دهۆک.. پاره‌ی قه‌ره‌بووی شيری مانگانه‌ی منداڵان گه‌يشت
رووداو- دهۆك
له جياتی به‌شی ده مانگی شيری منداڵان، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به پاره قه‌ره‌بوو ده‌كاتەوە و به‌شی دهۆك له‌و پاره‌یە گه‌يشت.
حسێن سه‌بری، به‌رێوه‌به‌ری رێكخستنی فۆرمی خۆراك له دهۆك به رووداوی راگه‌ياند ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه ئه‌وان ده‌ستیان به دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی وه‌كيله‌كانی خۆراك كردووه.
گوتيشی "وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به پاره قه‌ره‌بووی منداڵانی شيرەخۆری كردۆتەوە، كه له مانگی چواری ساڵی رابردوو تا مانگی دوازده شيره‌كه دابه‌ش نه‌كرابوو، كه ده‌كاته ١٠ مانگ، بۆ هه‌ر مانگێكيش ١٤ هەزار و ٥٠٠ دينارە".
له باره‌ی بڕی پاره‌ی گه‌يشتوو، سەبری گوتی "سێ مليار و سه‌د و هه‌شتا مليۆن دينار گه‌يشتووه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا خه‌ڵك ده‌توانن ئه‌و بڕه پارەیە وه‌ربگرن".
له ١٦ پارێزگای عێراق ئه‌و بڕه پارەیە دابه‌ش كرداوه، ته‌نها له هه‌ولێر و سلێمانی هێشتا دابه‌ش نه‌كراوه.