نرخی بیتکۆین بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 70 هەزار دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
نرخی بیتکۆین رۆژی هەینی نزیکەی 11% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و دووبارە بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 70 هەزار دۆلار.
رۆژی پێنجشەممە 05-02-2026 بە تەنیا نرخی بیتکۆین نزیکەی 15%ی بەهاکەی لەدەستدابوو.
نرخی بیتکۆین هەفتەی رابردوو دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینی، تەنانەت نزیکبووەوە لە 60 هەزار دۆلار، بەڵام رۆژی هەینی بەشێک لە زیانەکانی قەرەبوو کردەوە.
لە مانگی 10ی ساڵی رابردوودا، کە نرخی بیتکۆین گەیشتە 126 هەزار دۆلار، بەرزترین ئاستی مێژوویی پێکا؛ لەو کاتە بەدواوە نرخی گرینگترین دراوی دیجیتاڵیی جیهان 50%ی بەهای خۆی لەدەستداوە.
بەرزبوونەوەی رۆژی هەینیی بیتکۆین هاوکاتە لەگەڵ دووبارە بووژانەوە و بەرزبوونەوەی بەهای بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا.