بۆرییەکی گواستنەوەی گاز لە کەرکووک تەقییەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆرییەکی گواستنەوەی گازی کۆمپانیای گازی باکوور لە کەرکووک تەقییەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئێستا ئاگرەکەی کۆنترۆڵ کراوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 21ـی شوباتی 2026، لەوێستگەی AB2 لە گوندی باجوانی سنووری پارێزگای کەرکووک بۆرییەکی گواستنەوەی گازی کۆمپانیای نەوتی باکوور تەقییەوە.
 
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، گازەکە لە سەرچاوەی سەرەکیی بەردانەوەی، گیراوەتەوە و تیمەکان توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. 
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت، زۆربەی جار تەقینی بۆرییەکان بەهۆی ئەوەیە کە کۆنن و ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ بە هۆکاری تەکنیکی بووە. 
 
 

 

 

.