نرخی یەک بیتکۆین دابەزی بۆ نزیکەی 67 هەزار دۆلار

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بیتکۆین نزیکەی 1000 دۆلار دابەزی و لە دەوروبەری 67 هەزار و 600 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
لە ماوەی یەک مانگدا بیتکۆین 25%ی بەهای خۆی لەدەستداوە و لە ماوەی یەک ساڵیشدا زیاتر لە 30%ی نرخەکەی دابەزیوە.
 
شارەزایانی دراوە دیجیتاڵییەکان پێیانوایە، یەک هەفتەی داهاتوو بۆ نرخی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکانی دیکە چارەنووسسازە، بەو پێیەی دەریدەخات دەتوانێت خۆی بەرەو ئاستی 80 هەزار دۆلار نزیک بکاتەوە یان دادەبەزێت بۆ نزیکەی 50 هەزار دۆلار.
 
دوای دابەزینی گەورەی نرخی بیتکۆین لە هەفتەی رابردوودا، نرخی بیتکۆین ئاستی 60 هەزار دۆلاری وەک هێڵی پاڵپشتی دۆزیوەتەوە؛ ئەگەر هاتوو بە باشی لەو ئاستە بەرگری بکات، ئەگەری خۆڕاستکردنەوەی زیاتری هەیە، بەڵام نرخی بیتکۆین نەیتوانیوە بە خێرایی ئاستی 70 هەزار دۆلار بەدەستبهێنێتەوە، ئەوەش داهاتووی نرخی گەورەترین دراوی دیجیتاڵیی گوماناوی کردووە.