نرخی زێڕ بۆ 5018 دۆلار دابەزی
رووداو دیجیتاڵ
دوو هەفتەی یەک لە دوای یەکە نرخی زێڕ دادەبەزێت. نرخی یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی هەینی بەڕێژەی 0.6٪ دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 5018 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و نیگەرانی لەسەر سەرهەڵدانی هەڵاوسان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، گوشاری بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی زێڕ بەڕێژەی 2٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
تای وانگ، شرۆڤەکاری سەربەخۆی بازاڕە داراییەکان لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هەرچەندە ئاراستەی درێژخایەنی نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیە، بەڵام هەڵگیرسانی شەڕی ئێران نرخی دۆلاری بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا هانداوەوە ئەوش زیانی لە نرخی کانزای زەرد داوە."
شارەزایانی سەر بە بانکی بازرگانیی ئەڵمانیا رایانگەیاند، "چاوەڕوانی بۆ تووندکردنەوەی سیاسەتی نەختی، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕە."