تورکیا لە باکووری کوردستان نەوت دەدۆزێتەوە
رووداو-Hurriyat
کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی تورکیا ناسراو بە TPAO، لە بەشی رۆژئاوای شیرناخ لە باکووری کوردستان نەوتی دۆزیوەتەوە.
گۆکهان ئاکن، بەڕێوەبەری ناوچەی باتمان رایگەیاند، نەوتی دۆزراوە لەو ناوچەیە وەک نەوتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لەسەر ئەو چاڵە نەوتە لە داهاتوودا بڵاو دەبێتەوە.
کۆمپانیای TPAO شەش مانگی رابردوو دەستی کردووە بە هەڵکەندنی چاڵی نەوتی چالیشکان. ئەو نەوتەی کە دۆزراوەتەوە، نزیکە لە سنووری هەرێمی کوردستان و نەوتی زۆر قورسە.
ئاکین هەروەها رایگەیاند، زۆرجار لەگەڵ نەوتی قورس ئاویش دێتە دەرەوە، لەبەر ئەوە لە هەفتەکانی داهاتوودا رێژەی نەوتی دۆزراوە بڵاودەکرێتەوە.
تورکیا خاوەنی سەرچاوەیەکی زۆر سنوورداری نەوتە کە لە باکووری کوردستانەو بۆ چەندین ساڵە بە رێژەیەکی کەم نەوت بەرهەمدەهێنێت. سەرچاوەکانی نەوتی تورکیاش بە زۆری لە ناوچەی باتمان و ئامەدن.