وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا: بودجەی مانگی 10ی 2025 کورتهێنانی هەبووە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا، داتای بودجەی مانگی تشرینی یەکەمی 2025ـی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو مانگەدا بودجە 223.2 ملیار لیرە (نزیکەی 5 ملیار و 272 ملیۆن و 243 هەزار دۆلار) کورتهێنانی هەبووە. بەوەش کۆی کورتهێنانی 10 مانگی یەکەمی ساڵ گەیشتووەتە 1 تریلیۆن و 440.5 ملیار لیرە (نزیکەی 34 ملیار و 26 ملیۆن و 281 هەزار دۆلار).
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە کە ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی تشرینی دووەم بڵاویکردەوە، لە تشرینی یەکەمی 2025دا خەرجییەکانی بودجەی گشتی 1 تریلیۆن و 370.3 ملیار لیرە بووە (نزیکەی 32 ملیار و 368 ملیۆن و 76 هەزار دۆلار). لە بەرامبەردا داهات 1 تریلیۆن و 147.1 ملیار لیرە (نزیکەی 27 ملیار و 95 ملیۆن و 833 هەزار دۆلار) بووە.
هەر بەپێی ئامارەکان، لە 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2025 (کانوونی دووەم - تشرینی یەکەم)، خەرجییەکان 11 تریلیۆن و 592.5 ملیار لیرە (نزیکەی 273 ملیار و 828 ملیۆن و 298 هەزار دۆلار) و داهات 10 تریلیۆن و 152 ملیار لیرە بووە (نزیکەی 239 ملیار و 802 ملیۆن و 17 هەزار دۆلار). بەمەش کورتهێنانی گشتی لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە 1 تریلیۆن و 440.5 ملیار لیرە (نزیکەی 34 ملیار و 26 ملیۆن و 281 هەزار دۆلار).
بودجەی گشتیی تورکیا لە ئەیلوولدا 309.6 ملیار لیرە (نزیکەی 73 ملیار و 131 ملیۆن و 112 هەزار دۆلار) کورتهێنانی تۆمار کردبوو.