یەڵدز: پێشهاتە نوێیەكانی عێراق مەترسی لەسەر ئاسایشی وزەی توركیا دروست ناكات


رووداو-Hurriyat

تانەر یڵدز، وەزیری وزەو سامانە سرووشتییەكانی توركیا رایگەیاند پیشهاتەكانی ئەو دواییانەی عێراق مەترسی دروست ناكات بۆ سەر ئاسایشی دابینكاری وزە لە توركیا، بەو پێیەی كە هەناردەكردنی نەوتی عێراق لەڕێی بۆری كەركو‌وك -جەیهان دەمێكە راوەستاوە.

لە وەڵامی ئەو نیگەرانییانەی كە سەبارەت بە دابینكاری وزە لە توركیا درووستبووە، تانەر یەڵدز رایگەیاند، پێشهاتە نوێیەكان كە لە كەرتی نەوتی عێراق بە هۆی ئاڵۆزبوونی رەوشی ئەمنی ئەو وڵاتە درووستبووە، كاریگەری ناكاتەسەر ئاسایشی دابینكاری نەوت لە توركیا.

دەسبەسەرداگرتنی رێڕەوەكان و بۆرییەكانی نەوت لەلایەن گرو‌وپی تیرۆریستی داعشەوە لە چەند رۆژی رابردوودا نیگەرانی زۆری لای بەرپرسان و ناوەندە بازرگانییەكان لە توركیا درووستكردووە.

یەڵدز هەروەها رایگەیاند هەناردەكردنی نەوت لەڕێی هێڵی كەركو‌وك -یورمۆرتالیك كە ئێستا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كۆنترۆڵكراوە، بۆ سێ مانگ دەڕوات كە هەڵپەسێردراوە.

بەردەوامبوونی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا دەتوانێت جێگرەوەیەكی باش بێت بۆ توركیا لە دابینكردنی پێویستی ئەو وڵاتە بە نەوتی خاو ئەگەر هاتوو راوەستانی هەناردەكردنی نەوت لە رێی هێڵی كەركو‌وك-جەیهان بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام بێت.