یەک دۆلار بە 86 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە.
دوو رۆژی یەک لەدوای یەکە بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن دادەبەزێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران و ئەورووپا رازی بوون بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک دۆلار بەرامبەر تمەن، 650 تمەن دابەزی و یەک دۆلار بە 86 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی یەکشەممە نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن 1250 تمەن دابەزی و بە 87 هەزار و 450 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
بەوپێیەش لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن بە رێژەی 2.64% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن بە رێژەی 4.64% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.