بەهای زێڕ و دینار بەرزبوونەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرز بووەوە. هەروەها بەراورد بە دوێنی هەر مسقاڵێک زێڕ 20 هەزار دینار بەرز بووەوە.
 
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە رووداوی گوت: "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 695 هەزار دینارە و عەیار 18 بە 590 هەزار دینارە."
 
دوێنێ زێڕی عەیار 21 نرخی مسقاڵێکی 675 هەزار و عەیار 18 بە 578 هەزار دینار بوو.
 
هەر ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 788 هەزار و عەیار 22 بە 722 هەزار دینارە. 
 
هاوکات، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە رێژەی 1.5٪ بەرزبووەوە و بە 3387 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
پێناسە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپ و لێدوانە نوێیەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر سەپاندنی پێناسی گومرکی بەسەر دەرمان و ئەو فیلمانەی کە لە دەرەوەی ئەمریکا بەرهەمدەهێندرێن، خواستی بۆ کڕینی زێڕ لەلایەن وەبەرهێنەر و بازرگانانەوە دووبارە زیادکردووەتەوە.
 
ییپ جۆن رۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "نیگەرانییەکان لەسەر پێناسی گومرکی نوێ لە ئەمریکا، خواستی بۆ کڕینی زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام بەرزکردووەتەوە."
 
بەهای دراوەکان
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازارێ دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 144 هەزار و 250 دینارە.
 
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، 100 دۆلار بە 144 هەزار و 200 دینار دەفرۆشرێت.
 
دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، 100 دۆلار بە 144 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
 
100 دۆلار = 3848 لیرەی تورکی
 
100 دۆلار = 7 ملیۆن و 775 هەزار تمەن بە نەختی
 
100 یۆرۆ = 163 هەزار و 750 دینار
 
100 پاوەن = 190 هەزار و 500 دینار
 
1000 کرۆنی سوێدی = 122 هەزار دینار
 
یەک ملیۆن لیرەی سووریا = 122 هەزار دینار