ئاگر لە عەمبارێکی سووتەمەنیی پاڵاوتگەی کەڵەک - کەورگۆسک بەربوو


رووداو- هەولێر

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئادار، ئاگر لە یەکێک لە عەمبارەکانی سووتەمەنی پاڵاوگەی  کەڵەک- کەورگۆسک بەربوو.

رەوەز شێخ سالار، گوتەبێژی کۆمپانیای کار لەوبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە یەکێک لە عەمبارەکانی سووتەمەنی پاڵاوگەی  کەڵەک- کەورگۆسک کێشەیەکی تەکنیکی روویدا و ئاگری تێبەربوو، بە هیممەتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی کۆمپانیاکە و سنوورەکە توانرا لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە".

گوتەبێژی کۆمپانیای کار راشیگەیاند: "رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".