نرخی ئۆنسەیەک زیو گەیشتەوە 77 دۆلار

 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زیو 1.49 دۆلار، یاخود 1.93٪ بەرزبووەوە و گەیشتەوە 77 دۆلار.
 
بەم پێیە ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا کیلۆیەک زیو بە 2,475 دۆلارە.
 
بەپێی چەند راپۆرتێکی میدیایی، ئەمریکا و ئێران خەریکی تاوتوێکردنی گەڕی دووەمی دانوستاندنی رووبەڕوون، ئەوەش بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی بۆ ئاگربەست.
 
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چەند کاژێرێک دوای ئەوەی ئەمریکا گەمارۆی دەریایی خستە سەر گواستنەوەی نەوتی ئێران لە تەنگەی هورمز، تاران پەیوەندیی بە واشنتنەوە کردووە و داوای ئاگربەستی کردووە. 
 
هەروەها مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانیش ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی ئاشتی پێشانداوە.
 
ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ نرخی نەوت و دۆلار دابەزن و کانزاکان بەرزببنەوە. ئەمە بە رێژەیەکی کەم نیگەرانییەکانی لەبارەی هەڵاوسانەوە کەمکردەوە.
 
سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوەیە، نرخی زیو هێشتا نزیکەی 20% کەمترە بەراورد بە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئێران.