یەک دۆلار بە 93 هەزار و 300 تمەنە
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئاب نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن دووبارە رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
هەرچەندە رۆژی سێشەممە 5ی ئاب نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە بەرزبوونەوە کرایەوە و گەیشتە نزیکەی 94 هەزار تمەن، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕەکان نرخی یەک دۆلار بە 93 هەزار و 250 تمەن بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن نزیکەی 50 تمەن بەرزبووەوە و دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر.
بەپێی ماڵپەڕی نەڤەسان تایبەت بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی نێوخۆی ئێران، یەک دۆلار ئێستا بە 93 هەزار و 300 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە ریژەی 4.54% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.