وەزارەتی دارایی: دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
 
وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، مووچەی مانگی تەممووزە و مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەریدەگرن.
 
باسی لەوەش کردووە، "هاوکات مووچەی مانگی تەممووز و مانگی کانوونی دووەمی ساڵی (2025)ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای (01-07-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەت دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".
 
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان:
 
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.   
 
رۆژی دووشەممە (6ی تشرینی یەکەمی 2025) مووچەی مانگی تەممووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت. 
 
هاوکات مووچەی مانگی تەممووز و مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی (2025)ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای (01-07-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.