زیاتر لە 762 هەزار فەرمانبەر لە رێگەی (هەژماری من)ـەوە مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن

رووداو دیجیتاڵ

پڕۆژەی (هەژماری من) نوێترین ئاماری تایبەت بە مووچەی مانگی نیسانی راگەیاند و دەڵێ، ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی بە شێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن گەیشتووەتە 762 هەزار کەس.
 
 بەپێی داتای پڕۆژەی (هەژماری من)کە ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026 بڵاوکراوەتەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار فەرمانبەر ناویان لە پڕۆژەکە تۆمارکردووە و 800 هەزار کارت دابەشکراون، کە لە رێگەی زیاتر لە 600 ئامێری ATMـەوە لە 200 شوێنی جیاواز خزمەتگوزارییەکان پێشکێش دەکەن.
 
بەگوێرەی پڕۆژەی (هەژماری من)، لە رووی دابەشبوونی جوگرافییەوە پارێزگای هەولێر لە پلەی یەکەم دێت و زۆرترین سوودمەندی تێدا تۆمارکراوە.
 
 لەسەر ئاستی جۆری مووچەخۆرانیش، فەرمانبەرانی مەدەنی زۆرینەی سوودمەندان پێکدەهێنن.
 
دابەشبوونی سوودمەندان بەپێی پارێزگاکان:
هەولێر: 364,800 مووچەخۆر
 
سلێمانی: 208,200 مووچەخۆر
 
دهۆک: 179,000 مووچەخۆر
 
هەڵەبجە: 10,410 مووچەخۆر
 
سوودمەندان بەپێی جۆری مووچەخۆر:
فەرمانبەری مەدەنی: 357,000 کەس
 
پێشمەرگە و ئاسایش: 218,000 کەس
 
خانەنشینان: 168,000 کەس
 
خێزانی شەهید: 19,000 کەس
 
گەشەی مانگانەی سوودمەندانی هەژماری من
مانگی نیسان: 762,000 کەس
 
مانگی ئادار: 736,000 کەس
 
مانگی شوبات: 722,100 کەس
 
کانوونی دووەم: 680,100 کەس
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی راگەیاند. بەپێی خشتەکە، دابەشکردنی مووچە لە رۆژی 13-5-2026 دەستپێدەکات و لە رۆژی 16-5-2026 کۆتایی دێ.