نرخی نەوت بە رێژەی 2% بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت رۆژی هەینی لە دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتە بە رێژەی 2% بەرزبووەوە و هۆکارەکەش هێرشی درۆنیی ئۆکراینا بۆ سەر دامەرزاوە نەوتییەکانی رووسیایە.
رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 1 دۆلار و 38 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 64 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار و 40 سەنت بەرزبووەوە و بە 60 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراینا بوونەتە هۆکار بۆئەوەی رووسیا هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری (نۆڤۆرۆسیسک) بوەستێنێت.
لە ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 1.2% بەرزبووەتەوە و نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بە رێژەی 0.6% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەرپرسانی رووسیا رایانگەیاند، هێرشی درۆنیی رووسیا، کەشتییەکی نەوتیی کردووەتە ئامانج و 3 کرێکاری کەشتییەکەش بوونەتە قوربانی.
فیل فلین، راوێژکاری کۆمپانیای (پرایس فیوچەرز) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هێرشەکەی ئەمجارە کاریگەریی تووندی کردووەتە سەر هەناردەکردنی نەوتی رووسیا.