نرخی زیو نزیکبووەوە لە 75 دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
نرخی زیو ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە رێژەی 2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی زیو رۆژی رابردوو تاوەکو نزیکەی 72 دۆلار دابەزی بوو.
دابەزینی رێژەی هەڵاوسان لە مانگی رابردوو لە ئەمریکا نەیتوانی ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان گرەو لەسەر دابەزینی زیاتری رێژەی سوودی بانکی بکەن، بەڵام ئەمڕۆ کۆنووسی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بڵاودەبێتەوە و بازرگانان بەدوای ئاماژەکان دەگەڕین لەسەر سیاسەتی نەختی داهاتووی بانکەکە.
یەک ئۆنسە زیو ئەمڕۆ توانی خۆی نزیک بکاتەوە لە 75 دۆلار، هەر چەشنە بەردەوامییەکی نرخی زێڕ پەیوەستە بەوەی کە کانزای سپی تاوەکو چەند دەتوانێت خواستی زیاتری وەبەرهێنەر و بازرگان بەلای خۆیدا راکێشێت.