یوتیوب لە 2025دا 60 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە

 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا پلاتفۆرمی یوتیوب توانیویەتی داهاتی 60 ملیار دۆلار بۆ کۆمپانیاکە دەستەبەر بکات.
 
ئەو داهاتە گەورەیەی یوتیوب بەهۆی داهاتی ریکلام و پارەی هاوبەشبوونی پلاتفۆرمەکەیە.
 
بەمەودایەکی زۆر، داهاتی ساڵی رابردووی یوتیوب زیاترە لە داهاتی رکابەرەکەی (نێتفلێکس)، کە لە 2025دا توانی داهاتی 45 ملیار دۆلار کۆبکاتەوە.
 
20 ساڵ بەسەر کڕینی یوتیوب لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە تێدەپەڕێت. کۆمپانیای گووگڵ بەو هۆیەوە بە جیا داهاتی ساڵی 2025ی یوتیوبی بڵاوکردووەتەوە.
 
کۆمپانیای گووگڵ، یوتیوبی ساڵی 2006 بە 1.65 ملیار دۆلار کڕی.