نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە نزیکەی 3600 دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ 52 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 3599 دۆلار.
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە مێژوودا و بە ئەگەری زۆرەوە سبەی لە کاتی کرانەوەی بازاڕی نێوخۆ، نرخی مسقاڵی زێڕیش بەرز ببێتەوە.
بەپێی دوایین نرخ کە دوێنێ پێنجشەممە سەندیکای زێڕنگران بڵاوی کردووەتەوە، نرخی فرۆشتن بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22=742,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21=708,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18=606,000
ئەگەر نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لەم ئاستە بەرزەی ئێستای بمێنێتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە سبەی نرخی مسقاڵی زێڕیش بەرز دەبێتەوە.
کەمبوونەوەی رەخساندنی هەلی کار لە کەرتی تایبەتی ئەمریکا هۆکاری سەرەکیی بەرزبونەوەی نرخی زێڕە.
کاژێر 15:30ی نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، وەزارەتی کاری ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا 22 هەزار کەسی لە کەرتی تایبەت جگە لە کشتوکاڵ دامەزراون. پێشتر ژمارەکە 73 هەزار کەس بوو لە مانگی تەمموز.
کەمبوونەوەی رەخساندنی هەلی کار بەو واتایە دێت کە کاریگەریی هێشتنەوەی رێژەی سوود لە ئەمریکا لە ئاستە بەرزەکانی ئێستا کە 4.50%ـە، سەرکەوتوو بووە لە کەمکردنەوەی هەڵاوسان.
ئەمە ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوودی لەم مانگەدا زیاتر کردووە.
بڕیارە رۆژی 17ی ئەم مانگە بانکی ناوەندیی ئەمریکا بڕیار لەسەر رێژەی سوود بدات. پێشتر لە ساڵی رابردوودا سێ جار رێژەکەی کەمکردبووەوە.
کەمکردنەوەی رێژەی سوود خستنەڕووی دۆلار زیاد دەکات و نرخەکەی دادەبەزێنێت، ئەوەش نرخی زێڕ بەرز دەکاتەوە.
تەنیا لەم هەفتەیەدا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 150 دۆلار گران بووە.