATM لە کۆی هەزار ئامێر لە هەرێمی کوردستان دانراون "
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێشخەرییەک دا بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکاتە گرێبەست و لە داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان مووچەیان پێبدرێت، دوای ئەوەی وەزیری دارایی عێراق رەتیکردەوە حکومەتی عێراق مووچەیان بدات.
له ديدارهكهدا باس له دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان كرا. لهمبارهيهوه سهرۆك نێچيرڤان بارزانى جهختى له گرنگيى ههڵبژاردن و سهرخستنى پرۆسهى دهنگدان بۆ ههرێمى كوردستان كردهوه و گوتى: "له ههڵبژاردندا گهلى كوردستان براوهيه و ههموو لايهك دهبێ ههوڵ بدهن ههڵبژاردن له كهشێكى ئارام و هێمندا بهڕێوه بچێت."
هێلیکۆپتەرێک لە نیمچەدوورگەی کامچاتکای رووسیا بە 22 سەرنشینەوە تێکشکا و تائێستا تەرمی 17 لە سەرنشینەکان دۆزراونەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانە گەشتیاری شاخەوانی و گڕکانەکان بوون
رۆژی 26ـی ئاب، دوای ئەوەی بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست درا، مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان داوا لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، هاوشێوەی وانەبێژان، ئەوانیش بکرێنە گرێبەست یان هەمیشەیی.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی خستنە خوارەوەی درۆنە تورکییەکە دەڵێت، دەزگا ئەمنی و هاوپەیمانان لە درۆنەکە ئاگادارکرانەوە، بەڵام درۆنەکە نەناسراو بوو.
درۆنەکە لە جۆری UVA AKSUNGURـە کە پێشتر پێی دەگوترا ئەنکا-2 و لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیی گەردوون و ئاسمانی تورکی دروستکراوە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران بە رووداوی راگەیاند: بەغدا مووچەی هەردوو مانگی تەممووز و ئابی هێزە ئەمنییەکانی نارد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵای واژۆ کرد.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی تورکیا، دەزگای هەواڵگریی میت هێرشەکەی رۆژی هەینی رابردووی نزیک سەیدسادقی گرتە ئەستۆ کە بەهۆیەوە دوو رۆژنامەڤان گیانیان لەدەستدا.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ کەمتر لە 80 دۆلار و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 10 دۆلار دابەزی.
منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە سەنتەری سۆران لە مزگەوتێک فڕێدراوە. پۆلیس منداڵەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە و سەدان کەس داوا دەکەن، منداڵەکەیان بدرێتێ و لەخۆیانی بگرن.
ئەو ئاگرەی شەوی رابردوو لە سەر 60 مەتریی هەولێر لە شوێنی جوانکاریی ئۆتۆمبێل کەوتەوە، کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام لەترسی سەرهەڵدانەوەی هێشتا تیمێکی بەرگریی شارستانی شوێنەکەیان چۆڵ نەکردووە.
لە کاژێر 21:40 شەوی رابردووەوە ئاگری دووکانەکانی بازاڕی جوانکاریی ئۆتۆمبێل لە هەولێر بەردەوامە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی چەند جارێک نزیکبوون لە کۆنترۆڵکردنی بەڵام ئاگرەکە لە چەند لایەکەی جیاوازەوە تەشەنەی سەندەوە.
شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممەی ئەم هەفتەیە، ژنێکی دووگیان لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر لەکاتێکدا کە لە توالێتدا بووە، ژان دەیگرێت و منداڵەکەی لەدایک دەبێت.
دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا سەرجەم وانەبێژانی کوردستان بکرێنە گرێبەست، ئەمڕۆ دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سوپاسی مەسرور بارزانیان کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خانەنشینان ئاگاداردەکاتەوە کە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری بکەن. بە پێچەوانەوە مووچەکانیان رادەگیرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، لەسەر داهاتی ناوخۆ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری کشتوکاڵی ئوردن کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، ئوردن هەندێک لە بەروبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان لەوانە پەتاتە، هاوردە دەکات.
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو هێزەی حەشدی شەعبی کە ئەمڕۆ چوونە گەرمیان بە رووداوی گوت "هێزەکە بە بیانووی ئۆپەراسیۆن هاتوون، ئەگەر واشبێ دەبوو لەگەڵ پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە هەماهەنگی بکەن."
چوارهمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی – مۆسکۆ، به بهشداری بهرههمی سینهماکارانی کورد لە 12 چوار پارچەی کوردستان و دیاسپۆرا، له 18 تا 22ـی ئهیلوولی 2024 لە مۆسکۆی رووسیا بەڕێوەدەچێت و بەڵگەفیلمێکی رووداو پێشبڕکێ بۆ بردنەوەی باشترین بەڵگەفیلمی درێژ دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 36ـەمین ساڵیادی ئەنفالی بادینان دا دەڵێ "دهبێت له عێراق پهند و وانه له رابردوو وهربگيرێت و مافى ههموو پێكهاتهكانى پارێزراو بێت بۆ ئهوهى بتوانين ههموومان پێكهوه داهاتوويهكى باشتر بۆ نهوهكانى ئێستا و داهاتوومان مسۆگهر بكهين."
لە شاری سلێمانی بە بەرچاوی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە رۆژنامەڤانان هێرش کرایە سەر تیمی رووداو، لەبەرامبەردا لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان رایگەیاند "ئەوەی لە سەکۆی ئازاد لە سلێمانی روویدا، رەفتارێک بوو شایستەی ئەو ناوبانگە جوانەی پایتەختی رۆشنبیری نەبوو."
تۆڕی میدیایی رووداو بە شانازییەوە سەرکەوتنێکی دیکەی لەسەر ئاستی جیهان دا رادەگەیێنێت بە بردنەوەی سێ خەڵاتی ستیڤی، لەلایەن هەر یەک لە بەڕێوەبەری رووداو دیجیتاڵ بڕوا کیانی، بەڵگەفیلمی (ساڵێک شەڕ) و پڕۆژەیەکی هاوبەشی رووداو و نەتەوەیەکگرتووەکان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێلێک لە سەیدسادق کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا دەڵێت، قوربانییەکان "دوو رۆژنامەوانی ژن بوون، نەک ئەندامی هێزێکی چەکدار تا مەترسی بن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هیچ وڵات و ناوچەیەک".
بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ژمارەیەک نەخۆش لە شارەکە خەوێندراون کە ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشیی کۆلێرایان هەبێت و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات خۆیان لە خواردنی سەوزە بپارێزن.
تەیف سامی: لەبارەی مووچەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خەتین
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە بازگەی شێراوە تۆمەتبارێک کە 155 ملیۆن دیناری هاووڵاتییەکی دانیشتووی بەغدای دزیبوو، دەستگیر دەکات و دواتر پارەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکەنەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و ستایشی پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان دووپات کردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان هاوڕان لەسەر ئەوەی؛ داعش هێشتا مهترسييهكى جددى و راستهقينهيه لەسەر ئارامى و سهقامگيريى ناوچهكه.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێ "نابێت بەهیچ جۆرێک هەبوونی تێبینی و سەرنج لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ ببێتە هۆی راگرتنی خەرجکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم، وەک ئەوەی ئێستا لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە دەکرێت."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 31 رۆژە لیستی مووچەیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، بەڵام بەغدا تەنیا ملیارێک و 426 ملیۆن دیناری خەرج کردووە کە دەکاتە 00.14٪ـی کۆی گشتیی مووچەخۆران.
بەگوتەی کەسوکارەکەی، کرێکارێک لەنێو باخێکی نزیک پیشەسازیی کەلار لە کاتی بیرهەڵکەندن دا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.
فڕۆکەی جەنگیی تورکیا چیای گوندی مەجلمەختێی لە سنووری ناحیەی مانگێشک بۆردوومان کرد کە 30 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری دهۆکەوە دوورە.
یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی حەوت گەیشتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، کە نزیکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینارە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون تۆمار نەکراوە، بەڵام ئامادەکاریی تەواو دەکەن.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، سبەی دووشەممە، یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەگاتە هەولێر.
لە ئەڵمانیا، سەرەڕای بەهێزبوونی راستئاژۆ پەڕگیرەکان و دژایەتیکردنی کۆچبەران، بەڵام ئامارەکان پیشانی دەدەن، بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمتر هێرش کراوەتە سەر کۆچبەران
ئەم ساڵ لە سوێد زۆرتر لە 33 هەزار کەس پاسپۆرتیان وەرگرتووە و بوونەتە هاووڵاتیی سوێدی؛ زۆرتر لە 47 هەزار کەسیش مافی مانەوەیان وەرگرتووە
لە ئەڵمانیا چوار کەس دەستگیر کران کە پێشتر لە تەنیشت پەرلەمانی هۆڵەندا کۆچبەرێکیان کوشتبوو. ئەڵمانیا دەڵێت، کەسەکانی رادەستی پۆلیسی هۆڵەندی کردووە
ئەم ساڵ لەچاو ساڵانی پێشوو کەمتر کۆچبەری نایاسایی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپایان بڕیوە. پۆلیسی ئەورووپی بڵاویکردووەتەوە کە لە 7 مانگی ئەم ساڵدا رێژەی ئەوانەی سنووریان بڕیوە بەراورد بە ساڵی رابردوو 40% کەمیکردووە
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە 2500 دۆلار و 99 سەنت، بەڵام بەزوویی دەستی بە دابەزین کرد.
سەرۆک بارزانی: چەند پارتی بەهێز بێت، ئەوەندەش کوردستان بەهێزە
پەیامی حیزبەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت ئەوەیە کە "بە بایەخەوە" لێی دەڕوانن و هاوکارن بۆ "سەرخستن و ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی دیموکراسییانەی پاک و بێگەرد و بێ دەستتێوەردانی ھیچ لایەک"
باڵیۆزی بەریتانیا قوربانییەکانی کورد بەراورد دەکات بە قوربانیی وڵاتەکەی لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا و داوا دەکات هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان وڵاتەکەیان جێنەهێڵن و دەڵێت، "کێشەکانی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان بە ئابووریی بەهێز چارەسەر دەبن."
شەوی پێنجشەممە، 15-08-2024 بەرنامەی بێستوون تۆک-ی رووداو پەخشکرا، ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق مێوان بوو و لە وەڵامی پارێزەرێکدا کە حکومەتی ئێستای بەریتانیا چۆن سەیری سیاسەتەکەی دەکات لەبارەی شۆڕشی 20 و تا چەند کاریگەری بەسەر پەیوەندییەکانی ئێستای عێراق- بەریتانیا هەیە رایگەیاند، کە ئێستا لەنێوان هەردوو وڵات پەیوەندی هاوبەشیان هەیە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد. کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا باسی لەوە کرد وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەولێر کرد. بەپێی بارەگای بارزانی، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەکو کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی هۆڵەندا کرد. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "ههموو ههوڵێک دهدهن و کار بۆ ئهوه دهکهن پرۆسهی دهنگدان و ههڵبژاردن سهرکهوتووانه بهڕێوه بچن."
لە دوای 5 رۆژ لە بەرزبوونەوەی بەردەوام، رۆژی سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی.
رۆژی سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەهۆی کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانانەوە دابەزی.
فراکسیۆنی پارتیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا نەبوون و بە پێچەوانەی یاسا لە قەڵەمی دەدەن.
مەسعود حەیدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە چەند هۆکارێکی خستووەتەڕوو، کە یەکێکیان پێداچوونەوەیە بە "خەرجی دەوڵەت".
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشکی وێنژۆ لە چین دەڵێت، ئێمە بۆ ئەوە دروست نەکراوین کاتێکی زۆر بە دانیشتنەوە بەسەر ببەین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت کە "برا تورکمانەکان" هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە شوێنی گونجاو و شایستەی خۆیان هەیە لە بەڕێوەبردنی کەرکووک.
لە بەریتانیا ئەمڕۆژانە دیاسپۆرای کوردی و کۆمەڵگە کۆچبەرییەکانی دیکە دۆخێکی سەختیان هەیە. راستئاژۆ تووندئاژۆکان هەڵمەتێکی تووندی دژە کۆچبەری و ئیسلامییان دەستپێکرد و هێرشیان کردە سەر دامەزراوە و مزگەوت و شوێنی بازرگانیی خەڵکی کورد و کۆچبەرانی نەتەوەکانی دیکە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ لیست و بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 190ی پێدرا
ئێستا گەیشت
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە هێزەکانی ئاسایش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە وردیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، هێرشەکە "تیرۆریستی بووە، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کراون."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ماوهى چهند رۆژى رابردوودا كاردانهوهيهكى فراوان بهتايبهتى له تۆڕه کۆمهڵایهتییهکاندا بهرامبهر به لێدوانێکی نادروستیی كهسايهتييهكى کوردی ئێزدى هاته ئاراوه؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "پێشێلکاری و بێڕێزی بەرامبەر هەر ئاینێک قبووڵکراو نییە و سەرکۆنەی دەکەین."
رەئووف شێخ کەمال، قایمقامی قەزای قەرەداخ بە رووداوی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ چەند کەسێکی نەناسراو لە چیای قەرەداخ رووبەڕووی یەک بوونەتەوە؛ گومان دەکرێت ئەو کەسانە بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار چووبنە ناوچەکە.
جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە واشنتن راگەیاند، "ئێمە دەزانین کە گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە لە پشت هێرشەکەی سەر عەین ئەسەدن. ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین وەڵامی هێرشەکان بدەینەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 47 ساڵەی دامەزراندنی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تهواوى جهماوهر و لایەنگرانى حیزبەکە دەکات.
بەڵگەفیلمی "هەنگوینی هۆشبەر"ـی تۆڕی میدیایی رووداو لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی پێشان دەدرێت. بەڵگەفیلمەکە تاوەکو ئێستا براوەی دوو خەڵاتی تێلی ئەمریکی و فێستیڤاڵی ئاتڤیکڤارونییە لە هیندستان.
کەمێک لەمەوبەر لە سنووری شارۆچکەی سپاهانی ئەسفەهان لە ئێران دەنگی سێ تەقینەوە بیسترا؛ بەرپرسانی ناوچەکە هۆکارەکەی بۆ "راهێنان و تاقیکردنەوە" دەگێڕنەوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان روونکردنەوەیەکی لەبارەی پاڵاوگە نایاساییەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، جگە لە سێ پاڵاوگە، مۆڵەتیان بە هیچ پاڵاوگەیەکی دیکە نەداوە، ئەو سێ پاڵاوگەیش بەپێی مەرج و رێنوێنیی وەزارەتەکەیان کار دەکەن
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەواوی توانای زانکۆکان دەخەنەگەڕ بۆ وەرگرتنی خوێندکاران و "دەرفەتی خوێندن بۆ هەموو خوێندکاران دەرخسێنین."
سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی فراکسیۆنی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا "جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک بە ئاراستەی رەچاوكردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكان کرایەوە".
خێزانێکی پێنج کەسی کە لە سلێمانییەوە لە گەشتێک دەگەڕانەوە سنووری دهۆک، بەهۆی چاڵێک لەسەر رێگەیەکی تازە دروستکراودا لە نزیک کانی وەتمان بوونە قوربانی؛ دایک و باوکەکە گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵەکەشیان بریندار بوون.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی 10 ساڵەی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و کۆمەڵکوژییەکە بە "برینێک لەسەر جەستەی گەلی کوردستان" ناو دەبات و دەشڵێت، "خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بە هۆی كوردبوون و بیروباوەڕی ئایینیانەوە كەوتنە بەر شاڵاوی رق و دڕندەیی تاوانبارانی داعش و جینۆساید كران."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کۆبوونەوە. باڵیۆزەکە گوتوویەتی، هەموو هەوڵێک دەدەن یارمەتیی حکومەتەکانی هەولێر و بەغدا بدەن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەتەکانی کار
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی گوتارێکی پێشکێش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "تاهەتایە ئەو ئازارە لەبیرناچێتەوە." جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت چارەنووسی رفێندراوان ئاشکرا بکرێت، "دڵنیاتان دەکەینەوە تاوەکو تاقە رفێندراوێک مابێت کار دەکەین بۆ رزگارکردنیان."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لە شنگال دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە.
بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولخالق فایەق، سهرۆكی هەرێمی کوردستان سهرهخۆشى له بنهماڵهى کۆچکردوو دهكات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: "سەرکۆنەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە و هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەم." و داوایەکی ئاراستەی لایەنەکان کرد کە گرژییەکانی ناوچەکە کەمبکەنەوە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ناوی لەخۆی ناوە عەنتەر، جگە لە بریندارکردنی هاووڵاتییەک، هەڕەشەی لە چەندین کەس کردووە و بە چەکەوە لە سۆشیاڵ میدیاش خۆی نمایش کردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 31-7-2024 ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا. تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام گومانەکان راستەوخۆ بۆ ئیسرائیل دەچن.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "چاوم لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران."
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە و باسیان لە دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکە کرد