100 دۆلار بە کەمتر لە 140 هەزار دینارە

دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بە کەمتر لە 140 هەزار دینارە
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەم ساڵ بۆ یەکەم جار بەهای دینار بە شێوەیەک بەرزبووەوە، کە 100 دۆلار بە کەمتر لە 140 هەزار دینارە.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 139 هەزار و 750 دینارە".
 
بە گوتەی حاجی سابیر: "لە دوو ساڵی رابردوودا بۆ یەکەم جارە بەهای دینار بەوشێوەیە بەرامبەر بە دۆلار بەرز ببێتەوە".
 
لەبارەی هۆکارەکەیەوە ئەو بازرگانەی ئاڵوگۆڕی دراو گوتی: "بازاڕ سستە؛ خواستیش لەسەر کڕینی دۆلار کەمە".
 
لە چەند مانگی رابردوودا 100 دۆلار بە نزیکەی 141 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کراوە، جگە لە کاتی جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە حوزەیرانی ئەم ساڵ، کە 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار دینار.
 
بەهای دراوەکانی دیکە  بەمشێوەیەیە:
 
100 دۆلار بە نەخت بە 8 ملیۆن و 100 هەزار تمەنی ئێرانە.
100 دۆلار 3 هەزار و 900 لیرەی تورکییە
یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 145 هەزار و 500 دینارە
100 یۆرۆ بە 160 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 186 هەزار دینارە.
یەک ملیۆن کرۆنی سوێدی بە 124 هەزار دینارە.