بەریتانیا.. جگەرەکێشان لە کەنار دەریای برایتۆن قەدەخەکرا
رووداو- لەندەن
ئەنجوومەنی شارەوانی شاری برایتۆن لە بەریتانیا، بڕیاریدا بە قەدەخەکردنی جگەرەکێشان لە کەنار دەریای برایتۆن و ئەو گەشتیارانەشی سەردانی کەنار دەریاکانی بریاتۆن دەکەن، نابێ جگەرە بکێشن.
ئەنجوومەنی شارەوانی برایتۆن بۆ ماوەی مانگێک سەرقاڵی تاوتوێکردنی بڕیاری قەدەخەکردنی جگەرەکێشان بووە لە کەنار دەریای برایتۆن، هاوکات ئەو بڕیارەش بەسوودی ئەو گەشتیارانە دەبێت کە بۆ گەشت روو لە کەنار دەریای برایت دەکەن و بەمەش برایت دەبێتە یەکەم کەنار دەریا کە جگەرەکێشانی تێدا قەدەخەدەبێت لەسەرتاسەری وڵاتی بەریتانیا.
ساڵی 2006، لە سکوتلەنداو بەریتانیا، بڕیاری قەدەخەکردنی جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییە داخراوەکان دەرکرا و هەمان ساڵ بڕیارەکە جێبەجێکرا، لە باکووری وێلزیش لە ساڵی 2007بڕیارەکە جێبەجێکرا.