نرخی زیو نزیکبووەوە لە 89 دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
نرخی زیو ئەمڕۆ چوارشەممە هاوشێوەی نرخی زێڕ درێژەی بە بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی دا.
نرخی زیو ئەمڕۆ نزیکەی 4 دۆلار لە هەر ئۆنسەیەکدا بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 89 دۆلار.
رۆژی رابردوو نرخی زیو بە رێژەی زیاتر لە 2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیبوو.
هۆگۆ پاسکاڵ، شارەزایەکی بازاڕە داراییەکان، سەر بە کۆمپانیای بازرگانی (ئین پروڤد) لە سەنگاپوور لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هەرچەندە نرخی زیو بەردەوامە لە بەرزبوونەوەکانی و ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتووەتەبەر، بەڵام بازرگانان و وەبەرهێنەران دەبێت چاوەڕێی ناجێگیری و هەڵبەز و دابەزینی نرخی زیو بکەن."