دینار زیاتر دابەزی؛ 100 دۆلار 143 هەزار دیناری تێپەڕاند

رووداو دیجیتاڵ

بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 143 هەزار دیناری عێراقی.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار گەیشتە 143 هەزار و 500 دینار".
 
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 143 هەزار و 400 دینارە.
 
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار، حاجی سابیر گوتی: "دۆخی سیاسیی ناوچەکە کاریگەریی زۆری هەیە. هەڕەشە و دەنگۆی هێرش دژی حەشدی شەعبی یەکێکە لە هۆکارەکان، خەڵکیش زیاتر رووی لە کڕینی دۆلار کردووە".
 
نرخی دراوەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
 
100 دۆلار: 9 ملیۆن و 100 هەزار تمەن بە نەخت
100 دۆلار: 9 ملیۆن و 550 هەزار تمەن بە حەواڵە
100 دۆلار: 3 هەزار و 950 لیرەی تورکی
یەک ملیۆن لیرەی سووریا: 134 هەزار دینار (93.5 دۆلار)
100 یۆرۆ: 161 هەزار دینار
100 پاوەند: 187 هەزار دینار
1000 کرۆنی سوێدی: 123 هەزار دینار