شەفافیەت: داهاتی هەفتانەی سلێمانی 16 ملیار دینار کەمیکرد

رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەکی رابردووی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی پێشوو زیاتر لە 61% کەمیکردووە.
 
رۆژی هەینی ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 01-11-2025 تاوەکو ئەمڕۆ 07-11-2025، 9 ملیار و 755 ملیۆن و 62 هەزار و 495 دینار بووە.
 
هەفتەیەک پێشتر داهاتی هەمان سنوور، 25 ملیار و 284 ملیۆن و 911 هەزار و 226 دینار بووە. بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی 16 ملیار دینار کەمیکردووە.
 
داهاتی مانگانەی سنوورەکە لە 25ـی مانگی 9 بۆ 25ـی مانگی 10 زیاتر لە 73 ملیار دینار بووە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
 
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 900 ملیار دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 781 ملیار دینار.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
 
بە دروشمی "بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"، نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی ماڵپەڕەکە دەکات.