یەک دۆلار بە 183 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر تمەن وەک رۆژی رابردوو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
 
رۆژی سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 1450 تمەن بەرزبووەوە، ئەمڕۆش 450 تمەنی دیکە بەرزبووەتەوە و یەک دۆلار بەرامبەر 183 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 186 هەزار و 500 تمەن و کەمترین نرخیشی 180 هەزار و 250 تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 2.3% و لە ماوەی 6 مانگدا بە ریژەی 69.5% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.